|
-1-
به درێژایی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه
وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك له‌شاری شۆلۆ_ی كه‌نار
ده‌ریادا ده‌ژیام، نه‌مویستبوو بچمه نێو ئه‌و
گه‌ڕه‌كه دێرینه‌ی كه به گه‌ڕه‌كی ئینگلیزه‌كان
ناسرابوو، سه‌یریش له‌وه‌دا بوو نه ئینگلیزه‌كان هیچ
پێوه‌ندییه‌كیان به دروستكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه
هه‌بوو، نه‌به‌درێژایی مێژووی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ش
كه‌سێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئینگلیز له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا
ژیابوو، به‌و پێیه‌ی كه له‌ته‌نها كتێبێكی تایبه‌ت
به‌و گه‌ڕه‌كه‌شه‌وه باسی لێوه كرابوو، تائێستا
كه‌س له‌وه حاڵینه‌بووه كه بۆده‌بێت ئه‌و ناوه‌یان
له‌و گه‌ڕه‌كه نابێت؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی
كه‌نه‌شده‌زانرا كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه بۆ
یه‌كه‌مجار ئه‌و ناوه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه ناوه.
ده‌ماو ده‌م شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان
له‌باره‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌وه ده‌گێڕایه‌وه‌و وه‌ك
باسده‌كرا، باران پێش ئه‌وه‌ی له‌هیچ شوێنێكی شاری
شۆلۆ_دا ببارێت له‌وێ ده‌بارێت، باڕه‌ش ته‌نها له‌نێو
كۆلاَنه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه‌و گڤه‌ی دێت،
پشیله‌و سه‌گی به‌ره‌ڵڵا ته‌نها له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا
به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه به گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا
گوزه‌ریان كردبوو، سه‌رسامی گومه‌زو قه‌یسه‌ری‌و
كۆلاَنی ته‌سك و ترووسك و چوخم و حه‌مام و زۆر سیمای
رۆژهه‌لاَتییانه‌ی تری بووبوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی
خه‌ڵكێكی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی جۆراوجۆر له‌وێدا
ده‌ژیان، هه‌ر له ماسیگرو دزو گه‌وادو فاحیشه‌و ئه‌و
هونه‌رمه‌نده توریستانه‌ی كه‌له‌به‌ر هه‌ر هۆ و
هۆكارێك بێت ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان ده‌كرده مه‌نزڵ.
دیاره گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌یشتنم بۆ
شاری شۆلۆ ئه‌و پیره پیاوه هیندییه‌م نه‌دیتبا،
نه‌مهێشتبا له هێڵه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه‌كانی نێو
له‌پی ده‌ستم وردبێته‌وه‌و رێم پێنه‌دابا زاره
كه‌فگرتووه‌كه‌ی لێك بترازێنێت و ئه‌وه‌ی كه پێی
گوتم نه‌یگوتبا،ئه‌وه ده‌مێكبوو ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌م
دیتبوو.
هه‌ر كه‌بینیمی وه‌دووم كه‌وت، سه‌ره‌تا وامزانی
ده‌رۆزه‌كه‌ره‌و له‌وه‌دابوو ده‌ست بخه‌مه گیرفانم
وشتێك پاره‌ی بده‌مێ، ده‌ستی گرتم وله‌چه‌قی
رێگه‌كه دووری خستمه‌وه‌و بردمییه په‌نا په‌یكه‌ری
كابرایه‌كی حه‌په‌ساو كه له‌هیچ شتێكی
نه‌ده‌ڕوانی، ده‌یان كۆتر به‌ده‌وری په‌یكه‌ره‌كه‌دا
ئه‌و ده‌نكه گه‌نمانه‌یان كۆده‌كرده‌وه كه پیرێژنێك
تۆزه تۆزه بۆی رۆده‌كردن. پیره پیاوه پرچ
درێژه‌كه سه‌ره‌تا ته‌نها له له‌پی ده‌ستێكمی
ده‌ڕوانی، دواتر ئه‌ویتریان و جارێكی تر ئه‌میان و
ئیتر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تا له‌پڕ نیگاكانی
به‌ته‌واوی له‌سه‌ر هێڵێكی چه‌ماوه‌ی نێو له‌پی
یه‌كێك له‌ده‌سته‌كانم گیرسایه‌وه‌و ئه‌وه‌نده به
عاجبایه‌تییه‌وه تێی ده‌ڕوانی هێنده‌ی نه‌مابوو بۆ
خۆشم وێنه‌و پیت و لوغزی تێدا ببینمه‌وه، به‌چه‌شنێك
خۆی شپرزه‌كردبوو ده‌تگوت ده‌عبایه‌كی پیاوخۆر
وه‌دووی كه‌وتووه‌و ئه‌میش له‌ترساندا چۆته نێو
كۆلاَنێكی داخراو و ئیدی نازانێت خۆی به‌كوێدا بكات
و له‌كوێوه هه‌ڵبێت.
زاره كه‌فگرتووه‌كه‌ی به‌ش كرده‌وه‌و به
زوبانی عه‌ره‌بی گوتی:
(تۆ جگه له ناوی خۆت هه‌موو شتێكت له‌یاد چۆته‌وه،
گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ئارامی و ئاسوده‌یی بژیت به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك مه‌چۆره نێو گه‌ڕه‌كی دێرینی
ئینگلیزه‌كان، تا یاده‌وه‌رییه‌كان به‌زه‌ینتدا
ختووره نه‌كه‌ن. تۆ له‌ئێستادا جگه له‌ناوێك هیچی
تر نیت و نابێت له‌وه زیاتریش بیت، ته‌نها شتێكیش كه
ده‌بێته مایه‌ی وه‌بیركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و
شتانه‌ی كه له زه‌ینتدا سڕدراونه‌ته‌وه ئه‌و
گه‌ڕه‌كه دێرینه‌یه).
ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا بووه مایه‌ی پرسیار و
به‌درێژایی رۆژانێكیش هه‌ر بیرم لێ ده‌كرده‌وه،
ئه‌وه بوو كه‌بۆ ده‌بێت پیره پیاوه‌كه به
عه‌ره‌بی ئه‌و قسانه‌ی پێگوتبێتم.
راستییه‌كه‌ی هیچ پێوه‌ندییه‌كم له‌نێوان
گه‌ڕه‌كی ئینگلیزه‌كان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی
كه‌له‌بیرم كردبوو نه‌ده‌دۆزییه‌وه، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی دوای سێ ساڵی مانه‌وه‌م له‌نێو
نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونیی ئه‌و شاره‌ی كه جێم
هێشتبوو، گه‌یشتبوومه ئه‌و یه‌قینه‌ی كه هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی به‌درێژایی سالاَنێك له مێشكمدا جێی
خۆی كردبۆوه سڕدراوبوونه‌وه، چونكه گه‌ر
دكتۆره‌كه‌م به‌ر له‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه مه‌ره‌خه‌سم
بكات هه‌ندێ شتی پێ نه‌گوتبام، ئاسته‌مبوو له‌و
كاته‌دا وه‌بیرم كه‌وتبایه‌ته‌وه‌و زانیبام:
(پاش چه‌ند مانگێكی مانه‌وه‌ت له
نه‌خۆشخانه‌كه‌ماندا هه‌واڵی مه‌رگی دایكتمان
پێگه‌یشت هه‌ر له‌و رۆژه‌وه كه‌تۆیان هێنایه نێو
نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌و مردبوو، به‌لاَم پاش چه‌ند مانگێك
و به‌ڕێكه‌وت كه‌سێكی نه‌ناسراو ئه‌و راستییه‌ی
كه‌شفكردبوو كه به مه‌به‌ستێك چووبووه نێو
خانووه‌كه‌تان و به‌بۆنی جه‌سته‌ی گه‌نیوو و
هه‌ڵوه‌شاوه‌ی دایكت وروكاس بوو بوو، به‌په‌له
چووبووه ده‌رو له ده‌رگای یه‌كێك له ماڵه
دراوسێیه‌كانتانی دابوو، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی
نه‌كردبوو ده‌رگاكه‌ی لێبكه‌نه‌وه، هه‌ر كه گوێی
له نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌نگی پێی كه‌سێكی پشت
ده‌رگاكه بووبوو گوتبووی:" پیرێژنێك له‌نێو خانووی
نێوه‌ڕاستی باخچه گه‌وره‌كه‌دا مردووه".
تا كه‌سه‌كه‌ی پشت ده‌رگاكه ده‌رگاكه‌ی كردبۆوه،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه غه‌یب بووبێت، له دووری سه‌د
مه‌تریشه‌وه كه‌س به‌دی نه‌كردبوو.
هه‌ر كه‌لێره چوویته ده‌رێ خۆت ماته‌ڵ
مه‌كه‌و یه‌كسه‌ر خانووه‌كه‌تان بفرۆشه‌و به
پاره‌كه‌ی بۆ دوورترین پانتاییه‌كی دنیا بڕۆ، تا هیچ
شتێك ئه‌م شاره‌ت وه‌بیر نه‌خاته‌وه، ته‌نها
ئه‌وه‌نده‌ش له‌باره‌ی خۆته‌وه بزانه كه تۆ پاش
خوێندنه‌وه‌ی كتێبی –گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه‌كانی
شار- باری ده‌روونیت گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و
تێكچوویت. هه‌رچه‌نده كتێبێكی ئاساییه‌و باس
له‌هه‌موو گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه مردووه‌كانی شار
ده‌كات كه هێشتاكه‌ش هه‌ر ده‌توانن له‌نێو
گۆڕه‌كانیانه‌وه و له شه‌وه زۆر تاریكه‌كاندا
گۆرانی بچڕن. ره‌نگه هۆكاری تێكچوونی باری
ده‌روونیشتان له بێباوه‌ڕیتانه‌وه سه‌رچاوه‌ی
گرتبێت كه ره‌نگه پێتان وانه‌بێت گۆرانیبێژه
ده‌نگخۆشه‌كانی ئێمه له‌دوای مه‌رگیش ده‌توانن
گۆرانی بڵێن، به‌لاَم من بۆ خۆم هه‌ر بۆ
تاقیكردنه‌وه‌ی راستی و دروستی ئه‌وه‌ی كه له‌و
كتێبه‌دا هاتووه، له شه‌وێكی زۆر تاریكدا چوومه
زیاره‌تی گۆڕه‌كانیان و پاش كه‌مێك له مانه‌وه‌م
سه‌رسامبووم به‌و ده‌نگه جۆراوجۆره سیحراوییه‌ی كه
یه‌ك له‌دوای یه‌ك له گۆڕه‌كانیانه‌وه ده‌هاته
ده‌رێ).
گه‌رچی ده‌بوو پاش فرۆشتنی ئه‌و خانووه‌ی
كه به میراتی بۆم مابۆوه یه‌كسه‌ر رۆیشتبام،
به‌لاَم خولیای زانینی نهێنیی ئه‌و كتێبه
وایلێكردم یه‌ك دوو هه‌فته بمێنمه‌وه و عه‌وداڵی
ئه‌وه بم كه وه‌چنگم كه‌وێت و بیخوێنمه‌وه، هه‌ر
بۆیه بێجگه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌رشیفی لیستی ناوی
كتێبی كتێبخانه‌كانم هه‌ڵدایه‌وه و زۆر به وردی
به شوێنی‌دا گه‌ڕام، كتێبفرۆشی ناو شاریش نه‌ما
راینه‌سپێرم تا ئه‌و كتێبه‌م بۆ په‌یدا بكات، دیاره
هه‌مووشیان به داواكارییه‌كه‌م سه‌رسام ده‌بوون و
ته‌نانه‌ت زۆریشیان وایانده‌زانی پێیان راده‌بوێرم و
هه‌مووشیان ته‌نها یه‌ك وه‌لاَمیان ده‌دامه‌وه:
(به‌درێژایی مێژووی ئه‌م شاره نه‌ك هه‌ر
ده‌نگخۆشێكی تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو
گۆرانیبێژیشی تێدا نه‌بووه‌و نه‌شمان بیستووه
كه‌سێكی خه‌ڵكی ئه‌م شاره گۆرانیی گوتبێت).
-2-
ئه‌وه‌ی كه وای لێكردم له عه‌سری یه‌كێك
له رۆژه باراناوییه‌كاندا رووبكه‌مه نێو كۆلاَنێكی
ئه‌و گه‌ڕه‌كه دێرینه، نووسراوێكی سه‌ر
لافیته‌یه‌كی ره‌نگ په‌مه‌یی بوو. هه‌ر
له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌و رۆژه‌دا دوو كچۆڵه‌ی چاو
سه‌وزی بالاَبه‌رز به‌رامبه‌ر ئه‌و دوكانه‌ی كه
كارم تێدا ده‌كرد هه‌ڵیانواسی، له‌سه‌ری نووسرابوو:
(له‌مڕۆدا ده‌یان تابلۆی دێرینی سه‌یرو
سه‌مه‌ره‌ترین هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره‌كانی دنیا له
یه‌كێك له كۆلاَنه‌كانی نێو گه‌ڕه‌كی
ئینگلیزه‌كاندا ده‌فرۆشرێت).
هێنده‌م روانییه لافیته‌كه خاوه‌نی ئه‌و
دوكانه‌ی كارم تێدا ده‌كرد كه ژنێكی ئه‌رمه‌نی
بوو، ده‌مێك ساڵیش بوو ئه‌و دوكانی ته‌یروتیوور
فرۆشتنه‌ی له شوێنێكی لاچه‌په‌كی شاری شۆلۆ_دا
كڕیبوو، به‌ده‌نگێكی هێمن و له‌سه‌ره‌خۆ بانگی كردم
و به‌ئینگلیزییه‌كی شێوه جیاواز له ریتمی
ئینگلیزی گوتی:
(هه‌رچه‌نده هێشتاكه زووه به‌لاَم ده‌توانیت هه‌ر
ئێستاكه بڕۆیت، ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێش ده‌كه‌یت ئه‌وه
وه‌ك هه‌موو رۆژێك له سه‌عات دوودا كارت ته‌واو
ده‌بێت).
ئیدی چونكه زۆر كه‌م ده‌یدواندم و
به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه لای
ده‌ستبه‌كاربووبووم، بێجگه له وشه
فه‌رمانئامێزه‌كانی كه‌ده‌بوو بێ هیچ وه‌لاَم و
خۆماته‌ڵكردنێك ده‌ستبه‌جێ به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نم و
هه‌مووشی په‌یوه‌ستبوو به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنم
له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌له ده‌گمه‌نه‌نانه‌ی كه پێشتر له
هیچ شوێنێكی تردا نه‌مدیتبوو، گوێم له هیچ شتێكی
تری نه‌بووبوو، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی كه‌پێی گوتم
هێنده سه‌یر بوو به‌لامه‌وه كه‌به‌ده‌ر
له‌ده‌سه‌لاَت و ئیراده‌ی خۆم، هه‌موو ئه‌وه‌ی
له‌بیر بردمه‌وه كه‌پیره‌پیاوه هیندییه‌كه پێی
گوتبووم.
هه‌ر له‌عه‌سری ئه‌و رۆژه‌شدا به‌بێ هیچ
گرفتێك و هه‌روه‌ك كه‌سێكی به‌ڵه‌دو شاره‌زا به‌بێ
ئه‌وه‌ی به‌هیچ شوێنێكی نێو گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ره‌ت
ببم، گه‌یشتمه نێو كۆلاَنه‌كه، به‌لاَم هێشتاكه هیچ
تابلۆیه‌كی تێدا دانه‌نرابوو، ئیدی بۆ ساته‌وه‌ختێك
دوودڵ بووم له‌وه‌ی كه تۆ بڵێی ئه‌مه ئه‌و
كۆلاَنه بێت كه ده‌با تابلۆكانی تێدا فرۆشرابا؟!
خه‌ریكبوو له ده‌رگای كراوه‌ی یه‌كێك له
ماڵه‌كانی نێو كۆلاَنه‌كه بچمه ژوورێ تا كه‌سێك
ببینمه‌وه‌و پرسیاری لێبكه‌م، به‌لاَم وه‌ك ئه‌وه‌ی
له‌ناكاو سه‌رابێك ببینم، كاتێكم زانی له‌به‌شی
سه‌ره‌وه‌ی كۆلاَنه‌كه‌دا چه‌ندان كه‌س ده‌ڕواننه
تابلۆ هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی هه‌ردوو به‌ری دیواری نێو
كۆلاَنه‌كه، رووناكییه‌كی نائاسایی له‌وێڕا ده‌هات،
بێجگه له من هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێدا بوون پرچ و
ردێنیان درێژ بوو،چاویان نووری لێده‌باری،
قامكه‌كانیان درێژ‌و بالاَ كه‌ڵه‌گه‌ت بوون. وه‌ك
ئه‌وه‌ی رۆژێكی زۆر سارد بێت كه ده‌دوان هالاَو
له‌ده‌میان ده‌هاته ده‌رێ كه لێیان نزیك بوومه‌وه
هه‌ستم به‌وه كرد كه ده‌نگیان لێوه نایه‌ت و ته‌نها
لێویان ده‌بزوێت. پێده‌چوو به قه‌باره‌و چه‌شن و
شێوه‌ی ئه‌و هالاَوه‌ی كه له زاریانڕا ده‌هاته
ده‌رێ، له هه‌موو ئه‌وه حاڵی ببن كه په‌یتا
په‌یتا به یه‌كدییان ده‌گوت.
نه‌مده‌زانی بۆ ده‌بێت له‌ژێر باراندا و له‌م
كۆلاَنه‌دا ئه‌م بازاڕه‌یان سازدابێت، پێشم وانه‌بوو
مشتوومڕه‌كه‌یان ده‌رهه‌ق به تابلۆكان بێت، چونكه
نه‌ده‌یانڕوانییه تابلۆكان و نه‌لێشی
نزیكده‌بوونه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له
پانتاییه‌كانی شوێن و زه‌مه‌نێكی تردا راوه‌ستابێتن.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رپێیی سه‌یری چه‌ند
تابلۆیه‌كم كرد كه هه‌ر هه‌مووی دیمه‌نی شه‌پۆله
هه‌ڵكشاوه‌كانی یه‌ك ده‌ریا بوون، هه‌ر له خۆمه‌وه
چوومه به‌رده‌م گچكه تابلۆیه‌ك كه سه‌ره‌تا بێجگه
له چه‌ند ره‌نگێكی تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ هیچی ترم تێدا
نه‌بینی، به‌لاَم پاش كه‌مێك تێڕامان، هێدی هێدی
وێنه‌كه له به‌رچاومدا روون بۆوه‌و سه‌رسامی كردم.
ده‌تگوت رایه‌ڵێكی نهێنی و په‌نهان، من و
وێنه‌ی تابلۆكه پێكه‌وه گرێده‌دات، هه‌رچه‌نده تا
ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش هیچ یاده‌وه‌رییه‌كی خۆمم وه‌بیر
نه‌هاتبۆوه، به‌لاَم پێده‌چوو من له شوێنێكی ئه‌و
تابلۆیه‌دا بم، یان ئه‌و له‌شوێنێكی یاده‌وه‌رییه
سڕدراوه‌كانی مندا شوێن جێگه‌یه‌كی هه‌بووبێت.
هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره‌كه هه‌وڵی وێنه‌كردنی
سێبه‌ری سه‌گێكی شه‌كه‌ت و ماندووی دابوو كه
پێده‌چوو به مه‌به‌ستێك وێنه‌ی سه‌گه
راسته‌قینه‌كه‌و سێبه‌ره‌كه‌ی لێك جیا
نه‌كردبێته‌وه.
كه‌لێی ورد ده‌بوویته‌وه پێتوابوو به
قوڕاوی كۆلاَنه رۆژهه‌لاَتییه‌كان ره‌نگكراوه،
بێجگه له چاوه شینه‌كانی كه ده‌چۆوه سه‌ر
سولاله‌ی سه‌گه سیبرییه‌كان سه‌رتاپای قوڕاوی بوو،
له هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌و په‌ڵه ژه‌نگاوییه‌ی سه‌ر
جه‌سته‌ی بوو، كه به‌پێی هه‌ڵكشانی زه‌مه‌ن
شوێنجێگه‌كه‌ی ده‌گۆڕدرا.
-3-
تابلۆكه به‌و مه‌ركانه ئاوه ده‌چوو كه له
رۆژگارێكی زۆر دێریندا كچۆڵه‌یه‌ك به‌بێ گوێدانه
قسه‌ی باوانی و به ئه‌نقه‌ست رۆیكردبووه نێو ئه‌و
بیره وشكه‌وه‌بۆوه‌ی كه سالاَنێك بوو ده‌یان
عیفریتی تێدا نێژرابوو، هێنده‌ش به‌س بوو بۆ
زیندووبوونه‌وه‌ی عیفریته مردووه‌كان.
له‌به‌رده‌م تابلۆكه‌دا تێكه‌ڵه‌و پێكه‌ڵه‌ی
چه‌نده‌ها یاده‌وه‌ریم وه‌بیرده‌هاته‌وه، پێده‌چوو
وه‌ك پیره‌مێردی ئه‌وانگه‌له‌كان مه‌به‌ستی بێت
سواری كۆڵم ببێت و ده‌ربازبوونم بكاته مه‌حاڵ..
تازه ئه‌گه‌ر له‌وێش هه‌ڵهاتبام ده‌یان ده‌ركه
له‌نێوه‌وه‌ی زه‌ینمدا ئاوه‌لاَ بووبوون.
سه‌باره‌ت به كتێبی گۆرانیبێژه
ده‌نگخۆشه‌كانی شار دوا گوته‌ی دكتۆره‌كه‌م
بیركه‌وته‌وه، چه‌ندم له‌خۆم كرد ئه‌و كتێبه‌م
وه‌بیرنه‌ده‌هاته‌وه كه به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و
بووبووه مایه‌ی تێكچوونم. نه‌ده‌كرا كتێبێكی وا
سه‌باره‌ت به گۆرانیبێژه‌كانی شارێك نووسرابێت كه
نه‌ك هه‌ر به‌درێژایی مێژووی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی
گۆرانیبێژێكی تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتبوو، به‌ڵكو سه‌رجه‌م
خه‌ڵكه‌كه‌شی هه‌ر به زگماك ده‌نگیان ناخۆش بوو،
ریتمی ناقۆلاَبوونی ده‌نگیشیان به‌پێی وه‌رزه‌كانی
ساڵ ده‌گۆڕدرا، گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌نگیان
به ده‌نگی به‌ربوونه‌وه‌ی جامه مسێكی ده‌ست
كه‌یبانوویه‌ك ده‌چوو، به‌تایبه‌ت له‌و كاتانه‌دا كه
به‌ر عه‌ردێكی كاشیكراو ده‌كه‌وێت.
خه‌ڵكه‌كه له‌نێو خۆیاندا كه‌پێكه‌وه ده‌دوان
نه‌شازێكیان له ده‌نگی یه‌كتردا نه‌ده‌بینییه‌وه،
به‌لاَم كه ده‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی
شاره‌كه‌یان و گوێیان له ده‌نگی خه‌ڵكانی تر ده‌بوو
به خۆیاندا ده‌شكانه‌وه‌و مه‌گه‌ر زۆر به‌ناچاری
چه‌ند وشه‌یه‌كیان له‌ده‌م هاتبایه‌ته ده‌ر، ئه‌گینا
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌لاَڵ بن ته‌نها به ئاماژه‌و
جووڵه‌جووڵ و سه‌رله‌قاندن، گوزارشتیان له‌وه ده‌كرد
كه ده‌یانویست بیڵێن. مندالاَن ده‌نگیان وه‌ك ده‌نگی
هه‌ر منداڵێكی ئاسایی بوو، ئه‌و گۆڕانه له
هه‌رزه‌كارییه‌وه روویده‌داو تا مردن له خه‌ڵكی
شاره‌كه نه‌ده‌بۆوه.
وه‌ك له‌و ساته‌وه‌خته‌دا وه‌بیرم ده‌هاته‌وه
داپیره‌م چه‌ند جارێك هۆكاری ئه‌و ده‌نگ
ناخۆشبوونه‌ی خه‌ڵكی شاری له میانی
حیكایه‌تێكه‌وه بۆ گێڕابوومه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و
ده‌مه كه‌هێشتاكه توانای گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی
هه‌بوو، من زۆر منداڵبووم و به‌وپێیه‌ش نه‌ده‌با
به‌باشی له‌حیكایه‌ته‌كه‌ی حاڵی بووبام، جا چ جای
له‌بیر نه‌چوونه‌وه‌ی. هه‌ر ئه‌و حیكایه‌ته‌ش بوو كه
پاش مردنی داپیره‌م به قه‌ڵه‌مێكی سوور
له‌سه‌ر كارتۆنێكی زه‌ردو به‌خه‌تێكی جوان
نووسیمه‌وه‌و له‌پاڵ كارتۆنه هه‌ڵواسراوه‌كانی تری
دیواری پشته‌وه‌ی ژووره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
قوتابخانه‌كه‌مان هه‌ڵمواسی.
ئیدی ئه‌و كاره‌م به‌ڕێوه‌به‌ری زۆر
تووڕه‌كردو هێنده‌ی لێدام تا له هۆش خۆم چووم،
به‌لاَم نه‌ئه‌و كاته‌و نه ئێستاش له‌وه حاڵی
نه‌بووم، بۆ ده‌بێت نووسینه‌وه‌و هه‌ڵواسینی ئه‌و
حیكایه‌ته ئاساییه‌ی كه هه‌موو خه‌ڵك ده‌یزانی
هێنده به‌ڕێوه‌به‌ری تووڕه كردبێت، له‌كاتێكدا
هه‌موو ئه‌و قوتابییانه‌ی كه حیكایه‌تیان ده‌زانی
بێ پرسكردن له‌سه‌ر پارچه كارتۆنێك
ده‌یاننووسییه‌وه‌و هه‌ڵیانده‌واسی، چونكه
به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ر بۆ خۆی چه‌ند جارێك داوای
لێكردبووین كه هه‌ر حیكایه‌ت و به‌سه‌رهاتێك كه
به‌خه‌یاڵماندا دێت یان پێشتر بیستوومانه‌و ده‌یزانین
بینووسینه‌وه‌و هه‌ڵیبواسین.
له‌و كاته‌دا كه له‌به‌رده‌م تابلۆكه‌دا
راوه‌ستابووم، ده‌نگی داپیره‌م ده‌هاته گوێ كه
ده‌یگوت:
( له رۆژگارێكدا پیرمه‌نسوور به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانی
زاتێكی موباره‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه باخچه
فراوانه‌كه‌ی خۆی جێده‌هێڵیت كه ده‌كه‌وته
نێوه‌ندی گه‌ڕه‌كی مه‌له‌كای ئێستاوه..پاش چه‌ند
هه‌فته‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پێش ئه‌وه‌ی بچێته نێو
باخچه دڵگیره‌كه‌ی هه‌ر به‌سه‌رو سیمای خه‌ڵكی
گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ده‌زانێت شتێك روویداوه، به
شپرزرییه‌وه ده‌پرسێت:
"چییه..چی روویداوه؟!".
كچۆڵه‌یه‌كی جحێل پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستی پیر
ماچ ده‌كات، ده‌ڵێت:
"قوربان گه‌رچی بێ پسانه‌وه‌و به‌درێژایی ئه‌و
ماوه‌یه‌ی كه جه‌نابتان له سه‌فه‌ربوون
كوڕیژگه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان بێ پشوودان و وچان
پاسی باخچه‌كه‌تیان كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت له
غه‌یبه‌وه كه‌سێك هاتبێته نێو باخچه‌كه‌و سه‌رجه‌م
گه‌لاَكانی دره‌خته پیرۆزه‌كه‌ی وه‌راندبێ".
پیر ده‌زانێت ئیدی ئه‌و دره‌خته گه‌لاَ
ده‌رناكاته‌وه‌و له‌بنڕا وشك ده‌بێت و ده‌مرێت، چونكه
هه‌وه‌ڵین و دواهه‌مین گه‌لاَی هه‌ر ئه‌وه بووه
كه‌پێش ئه‌م حاڵه‌ی ئێستای پێوه‌ی بووه. سه‌رباری
ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستێك له غه‌یبه‌وه بگاته ئه‌و
دره‌خته، ئیدی ده‌ركه‌ی به‌ڵاو موسیبه‌تێكی
گه‌وره‌یان لێ واڵا ده‌بێت.
پیرمه‌نسوور له حه‌ژمه‌تا نازانێت چی بكات و
ده‌ڵێت:
"ئێستا چی بكه‌م؟ ده‌ترسم له‌مه‌ودوا تۆفان و لافاو
بتانبات، كچانتان ده‌رپێداكه‌ندن بكه‌نه هونه‌رو
پیاوانی بێگانه سواری خۆیان بكه‌ن.. ده‌ترسم
ژنانتان ره‌دوو بكه‌ون، گه‌وره پیاوانی شارتان فێره
خیانه‌ت ببن و هه‌رده‌مه‌ی داگیركه‌رێك بهێننه نێو
شاره‌كه‌تانه‌وه..ده‌ترسم پیاوچاكانتان پشتاوپشت
سواری گوێدرێژ بكرێن و كۆلاَن به كۆلاَن بگێڕدرێن و
خۆڵ و دۆ به‌سه‌ریاندا بكرێت".
ئیدی گریانی پیره‌ژنان و پاڕانه‌وه‌ی
ریشسپییان و هاتوهاوارو فوغانی بێخه‌تایان، وا له
پیرمه‌نسوور ده‌كات بڵێت:
"ته‌نها یه‌ك چاره‌تان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه بۆخۆتان ده‌ردو به‌ڵاو موسیبه‌تێك هه‌ڵبژێرن، تا
هه‌موو ئه‌وه‌ی كه گوتم پێكه‌وه روو نه‌ده‌ن".
پاش مشتوومڕو بگره‌و به‌رده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر
بێزیانترین ده‌ردێك رێكده‌كه‌ون كه ئه‌ویش ناسازبوون
و ناخۆشبوونی ده‌نگیانه، هه‌ر بۆیه پیرمه‌نسوور
فه‌قیانه سپییه‌كانی به‌رده‌داته‌وه‌و ده‌سته‌كانی
رووه‌و ئاسمان به‌رز ده‌كاته‌وه‌و به‌ده‌نگێكی پڕ له
پاڕانه‌وه‌و ترسه‌وه ده‌ڵێت:
"ئه‌ی شاهی شاهان، سوڵتانی سه‌ر عه‌رشی
كه‌ون و كائینات".
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه پیر له‌وه زیاتر ناڵێت و
ئاوڕێك له حه‌شامه‌ته‌كه‌ی پشت خۆی ده‌داته‌وه‌و
به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها یه‌ك وشه‌شی له‌ده‌م بێته
ده‌ر، خه‌ڵكه‌كه له مه‌به‌ستی حاڵی ده‌بن و
سه‌ره‌تا یه‌ك دوویه‌كیان له مابه‌ینی خۆیاندا
ده‌دوێن، پاشان ئه‌وانه‌ی تر‌و ده‌بینن ده‌نگیان بۆته
شتێكی هێجگار ناخۆش و له‌و كاته‌دا هه‌ر هه‌موویان
پێكه‌وه بێده‌نگ ده‌بن).
-4-
نه‌مده‌زانی بۆ ده‌بێت وا به‌سانایی بڕوانمه
ئه‌و تابلۆیه‌ی كه تا ده‌هات زیاتر به‌ره‌و خۆی
رایده‌كێشام و نغرۆی نێو ده‌ریایه‌ك له یاده‌وه‌ریی
ده‌كردم، كه‌ده‌بوو به هیچ وه‌بیرم
نه‌هاتبایه‌ته‌وه. ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و
پێوه‌ندییه دێرینه‌م بێت له‌گه‌ڵ دنیای تابلۆ‌و ره‌نگ
و شێوه‌كاری كه له میانی خۆشویستنی ژینا_ی كچه
دراوسێمانه‌وه بوو بووه به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی
خولیاكانم. ئه‌و ده‌مه‌ی له‌به‌شی شێوه‌كاریی
هونه‌ره‌جوانه‌كان قوتابی بوو، شێتانه وێنه‌ی
هه‌موو شتێكی به‌و شێوه‌یه ده‌كێشا كه خۆی
ده‌یبینی. هێنده‌ی ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسا له‌ڕێی
ده‌روازه‌یه‌كی مابه‌ینی خانووه‌كه‌مانه‌وه، پاش
ئه‌وه‌ی به‌نێو باخچه چڕوپڕه‌كه‌ماندا تێپه‌ڕده‌بوو،
ده‌هاته نێو ئه‌و ژووره‌ی كه بێجگه له ده‌یان
كتێبی له‌سه‌ر عه‌رد كه‌ڵه‌كه بوو، مێزو كورسییه‌ك و
سیسه‌مێكی خه‌وتن و تابلۆكانی ئه‌و كه به‌زۆر
شوێنی دیواره‌كه‌دا هه‌ڵمواسیبوون هیچی تری تێدا
نه‌بوو.
من وه‌ك خۆم تاقانه‌ی دایكێكی بێوه‌ژن بووم،
كه دوای هه‌فته‌یه‌ك له مه‌رگی باوكم له‌سه‌ر
چه‌رپا به‌رزه‌كه‌ی ژووره‌كه‌ی خۆیان راكشاو ئیدی
پاش چه‌ند سه‌عاتێك به‌وه‌مزانی كه‌ده‌ست و قاچێكی
له‌كاركه‌وتووه‌و ئیفلیج بووه.
ژیانم له مابه‌ینی خزمه‌تكردنی دایكێكی ئیفلیج و
خوێندنه‌وه‌و ماجه‌راكانم له‌گه‌ڵ ژینا_دا، به
بازنه‌یه‌كی داخراو ده‌چوو كه‌نه‌مده‌توانی و
نه‌مده‌ویست لێی بچمه ده‌ر. باوكی شۆفێری تڕێله
بارهه‌ڵگره‌كانی رێگه‌ی دوور بوو، كه به مانگیش
رێی نه‌ده‌كه‌وته ماڵێ و كه ده‌هاتیشه‌وه
ته‌نها چه‌ند رۆژێك ده‌مایه‌وه‌و وه‌ك هه‌میشه
رێگه‌ی دووری سه‌فه‌ری ده‌گرته‌وه‌به‌ر.
وه‌ك بۆی ده‌گێڕامه‌وه دایكی له‌گه‌ڵ
كابرایه‌كی زرته‌بۆزی میسریدا ده‌ستی تێكه‌ڵكردووه
كه زوو زوو به‌ناوی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره
كاره‌باییه‌كان دێته ماڵیان.
له‌رۆژێكدا، به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی یه‌كێك له
یاده‌وه‌رییه‌كانی حزبی به‌عسه‌وه ئاهه‌نگێك له
گۆڕه‌پانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كاندا
سازده‌كرێت و به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌یمانگه‌و لیژنه‌ی ئیداری سه‌رجه‌م قوتابیان
له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه.پاش وتارێكی
دوورودرێژی به‌ڕێوه‌به‌رو پێداهه‌ڵدانێكی ئێكسترای
به حزبی به‌عسدا، وه‌ك هه‌میشه مامۆستا
كه‌مانچه‌ژه‌نه ناسراوه‌كه دێته به‌رده‌م
مایكرۆفۆنه‌كه‌و پاش مه‌دح و سه‌نای سه‌یدولره‌ئیس و
حزبه‌كه‌ی به‌جۆش و خرۆشه‌وه ئاوازی گۆرانیی زێڕه
ده‌ژه‌نێت و چه‌ند گۆرانیبێژێكی مێینه‌ش كه
له‌شارێكی تره‌وه هێناویانن له دوویه‌وه ده‌نگی
لێ به‌رزده‌كه‌نه‌وه. له‌و كاته‌دا بایه‌كی نه‌یار
هه‌ڵده‌كات و قژه ماش و برنجییه‌كه‌ی مامۆستای
كه‌مانچه‌ژه‌ن ده‌ژاكێنێت و لاپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌می
كه له‌سه‌ر ستاندێك راگیركراوه به‌حه‌وادا
ده‌بات.له‌م كه‌ین و به‌ینه‌دا ژینا خۆی
ده‌دزێته‌وه‌و رێگه‌ی ماڵه‌وه ده‌گرێته
به‌ر..به‌ده‌نگی هه‌موو ئه‌و بڵندگۆیانه‌ی كه
په‌یتا په‌یتا گۆرانیی زێڕه‌و پۆڵارێزه دووباره
ده‌كه‌نه‌وه‌و له هه‌موو سوچ و په‌نایه‌كی
كۆلاَنه‌كانه‌وه ده‌نگیان دێت، وڕوكاس ده‌بێت. له‌نێو
ئه‌و ژاوه‌ژاوه‌دا ده‌گاته به‌رده‌م ده‌ركه‌ی
ماڵه‌وه‌یان و پاش ئیستێك یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌موو
ده‌رگا داخراوه‌كانی ماڵه‌وه‌یان ده‌كاته‌وه‌و تا
ژووری خه‌وتنی دایك و باوكی راناوه‌ستێت..له‌وێدا
كابرا میسرییه‌كه به‌رووت و قووتی به‌سه‌ر
دایكییه‌وه ده‌بینێ كه‌له‌گه‌رمه‌ی
ته‌كانداندایه.. به‌لاَم ئاخ و ئۆف و وه‌یش وه‌یشی
دایكی له‌نێو ده‌نگ و سه‌دای به‌رزی بڵندگۆكاندا
به‌حاڵ ده‌بیستێ.
له‌و رۆژه‌دا كه هاته لام فرمێسك به چاوه
سه‌وزه‌كانیدا ده‌هاته خوارێ و پاش گێڕانه‌وه‌ی
چه‌ند جاره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌بینیبووی، له‌پڕ به‌چۆكدا
هات و به ریتمێك كه پاڕانه‌وه‌م تێدا ده‌بینییه‌وه،
داوای ئه‌وه‌ی لێكردم ئه‌و شته‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م
كه له دایكی كراوه. زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو،
چونكه تا ئه‌و كاته‌ش گه‌رچی زۆر جاران به‌رووتیش
له‌باوه‌شی یه‌كتردا خه‌وتبووین، به‌لاَم بیرمان له
شتێكی وا نه‌كردبۆوه، زیاتر چێژمان له ماچ و مووچ و
ده‌سته‌ملانێ و ته‌پاوتلی نێو جێگا ده‌بینی..
هه‌ندێ جاریش ده‌یكردمه مۆدێل و پاش ئه‌وه‌ی رووتی
ده‌كرمه‌وه، له‌سه‌ر تاكه كورسییه‌كی نێو
ژووره‌كه‌م داده‌نیشت و جیا جیا سكێچی بۆ هه‌ر
به‌شێكی له‌شم ده‌كرد، به تایبه‌تیش ئه‌و به‌شانه‌ی
كه ده‌ماری هه‌ڵئه‌وساویان تێدا بوو، له‌هه‌مووشی
سه‌یرتر ئه‌و چه‌ند سكێچه بوو كه بۆ ئه‌ندامی
نێرینه‌می كردبوو، به چه‌شنێك
شێواندبووی كه بۆ خۆشم باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد كه
ئه‌وه ئه‌و بێت.
هێنده‌ی نه‌برد دوگمه‌ی كراسه‌كه‌ی ترازاندو
سوتیانه‌كه‌ی زۆر به هێمنی له‌دواوه‌ڕا كرده‌وه،
مه‌مكه‌كانی له چاو جاره‌كانی تردا، كه‌مێك
گه‌وره‌تر هاته پێش چاوم، كه هێشتاكه شوێن
مۆربوونه‌وه‌ی ماچ و مژینی جاری پێشوومی پێوه
دیاربوو.
دواتر زریزه‌ی ته‌نووره كورته‌كه‌ی به‌ری
كرده‌وه‌و پاش كه‌مێك ده‌رپێ گوڵگوڵینه ته‌نكه
په‌مه‌ییه‌كه‌ی هێنایه خوارێ و به‌په‌له هاته ژێر
ئه‌و په‌تۆ ته‌نكه ره‌نگ قرمزییه‌ی كه له ژێریدا
راكشابووم.
نه‌مده‌زانی بۆ له ئێستادا ئه‌وه‌م
وه‌بیرنایه‌ته‌وه كه ئاخۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی لێی
داواكردم، كردم یان نا؟!
-5-
دره‌خت و گوڵ و رووه‌كه سه‌یرو عه‌جایبه‌كانی
نێو باخچه‌كه‌ی چوارده‌وری خانووه‌كه‌مان، باوكم پێش
مردنی پاش ئه‌وه‌ی كه له دوورترین سه‌فه‌رێكی
گه‌ڕایه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوونی.
سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوكمیان ده‌ناسی
قه‌ناعه‌تیان به‌وه نه‌بوو هیچ كام له نه‌مامی ئه‌و
دره‌خته سه‌یرانه له گڵه‌سووردا ره‌گدابكوتن و
سه‌وز ببن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه سوێندیان بۆ
ده‌خواردو ده‌یانگوت:
( مادامه‌كی ئه‌مانه هه‌موویان دارودره‌ختی وڵاتی
گه‌رمن، مه‌حاڵه‌له‌به‌رده‌م ساردوسڕیی زستانی ئه‌م
شاره‌و ره‌شه‌باكه‌یدا خۆیان رابگرن).
ئیدی موعجیزه‌كه له‌وه‌دا بوو، ئه‌و
دره‌ختانه‌ی كه‌ساڵێك بوو روێنرابوون و سه‌وز
نه‌بووبوون. پاش مه‌رگی باوكم له‌و پاییزه‌دا هه‌ر
له خۆیانه‌وه گه‌ڵایان كرد، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر گه‌شه‌یان كرد‌و
هێنده‌یان لك و پۆپ ده‌ركردو په‌ل و پۆیان هاویشت،
هه‌موو رێگه‌یه‌كی هاتنه ناوه‌وه‌ی خۆره‌تاویان بۆ
نێو ماڵه‌كه‌مان بڕی و كردیانه كڵێسه‌یه‌كی شێداری
نێو حیكایه‌ته‌كان. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه
رووه‌كه به چنگه سه‌رسه‌خته‌كان هه‌موو دیوار‌و
سه‌ربان و هه‌وره‌بان و سوچ و په‌نایه‌كی ماڵه‌كه‌یان
ته‌نی بوو..ئیدی دنیایه‌كی جوداو جیاواز له هه‌موو
ئه‌و دار و دره‌خت و رووه‌كه سه‌یرو سه‌مه‌رانه
دروست بوو بوو.
شه‌وگه‌ردی قه‌باره گه‌وره‌ی نا ئاسایی له‌نێو
رووه‌كه به‌چنگه‌كاندا خۆیان مه‌ڵاسده‌دا، مێش و
مێشووله‌و هه‌موو چه‌شنه مێرووه‌كانی تریش سه‌ر به
دنیای نێو دره‌ختانی شار نه‌بوون، پێده‌چوو له‌گه‌ڵ
دره‌خته‌كانی باوكم له‌و كیشوه‌ره دووره‌وه
هاتبێتن.
هه‌ر كاتێك كه ژینا ده‌هاته لام سه‌ره‌تا
بۆنی گوڵه سووره‌كانی ئه‌و رووه‌كه هه‌میشه
سه‌وزه‌ی ده‌كرد كه هه‌رده‌م به‌ده‌ر له
كاریگه‌ریی كه‌شوهه‌وا و وه‌رزه‌كان ژماره‌یه‌كی
نه‌گۆڕ له گوڵ و خونچه‌ی پێوه بوو، هه‌ر كه پڕ
سییه‌كانی بۆنی به گوڵه‌كانه‌وه ده‌كرد مه‌ست و
گێژ ده‌بوو، ماوه‌یه‌ك به چیچكانه‌وه بۆی داده‌نیشت
و نه‌یده‌وێرا هه‌ڵسێته سه‌رپێ نه‌بادا لاقه‌كانی
تێكبئاڵقێن و بكه‌وێت.
زه‌مه‌ن له‌ژێر ئه‌و هه‌موو دار‌و دره‌خته‌دا
به زه‌مه‌نی ئاسایی نه‌ده‌چوو، زۆر به هێواشی
ده‌چووه پێش و له‌وێدا هه‌موو شتێكت له‌بیرده‌كردو
به‌ڕاستی پێت وابوو له كیشوه‌رێكی تردا ده‌ژیت و
ده‌نگ و سه‌دای دنیایه‌كی ترت ده‌هاته گوێ، چاوت
له ره‌نگ و تارماییه‌كانی پانتاییه‌كی جوگرافیی تر
ده‌بوو. هه‌ر بۆیه من و ئه‌و له ژێر قورسایی
سێبه‌ری ئه‌و هه‌موو دره‌خته‌دا ده‌بووینه دوو
بوونه‌وه‌ری تر، دوو بوونه‌وه‌ری ره‌نگ و شێوه
جیاواز..ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پانتاییه‌دا
هه‌ردووكمان دوو مه‌خلوقی تر بووینایه، بۆنێكی
جیاوازترمان لێ بهاتایه له‌كاتێكدا له‌وێدا بۆنمان
به بۆنی هه‌موو شتێكی نێو ئه‌و باخچه‌یه ده‌چوو
كه زۆرجار ده‌گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه
ره‌نگه له‌راستیدا نه‌بێت و ته‌نها خه‌یاڵ و
ته‌سه‌وری هه‌ردووكمان چێی كردبێت. له‌وێدا شێتانه
حه‌زمان له‌یه‌كتر ده‌كرد، شێتانه له یه‌كترمان
ده‌ڕوانی، شێتانه بیرمان له ده‌نگی ناقۆلاَی
خۆمان و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه نه‌فره‌تلێكراوه‌ی ئه‌و
شاره ده‌كرده‌وه.
-6-
هێشتاكه له تابلۆكه‌م ده‌ڕوانی و چاوم بۆ
یه‌كێك ده‌گێڕا كه له‌و نزیكانه‌وه وه‌ستابێت و
شتێكی لێ بپرسم، هه‌ر چییه‌كم كرد زاتی ئه‌وه‌م
نه‌كرد له هیچ كامێك له‌وانه نزیك ببمه‌وه كه
ته‌نها به هاڵاوی ده‌میان له یه‌كتر حاڵی ده‌بوون.
نوشتامه‌وه‌و له‌وه‌دابوو ده‌ست بده‌مه تابلۆكه،
كاتێكم زانی قاچ و قوولێكی سفت و سپی و بێ موو له
نزیكمه‌وه راوه‌ستا، كه سه‌رم هه‌ڵبڕی سه‌ره‌تا
ته‌نووره ره‌شه كورته‌كه‌ی سه‌رنجی راكێشام كه
بستێك له نێو قه‌دییه‌وه هاتبووه خوارێ، تیشۆرته
په‌مه‌ییه‌كه‌ی به‌ری هێنده ته‌نك بوو گۆی مه‌مكه
قووته به‌ره‌ڵاكانی به‌ئاسانی ده‌بیندران،
به‌چه‌شنێك كه سه‌رسامی ده‌كردیت.. ملوانكه‌یه‌كی
له هێلكه شه‌یتانۆكه دروستكراوی له‌مل كردبوو،
خاچێك له نێوه‌ڕاستییه‌وه هاتبووه خوارێ، گه‌ردنه
به‌رزو رووكاره ئاڵه مه‌یله‌و زه‌رده‌كه‌ی
دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی سیحراوییانه‌ی هه‌بوو..ره‌نگی
چاوه‌سه‌وزه كه‌مێك ته‌ڵخه‌كانی به ره‌نگی ئه‌و
ده‌ریایه ده‌چوو كه له‌ساته‌وه‌ختێكدا په‌ڵه
هه‌ورێك ده‌یه‌وێت شتێك ره‌نگه ئاساییه‌كه‌ی
تێكبدات.
نه‌ده‌كرا له‌و كاته‌دا ژینا_م وه‌بیر
نه‌كه‌وێته‌وه، كه به‌شێوه شتێكی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ
ئه‌و كچۆڵه‌یه‌دا فه‌رق نه‌بوو..ئه‌وه‌ی به‌لاشمه‌وه
سه‌یربوو، تا ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ش هێشتاكه
یاده‌وه‌رییه‌كانی پاش ئه‌و ده‌مه‌ی كه هه‌ردووكمان
له‌ژێر په‌تۆ قرمزییه‌كه‌دا راكشابووین، وه‌بیر
نه‌ده‌هاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی دایه تابلۆكه‌و هه‌ڵیگرت،
چه‌ند هه‌نگاوێك دووركه‌وته‌وه‌و له‌پڕ له‌شوێن خۆیدا
راوه‌ستاو ئاوڕێكی لێدامه‌وه‌و به ئاماژه‌یه‌ك
تێیگه‌یاندم كه ده‌بێت وه‌دووی بكه‌وم.
بارانه‌كه بێ كه‌م و زیاد هه‌روه‌ك خۆی
ده‌باری..سه‌رنجی پێلاَوه پاژنه به‌رزه‌كانیمدا
له رۆیشتندا ده‌نگێكی زۆر دڵگیریان هه‌بوو، ده‌نگی
ریتمی رۆیشتنی و بارینی بارانه‌كه زۆر به‌یه‌ك
ده‌چوون، له‌و كاته‌دا خۆم وه‌ك گۆڵه سه‌گێك ده‌هاته
پێش چاو كه‌دوای دێڵه سه‌گێك كه‌وتبێت..بۆنی هه‌موو
شوێنێكی جه‌سته‌یم ده‌كرد، له هه‌مووشی خۆشتر ئه‌و
بۆنه بوو كه له مه‌مكۆڵانییه‌وه ده‌هات، بۆن و
نمه‌ی باران و ده‌نگی پێی كه‌شێكی سه‌یریان بۆ
خوڵقاندبووم كه‌ده‌مێك بوو لێی بێبه‌ش بووم..بیرم
له‌وه ده‌كرده‌وه ئاخۆ ده‌بێت په‌نجه‌كانم چی‌یان لێ
به‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر بگه‌نه ژێر تیشۆرته
ته‌نكه‌كه‌ی به‌ری و به‌ر گۆی مه‌مكه‌كانی
بكه‌ون؟! ده‌بێت لێوه‌كانم چه‌ند ره‌نگ بگۆڕن ئه‌و
ده‌مه‌ی ده‌گه‌نه گه‌ردن و روومه‌ت و
لێوه‌كانی؟..سمت و كه‌فه‌ڵی هێنده تورت و
هه‌ڵئاوساو بوون حه‌زو ئاره‌زوویه‌كی هه‌رزه‌كارانه
به‌نێو ده‌ماره‌كانمدا ده‌گوزه‌راو ده‌تگوت له
دنیایه‌كی تردام، یان له خه‌ونێكی قوڵدام و شه‌یتان
خۆی لێكردوومه‌ته شیرین‌ترین مێینه‌و تا شه‌یتانی
نه‌بم ده‌ستبه‌ردارم نه‌بێت و ئێخه‌م به‌رنه‌دات.
به‌نێو باریكه كۆلاَنێكی دوورودرێژی پاك و
خاوێندا رۆیشتین و هێنده‌ی نه‌برد له ده‌ركه‌ی
كراوه‌ی خانوویه‌كه‌وه چووه ژوورێ، كه پانیی
حه‌وشه‌كه‌ی پێنج مه‌ترێك ده‌بوو، وه‌دووی كه‌وتم تا
ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌رگایه‌كی تریشی كرده‌وه‌و چووه
ژوورێ..ئیدی له ئاستانه‌ی ده‌رگاكه‌دا قه‌ده‌رێك
راوه‌ستام، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگی نه‌بوو
به‌كاوه‌خۆ چوومه ژوورێ و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی
پان و پۆڕی ره‌نگ قاوه‌یی دانیشتم كه هه‌ر
به‌جێگه‌ی خه‌وتن ده‌چوو. ژووره‌كه رێكخراو و پوخت
بوو، ده‌یان شتی ئه‌نتیكاو تابلۆی به‌نرخ به
دیواره‌كانییه‌وه هه‌ڵواسرابوو، ئه‌و تابلۆیه‌ی
كه‌یه‌كسه‌ر سه‌رنجی راكێشام وێنه‌ی راوچییه‌ك بوو
كه به رمه‌كه‌ی كارمامزێكی پێكابوو، به‌لاَم
هێشتاكه له‌سه‌ر لاقان راوه‌ستابوو..به منداڵیش
كه‌له‌گه‌ڵ باوكمدا چووبوومه دوكانی بله‌ی عه‌لاف،
تابلۆیه‌كی له‌و چه‌شنه‌م به‌رچاوكه‌وتبوو، به‌لاَم
له‌جێی كارمامزه‌كه پڵنگێك بوو كه له‌حاڵه‌تی
شالاَوبردندا راوچییه‌كه رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر سنگی
چه‌قاندبوو..بۆ رۆژی دوایش زۆرم له باوكم كرد تا
بمباته‌وه بۆ دوكانه‌كه‌ی بله‌ی عه‌لاف،
وامده‌زانی دیمه‌نێكی ترم دێته پێش چاو و هه‌ر
له‌خۆمه‌وه لایه‌نگری پڵنگه‌كه بووم و
له‌به‌رخۆمه‌وه ده‌مگوت:
(پڵنگ ئازایه..به‌نووكه رمێك هیچی لێ نایه‌ت..هه‌ر
ده‌بێت تۆڵه‌ی خۆی له راوچییه‌كه بكاته‌وه‌و
بیكوژێت).
زۆر به‌وردی سه‌یری چه‌ند تابلۆیه‌كی تری
ژووره‌كه‌م كرد‌و هیچم تێدا نه‌بینییه‌وه..له‌ناكاو
تابلۆیه‌كی لێكچووی هه‌مان تابلۆی سێبه‌ری
سه‌گه‌كه‌م بینی، به‌لاَم كه زیاتر لێی
وردبوومه‌وه په‌یكه‌ری تێكشكاوی كه‌شتییه‌كی
كه‌نار ده‌ریایه‌كم كه‌وته به‌رچاو كه له
باكگراوندی نێو قوولاَیی تابلۆكه جێهێڵڕابوو،
سێبه‌ری سه‌گه‌كه‌ش له سێبه‌ری سه‌گی تابلۆكه‌ی
تر زیاتر په‌شۆكاو و شپرزه بوو، له‌وه‌ش نه‌ده‌چوو
چاوه شینه‌كانی تین و گوڕی تێڕوانینیان تێدا مابێت.
-7-
گچكه باڵنده‌یه‌كی ده‌نووك بچكۆله‌ی مه‌یله‌و زه‌رد
له ده‌رگاكه‌وه هاته نێو ژووره‌كه‌و پاش كه‌مێك
باڵه‌فڕه له‌سه‌ر رووه‌كێكی نێو ئینجانه‌یه‌كی
سووچێكی ژووره‌كه هه‌ڵنیشت.. دوو كچ له‌و
ده‌رگایه‌وه هاتنه ده‌رێ كه پێشتر كچه‌كه‌ی تری
پێدا چووبووه ژوورێ.
پرچ زه‌رده‌كه‌یان به سه‌رسامییه‌وه سه‌رنجی
دام و پاش هه‌ڵوێسته‌كردنێكی كه‌مخایه‌ن، ئاگام لێ‌بوو
به‌وه‌ی تریانی گوت:
(خۆ نامناسێته‌وه).
نه‌مزانی چۆن له ژووره‌كه هاتمه ده‌رێ و
وه‌دوویانكه‌وتم، هێشتاكه له هه‌مان ساته‌وه‌ختی
عه‌سری ئه‌و رۆژه‌دا بووین و پێده‌چوو زه‌مه‌ن له‌و
ئاسته‌دا راوه‌ستابێت. له‌رێگا كچه پرچ زه‌رده‌كه‌یان
چووه لای كابرایه‌كی زرته‌زه‌لامی ره‌شتاڵه
كه‌له‌سه‌ر كورسییه‌كی ته‌خته دانیشتبوو، بێباكانه
و زۆر به قووڵی مژی له ئاغزی نێرگه‌له‌كه‌ی نێو
له‌پی ده‌ستی ده‌داو دووكه‌ڵه‌كه‌ی به‌با ده‌كرد.
كچه‌كه‌ی تریان كه ئه‌سمه‌رێكی پرچ ره‌ش
بوو، لێم نزیك بۆوه‌و به‌گوێمدا چرپاندی:
(مه‌هێڵه له‌و زرته زه‌لامه نزیك بێته‌وه، تا
بڵێی كابرایه‌كی به‌دو بێنامووسه، لێره هه‌مووان
باش ده‌یناسن و ده‌زانن ته‌نها ئیشێكی گه‌وادییه).
گوێم نه‌دایه قسه‌كانی و
پاش كه‌مێك هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌مان بكه‌ین،
من كه‌وتمه پێشیان و ئه‌وان وه‌دووم كه‌وتن. دواتر
ئاگام له چوونه پێش و چه‌شن و چۆنیه‌تی
هه‌نگاوه‌كانم نه‌ما، نغرۆی داڵغه‌یه‌كی قووڵ بووم و
له‌زه‌ینمدا بۆ سه‌ره هه‌ودایه‌ك ده‌گه‌ڕام تا
له‌وێوه بچمه نێو ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی كه‌ئه‌و كچه‌م
تێدا ناسیبوو..كاتێك ویستم هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌م و
له‌شوێن خۆمدا رابوه‌ستم، دركم به‌وه‌كرد كه
توومه‌زه هه‌ر له‌هه‌وه‌ڵه‌وه له‌شوێن خۆمدا
راوه‌ستاوم و ئه‌ویش له‌به‌رده‌ممدا راوه‌ستاوه‌و
تیمده‌ڕوانێت.
كه‌چاوم هه‌ڵهێنا ته‌نها گلێنه سه‌وزه‌كانی
چاوی سه‌رنجی راكێشام، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ
وێنه‌یه‌ك به‌رم، ئاوا ده‌ستم به گلێنه‌كانی چاویدا
هێناو هه‌ر له‌خۆمه‌وه به نینۆك هه‌ڵمكڕاند، سه‌یرم
كرد ره‌نگه‌كه‌ی لێ نابێته‌وه.
گوتی:
(من ژینام نامناسیته‌وه؟!)
نه‌ده‌كرا ئه‌و بێت، گه‌رچی هه‌ستم ده‌كرد
ئاشنایه‌تییه‌كم له‌گه‌ڵی هه‌یه‌و شتێك پێكه‌وه‌مان
گرێ ده‌دات، به‌لاَم بێجگه له چاوه سه‌وزه‌كانی
هیچ شوێنێكی تری له ژینا نه‌ده‌چوو، دوا وێنه‌ی
ژینا له زه‌ینمدا په‌یوه‌ستبوو به‌و ساته‌وه‌خته‌ی
كه بۆ دواجار هاته ژێر په‌تۆ قرمزییه‌كه‌مه‌وه،
له‌و رۆژه‌دا كه پیاوه میسرییه‌كه خه‌ریكی دایكی
بوو. له‌ناكاو ئه‌و كچه‌ی كه‌ده‌یگوت من ژینا_م دایه
پڕمه‌ی گریان و باوه‌شی پێداكردم، نه‌ده‌كرا باوه‌ڕ
به‌وه بهێنم كه‌ئه‌م ئه‌و بێت..ئه‌سته‌مبوو
گه‌یشتبێته شاری شۆلۆ..ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هیچ
لۆژیكێكم له‌وه‌دا نه‌ده‌بینییه‌وه كه‌له ئێستادا
له‌هه‌مان ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌مه‌ی ژینا_دا بێت.
گوتی:
(ناكرێت منت له‌یادكردبێت، وه‌بیرت دێت له‌سه‌ر داوای
خۆت تابلۆی سێبه‌ری سه‌گێكم بۆ كردیت؟ هه‌رده‌م پێت
ده‌گوتم سێبه‌ری ئه‌و سه‌گه ژیانی لێ هه‌راسان
كردووم و له‌هه‌ر كاتێكدا بمه‌وێت به‌خته‌وه‌ر بم ئه‌و
له سووچ و په‌ناو شوێنێكه‌وه خۆیم پیشان ده‌دات و
به‌ده‌نم ئیفلیج ده‌كات و رۆژی رووناكم لێ ده‌كاته
شه‌وی تار.. به‌بیرت دێت ئه‌و كاته‌ی كه‌هێشتاكه
منداڵ بوویت دایكت زوو زوو ده‌یبردیته سه‌ر پیاوچاكان
و موشایه‌خان
تاچاك ببیته‌وه.. باشه هه‌ر سێبه‌ری ئه‌و
سه‌گه نه‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه نه‌چیته نێو
تاقیكردنه‌وه‌كانی دواهه‌مین ساڵت له‌به‌شی شانۆ و
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌ویش نه‌بوو منت له‌ژێر په‌تۆ
قرمزییه‌كه‌دا به‌ته‌نێ جێهێشت؟).
-8-
پاش قسه‌كانی ئه‌و كچه‌ی كه ده‌یگوت من
ژینا_م، ته‌نها چه‌ند شوێنێكی سێبه‌ری سه‌گه‌كه‌م
ده‌بینی كه له‌نێو كۆلاَنێكی گه‌ڕه‌كه
دێرینه‌كه‌دا شوێنگۆڕكێی ده‌كرد. كه‌به‌ته‌واوی
هاته پێش چاوم و له پێشمه‌وه كه‌وته رێ
به‌كاوه‌خۆ وه‌دووی كه‌وتم و بردمیه نێو حه‌مامێكی
رۆژه‌هه‌لاَتییانه..دوای ئه‌وه‌ی چووینه نێو
گه‌رمخانه‌كه‌ی، بینیم سه‌دان پیره‌مێردی
به‌سالاَچوو به رووت و قووتی له‌سه‌ر سه‌كۆ
جیاجیاكان دانیشتوون، ده‌نگی به‌رده‌وام و یه‌ك
له‌دوای یه‌كی
به‌ربوونه‌وه‌ی جامه‌كانی ده‌ستیان ئیقاعێكی
ترسناكی هه‌بوو.. له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ئاگام له
سێبه‌ری سه‌گه‌كه نه‌ماو روانیمه ئه‌و پیره‌مێرده
جه‌سته ره‌ق و ته‌قانه‌ی كه ددانێك چییه
له‌ده‌میاندا نه‌مابوو.. پاش كه‌مێك له‌وه حاڵی بووم
كه هه‌موو پیره‌مێرده‌كان
به‌شێوه له‌یه‌كتر ده‌چن و هه‌ر هه‌مووشیان
به‌یه‌ك شێوه‌ی سامناك و سه‌یر تێم ده‌ڕوانن و
ده‌تگوت ده‌یانه‌وێت شتێكم پێ بڵێن.
خه‌ریكبوو بچمه ده‌رێ، كاتێك یه‌كێكیان گوتی:
(ئێستا حیكایه‌تخوانه‌كه دێت و وه‌ك هه‌موو
رۆژێك هه‌مان حیكایه‌تمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، حه‌ز
ده‌كه‌ین تۆش گوێڕادێری بیت).
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌خایاند زرته‌بۆزێكی ره‌ش ئه‌سمه‌ر
به رووت و قووتی هاته نێو گه‌رمخانه‌كه‌ی
حه‌مامه‌كه‌وه، هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه زامه
قووڵه‌كانی زۆر شوێنی جیاجیای جه‌سته‌ی سه‌رنجیان
راكێشام.. به‌لاَم
سه‌یر له‌وه‌دا بوو چه‌قۆ زۆر درێژه نووك
تیژه‌كه‌ی ده‌ستی، هێنده‌ی زامه‌كانی سه‌رنجی
رانه‌كێشام.
له‌سه‌ر
سه‌كۆیه‌كی نزیك حه‌وزه گه‌وره‌كه‌ی نێوه‌ڕاستی
گه‌رمخانه‌كه كه‌هاڵاوی لێ هه‌ڵده‌ستا دانیشت
وگوتی:
( وه‌ك هه‌موو جارێك كه بۆتان ده‌گێڕمه‌وه و پێتان
ده‌ڵێم من به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چمه‌وه سه‌ر نه‌وه‌ی
یه‌كێك له فیرعه‌ونه ده‌نگخۆشه‌كان كه ته‌نها
فیرعه‌ونێكی گۆرانیبێژی نێو نه‌سلی فیرعه‌ونه‌كان
بووه.
له‌رۆژگارێكدا و پاش بینینی خه‌ونێك كه تا ئێستاش
هیچی لێ حاڵی نه‌بووم، بڕیارمدا بچمه شاری
مه‌خلوقه ده‌نگناخۆشه‌كان، به‌سه‌رهاتی
مه‌خلوقه‌كانی ئه‌و شاره‌شم له كتێبێكی كۆندا
به‌رچاوكه‌وتبوو.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشتمه شاره‌كه‌و پاش
چه‌ند رۆژێك له‌به‌رده‌م قه‌سابێكدا ناره‌نارێكم
له‌زار هاته ده‌رێ و پێم وابوو ره‌نگه خۆشحاڵ بێت و
له‌وێدا بتوانم گۆرانییه‌ك بڵیم..به‌لاَم تووڕه‌بوونی
گه‌یشته راده‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كانی
سه‌یدولره‌ئیس فریام نه‌كه‌وتبان ئه‌و رێك و راست
له‌پاڵ ئه‌و ئاژه‌لاَنه‌ی كه‌سه‌ربه‌ره‌وخوار به
قولاپه‌كاندا هه‌ڵیواسیبوون هه‌ڵیده‌واسیم.
دواتر له‌وه حاڵیبووم كه‌خه‌ڵكی شاره‌كه،
به‌هه‌موو ده‌نگێكی خۆش هستریا ده‌یانگرێت و حاڵیان
لێ دێت، ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیشیان هه‌ر له
منداڵییه‌وه فێری ئه‌وه ده‌كرد كه هه‌موو چه‌شنه
باڵنده‌یه‌كی ده‌نگخۆش بكوژن و بۆ ئه‌مه‌ش چه‌شنی
جۆراوجۆری داره‌لاستیك له‌و شاره‌دا دروست ده‌كرا،
خڕكه به‌ردی نووك تیژیشیان له‌قه‌راغ چه‌مێكی
دووره‌وه بۆ كوشتنی باڵنده‌كان ده‌هێنا و له
بازاڕدا ده‌یانفرۆشت. له‌و شاره‌دا ده‌ستم كرد
به‌چاككردنی هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی كاره‌بایی نێو
مالاَن.. هێدی هێدی له‌وه حاڵیبووم كه ده‌توانم
له‌ژێر زه‌مینی ماڵه‌كاندا گۆرانی بۆ مێینه
شه‌هوه‌تبازه‌كانیان بڵێم، ئه‌و مێینانه‌ی به
بیستنی ده‌نگم سه‌رسام ده‌بوون و بێجگه له‌ماجه‌رای
حیكایه‌ته‌كانی نێو گه‌ڵی پیاوان هیچ شتێكی تریان
نه‌ده‌زانی و له هیچ كه‌شوهه‌واو وه‌رزێكیشدا
ده‌رپێیان له‌پێ نه‌ده‌كرد و هه‌میشه رێ‌یان
به‌هه‌موو چه‌شنه بایه‌كی سارد‌و گه‌رم ده‌دا، به‌نێو
گه‌ڵه هه‌ڵئاوساوه‌كانیاندا گوزه‌ر بكات. له‌و
سه‌رده‌می شه‌ڕو شۆڕو تۆپبارانه‌دا، به‌تایبه‌ت ئه‌و
ده‌مانه‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی شار شپرزه‌ی رووداو و
كاره‌ساته‌كان ده‌بوون، من له‌یه‌كێك له ژێر
زه‌مینه‌كاندا گۆرانیم بۆ مێینه‌یه‌ك یان چه‌ند
مێینه‌یه‌كی هاوچه‌شنی ئه‌و شاره ده‌گوت.
له‌و كاتانه‌دا زۆر به‌خته‌وه‌ر بووم، چونكه
توانیبووم تۆڕێكی نهێنی بۆ خۆم بچنم و له پشت
دنیای شاری ده‌نگناخۆشه‌كانه‌وه شارێكی تر بنیات
بنێم كه پڕبوو له ده‌نگی سیحراوی خۆم. مێینه‌كانی
ئه‌و شاره لێویان به زه‌رده توێژاڵێكی ته‌نكی
هه‌نگوین ده‌چوو.. نیگاكانیشیان به پانتایی ئه‌و
بیابانه ده‌چوو كه مو‌سا له‌تاو فیرعه‌ون رووی
تێكردبوو. ئیدی رێكه‌وتێك ئه‌و دنیایه‌ی پێ جێهێشتم
و منی نارده نێو ئه‌م دنیایه‌ی كه نه‌ده‌كرێت
گۆرانیی تێدا بڵێم و نه لێره‌شه‌وه ده‌نگم به كه‌س
ده‌گات، رێكه‌وتێك بوو كه نه‌ده‌بوو رووبدات!.
ژنه شۆفێرێكم ناسی و پاش ماوه‌یه‌ك له
یه‌كێك له‌و رۆژانه‌ی كه‌خه‌ڵكی شار یادی خۆشترین
رۆژێكیان ده‌كرده‌وه، چوومه لای و له‌وه‌دابوو وه‌ك
هه‌موو جارێك بچمه ژێرزه‌مینه‌كه‌یان تا له‌وێدا
گۆرانی بۆ بڵێم، به‌لاَم گوتی:" له‌م ژاوه‌ژاو و
هه‌راو زه‌نایه‌دا دنیا لێمان بێخه‌به‌ره‌و كه‌سیش
گوێی له ده‌نگت نابێت، با ئه‌مڕۆ بچینه ژووری
خه‌وتن و له‌وێدا گۆرانییه‌كانم بۆ بڵێ ".
به‌شادمانییه‌وه له‌گه‌ڵیدا چوومه ئه‌وێ و
وه‌ك هه‌میشه چۆن له‌كاتی گۆرانیگوتندا له‌گه‌ڵ
مێینه‌كاندا لێی راده‌كشام، به‌و چه‌شنه لێی راكشام
و ئه‌ویش له‌پاڵمدا راكشاو ره‌نگه زووربه‌ی ئاوازه
سیحراوییه‌كانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونییه‌كانم بۆ
یه‌كه‌مجار له‌وێدا بۆ ئه‌و گوتبێت.
پاشان نازانم چی روویدا، ره‌نگه له‌تاو
گۆرانیگوتن، له هۆش خۆم چووبێتم و ئاگام له‌خۆم
نه‌مابێت.. به‌لاَم كه له‌م حه‌مامه‌ی ئێوه‌دا
به‌ئاگا هاتمه‌وه، هێشتاكه هه‌موو زامه‌كانی
جه‌سته‌م خوێنیان لێ ده‌چۆڕا).
-9-
كه‌له حه‌مامه‌كه چوومه ده‌رێ سێبه‌ری
سه‌گه‌كه له‌په‌نایه‌كدا چاوه‌ڕێم بوو.. نه‌مده‌زانی
ده‌مباته چ شوێنێكی تریش، ده‌بوو سه‌رجه‌م
یاده‌وه‌رییه‌كانم وه‌بیربێته‌وه، به‌ڵام
وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كان تا ژێر په‌تۆ
قرمزییه‌كه بڕی ده‌كرد..ده‌مزانی له پاش
ئه‌وه‌شه‌وه ده‌یان یاده‌وه‌ریی تر هه‌یه و
هێشتاكه له زه‌ینمدا شاردراوه‌یه، هه‌ستم ده‌كرد
سێبه‌ری سه‌گه‌كه له زۆرشت ئاگاداره‌و شایه‌تێكی
زیندووی رووداوه‌كانه.
هه‌وڵمدا نه‌خۆشخانه ده‌روونییه‌كانی
شاره‌كه بێنمه‌وه پێش چاوم، به‌لاَم سه‌یر له‌وه‌دا
بوو بینایه‌كی سه‌ربان و سه‌ردیوار ته‌لبه‌ندكراوم
له‌به‌ر چاودا به‌رجه‌سته ده‌بوو، كه‌ئاڵایه‌ك
به‌سه‌رییه‌وه ده‌شه‌كایه‌وه.. چه‌ندم كرد
نه‌متوانی دكتۆره‌كه به جلی پزیشكییه‌وه ببینم،
وه‌ك ئه‌فسه‌رێك ده‌هاته پێش چاوم، له‌كاتێكدا بریق و
باقی ئه‌ستێره‌كانی سه‌رشانی ئاوی چاویان ده‌برد.
لێَدان و تێهه‌ڵدانی نێو ئه‌و شوێنه‌م وه‌بیر
ده‌كه‌وته‌وه، هه‌ستم به ئازاری زۆر شوێنی
جه‌سته‌م ده‌كرد..قولاپی بنمیچه‌كه‌م بیركه‌وته‌وه
كه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌ستمیان له‌پشتڕا
كه‌له‌پچه ده‌كردو قایشێكیشیان تێده‌پێچا به‌وێدا
هه‌ڵیانده‌واسیم و وایه‌رێكی نه‌رمیان له‌سه‌ری
زه‌كه‌رم ده‌به‌ست و پاش هه‌ڵسوڕانێكی خێرای ده‌سكی
ئه‌و ئامێره‌ی جه‌مالی مفه‌وه‌زی ئه‌من له ئامێزی
خۆی داده‌نا، ته‌زوویه‌كی پڕ ئازاری بێزاركه‌ر له‌و
شوێنه هه‌ستیاره‌وه ده‌چووه نێو هه‌ناوم و زۆر جار
خۆم پێ رانه‌ده‌گیراو چۆڕه چۆڕ میزی خوێناوی
له‌كونی چووكمه‌وه فیچقه‌ی ده‌كرد.ده‌نگی خۆم
وه‌بیرده‌هاته‌وه، كه پڕ به‌ده‌م هاوارم
ده‌كرد..وامده‌زانی له‌نێو ئه‌و كۆلاَنه‌ی كه له‌و
كاته‌دا پێیدا تێپه‌ڕده‌بووم، سه‌دای ده‌نگی ئه‌و
هاواره‌ی خۆم ده‌بیستم. ده‌مویست بگه‌ڕێمه‌وه ژێر
په‌تۆ قرمزییه‌كه‌و له‌وێوه ده‌ستپێبكه‌م، له‌وێوه
سه‌ره‌هه‌ودای هه‌موو ئه‌و به‌سه‌رهاته بدۆزمه‌وه
كه‌ده‌بوو له قولاَییه‌كانی زه‌ینمدا خۆی
حه‌شاردابێت.
هێشتاكه له‌هه‌مان ساته‌وه‌ختی ئه‌و
عه‌سره‌دا بووم، نه‌مده‌زانی ئه‌و كۆڵانه‌ی كه
تابلۆكانی تێدا دانرابوو، ده‌كه‌وێته چ لایه‌كی
ئه‌و كۆڵانه فراوانه‌ی كه له‌و ده‌مه‌دا پێیدا
ره‌تده‌بووم. گه‌ڕه‌كه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بوو
كه من ته‌سه‌ورم كردبوو، پێده‌چوو بێكۆتا بتوانیت له
نێویدا هه‌نگاو بنێیت.
سێبه‌ری سه‌گه‌كه له‌چه‌قی كۆڵانه‌كه‌دا
راوه‌ستاو به كووچه‌یه‌كی كه‌مێك هه‌ورازدا
هه‌ڵگه‌ڕا، وه‌دووی كه‌وتم.. هه‌ر كه گه‌یشتینه
به‌رده‌م باخچه‌یه‌كی گه‌وره بازێكی به‌سه‌ر
په‌رژینه‌كه‌دا دا‌و چووه ژوورێ، منیش هه‌روه‌ك
ئه‌وه‌ی كه‌سه‌گێك بم زۆر به‌ئاسانی و به‌هه‌مان
شێوه بازم به‌سه‌ر په‌رژینه‌كه‌دا دا‌و چوومه نێو
باخچه چڕوپڕه‌كه. رووه‌كه به‌چنگه‌كان دیوار‌و
سه‌ربان و هه‌وره‌بانی خانووه‌كه‌ی داپۆشیبوو،
شه‌وگه‌ردێك له سه‌روو ده‌رگای سه‌ره‌كیی
خانووه‌كه هه‌ستی راگرتبوو، زووربه‌ی ژووره‌كانی
نێو خانووه‌كه چۆڵ و هۆڵ بوون، ته‌نها له ژوورێكی
لاچه‌په‌كدا كه‌لوپه‌لت ده‌بینی كه‌كورسی و مێزێك و
ده‌یان تابلۆی هه‌ڵواسراو و بارێك كتێبی
كه‌ڵه‌كه‌بووی تێدا بوو. له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌و
سیسه‌مه بوو كه په‌تۆیه‌كی قرمزیی به‌سه‌ردا
درابوو كه هه‌ر ده‌تگوت سیسه‌مه‌كه‌ی خۆمه.
یه‌كێك له تابلۆ هه‌ڵواسراوه‌كان وێنه‌ی
سێبه‌ری سه‌گێك بوو كه له ده‌رگای ژوورێكه‌وه
ده‌یڕوانییه دوو جه‌سته‌ی راكشاوی ژێر په‌تۆیه‌كی
قرمزی.
چوومه ژێر په‌تۆ قرمزییه‌كه‌و بۆ تاوێك به
راكشانه‌وه له‌بنمیچی ژووره‌كه‌م روانی، كه‌شێ و
دڵۆپه‌كردنی سالاَنێكی دوورودرێژ زۆر شوێنی
په‌ڵه‌په‌ڵه‌كردبوو، تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوو له
هارمۆنییه‌تی ره‌نگ كه ده‌كرا به ره‌نگه
جیاوازه‌كانیاندا ژماره‌ی ساڵه‌كانی ته‌مه‌نی ئه‌و
ژووره‌ی پێ بزانیت.
بۆ تاوێك پێڵووه‌كانم لێكناو هه‌وڵمدا بیر له
هیچ نه‌كه‌مه‌وه. كه‌چاوم هه‌ڵهێنا هه‌ر ده‌تگوت له‌و
ساته‌وه‌خته‌ی ئه‌و رۆژه‌دام كه ژینا بۆ دواجار
هاته‌لام، هێنده‌ی نه‌برد هه‌ر به‌ڕاستی به‌هه‌مان
جلوبه‌رگ و شێوه‌و ئاكاری ئه‌و رۆژه‌وه هاته
ژوورێ.. هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی دووباره ده‌كرده‌وه
كه له‌و رۆژه‌دا كردبوونی، دواتر هاته ژێر په‌تۆ
قرمزییه‌كه‌و گوتی:
( ده‌ئێستا ئه‌وه‌م له‌گه‌ڵدا بكه كه پێم گوتی).
نه‌ده‌هاته بیرم ئاخۆ له‌و رۆژه‌دا ئه‌وه‌م
له‌گه‌ڵدا كردووه كه لێی ویستووم، یاخود..!
هه‌ستامه سه‌رپێ و تا نه‌گه‌یشتمه به‌ر
ده‌روازه‌ی مابه‌ینی خانووه‌كه‌ی خۆمان و ئه‌وان
رانه‌وه‌ستام، سه‌یرێكی هه‌موو ئه‌و دره‌ختانه‌م كرد
كه جیاواز له‌و كاتانه‌ی كه‌به‌ڕاستی له‌نێویدا
ده‌ژیام، هیچ سیحر‌و ته‌لیسمێكی باخچه‌كه‌ی جارانیان
نه‌بوو.. گوڵه سووره‌كان بۆنیان نه‌بوو، هه‌ر به‌وه
ده‌چوو كه‌هه‌موو شتێكی ئه‌و باخچه‌یه‌ت
له‌ماده‌یه‌كی بێ گیان دروستكردبێت. چوومه
ئه‌ودیوی ده‌روازه‌كه‌و تا ژووری خه‌وتنی دایك و
باوكی ژینا رانه‌وه‌ستام، زرته بۆزه میسرییه‌كه
به‌سه‌ر دایكی ژیناوه بوو، له‌كاتێكدا هه‌ردووكیان
خوێن له زۆر شوێنی جه‌سته‌یانه‌وه داده‌چۆڕا،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یان ده‌ست و به ده‌یان چه‌قۆی
نووك تیژی زۆر درێژ سه‌راپای جه‌سته‌ی ئه‌و
دوانه‌ی به‌و حاڵه گه‌یاندبێت، نه‌ده‌چووه
ئه‌قڵمه‌وه ده‌سته ناسكه‌كانی ژینا بووبێته ده‌یان
ده‌ست و ئه‌و دوو بوونه‌وه‌ره‌ی ئاوا لێكردبێت.
كه به‌شپرزه‌یی گه‌ڕامه‌وه ژینا له‌ژێر
په‌تۆ قرمزییه‌كه‌دا ده‌گریا.. كه‌هه‌ستی پێ‌كردم
سه‌ری به‌رزكرده‌وه‌و گوتی:
( من نه‌مكوشتون و ناشزانم كێ كوشتونی!).
نازانم بۆ له‌و كاته‌دا گوتم:
( بچۆره مه‌خفه‌ری پۆلیسی ده‌سته‌راستی
كۆلاَنه‌كه‌مان و بڵێ كوڕه شێته‌كه‌ی دراوسێمان
دایكم و كابرایه‌كی پێكه‌وه كوشتووه..بڵێ هه‌ر
ئێستا له په‌یمانگه گه‌ڕامه‌وه‌و كه‌چوومه ژوورێ
ئه‌و به‌چه‌قۆیه‌كی زۆر درێژی نووك تیژه‌وه
هه‌ڵده‌هات).
ئیدی پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ئاگام له هیچ
هه‌واڵێكی ژینا نه‌ما.. كه له‌نه‌خۆشخانه‌ش هاتمه
ده‌رێ، هێشتاكه نه‌چووبوومه ماڵێ كه پیره‌ژنێكی
خزمی دایكمم له‌نێوه‌ڕاستی راسته‌رێیه‌كدا بوو
به‌تووشه‌وه كه هه‌میشه به‌پێی په‌تی ده‌گه‌ڕا..
به‌بێ هیچ هه‌واڵپرسین و چه‌ندو چوونێك گوتی:
( پاش ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ستگیركرایت.. ژینا به‌وه‌ی
زانیبوو كه‌دووگیانه، هه‌ر بۆیه به‌بێده‌نگی خۆی
سووتاند..یاخوا ده‌ستت خۆش بێت، به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌و
میسرییه‌ت نه‌كوشتایه تائێستا نیوه‌ی كچ و ژنی ئه‌م
شاره‌ی خراپكردبوو!).
پێش ئه‌وه‌ی پیره‌ژنه‌كه جێبهێڵم،
به‌ده‌نگێكی پڕ سۆز و به‌زه‌ییه‌وه گوتی:
( كوڕی خۆم باشه بۆ خۆت كابرا میسرییه‌كه‌ت به‌سه‌ر
ژیناوه بینی، یان بۆ خۆی بۆی باسكردیت، وه‌ك
ده‌ڵێن پاش رابواردنی له‌گه‌ڵ دایكی.. ئه‌ویشی
سه‌قه‌تكردووه!؟).
له‌و ساته‌وه‌خته كرچ و كاڵه‌دا سێبه‌ری
سه‌گه‌كه وه‌ك عیفریتێك به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه
راوه‌ستابوو، هێنده گه‌وره‌و زه‌به‌للاح بوو
كه‌پێده‌چوو هه‌موو ژووره‌كه سێبه‌رێكی ئه‌وبێت.
پێش ئه‌وه‌ی چاوه‌كانم لێك بنێم و بۆ دواجار
به په‌تۆ قرمزییه‌كه سه‌ری خۆم دابپۆشم، سێبه‌ری
سه‌گه‌كه وه‌ك خۆی لێهاته‌وه و هێدی هێدی خزایه
ژێر په‌تۆكه‌و به‌ته‌واوی خۆی پێوه نووساندم..
هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردبۆوه كه رۆژێك دادێت من
له‌گه‌ڵ سێبه‌ری سه‌گێكدا ده‌خه‌وم..هه‌ستم به‌هانكه
هانك و هه‌ناسه‌ی گه‌رمی ده‌كرد.. گوێم له خیزه
خیزی سنگی بوو.. پێده‌چوو ببێته به‌شێك له‌من و
بێته ناومه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه
به‌شێكی من نه‌بووبێت و له زه‌مه‌نێكدا وه‌ده‌رم
نه‌نابێت!.پاش قه‌یرێك له‌بێده‌نگی، بێجگه له خۆم
هیچ كه‌سێكی تر له‌ژێر په‌تۆ قرمزییه‌كه‌دا نه‌بوو!.
گوێم له‌ده‌نگی لێدانی دڵم بوو به ده‌نگی لێدانی
دڵی سه‌گێك ده‌چوو.. سه‌گێك كه چه‌ند ساتێك
له‌مه‌وپێش ته‌نها سێبه‌رێك بوو، به‌لاَم پێده‌چێت
منیش له‌مه‌ودوا وه‌ك ئه‌و سه‌گه ته‌نها سێبه‌رێك بم.
|