|
له فارسییه‌وه: ئیسمایل ئیسمایل زاده
هێلانه‌ی كۆتره‌كان له بان سه‌ری پیره پیاو بوو،
قه‌فه‌زی تۆڕی‌و بڵندی سه‌رده‌سته‌كان پربوو له‌و
مه‌له به‌نازانه‌ی كه باڵی خۆیان ده‌ڕازانده‌وه.
تیشكی خۆره‌تاو له سینگی خۆڵه‌مێشی مه‌له‌كان ده‌دراو
ده‌بووه كۆلكه زێڕینه‌یه‌كی ورد.
له حاڵێكدا كه گه‌مه‌ی كۆتره‌كان گوێی
ده‌لاوانده‌وه، ده‌ستی بۆ سه‌ری بۆ كۆتره
نامه‌به‌ر‌و تاقانه‌كه‌ی برد مه‌لی لاو و
خه‌په‌تۆڵه چاوێكی له پیره پیاوه‌كه كرد‌و بێده‌نگ
دانیشت. چه‌ندین جار چاوی پڕ تروسكه‌و زیتی
ترووكاند.
پیره پیاوه‌كه گوتی: (وه‌ره كۆتره
جوانه‌كه‌م،،وه‌ره ئێره). كاتێ كه كۆتره‌كه‌ی
گرتبوو و ده‌یهێنا ده‌رێ، هه‌ستی كرد په‌نجه
سڕه‌كانی كه ره‌نگیان چێره‌یی بوو قامكی توند
ده‌گرن. پاڵی به‌دارێكه‌وه دا‌و له‌و په‌ڕی كۆتر
خانه‌كه‌وه‌و له ئێواره‌ی ساودا له دیمه‌نی
سروشتی ده‌ڕوانی.
له له‌ت‌و په‌تی هه‌تاو‌و سێبه‌ردا پانتایی خاكی
سوور‌و تۆخ‌و كێڵ دراو، له‌گه‌ڵ گڵمتك و تۆز و خۆڵ
هه‌تاكوو ئاسۆی دوور به‌رده‌وام بوو. داره‌كانی سه‌ر
رێی و چیمه‌نی سه‌رسه‌وز و درێژایی رێگای نیشان
ده‌دا.
روانینی پیره‌پیاوه‌كه درێژایی ئه‌م رێگایه‌ی
به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌پێوا. له‌م كاته‌دا نه‌وه‌كه‌ی
دی كه خۆی به مه‌حجه‌ره‌ی ده‌رگای باخی، له
ژێر دره‌ختی یاسه‌كه هه‌ڵواسیبوو. زولفی كیژی جوان
و لاو له ژێر تیشكی هه‌تاودا شه‌پۆلی ده‌دا به
سه‌ر پشتی دا رژا بوو. به‌له‌كی رێكوپێكی كچه‌كه
له لقی بێگه‌ڵای داریاسه‌كه ده‌چوو كه به
ره‌نگی قاوه‌یی كاڵ له نێوان نیگاری شكۆفه‌ی
ره‌نگه‌كان خۆی ده‌نواند.
روانینی كچه‌كه به قه‌راغی گوڵه په‌مه‌ییه‌كانی
كه‌نار ماڵی كارمه‌ندانی هێڵی قه‌تاردا تێپه‌ر بوو
و سه‌رنجی به‌ره‌و رێگای ئاوه‌نیدا راكێشرا.
پیره‌پیاوه‌كه شڵه‌ژا. به‌ئانقه‌ست ده‌ستی هه‌ڵێنا
تاكوو باڵنده‌كه هه‌ڵبفڕێ، به‌ڵام باڵنده‌كه‌ی له
كاتی باڵكردنه‌وه‌دا رفاند. له ژێر قامكه‌كانیدا
هه‌ستی به‌جووڵه و ته‌قه‌للای له‌شی خه‌په‌تۆڵه‌ی
باڵنده‌كه ده‌كرد. له‌ناكاو به توڕه‌ییه‌كی
توندوتیژانه مه‌له‌كه‌ی له چوارچێوه‌یه‌كی
چكۆله‌دا زیندانی كرد. له‌كاتێكدا كه توند
ده‌رگاكه‌ی داده‌خست، له ژێر لێوه‌وه گوتی:
"ئێستا تۆ لێره ده‌مێنییه‌وه.
دزاتر پشتی له قه‌فه‌زی مه‌له‌كه كرد و به
وریاییه‌وه هێور هێور بۆلای نه‌وه‌كه‌ی رۆیشت كه
خۆی به سه‌ر ده‌سته‌كی ده‌رگاكه‌دا دابوو و سه‌ری
خستبووه سه‌ر باسكی و گۆرانی ده‌گوت. ده‌نگی خۆش و
نه‌رمی كیژه‌كه كه له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ده‌نگی
باڵنده‌كاندا تێكه‌ڵاو ده‌بوو و تووڕه‌یی پیره
پیاوه‌كه‌ی زیاتر ده‌كرد.
پیره‌پیاوه‌كه گوڕاندی:
"هۆی!"
كیژه‌كه كاتێ باپیری دیت هه‌ڵبه‌زییه‌وه. ئاوڕی
داوه و رووی له باپیری كرد. چاوی چووقاند و به
ده‌نگێكی بوێر و ئازایانه‌وه گوتی:
"باپیره سڵاو!"
به تامه‌زرۆییه‌وه دیسان چاوێكی له رێی پشت
سه‌رییه‌وه كرد‌و به رێزه‌وه چوولای باپیری.
پیره‌پیاوه‌كه له حاڵێكدا قامكه‌كانی وه‌كو چنگاڵ
له ده‌ستی رۆده‌كرد، پرسی:
"بێگومان چاوه‌ڕێی ستۆن ـ ی، ئه‌رێ!؟"
دوای ماوه‌یه‌كی كچه‌كه گوتی:
"مه‌گین عه‌یبێكی هه‌یه؟"
پیره‌پیاوه‌كه وای هه‌ست كرد كه هه‌رچی شتی
ده‌وروبه‌رییه‌تی، له باڵنده خۆڕاێنه‌كانه‌وه
بگره هه‌تا تیشكی هه‌تاو و گوڵه‌كان وه‌كوو
گرێیه‌كی سه‌خت و به‌ژان له دڵی دایه. چاوی بچووك
كرده‌وه و شانی هێنایه خوارێ، هاته سه‌ر رێی
كچه‌كه و گوتی:
"پێتوایه به‌و ته‌مه‌نه گه‌یشتوویی كه ده‌رگا له
سه‌ر خوازبێنی بكه‌یه‌وه؟"
كیژه لاوه‌كه رووی وه‌رسوڕاند و گوتی:
"ئاخ باپیره!"
پیره پیاوه‌كه ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت:
"بڕیاره وه‌ده‌ركه‌وی، ها؟ واده‌زانی كه ده‌توانی
شه‌وانه به‌ڕه‌ڵڵا له باخیدا بسووڕێیه‌وه؟"
پێكه‌نینی كچه لاوه‌كه بووه هۆی ئه‌وه كه له
روانگه‌ی پیره پیاوه‌كه‌دا هه‌ر ئه‌و جۆره بێ كه
له‌م رۆژه گه‌رمانه هاویندا هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له
سه‌ر رێی ئاوه‌دانیدا دیتوویه‌تی:
"ده‌ستی له نێو ده‌ستی به‌رپرسی پۆست‌دا واته هه‌ر
ئه‌و كوڕه لاوه كوڵكن و پێست سووره"
هه‌موو ژانی ناخی گه‌ییشته لاجاینگی و هاواری
كرد:
"به دایكت ده‌ڵێم"
كچه لاوه‌كه به پێكه‌نینه‌وه گوتی:
"زۆر باشه بچۆ پێی بڵێ"
له‌حاڵێكدا به ده‌نگی به‌رزه‌وه گۆرانی ده‌گوت بۆ
ئه‌وه‌ی پیره پیاوه‌كه گوێی لێبێ، به‌ره‌و باخی
گه‌ڕایه‌وه.
"له ئه‌لقه ئه‌لقه‌ی بوونمدا تۆم دیته‌وه
له قووڵایی دڵمدا هه‌ستم پێ كرد"
پیره‌پیاوه‌كه هاواری كرد:
"قسه‌ی هیچ، هه‌ڵیت و پڵیت، بێ شه‌رمی"
به بۆڵه‌بۆڵ بۆ لای كۆترخانه‌كه كه ته‌نیا
په‌نای له‌و ماڵه‌دا بوو گه‌ڕایه‌وه. ئه‌و له گه‌ڵ
كچه‌كه‌ی و زاواكه‌ی و منداڵه‌كانیاندا له‌و ماڵه‌دا
ژیاون. به‌ڵام به‌م زووانه ئه‌م ماڵه چۆڵ ده‌بوو،
گشتیان ده‌ڕۆیشاتن. كچه گه‌نجه‌كان له‌گه‌ڵ پێكه‌نین
و شه‌ڕو شۆخییه‌كانیانه‌وه ده‌ڕۆیشتن و ئه‌ویش له
لای ئه‌و ژنه نێوچاوان ته‌خت و نیگا هێمن ـ
كچه‌كه‌ی ـ تاك و ته‌نیا ده‌مایه‌وه.
پیره‌پیاوه‌كه له كه‌نار كۆترخانه‌كه‌وه دانیشت.
ته‌نانه‌ت له هه‌راوۆهۆریای شادی مه‌له‌كانیش دڵی
پڕ بوو.
كچه گه‌نجه‌كه له ده‌م ده‌رگاوه هاواری كرد:
"بڕۆ بیڵێ، بڕۆ ده‌ی، چاوه‌ڕوانی چی؟"
پیره پیاوه‌كه به نیگای په‌یتا په‌یتا و پڕ له
قینه‌وه له كچه‌كه‌ی ده‌ڕوانی و به حاڵه‌تێكی
بزۆزانه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه رۆیشت. به‌ڵام كچه
لاوه‌كه به هیچ چه‌شنێ سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری
نه‌دا. له‌شی سه‌ر كه‌ش و حاڵه‌تی تێكچووی كچه‌كه،
هه‌ستێكی خۆشه‌ویستی و په‌شیمانی خسته نێو دڵی
پیره‌پیاوه‌كه‌وه. راوه‌ستا و له‌به‌ر خۆیه‌وه
گوتی:
"مه‌به‌ستم ئه‌مه نه‌بوو كه ..."
راوه‌ستا تاكو كیژه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و بێته لای:
"مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو كه..."
به‌ڵام "ئالیس" نه‌گه‌ڕاوه. باپیری له‌بیر چووبۆوه.
له رێدا ستۆنی لاو ده‌هات بۆلای كه شتێكی به
ده‌سته‌وه بوو. بڵێی دیاری بێ بۆ ئالیس؟
كاتێ پیره پیاوه‌كه دیتی كه ده‌رگا كراوه و
پێوه‌دراوه و دواتر ئه‌وان لێك نزیك بوونه‌وه، له
جێی خۆی ویشك بوو.
ئێستا له ژێر جووڵانه‌وه‌ی سێبه‌ری دار یاسه‌كاندا
نه‌وه‌ی خۆشه‌ویست و تاقانه‌ی، ده‌ستی له نێو
ده‌ستی كوڕی به‌رپرسی پۆستخانه دایه و بسكی به
سه‌ر شانی كوڕه گه‌نجه‌كه‌دا هاتۆته خوارێ.
پیره پیاوه‌كه به رق و قینه‌وه نه‌ڕاندی:
"ئه‌وه من ده‌تانبینم".
ئه‌وان مته‌قیان له خۆیان بڕی. پیره پیاوه‌كه به
هه‌نگاوه قورسه‌كانی به‌ره‌و ماڵی بچووك و پاك و
خاوێنیان چوو. ئه‌و به تووڕه‌ییه‌وه جیڕه جیڕی
ئه‌و ته‌ختانه‌ی ده‌بیست كه عه‌رزی هه‌یوانه‌كه‌ی
داپۆشیبوو. كچه‌كه‌ی له‌و دیوه‌ی پێشه‌وه دروومانی
ده‌كرد. له ژێر ووناكیدا ده‌رزی راگرتبوو تاكوو
ده‌زووی پێوه بكا.
پیره‌پیاوه‌كه دیسان راوه‌ستا، ده‌یڕوانییه باخی
پشت سه‌ری. ئێستا ئه‌وان له نێوان بنچكه‌كاندا به
ئارامی هه‌نگاویان هه‌ڵدێناوه و پێده‌كه‌نین. له‌و
كاته‌دا ئه‌و چاوی لێده‌كردن. له پڕ كچه‌كه له
چنگی كوڕه‌كه هه‌ڵات. كوڕه‌كه له نێو گوڵه‌كاندا
وه‌دوای كه‌وت. پیره پیاوه‌كه هه‌راوهۆریا و
پێكه‌نین و قیژه‌یه‌كی بیست و دواتر بێده‌نگی.
پیره‌پیاوه‌كه داماوانه پاڕایه‌وه:
"به‌ڵام ئه‌مكاره درووست نییه، ئه‌مه دروست نیه،
بۆ تێناگه‌ی؟ هه‌ڵاتن و پێكه‌نین ... تۆ تووشی شتی
دیكه ده‌بی."
ئه‌و به چاوی ته‌وساوییه‌وه دیڕوانییه كچه‌كه‌ی،
ته‌نانه‌ت رقی له خۆشی بوو. هه‌ركیان گیرۆده ببوون
و ده‌ره‌تانیان نه‌بوو. به‌ڵام ئالیس به ئازادییه‌وه
هه‌ڵده‌هات.
له ناخیدا ده‌نگێك له نه‌وه‌كه‌ی ده‌پرسی:
"ناتوانی تێبگه‌ی؟"
به‌ڵام له‌م كاته‌دا كیژه لاوه‌كه له‌گه‌ڵ كوڕی
به‌رپرسی پۆستخانه له نێو سه‌وزه‌ڵانیدا
ده‌سوڕایه‌وه.
كچه‌كه‌ی به نیگایه‌كی ماندوو كه بتوانێ
تاوانه‌كه‌ی پێ دابپۆشێ برۆكانی هه‌ڵێنا و بۆ
دڵنوایی پرسی:
"مه‌له‌كانت حه‌وانده‌وه؟"
پیره پیاوه‌كه به بێ ئۆقره‌ییه‌وه گوتی:
"چه‌ند به ئه‌دا و ئه‌تواری..."
ـ باشه چ بووه؟
له‌گه‌ڵ ستۆن له باخییه.
ـ ئێستا دانیشه چایه‌ك بخۆوه.
پیره پیاوه‌كه له‌حاڵێكدا په‌یتا په‌یتا لاقی به‌و
ته‌خته هڵۆڵه داده‌دا كه عه‌رزی داپۆشیبوو و
ته‌ڵپه تڵپی لێده‌هات گوڕاندی:
"ئه‌و شوو به‌و كوڕه ده‌كا! ئه‌وه من پێت ده‌ڵێم،
به‌م زووانه شووی پێده‌كا..."
كچه‌كه‌ی به په‌له هه‌ستا سه‌ر پێ. چایه‌كی بۆ
هێنا و قاپێكی له پێش دانا.
ـ چایی ناخۆم. پێت ده‌ڵێم چایی ناخۆم.
كچه‌كه‌ی به هێمنییه‌وه گوتی:
"ئارام به، ئارام. چایی چ ئیرادێكی هه‌یه؟ بۆ
نایخۆی؟"
ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵه، ته‌نیا هه‌ژده ساڵ. من
حه‌ڤده ساڵم ته‌مه‌ن بوو كه مێردم كرد. په‌شیمانیش
نه‌بوومه‌ته‌وه.
ـ درۆزن. تۆ درۆ ده‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر وابێ ده‌بێ
په‌شیمان بی. بۆ كچه‌كانت بۆ شووكردن هان ده‌ده‌ی؟
ئه‌گه‌ر وابێ هه‌موو شتێك له ژێر سه‌ری تۆدایه. بۆ
وا ده‌كه‌ی؟ ئاخر بۆ؟
هه‌ر سێكیان به‌خته‌وه‌ر بوون. چووی باشیان كردووه.
بۆچی ئالیسیش وانه‌بێ؟
پیره‌پیاوه‌كه به گریانه‌وه گوتی:
"ئاخر ئه‌و پاشه‌به‌ره‌یه. ناكرێ كه‌مێك زیاتر له
لای خۆمانی رابگررین؟"
ـ ئێستا بابه تۆ له‌وه گه‌ڕێ. ئه‌و هه‌ر لێره له
خوار رێگاكه‌وه ماڵ دروست ده‌كا. هه‌ر لێرانه
هه‌موو رۆژێ سه‌رت لێده‌دا.
ـ به‌ڵام ئه‌و له گه‌ڵ ئه‌وانیتر جیاوازی هه‌یه.
پیه پیاوه‌كه سێ نه‌وه‌كه‌ی وه‌بیر هاته‌وه.
دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند وه‌رزێك له منداڵێكی هار و
جانجروكه‌وه بوونه‌ته دایكانی گه‌نج و له‌خۆبایی.
كچه‌كه‌ی گوتی:
"تۆ هیچ كات پێت خۆش نه‌بوو ئێمه شوو بكه‌ین.
به‌ڕاستی بۆ؟ هه‌موو جارێك هه‌ر ئاوایه. كاتێ
ده‌مویست شوو بكه‌م وه‌ها له‌گه‌ڵم ده‌جووڵایه‌وه
ده‌تگوت تاوان ده‌كه‌م. بۆ كچه‌كانیشم هه‌ر ئاوا
بووی. به‌م كاره ته‌نیا ئه‌وانت خسته گریان و
ئازارت دان. له ئالیس گه‌ڕێ. ئه‌و خۆشحاڵه".
دوایی ئاخێكی هه‌ڵكێشا. چاوێكی له باخی به‌ر
هه‌تاو كرد‌و ده‌ستی پێكرده‌وه:
"وه‌رزی داهاتوو ئه‌و شوو ده‌كا. هیچ بیانوویه‌ك
نییه كه ده‌ست رابگرین".
پێره پیاوه‌كه به سه‌رسووڕمانه‌وه گوتی:
"تۆ ئیزنت پێداون كه شوو بكه‌ن؟"
كچه‌كه‌ی به ئارامی وه‌ڵامی داوه:
"به‌ڵێ باوكه، جا بۆ نا؟"
كه‌ره‌سته‌ی دروومانه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت.
چاوی پیره پیاوه‌كه ده‌برژاوه. چووه
به‌رهه‌یوانه‌كه. كاتێ چه‌نه‌ی ته‌ڕ بوو
ده‌سره‌یه‌كی ده‌رێنا و ده‌موچاوی سڕی. باخی
چۆڵوهۆَڵ بوو.
له قوژبنێكی باخییه‌وه دوو ده‌زگیرانی گه‌نج
وه‌دیار كه‌وتن. به‌ڵام سیمایان تووڕه و تۆسن
نه‌ده‌هاته به‌رچاو. بێچووه كۆترێك له سه‌ر ده‌ستی
كوڕی به‌رپرسی پۆستخانه‌كه بوو. تیشكی هه‌تاو له
سه‌ر سینگی ده‌تلاوه. هه‌وڵی ده‌دا هه‌ستێته سه‌ر
پێ.
پیره پیاوه‌كه فرمێسكی له چه‌نه‌ی ده‌خسته
خوارێ، پرسی:
"بۆ منه؟ هی منه؟"
كیژه گه‌نجه‌كه ده‌ستی گرت و گوتی:
"خۆشت ده‌وێ؟ ئه‌مه هی تۆیه باپیره. ستۆن بۆ تۆی
هێناوه".
دواتر ده‌ستیان خسته نێو ده‌ستییه‌وه و هه‌وڵیان دا
هه‌تا به دڵنواییه‌وه فرمێسكه‌كانی بسڕن. هه‌ر كام
له گه‌نجه‌كان له لایه‌كه‌وه پیلی پیره
پیاوه‌كه‌یان گرت و بۆ لای كۆترخانه‌كه رۆیشتن. له
رێدا ده‌یانلاوانده‌وه و دڵنواییان ده‌كرد. وایان
ده‌سه‌لماند كه هیچ شتێك ناگۆڕدرێ. هیچ شتێك
ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نایه‌و هه‌موو كات له‌گه‌ڵی
ده‌بن. روانینی به‌خته‌وه‌ریان و ئه‌و باڵنده‌یه‌ی
كه به زۆری ده‌یاندایه، نیشانه‌ی وته
نه‌گوتراوه‌كانیان بوو.
"باپیره بیگره هی تۆیه، بۆ تۆمان هێناوه."
كاتێ پیره پیاوه‌كه كۆتره‌كه‌ی له سه‌ر ده‌ستی
دانا پشتی حه‌ریری و گه‌رمی ده‌لاوانده‌وه.
لاوه‌كان راوه‌ستان تاكوو چاوی لێبكه‌ن. كیژه
لاوه‌كه به مێهره‌بانییه‌وه گوتی:
"ده‌بێ بۆ ساتێك بیخه‌یه نێو قه‌فه‌زه‌وه تاكوو
بزانێ كه ئێره ماڵه‌كه‌یه‌تی".
پیره‌پیاوه‌كه به كه‌مێك توند‌و تیژییه‌وه گوتی:
"بڕوانه كه چۆن چۆله‌كه‌ی ئه‌مساڵ چۆله‌كه‌ی
پاره‌كه فێر ده‌كا"
لاوه‌كان له‌م توندوتیژیه ده‌ستكرده‌ی ئه‌و
حه‌سانه‌وه و به پێكه‌نینه‌وه‌ده‌ستیان له كۆڵ
كرده‌وه:
"پێمان خۆشه كه‌م ئه‌م كۆتره‌ت به دڵه".
دواتر به باوه‌ڕمه‌ندی و یه‌قینه‌وه بۆ لای
ده‌رگای باخه‌كه رۆیشتن و له‌وێ له سه‌ر
مه‌حجه‌ره، پشت له پیاوه‌كه به ئارامی له‌گه‌ڵ
یه‌كتری ده‌دوان. به‌ر له هه‌موو شتێك ئه‌م
پێگه‌یینه كه له ره‌وشتی ئه‌واندا بوو
پیره‌پیاوه‌كه‌ی له‌وان جیا ده‌كرده‌وه و گۆشه
گیری ده‌كرد. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م
ره‌وشته هێمنانه‌یه ئه‌وی ده‌حه‌سانده‌وه و له
چاولێكردن له سووڕانه‌وه له سه‌ر گژوگیاكان ماندوو
نه‌ده‌بوو.
ئه‌و خۆی له‌وه نه‌ده‌گه‌یاند كه:
"دیسان له‌بیر چۆته‌وه، ده‌یبا له‌بیریان بچێته‌وه".
هه‌ستی به‌وه كرد كه گریان له گه‌روویدا قه‌تیس
ماوه و لێوی له‌راندۆته‌وه. مه‌لی تازه
پێگه‌یشتووی خسته به‌ر ده‌می هه‌تا تووكه
هاوریشمینیه‌كه‌ی بلاوێنێته‌وه. دواتر له
قه‌فه‌زێكدا زیندانی كرد و كۆتره جوان و
تاقانه‌كه‌ی ده‌رێنا.
پیره‌پیاوه‌كه به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه گوتی:
"ئێستا تۆ ده‌توانی هه‌ڵبفڕی".
له حاڵێكدا كه چاوی له ده‌رگای باخ و كچ و
كوڕه‌كه بوو كۆتره‌كه‌ی له سه‌ر ده‌ستی دانا بۆ
هه‌ڵفڕین.
دواتر به ژانێكی كارییه‌وه باڵنده‌كه‌ی له سه‌ر
ده‌ستی هه‌ڵێنا و چاوی له باڵكرانه‌وه‌كه‌ی كرد.
به ده‌نگی باڵكرانه‌وه و باڵ لێدان له
كۆترخانه‌وه هه‌ورێك له باڵنده هه‌ستا و له
ئاسمانی ئێواره به‌رز بۆوه.
له به‌ر ده‌گای باخه‌كه‌دا ئالیس و ستۆن قسه‌كانیان
له‌بیر برده‌وه و چاویان له باڵنده‌كان كرد.
له به‌ر هه‌یوانه‌كه كچه‌كه‌ی له حاڵێكدا ده‌ستی
كردبوو به سێبه‌ر بۆ چاوی و كاری دروومانی به
ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌یه‌وه بوو به سه‌رسووڕمانه‌وه
راوه‌ستا بوو.
پیره‌پیاوه‌كه وای هه‌ست كرد كه له‌و
دوانیوه‌ڕۆیه‌دا گه‌ردوون له سووڕان و ته‌نانه‌ت
گه‌ڵای داره‌كان له جووڵانه‌وه كه‌وتوون. هه‌تا
شاهیدی داسه‌پانی خۆی به سه‌ر هه‌سته‌كانی دا
بێ.
ئارام به چاوێكی ویشك به هه‌ردووك لایه‌وه ده‌ستی
شۆڕ كرده‌وه و له‌شی بۆ سه‌رێ هه‌ڵكێشا و چاوی له
ئاسمانی به‌رز بڕی.
كۆمای باڵنده زێوینه‌كان كه له هه‌ور ده‌چوون به
ده‌نگی باڵه‌كانیانه‌وه به سه‌ر زه‌وی تۆخی
كێڵدراو و ریزی تۆختری دره‌خته‌كان و پانتای مێرگ
تێپه‌ڕ ده‌بوون و بۆ سه‌ر و سه‌رتر هه‌ڵده‌فڕین.
وه‌كوو هه‌ورێك له تۆزوخۆڵ له نێو تیشكی هه‌تاودا
مه‌لێیان ده‌كرد.
باڵنده‌كان به ده‌وری جه‌غزێكی گه‌وره‌دا
ده‌سووڕانه‌وه و هه‌ركاتێ كه باڵیان خوار
ده‌كرده‌وه تیشكێكی پڕشنگداریان لێده‌بۆوه. دواتر
یه‌ك له دوای یه‌ك له فه‌زای هه‌تاوی ئاسمانی
به‌ریندا به‌نزمیی نسێ گه‌یشتن و دیسان یه‌ك له
دوای یه‌ك به سه‌ر دره‌خت و سه‌وزه‌ڵانی و
مه‌زراكاندا گه‌ڕانه‌وه بۆ عه‌رزی هه‌تاكوو شه‌وێ
له داوێنی ده‌ربه‌نددا په‌نا بگرن.
به گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵنده‌كان سه‌رانسه‌ری باخه‌كه
پڕ بوو له جۆش و خرۆش و ئاواز و دوای ئه‌وه‌ش
بێده‌نگی و ئاسمانێكی چۆڵ و هۆڵ.
پره‌پیاوه‌كه به ئارامی گه‌ڕایه‌وه په‌له‌ی
نه‌بوو. چاوی له ئاسمان كرد و به سه‌ربه‌رزییه‌وه
بۆ نه‌وه‌كه‌ی كه له خوار باخه‌كه‌وه راوه‌ستا بوو
پێكه‌نی. كچه گه‌نجه‌كه چاوی تێ‌بڕیبوو و
پێكه‌نینێكی له سه‌ر لێو نه‌بوو. چاوه‌كانی واق
وڕماو و روومه‌تی له سه‌رمای سێبه‌ردا
ره‌نگه‌په‌ڕیو بوو. پیره‌پیاوه‌كه دیتی فرمێسك له
چاوی كچه‌كه‌ی دێته خوارێ.
***
ژێده‌ر:
ماهنامه‌ی ادبی، هنری گلستانه
بهمن 1379 ـ شماره‌ی 25 ـ سال سوم.
Ismayl_zade@yahoo.com
|