|
نووسینی: دوریس لێسینگ
وه‌رگێڕانی
له فارسییه‌وه: ئیسمایل ئیسمایل زاده
یه‌كه‌م به‌یانیی رۆژانی پشوو، كوڕه گه‌نجی
ئینگلیزیی له‌و شوێنه‌ی جاده به‌ره‌و ده‌ریا
وه‌رده‌سووڕا، راوه‌ستا و چاوی بڕییه كه‌نده‌ڵان و
كه‌نداوی ده‌سته‌مۆنه‌كراو. كه‌ناری ئه‌و
ده‌ریایه‌ی كه چه‌ندین ساڵ بوو به باشی
ده‌یناسی. چه‌ند هه‌نگاو پێشتر دایكی جانتایه‌كی
شریت سپی به‌ده‌سته‌وه بوو و ده‌سته‌كه‌ی تری كه
له ژێر تیشكی هه‌تاو شه‌به‌نگی ده‌داوه، به
ئارامی ده‌جوڵاند و پیاسه‌ی ده‌كرد. كوڕه‌كه نیگای
ناڕازیی خۆی له بازۆڵه‌ی سپی و رووتی
دایكییه‌وه به‌ره‌و كه‌نداو هه‌ڵگرت و به‌ره‌و ئه‌وێ
رۆیشت.
دایكی سه‌یری ئه‌ملاولای ده‌كرد، كوڕه‌كه‌ی
وه‌به‌رچاو نه‌هات. پاش دۆزینه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی به
نیگه‌رانییه‌وه گوتی:
ـ ئۆخه‌ی، جێری ئه‌وه تۆی!
دواتر به بزه‌وه درێژه‌ی پێدا:
ـ باوانم پێت خۆش نییه له‌گه‌ڵ من بێی؟ یان
پێتخۆشه...
ئه‌و له‌به‌ر به‌خۆڕاگه‌یشتن، ئاگای له‌وه نه‌بوو
كه كوڕه‌كه‌ی ره‌نگبێ به دزییه‌وه بۆی به سوێ
بوو. هه‌ر بۆیه خۆی به تاوانبار زانی. كوڕه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ بزه‌ی په‌شۆكاویی و لێبوردن ئاشنا بوو.
په‌شیمان بۆوه و به‌ره‌و لای دایكی رایكرد و له
هه‌مان حاڵ‌دا ئاوڕی داوه و له لاوه سه‌یرێكی
سروشتی ده‌سته‌مۆنه‌كراوی كرد. ئه‌و به‌یانییه له
كاتی یاریكردنیشدا بیری له‌و شوێنه ده‌كرده‌وه.
به‌یانیی رۆژانی دواتر كه وه‌ك هه‌میشه كاتی
مه‌لێكردن و خۆهه‌ڵخستن له‌به‌ر هه‌تاو هات, دایكی
لێی پرسی:
ـ جێری، له كه‌نار ده‌ریا بێتاقه‌ت بوویی؟ پێت
خۆشه بچی بۆ شوێنێكی دیكه؟
جێری پێی خۆش نه‌بوو له دایكی زۆر دوور
بكه‌وێته‌وه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامێكی قایمی
داوه:
ـ نا!
به‌ڵام كاتێ
له جاده‌وه سه‌ره‌وخوار ده‌بوونه‌وه گوتی:
ـ پێمخۆشه بچم و سه‌یری ئه‌و كه‌نده‌ڵانه‌ی
خواره‌وه بكه‌م.
دایكی رازیی بوو. گابه‌رده‌كان سه‌ركه‌ش و
ده‌سته‌مۆنه‌كراو ده‌هاتنه به‌رچاو و هیچ
زینده‌وه‌رێكیش نه‌ده‌بیندرا. به‌ڵام گوتیشی:
"قه‌یناكه جێری. به‌ڵام هه‌ر كه له سه‌یركردن تێر
بووی وه‌ره‌وه بۆ كه‌ناری هه‌راوی ده‌ریا یان راست
بچۆوه بۆ ڤیلا".
دایكی لێی دوور كه‌وته‌وه. ئه‌مێستاكه بازۆڵه
سپییه‌كانی له ژێر هه‌تاودا سووری ده‌نواند.
ده‌یویست بۆ لای دایكی رابكا، چونكه نه‌یده‌توانی
ببینێ كه دایكی به ته‌نیا ده‌ڕوات. به‌ڵام.. خۆی
راگرت.
هه‌ڵبه‌ت رای دایكیشی وابوو كه كوڕه‌كه‌ی ئه‌ونده
گه‌وره بووه ئاگای له خۆی بێت.
ـ باشه پێویسته ئه‌ونده هۆگریی خۆمی بكه‌م؟ نابێ
وا هه‌ست بكا كه ده‌بێ هه‌میشه له لای من بێت.
ده‌بێ زیاتر وریا بم.
ئه‌و بێوه‌ژن بوو و كوڕه یازده ساڵه‌كه‌شی تاكه
منداڵی. ده‌بوو چاوی به سه‌رییه‌وه بێ، به‌ڵام
زێده‌ڕۆییش نه‌كا و واش نه‌بێ ته‌نیایی ئاوقای بێ.
به نیگه‌رانییه‌وه به‌ره‌و كه‌ناری ده‌ریا
وه‌ڕێكه‌وت.
جێری كاتێ دیتی دایكی گه‌یشتۆته‌وه به‌ستێنی
تایبه‌تیی خۆیان له سه‌راولێژیی گابه‌رده‌كانه‌وه
به‌ره‌و كه‌ندا وه‌ڕێكه‌وت. له‌و شوێنه‌ی لێی
راوه‌ستا بوو له نێوان گابه‌رده سوور ـ
قاوه‌ییه‌كانی خواره‌وه، روانگه‌یه‌ك له جوڵه‌ی
شه‌پۆله شینه‌كان كه سه‌وزیان ده‌نواند و به توێی
سپییه‌وه ده‌بیندرا. هه‌رچی ده‌چووه خوارتر هه‌ستی
به لێواری توێ توێ و گابه‌ردی تیژ و كڵۆ به‌ردی
زۆر نه‌رم و ناسك ده‌كرد كه ئه‌رخه‌وانی و شینی تۆخ
بوون. به راكردن مه‌ودای چه‌ند یاردی هه‌تا
كه‌نداوی ئاوه سپییه‌كان و ته‌سكی كه‌نار به‌ستێنی
پێوا و خۆی به باسكه نه‌رمه‌كانی ده‌ریاوه سپارد
و ده‌ستی كرد به مه‌لێكردن. كوڕه‌كه مه‌له‌وانێكی
شاره‌زا بوو و به مه‌له‌كردن خێرا خیزه
تروسكه‌داره‌كانی به‌جێهێشت و به‌ره‌و ئه‌و
تاشه‌به‌ردانه رۆیشت كه وه‌ك دێوه‌زمه‌یه‌ك له نێو
ده‌ریاوه سه‌ریان ده‌رێنابوو. دواتر هه‌ستی كرد له
نێو ده‌ریای راسته‌قینه‌دایه. ده‌ریایه‌كی گه‌رم
كه توێی فێنكی ژێره‌وه‌ی ئاوه‌كه رانی ختیلكه
ده‌دا.
كاتێ به راده‌ی پێویست له به‌ستێن دوور كه‌وته‌وه
سه‌یری كه‌نداوی بچووك و ئه‌و گابه‌ردانه كرد كه
له نێوان كه‌نداو و به‌ستێنی گه‌وره‌دا دیار بوون.
سواراوی ئاوی بلاوێن بوو و چاوی بۆ دایكی گێڕا.
دایكی له‌وێ بوو. بن چه‌ترێكدا خاڵێكی زه‌رد كه
له قاشه پڕته‌قاڵێك ده‌چوو. كوڕه‌كه به دیتنی
دایكی هه‌ستی به هێمنی و ئارامیی كرد.
گه‌ڕایه‌وه به‌ستێن به‌ڵام له‌ناكاو هه‌ستی كرد كه
ته‌نیایه.
له سه‌ر لێواری چه‌ند تاشه‌به‌ردێكی كه له
ئاوه‌كه به‌ده‌ره‌وه بوون چه‌ند كوڕێك راوه‌ستا بوون
و جله‌كانیان داده‌كه‌ند. كوڕه‌كان رووت رووت له
گابه‌رده‌كانه‌وه هاتنه خوارێ. كوڕه
ئینگلیزییه‌كه به مه‌لێ كردن به‌ره‌و لای ئه‌وان
رۆیشت به‌ڵام ته‌واو لێیان نزیك نه‌بۆوه. ئه‌وان له
به‌ستێن دوور بوون و به‌ره‌نگی برۆنزی هه‌ڵگه‌ڕابوون
و به زمانێك قسه‌یان ده‌كرد. كوڕه‌كه زۆری پێ خۆش
بوو بچێته لایان و تێكه‌ڵاویان بێت. كه‌مێكی تر
به‌ره‌و لای ئه‌وان مه‌لێی كرد. كوڕه‌كان ئاوڕیان
داوه و به چاوی ورد و ره‌شی پڕ له نه‌شه‌یان
سه‌یریان كرد. یه‌كێك له‌وان بزه‌یه‌كی هاتێ و
ده‌ستی هه‌ڵێنا. هه‌ر ئه‌مه به‌س بوو. له
چاوتروكانێك به مه‌لێكردنه‌وه خۆی گه‌یانده ئه‌وان
و له سه‌ر یه‌كێك له گابه‌رده‌كان، له‌لایان
راوه‌ستا. بزه‌یه‌كی پڕ له هیوا له سه‌ر لێوی
نیشتبوو. منداڵه‌كان به خۆشحاڵییه‌وه به‌خێرهاتنیان
پێ ده‌گوت. ورده ورده هه‌وڵی ده‌دا به سه‌ر بزه‌ی
ده‌ڕبڕی تێنه‌گه‌یشتن له زمانه‌كه‌یان دا زاڵ بێ.
منداڵه‌كان زانیان كه ئه‌و كه‌سێكی بیانییه و له
به‌ستێنیی تایبه‌تیی خۆی دوور كه‌وتۆته‌وه.
ویستیان كه خۆی لێ گێل بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و خۆشحاڵ
بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وان بوو. ئه‌وان له به‌رزایی
گابه‌رده‌كانه‌وه خۆیان فڕێ ده‌دایه نێو
ئاوه‌كه‌وه و دوای رۆچوون بۆ نێو قووڵایی ئاوی
شینی ده‌ریا هه‌ڵده‌كێشایه‌وه سه‌رێ و ده‌هاتنه
ده‌ره‌وه و به گابه‌رده‌كاندا وه‌سه‌ر ده‌كه‌وتن و
چاوه‌ڕێیان ده‌كرد هه‌تا بۆ جارێكی دیكه نۆره‌یان
بێته‌وه. جێری ئه‌وانی به گه‌وره‌تر له خۆی
ده‌بینی. له راستیدا ئه‌وان پیاو بوون. جێری خۆی
فڕێدایه نێو ئاوه‌كه و ئه‌وانیش سه‌یریان كرد. و
دواتر كاتێ له نێو ئاوه‌كه‌دا سوڕێكی لێدا و
هاته‌وه ده‌رێ و به گابه‌رده‌كه‌دا سه‌ركه‌وت هه‌تا
نۆره بگرێته‌وه. ئه‌وان رێ‌یان پێدا و به‌م جۆره
قبووڵیان كرد كه له‌گه‌ڵیان بێ. ئه‌و به متمانه
به خۆ و خۆپه‌سندییه‌وه جارێكی تر خۆی فڕێدایه
نێو ئاوه‌كه‌وه.
كه‌مێ دواتر كه له هه‌مووان گه‌وره‌تر، خۆیه‌كی
نواند و خۆی فڕێدایه نێو ئاوه‌كه و نه‌هاته‌وه
سه‌رێ. ئه‌وانیتر سه‌یریان ده‌كرد. جێری كه دیتی
كوڕه‌كه له ئاو نه‌هاته‌وه سه‌رێ. ده‌ستی كرد به
ئاماژه‌كردن هه‌تا ئاگاداریان بكاته‌وه. به‌ڵام
ئه‌وان به هێندیان وه‌رنه‌گرت و دیسان سه‌یری
ئاوه‌كه‌یان كرده‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك
زۆر كوڕه‌كه له‌و به‌ری گابه‌رده‌كه‌وه هاته‌وه
ده‌رێ و به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن گوڕاندی و
هه‌ناسه‌ی قه‌تیس بووی به پشووسوارییه‌وه
ده‌ردایه‌وه. ده‌ست به‌جێ ئه‌وانیتر خۆیان فڕێدایه
نێو ئاوه‌كه‌وه. له ساتێك دا به‌یانی پڕ بوو له
زرووقانه‌وه‌ی منداڵه‌كان. دواتر سه‌ر ئاوه‌كه گپ
بوو به‌ڵام له ژێر ئاودا جموجۆڵیان هه‌بوو.
جێری خۆی فڕێدایه نێو ئاوه‌كه و تێكه‌ڵ به
مه‌له‌وانه‌كانی ژێر ئاوه‌كه بوو. له ژێر ئاودا
چاوی به دیواری ره‌شی تاشه‌به‌رده‌كان كه‌وت و
ده‌ستێكی تێهه‌ڵسوون و ده‌ستبه‌جێ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر
ئاوه‌كه. دیواری گابه‌رده‌كان به جۆرێك بوون كه
ده‌توانی ئه‌و به‌ریشی ببینی. كه‌سی نه‌دیت. له
ژێر ئاودا نسێی مه‌له‌وانه‌كان بزر ببوون. له‌ولاتر
به دیواری گابه‌ردێكیاندا یه‌ك یه‌ك هاتنه‌وه
سه‌رێ. جێری وای زانی كه ئه‌وان به كون یان
رۆچنێكی گابه‌رده‌كه‌دا تێپه‌ڕ بوون. دیسان خۆی
فڕێدایه‌وه نێو ئاوه‌كه. له قوڵایی ئاوی سوێردا
هیچی نه‌دیت. كاتێ هاته سه‌ر ئاوه‌كه منداڵه‌كان
له سه‌ر ئه‌و گابه‌رده‌ی كه خۆیان له‌وێوه فڕێ
ده‌دا دانیشتبوون و خۆیان بۆ خۆفڕێدان ئاماده ده‌كرد.
جێری ئه‌و شكسته‌ی پێ خۆش نه‌بوو و به زمانی
ئینگلیزی نه‌ڕاندنی:
ـ سه‌یری من بكه‌ن.
و وه‌كوو توڵه‌یكی نه‌فام ده‌ستی كرد به جووڵه‌ی
سه‌یر و سه‌مه‌ره و به مست له ئاوه‌كه‌ی ده‌دا.
منداڵه‌كان به چاوێكی سووكانه‌وه سه‌یریان كرد.
ئه‌و سووكایه‌تی پێكردن و بێزاریی ده‌ناسییه‌وه.
كاتێ كارێكی بۆ ئه‌نجام نه‌ده‌درا و ده‌یویست
سه‌رنجی دایكی بۆ لای خۆی رابكێشێ. دایكی به‌م
نیگا پڕله بێزارییه‌ی سه‌یری كرد. وای هه‌ست
ده‌كرد شه‌رم كردن له شكست وه‌كو شوێنی برینێكی
دیاره له سه‌ر دم‌وچاوی. سه‌یرێكی كوڕانی
گه‌وره‌تر له خۆی كرد و نه‌ڕاندی:
ـ بن ژور! مێرسی! موسیور، موسیور!
له‌م حاڵه‌ته‌دا گوێچكه‌كانی خۆی گرت و له‌قاندنی.
ئاو چووه ناو زارییه‌وه. كۆخی و چووه بن ئاوه‌وه
و دیسان هاته‌وه سه‌رێ. منداڵه‌كان له سه‌ر
گابه‌رده‌كه بوون و دواتر هه‌وا پڕ بوو له
به‌رامه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی خۆیان فڕێده‌دایه نێو
ئاوه‌كه‌وه. وێده‌چوو به سووك بوونی كێشی
منداڵه‌كان گابه‌رده‌كه زیاتر دێته ده‌ره‌وه. دواتر
گابه‌رده‌كه له ژێر هه‌تاوی گه‌رمدا تاك و ته‌نیا
مایه‌وه. جێری ده‌ستی كرد به ژماردن:
ـ یه‌ك، دوو، سێ ...
كاتێ ژماردنه‌كه‌ی به په‌نجا گه‌یشت ترسا. بیری
كرده‌وه ئێستا گشت منداڵه‌كان له رۆچنی پڕ له
ئاوی گابه‌رده‌كه‌دا گیریانكردووه و خه‌ریكه نوقم
ده‌بن. كه گه‌یشت به ژوماره‌ی سه‌د، سه‌یری
ده‌وروبه‌ری خۆی كرد، كه‌سی لێ نه‌بوو و به
داماوییه‌وه ویستی داوای یارمه‌تی بكا. جێری
ژماردنه‌كه‌ی خێرا كرد، ده‌تگوت ئه‌م كاره
منداڵه‌كانی زووتر ده‌هێناوه سه‌ر ئاوه‌كه. له‌و
به‌یانییه شین و چۆڵه‌دا هیچ شتێك ئه‌وی وه‌كو
ژماردن ئه‌وی نه‌ترساندبوو. كه ژماردنه‌كه‌ی به
سه‌دوشه‌ست گه‌ییشت ئاوی ده‌وروبه‌ری گابه‌رده‌كه
پڕبوو له‌و منداڵانه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك وه‌كو
نه‌هه‌نگی قاوه‌یی سه‌ریان له ئاو ده‌هێنایه
ده‌رێ. منداڵه‌كان بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری بكه‌ن
به‌ره‌و به‌ستێن مه‌لێیان كرد.
جێری به گابه‌ردی خۆفڕێدان دا وه‌سه‌ر كه‌وت و
له‌وێ دانیشت. هه‌ستی به گه‌رما و ره‌ق بوونی
گابه‌رده‌كه كرد. له به‌ستێن منداڵه‌كان جله‌كانیان
له‌به‌ر ده‌كرده‌وه و به‌ره‌و ته‌خته به‌ردێكی
دیكه ده‌چوون. ئه‌وان ده‌یانویست له‌و دوور
بكه‌ونه‌وه. جێری هاواری كرد، نه‌ڕاندی و ده‌سته
مستكراوه‌كانی له سه‌ر چاوی دانا و ده‌ستی كرد به
گریان. كه‌سی لێنه‌بوو سه‌یری بكا، هه‌ر بۆیه تا
توانی گریا.
پێی وابوو زۆری پێ چووه. به مه‌لێكردنه‌وه
گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه دایكی وه‌دیاركه‌وت.
هێشتا له‌وێ له ژێر چه‌تری پڕته‌قاڵیی راكشابوو.
به مه‌لێكردنه‌وه به‌ره‌و گابه‌رده گه‌وره‌كه
گه‌ڕایه‌وه. به توڕه‌ییه‌وه به گابه‌رده‌كه‌دا
وه‌سه‌ر كره‌وت و خۆی فڕێدایه نێو شینایی
ده‌ریاوه. به‌ره‌و خوار و خوارتر چوو و ده‌ستی به
دیواری گابه‌رده‌كه داهێنا، به‌ڵام له‌به‌ر
سوێربوونی ئاوه‌كه نه‌یتوانی چاوی ته‌واو
بكاته‌وه و سه‌یری بكا.
گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ئاوه‌كه و به مه‌له‌كردن به‌ره‌و
به‌ستێن بۆوه و رۆیشته‌وه بۆ ڤیلاكه‌یان و چاوه‌ڕێی
دایكی كرد. پاش ماوه‌یه‌كی كورت دایكی له‌حاڵێكدا
جانتاكه‌ی و بازۆڵه رووته‌كه‌ی به هێمنی
راده‌وه‌شاند، به داهێزراوی گه‌ڕایه‌وه بۆ ڤیلاكه.
جێری به ده‌نگێكی ئاوێته‌ی شكست و نیگه‌رانی
گوتی:
عه‌ینه‌كی مه‌لێ كردنم ده‌وێ.
دایكی نیگایه‌كی ئارام و پرسیار‌و لێ‌كرد و گوتی:
باشه باوانه‌كه‌م.
هه‌ر ئێستاكه ده‌مه‌وێ. هه‌رئێستا.
ئه‌ونده پێداگریی كرد هه‌تا دایكی له‌گه‌ڵی چوو بۆ
فرۆشگه. هه‌ر كه عه‌ینه‌كی مه‌له‌وانیی كڕا، جێری
وه‌ها له ده‌ستی دایكی رفاند ده‌تگوت دایكی
ده‌یهه‌وێ بۆ خۆی هه‌ڵبگرێ و ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و
سه‌راولێژیی جاده‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌نداو رۆییشت.
جێری خۆی گه‌یانده گابه‌رده دیاریكراوه‌كه و پاش
له‌چاوكردنی عه‌ینه‌ك خۆی فڕێدایه نێو ئاوه‌كه‌وه.
گوشاری ئاوه‌كه په‌تی عه‌ینه‌كه‌كه‌ی شل كرده‌وه.
جێری ده‌یزانی كه ده‌بێ هه‌تا بن گابه‌رده‌كه
مه‌ڵێ بكا، هاته‌وه سه‌ر ئاوه‌كه و عه‌ینه‌كه‌كه‌ی
توند كرده‌وه و به راده‌ی پێویست سییه‌كانی پڕ كرد
له هه‌وا و چووه خواره‌وه. ئێستا ده‌توانی هه‌موو
شتێك ببینێ, ده‌تگوت چاوه‌كانی ئێستای هه‌مان
چاوه‌كانی پێشوو نین. وه‌كوو چاوانی ماسی بێ
ئه‌وه‌ی ئاوی سوێر ئازاری بدا هه‌موو شتێكی به
روونی ده‌دیت.
شه‌ش یان حه‌وت فووت خوارتر خیز و لمه‌كانی بن ده‌ریا
ده‌دره‌وشانه‌وه. دوو شتی خۆڵه‌مێشیی خڕ و درێژ
وه‌كو به‌رده خوێ و كۆلكه دار بێ جووڵه له‌وێ
كه‌وتبوون. دوو ماسی بوون، جوڵه‌یه‌كیان كرد و
سوڕێكیان دا وه‌كو سه‌ماكردن و دیسانه‌وه هاتنه‌وه
سه‌ر جێی خۆیان. ئاوی ده‌ریا له سه‌ره‌وه‌ی
ماسییه‌كان شه‌پۆلی دا، ده‌تگوت به‌ردێكیان هاویشتۆته
نێو ئاوه‌كه‌وه. دیسان چه‌ند ماسییه‌ك به‌قه‌د
نینۆكی قامكی ده‌ست سه‌مایان كرد و به نێوان قامكی
لاقه‌كانیدا تێپه‌ڕبوون. بۆ ساتێك هه‌ستی كرد له
ده‌ریایه‌كی زێویندا سواراو بووه. ئه‌و گابه‌رده
گه‌وره‌یه‌ی منداڵان پێیدا تێپه‌ڕ ببوون هیچ
كه‌لێنێكی تێدا نه‌بوو. به‌م پێیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی
تونێل ناچار بوو بچێته خوارتره‌وه. چه‌ندینجار
هاته‌وه سه‌ر ئاوه‌كه. سییه‌كانی پڕ كرد له هه‌وا
و چووه خواره‌وه. چه‌ندین جار به ناهومێدییه‌وه
گابه‌رده‌كه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌له‌به‌رێك پشكنی.
دواتر له یه‌كێك له پشكنینه‌كانیدا كاتی چۆكی له
گابه‌رده‌كه هه‌ڵسوو لاقی به كونێكدا رۆچوو.
تونێله‌كه‌ی دۆزیبۆوه.
هاته‌وه سه‌ر ئاوه‌كه. ده‌یویست له‌ته‌به‌ردێك له
گابه‌رده‌كه بكاته‌وه. له‌ته‌به‌ردێكی گه‌وره‌ی
هه‌ڵكه‌ند و هه‌ڵیگرت و خۆی فڕێدایه نێو ده‌ریاوه.
له‌ته به‌رده‌كه ئه‌وی گه‌یانده بنی ده‌ریاكه.
گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه لاقی پێدا رۆچوو بوو.
كونه‌كه نائاسایی و تاریك بوو. ئه‌وسه‌ری كونه‌كه
نه‌ده‌بیندرا. دیسان ئه‌و به‌رده‌ی هه‌ڵگرت كه كێشی
قورس كردبوو، هه‌وڵی دا به یارمه‌تیی كێشی ئه‌و
به‌رده بچێته نێو كونه‌كه‌وه.
ناچار بوو به سه‌ره‌وه بچێته نێو كونه‌كه‌وه.
كونه‌كه بۆ شانی به‌رته‌نگ بوو. ئه‌ملاو ئه‌ولای
به شانی كرد، هه‌تا ناوقه‌د چووه نێو كونه‌كه‌وه.
به‌رچاوی تاریك بوو. شتێكی نه‌رم و لیچق به دمی
دادرا . به‌ردێكی ره‌ش له په‌نا گابه‌رده
خۆڵه‌مێشییه‌كه‌وه بوو. ترس ئازای گیانی داگرت.
وای هه‌ست كرد كه ئۆغتاپوسه. له حاڵێكدا
كه خۆی بۆ دواوه ده‌كشاوه، سه‌یرێكی ده‌وروبه‌ری
خۆی كرد. ئه‌و گیا بێ مه‌ترسییانه‌ی كه به‌ر
ده‌كری تونێله‌كه‌یان داپۆشی بوو وه‌لا نا. به
مه‌لێكردن خۆی گه‌یانده هه‌تاوی سه‌ر ده‌ریاكه و
به‌ره‌و به‌ستێن مه‌لێی كرد. له سه‌ر ئه‌و
گابه‌رده‌ی كه خۆی له‌وێوه فڕێدابوو راكشا.
سه‌یری ئه‌و چاڵاوه‌ی خواره‌وه‌ی كرد. ده‌بێ
تونێلێك، رێیه‌ك، یان هه‌رشتێكی كه هه‌یه بۆ ئه‌و
به‌ری گابه‌رده‌كه بدۆزێته‌وه.
پێش هه‌موو شتێك فێر بوو كه هه‌ناسه‌ی خۆی كۆنترۆڵ
بكا. دیسان به به‌ردێكی دیكه‌وه خۆی فڕێدایه نێو
ده‌ریاوه. به‌م شێوه‌یه به‌بێ هیچ خۆماندووكردنێك
خۆی گه‌یانده بنی ده‌ریاوه. ده‌ستی كرد به
ژماردن... یه‌ك، دوو، سێ... هه‌ستی به جوڵه‌ی خوێن
له سینگی دا كرد. په‌نجاویه‌ك... په‌نجاودوو...
سینگی كه‌وته ژان. گه‌ڕاوه سه‌ر ئاوه‌كه و
هه‌ناسه‌ی تازه كرده‌وه. دیتی كه هه‌تاو هاتۆته
خوارێ. خێرا به‌ره‌و ڤیلا گه‌ڕایه‌وه و دایكی دیت
كه خه‌ریكی چێشت خواردنه. ته‌نیا شتێكی كه دایكی
پرسی ئه‌وه بوو:
ـ خۆشت رابوارد؟
جێری وه‌ڵامی داوه:
ـ زۆر.
سه‌رله‌به‌ری ئه‌و شه‌وه خه‌ونی به ئه‌شكه‌وتی
نێو ئاوه‌كه‌وه دیت و به‌یانی هه‌ر كه ناشتاكه‌ی
خوارد رۆیشت بۆ كه‌نداو.
ئه‌و شه‌وه خوێنی لووتی به‌ربوو. چه‌ندین سه‌عات
له ژێر ئاودا مایه‌وه هه‌تا بینخواردنه‌وه پڕۆڤه
بكا و ئێستا هه‌ستی به لاوازیی و سه‌ره‌گێژه
ده‌كرد. دایكی گوتی:
ـ باوانه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر له جێی تۆ بوایه‌م ده‌ستم
له‌و كاره هه‌ڵده‌گرت.
رۆژی دواتر و رۆژه‌كانی تر جێری پرۆڤه‌ی بین
خوادنه‌وه‌ی ده‌كرد. ده‌ڵێی سه‌رله‌به‌ری ژیانی و
داهاتووشی له پێناوی ئه‌م كاره‌دابوو. شه‌وێ دیسان
خوێن له لووتییه‌وه هات به جۆرێ كه دایكی
پێداگری كرد رۆژی دواتر له‌گه‌ڵی بچێ. ژاناوی بوو
كه رۆژه‌كه‌ی به بێ پڕۆڤه به فیڕۆ بدا، به‌ڵام
ناچار بوو له به‌ستێنێكدا كه پێی وابوو هی
منداڵانی كه‌مته‌مه‌نه رۆژی ئاوا كرد. له‌و
به‌ستێنه‌ی دایكی ده‌یتوانی به بێ ترس له ژێر
هه‌تاودا رابكشێ. ئه‌م به‌ستێنه هی ئه‌و نه‌بوو.
رۆژی دواتر به بێ ئیزن وه‌رگرتن له دایكی و بێ
ئه‌وه‌ی دایكی هه‌ست به هه‌ڵه یان ناهه‌ڵه‌بوونی
كاره‌كه‌ی بكا، رۆیشت بۆ به‌ستێنه‌كه‌ی خۆی. له
كاتی پشووداندا هه‌ستی كرد ماوه‌ی بینخواردنه‌وه‌ی
زیادی كردووه. منداڵه گه‌وره‌تره‌كان بۆ تێپیه‌ڕین
له تونێل هه‌تا ژماره‌ی سه‌د و شه‌ست خۆیان راگرتبوو
و ئه‌و له ترسانه ژماره‌كانی خێراتر ده‌ژمارد.
ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌وڵی بدابوایه ده‌یتوانی
به تونێله‌كه‌دا تێپه‌ڕ بێ. به‌ڵام هێشتا
نه‌یده‌ویست تاقی بكاته‌وه. به خۆڕاگرییه‌كی
وشیارانه‌وه بێ ئۆقره‌یی منداڵانه‌ی كۆنترۆڵ
ده‌كرد. له هه‌مان حاڵ‌دا له سه‌ر ده‌ریا، له سه‌ر
ئه‌و به‌ردانه‌ی كه هێنابوونیه خواره‌وه راده‌كشا
و ده‌ركه‌ی تونێله‌كه‌ی ده‌پشكنی. تا ده‌یتوانی
به كه‌لێن و قوژبنه‌كانی شاره‌زا ببوو. به‌تایبه‌تی
پێشتر له سه‌ر شانی هه‌ستی به گوشاری به‌رده‌كان
كردبوو.
كاتێ دایكی له ڤیلا نه‌بوو، له په‌نای
سه‌عاته‌كه داده‌نیشت و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ده‌كرد.
ئێستا له‌خۆباییانه ده‌یتوانی هه‌ناسه‌ی تا دوو
ده‌قه رابگرێ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازارێكی
ئه‌وتۆ بكا. وشه‌ی دوو ده‌قه سه‌فه‌ری پڕ مه‌ترسیی
كه به‌ناچاری چاوه‌ڕێی ده‌كرد نزیكتر ده‌كرده‌وه.
چوار رۆژ دواتر دایكی له كاتی نان خواردنی
به‌یانیدا گوتی كه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵێ.
رۆژێك پێش گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌بوو كاره‌كه‌ی به ئاكام
بگیاندبوایه. به خۆی گوت: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نرخی
ئه‌م كاره گیانیشم بێ ده‌یكه‌م. به‌ڵام دوو رۆژ به‌ر
له گه‌ڕانه‌وه‌ی واته رۆژی سه‌ركه‌وتن، خوێنێكی
زۆر له لووتی هات. به جۆرێك كه سه‌ره‌گێژه‌ی گرت
و وه‌كو گیایه‌كی نێو ئاو له سه‌ر گابه‌رده‌كه
راكشا و سه‌یری ئه‌و جۆگه‌له باریكه‌ی خوێنی كرد
كه له گابه‌رده‌كه‌وه دڕژایه نێو ده‌ریاوه. ترسا
بوو. بیری ده‌كرده‌وه كه ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ
ماڵێ و هه‌تا هاوینی دواتر چاوه‌ڕێ بكا ،
به‌دڵنیایی هه‌تا ئه‌و كات به ته‌واوی گه‌وره
ده‌بوو و ده‌یتوانی به تونێله‌كه‌دا تێپه‌ڕ بێ.
ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی بیری كرده‌وه بڕیاره‌ی
داوه، زانی كه له سه‌ر گابه‌رده‌كه دانیشتووه و
چاوی بڕیوه‌ته قوڵایی ده‌ریاوه و ده‌شیزانی كه
راست له هه‌مان كات دا پاش ئه‌وه‌ی خوێنی لوتی
راوه‌ستێ و ژانه سه‌ره‌كه‌ی كه‌مێك هێور بێته‌وه
هه‌وڵه‌كه‌ی ده‌دا. ئه‌گه‌ر ئه‌مێستاكه ئه‌م كاره
نه‌كا ئیتر قه‌ت ناتوانێ بیكا. ترس و له‌رزه‌كه به
هۆی دوو سامی هاوته‌ریبه‌وه بوو، ترس له‌وه‌ی كه
نه‌توانێ تاقی بكاته‌وه و ترس له تونێلی درێژی
ژێر گابه‌رده‌كه! ته‌نانه‌ت له ژێر تیشكی هه‌تاودا
ئه‌و گابه‌رده‌ی وه‌كوو دیوار وابوو، درێژ و ئاسته‌م
ده‌هاته به‌رچاو. هه‌زاران تۆن به‌رد و گابه‌رد له
سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و بڕیار بوو پێدا تێپه‌ڕ بێ
قورسایی ده‌كرد. ئه‌گه‌ر له‌وێ ده‌مرد ره‌نگه هه‌تا
ساڵی داهاتوو كه كوڕه گه‌وره‌كان به‌وێدا
تێده‌په‌ڕین و چوار ئیسكی ئه‌ویان ده‌دۆزییه‌وه كه‌س
به مردنی نه‌ده‌زانی.
عه‌ینه‌كی مه‌له‌وانییه‌كه‌ی له چاو كرد و توند
به‌ستی و لێی دڵنیا بوو. ده‌ستی ده‌له‌رزی.
قورسترین به‌ردی هه‌ڵگرت، ئێستا نیوه‌ی جه‌ستی له
فێنكایی ئاوه‌كه‌دابوو. نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌تاوی
گه‌رم لێی ده‌دا. بۆ جارێكی دیكه سه‌یری ئاسمانی
ساوی كرد، سییه‌كانی یه‌ك دوو جار پڕ كرد له هه‌وا
و خۆی به‌ر قوڵایی ده‌ریاوه سپارد. ده‌ستی كرد به
ژماردن. به هه‌ردووك ده‌ستی به‌رده‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو
و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی پێشتریش بیری لێكردبۆوه به
كونه‌كه‌دا رۆچوو. شانی ده‌جووڵاند و به لاقه‌كانی
خۆی به‌ره‌و پێش ده‌برد. زوو گه‌یشته شوێنی
ئاواڵا‌تر. جه‌سته‌ی له هیچ كوێ گیری نه‌ده‌بوو.
تونێلی گابه‌رده‌كه پڕ بوو له ئاوی زه‌ردی ره‌ش
هه‌ڵگه‌ڕاو. ئاو به گوشاره‌وه ئه‌وی به‌ره‌و بن
میچی تونێله‌كه پاڵ پێوه‌ده‌نا. به‌رده‌گانی میچی
تونێله‌كه تیژتر بوون و ئازاریان به پشتی
ده‌گه‌یاند. به ده‌ست و لاقی خێراترخۆی به‌ره‌و
پێشێ ده‌برد. سه‌ری له شتێكی تیژ و ره‌ق كه‌وت و
ژان ئازای گیانی داگرت. په‌نجا، په‌نجاو یه‌ك،
په‌نجاو دوو... هیچی نه‌ده‌دی. و قورسایی ئاو و
گابه‌رده‌كه‌ی له‌سه‌ر بوو. حه‌فتاویه‌ك،
حه‌فتاودوو... سییه‌كانی هێشتا نه‌كه‌وتبوونه ژان.
هه‌ستی ده‌كرد وه‌كوو فودانه‌یه‌ك سووك بوو.
سییه‌كانی ئاسایی بوون، به‌ڵام سه‌ری كه‌مێك له
گێژه‌وه ده‌هات. به‌رده‌وام به بن میچی تیژ و
ته‌نگه‌به‌ردا ده‌درا. دیسان ئۆغتاپوسی بیر كرده‌وه.
له گه‌ڵ خۆی گوتی نه‌كا تونێله‌كه پڕ بێ له گژ
و گیا و گیر بخوات. له ترسانه به هێزه‌وه خۆی
به‌ره‌و پێشه‌وه برد و ده‌ستی كرد به مه‌لێ كردن.
ده‌تگوت ده‌ست و لاقی له نێو ئاوی به‌رئاواڵا دان و
به ئاسانی ده‌جوڵان. له‌وه ده‌چوو كه تونێله‌كه
به‌رفره‌تر ببۆوه. بیری كرده‌وه كه خێراتر مه‌لێ
بكا ده‌ترسا نه‌كا تونێله‌كه به‌رته‌سكتر بێته‌وه و
یان له‌پڕ سه‌ری له به‌ردێك بكه‌وێ.
سه‌د، سه‌دویه‌ك... ئاوه‌كه روونتر ده‌بۆوه. هه‌ستی
سه‌ركه‌وتن ئازای گیانی داگرت. ورده ورده ه‌ژان
به سییه‌كانی داگه‌ڕان. چه‌ند ترپه زیاتر... ئێستا
ده‌بێ له تونێله‌كه بێته ده‌ره‌وه. خێرا خێرا
ده‌یژمارد. سه‌دو پازده و كه‌مێك دواتر، كه وێده‌چوو
ساڵێكی خایاندبێ دیسان سه‌دوپازده. ئاوی
ده‌وروبه‌ری روون ببۆوه. كه‌مێك ده‌سته‌وه‌ستان بوو.
بڕستی لێ بڕا بوو. وا سه‌یری كه‌له‌به‌ری
گابه‌رده‌كه‌ی له بان سه‌ری خۆیه‌وه كرد، پێی
وابوو به جێی تیشك هه‌وای تێدا گووراوه و خۆزگه‌ی
خواست بیتوانیبوایه دمی به كه‌لێنه‌كه‌وه بنێ و
به هه‌موو هێزییه‌وه هه‌ڵیلوشێ. سه‌ده‌وپه‌نجا...
ده‌نگێك له ناخی دا ئه‌م ژماره‌یه‌ی دووپات
كرده‌وه. به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه‌ی زۆر پێشتر گوتبوو.
ده‌بوو ئه‌و تاریكییه‌ی تێپه‌ڕ بكردبوایه، ده‌نا
ده‌خنكا. سه‌ری له‌گێژه‌وه ده‌هات و ژانێكی قورس
سییه‌كانی ئازار ده‌دا. سه‌دوپه‌نجا...
سه‌دوپه‌نجا... ئه‌م ژماره‌یه وه‌كو چه‌كوشێك
به‌رده‌وام له سه‌ری ده‌درا. هیوابڕاوانه چنگی له
گابه‌رده‌كه گیر ده‌كرد و خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه
ده‌برد. له ئاوه لێڵه‌كه دوور ده‌كه‌وته‌وه.
هه‌ستی كرد كه خه‌ریكه ده‌مرێ. سست ببوو. له
رووی نائاگایی و به شێوه‌ی غه‌ریزی ده‌ست و لاقی
لێده‌دا بۆ رزگار بوون. ژانێكی نامۆ و قورس
به‌سه‌ریدا گه‌ڕا. و دواتر ته‌قینه‌وه‌ی تیشكی
سه‌وز،
تاریكیی هه‌ڵدڕی. جووڵه‌ی ده‌ست و لاقی ئه‌وی
گه‌یانده ده‌ریای فراوان.
هاته‌وه سه‌ر ئاوه‌كه. وه‌كوو ماسی هه‌ناسه بڕكێی
بوو. هێزی نه‌بوو خۆی بگه‌یه‌نێته گابه‌رده‌كه.
هه‌ستی كرد خه‌ریكه نوقم ده‌بێ و ده‌خنكێ. دواتر
به هه‌وڵێكی غه‌ریزی چنگی له گابه‌رده‌كه گیر
كرد و خۆی ده‌ركێشا. به دمه‌وه كه‌وت و خێرا خێرا
هه‌ناسه‌ی هه‌ڵكێشا. چاوه‌كانی له‌ڕه‌شه‌وه ده‌چوون
و هیچی نه‌ده‌دیت. خوێن له چاوی هاتبوو، زۆر
ده‌برژاوه. په‌تی عه‌ینه‌كی مه‌له‌وانییه‌كه‌ی
پچڕاند و لاوێچێك خوێنی فڕێدایه ده‌ریاوه. خوێن له
كه‌چۆیه‌وه ده‌هات و ماسكه‌كه‌ی پڕ كردبوو.
لاوێچێك ئاوی سوێر و فێنكی ده‌ریای به‌لووتی داكرد
و شوتییه‌وه. نه‌یده‌توانی تامی ئاوی سوێر و خوێن
لێك جیا بكاته‌وه. پاش كه‌مێكی تر ترپه‌ی دڵی
هێدیتر بۆوه و چاوه‌ی هه‌ڵێنا. هه‌ستا و دانیشت.
كوڕه خۆجێیه‌كانی دیت كه له مه‌ودای نیو مایل دا
خه‌ریكی خۆ فڕێدان و مه‌لێكردن بوون. پێی خۆش نه‌بوو
بچێته لایان. ته‌نیا شتێكی كه ده‌یویست گه‌ڕانه‌وه
بۆ ماڵێ و حه‌سانه‌وه بوو.
پاش ماوه‌یه‌كی كورت گه‌یشته به‌ستێنی ده‌ریاو به
ئارامی به‌ره‌و ڤیلا بۆوه. له سه‌ر جێوبانه‌كه‌ی
راكشا و خه‌وی لێكه‌وت.
به ده‌نگی پێیه‌ك كه له رێی ئه‌وسه‌ره‌وه
به‌ره‌و ڤیلاوه ده‌هات. له خه‌و هه‌ستا. دایكی
هاتبۆوه. به‌په‌له چوو بۆ حه‌مام. پێی خۆش نه‌بوو
دایكی چاوی به سیمای خوێناوی و شوێنی گریاوه‌وه
بكه‌وێ. له حه‌مام هاته ده‌ره‌وه دایكی له نێو
ده‌ركه‌ی هاتنه ژووره‌وه بینی كه پێده‌كه‌نی.
ده‌ستی خسته سه‌ر شانی برۆنزه‌ی جێری و گوتی:
ئه‌م به‌یانیه‌ت خۆش بوو؟
به‌ڵێ، زۆر، سوپاس.
بۆچی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی و دواتر به په‌رۆشی و
نیگه‌رانییه‌وه پرسی:
سه‌رت له كوێ كوتاوه؟
هیچ نییه، له شوێنێك كه‌وتووه ئیتر.
دایكی لێی ورد بۆوه. كوڕه‌كه به چاوی هیلاكه‌وه
شتێكی لێ ده‌شارده‌وه. نیگه‌ران بوو. دواتر له‌به‌ر
خۆیه‌وه گوتی:
خۆت گێل مه‌كه، جێری ده‌توانێ هه‌ر وه‌ك ماسی
مه‌لێ بكا، هیچی لێنایه‌ت.
دانیشتن هه‌تا نانی نیوه‌ڕۆ بخۆن.
جێری بێ سه‌ره‌تا گوتی:
دایكه.. ده‌توانم به لانی كه‌م دوو سێ ده‌قه بین
بخۆمه‌وه.
رۆڵه‌گیان به‌ڕاسته؟ پێم باشه ئیتر ئه‌م كاره
دووپات نه‌كه‌یه‌وه... ئیتر له‌وه زیاتر مه‌له
مه‌كه.
دایكی ئاماده بوو هه‌تا ئه‌گه‌ر جێری نا ـ بڵێ
له‌گه‌ڵی چه‌له‌حانێ بكا، به‌ڵام جێری ده‌ستبه‌جێ
ته‌سلیم بوو. هیچ گرینگ نه‌بوو كه ئه‌و بچێ بۆ
كه‌نداو.
***
|