|
په‌ری
كه‌ریمی
نیا
خ...و...ا... حه‌زی
لێ نییه
بیر له‌وه
بكاته‌وه
كه
سه‌ره‌تا
خواییه‌ك
هات یا سه‌ره‌تا
خ...و...ا. ده‌ستی
له
سه‌یر
كردنی هه‌ستێره‌كان
هه‌ڵگرت.
ئه‌و
له‌و
ئاسمانه‌دا
هه‌ستێره‌كه‌ی
خۆی بۆ نه‌دۆزرایه‌وه.
ره‌نگه
چونكه
نه‌یزانی
خوا له‌چ
سووچێكی ئه‌و
كاكێشانه
دابنێ. هیچ كوێ بۆ ئه‌وه
نه‌ده‌بوو
خوای لێ
راگیر بكات، بۆیه
هێنای به
ماتیكهكهی
دای له‌سه‌ر
لێوی. سه‌ره‌تاییترین
شوێنێك كهئهتوانێ
جێی چێژ بێت. ده‌م
و لێوێكی بچكۆله.
ماتیكێك بۆ یه‌ك
ساڵی به‌س
بوو. قه‌ت
ماتیكهكهی
نه‌ده‌خوارد.
هه‌میشه
لای كه‌سانی تر به‌وه‌وه
خۆی باده‌دا
كه
ئه‌و
ماتیكهكهی
ناخوات. ئه‌و
ئه‌یزانی
ناتوانێ خوا بۆ ناو گه‌ده‌ی
قوت بدات بۆیه
كه
ده‌هاته‌وه
بۆ
ماڵه‌وه
ده‌ست
به‌جێ
خۆی لهئاوێنهكهدا
ده‌بینییه‌وه.
ئاوێنه‌كه
توند توند ده‌ستی
به‌لێوی
دا ده‌هێنا
و ماتیكهكهی
كاڵ ده‌كرده‌وه.
خوا ئێستا له‌سه‌ر
ئاوێنه‌كه
پرِه.
|