|
به‌هار حسه‌ینی - سه‌قز
به
بێزاریه‌وه چاوی له دیواره‌که هه‌ڵگرت
بیره‌وه‌ریه‌کانی ره‌گاژۆیان ده‌کرد و به ته‌واوی
مێشکیان گرتبوه‌به‌ر.
هه‌ستی کرد ئه‌وانه‌ی له بیری کردبوون زه‌ق زه‌ق چاوی
لێ ئه‌که‌ن و ده‌ستیان توند گرتووه.
نامۆیێکی سه‌یر گه‌مارۆی دابوو.
-
چه‌ن ساڵه له خۆم دوورم؟
هه‌رچی بۆی گه‌ڕا نه‌یدۆزیه‌وه. ده‌ستی دا بتڵی ئاوی
سارد
-وه‌بیری هات-
-
دایه نینۆکم بخۆم چی ئه‌بێ؟
-
بیخۆ بزانه چی ئه‌بێ. ئاوی ساردم ئه‌وێ
-
دایه! بابه بو نایێته‌وه؟
-
بێ‌تۆ بۆ که‌یخوایی کردن؟ وتم ئاو...
بتڵه‌که‌ی به‌سه‌ر ده‌ستیا رژاند
جێی ددانی له‌سه‌ر گۆشتی بن نینۆکی ئه‌یکزانده‌وه
ده‌می به شێره‌که‌وه نا...
ته‌نیا داخوازیه‌کان ئه‌توانن چه‌ن چرکه
به‌یه‌که‌وه‌بوون یان ئاڵوگۆڕی نیگا و قسه ساز که‌ن.
وشه‌کان لێی سه‌ررێژ ببوون، له رۆح و جه‌سته‌ی
ده‌ربازببون و له ژووره‌که‌دا ئه خولانه‌وه؛
ماتیکه‌که‌ی هه‌ڵگرت و له سه‌ر ئاوێنه‌که دواین
وشه‌ی نووسی:
"ماڵ ئاوا"
پیاو چاوه
ترساوه‌کانی به ماڵه‌که‌دا ده‌گه‌ڕاند
-
بریا ته‌نانه‌ت بۆ چا بانگت نه‌ئه‌کردم.
-
خۆزگا هه‌مو شه‌وێک به‌ر له من نه‌ئه‌خه‌وتی.
-
بریا ئه‌و‌نه‌ی پیاوی، بوون ببوایێی.
-
خۆزگا ده‌ره‌وه‌ی تۆ ئه‌ونه شتی دڵ ره‌ق چاوه‌رێم
نه‌بوایێ
-
بریا
ژن پانزه‌ساڵان له شه‌قامه‌کانی شاردا به دووی
شۆره‌سواری ون بوویدا ئه‌گه‌ڕا ئه‌وینی پێشکه‌ش کات و
نه‌رمه نه‌رم خوێنی ئازاردراوی ئه‌رژانده نێو
حه‌مام.
وشه‌کان ده‌ستیان له بینی فرمێسکه‌کانی پیاو نابوو.
ماڵ پڕ بوو له وشه. پیاو ده‌ستی به‌سه‌ریه‌وه گرت
وشه‌کان رایان ئه‌کێشا به‌ره‌و
وێنه‌ی هه‌میشه شاردراوه‌ی دایکی.
به‌ڕقه‌وه نه‌ڕاندی:
-
ئاخر ئه‌گه‌ر باوکم زۆر پیاو بوایێ دایکم چۆن خۆی ون
ئه‌کرد؟
وشه‌کان لێی نه‌ئه‌گه‌ڕان.
-
رۆڵه ژن نابێ بزانێ خۆشت ئه‌وێ.
دواین پیاسه‌یان دوور له مژێکی ساردا وه‌بیری هات.
-
ئه‌م هه‌سته ناسکه‌ی تویش، پێکه‌نینم دێت پێکه‌نین؛
وشه‌کان قورساییان خسته سه‌ر کاسه‌سه‌ری
به‌ده‌نگی به‌رز پێ‌که‌نی و ده‌ستی به‌سه‌ریه‌وه گرت
و رێی هه‌ڵاتنێکی نادیاری گرته‌به‌ر.
له‌و به‌ریشه‌وه وشه‌کان ده‌ستی مناڵه‌که‌یان گرتبوو
و داره‌داره‌یان پێ ئه‌کرد
-
بریا...
-
خۆزگا...
-
بریا...
-
خۆزگا...
|