"ئه‌وین"
به‌ندی 3ی گشتی ژنان به‌ندیخانه‌ی ئه‌وین
(لاوان، سلوولی یه‌ک)- ساڵی 1386
نێو: زینب
پاشناو: پیغمبرزاده
تاوان: ده‌ڵێن هه‌نگاونان دژی ئاسایشی میللی
نووسینی:
پریسا کاکایی
کچه به‌و چاوه گه‌ورانه‌ی له نێوان کیژۆڵه‌کانی تر، که‌مێک که‌م
ته‌مه‌نتر له‌وانی تر دانیشتبوو. به دوای ڕاسییه‌کی بێ خه‌وش که
له به‌ر چاوانی دێن و ده‌ڕۆن ده‌گه‌ڕێ، نازانێ چه‌ند رۆژ ماوه بۆ
ئازاد بوونی، ئازادی؟ نا، ئازاد بوون له ده‌ستی کۆت و زه‌نجیری
باوک سالاری ناڵێم. ئازاد بوون له نێو سێ دیواری خشت و میله‌یه‌ک.
کیژۆڵه له خۆی ده‌پرسێ: نرخی چی ده‌ده‌م. کرده‌وه‌ی دژی یاسا؟
عه‌داڵه‌ت خوازی؟ یان نه‌داریه‌کانی باوکم له وڵاتێکی سه‌رچاوه‌ی
نه‌وت؟ یا... .
گتێک بکه. به‌ته‌واوی ده‌بینم؟
ده‌سته‌کانی کچه له‌و لاوه بوو...؟ وایی! نا، چ وێنه‌یه‌کی
تۆقێنه‌ریان هه‌یه ئه‌م دوو ده‌سته؟ هه‌ی! چاوانی سه‌وزی
قه‌واره بۆ وای لێهاتووه که چووه‌ته قوڕووشا؟ ئای! تۆ که
هات و هاوارت بوو ئه‌و چوار دیواره‌ت ده‌له‌راند. له‌گه‌ڵ تۆمه.
له که‌یه‌وه ئاوا بی شه‌رمانه زوڵم و زۆر فێر بووی؟ ئه‌ی تۆ
کیژۆڵه‌ی پرچ زه‌رد، ناوت چییه؟
زیبا؟ ده‌ڵێن له ته‌مه‌نی 9 ساڵاندا سکت پڕ بووه، ئه‌و
ڕۆژانه‌ی منداڵی و پڕ له ترس، که‌سێک ده‌ستی خۆشه‌ویستی به‌سه‌ردا
کێشا؟ قسه‌یه‌کی که‌نیندارم کرد؟ ڕاست ده‌ڵێی؟ لاشه‌ی منداڵیتیان
به شمقاڕی عه‌داله‌ت، عادلانه ئه‌نجن ئه‌نجنیان کرد؟
ئه‌ز؟ وتوویانه هه‌نگاوهه‌ڵنان دژی ئاسایشی میللی. ئاسایشی
میللی واتای چییه؟ ڕاوه‌سته. که‌مێکی تر بڕۆ ئه‌ولاوه تاکوو
دانیشم. هێنده میهره‌بان و دڵ نه‌رمن حه‌بی دڵ ئێشه‌که‌م پێ
ناده‌ن. ناتوانم زۆر له سه‌ر پێ ڕاوه‌ستم. باشه، پرسیارت کرد
ئاسایشی میللی واتای چییه؟
سه‌یری چوار ده‌وری خۆت بکه. بۆ من ئاسایشی میللی یانی ئه‌و
رۆژه‌ی که ئێره به‌تاڵ بێ له‌و مرۆڤانه‌ی که هه‌ر یه‌که‌یان
گه‌نجێنه‌یه‌کی بێ وێنه‌ن. نموونه‌یان هه‌ر ئه‌م زهرایه‌یه که
چه‌ند جار له ماڵه‌وه هه‌ڵهاتووه؟ ئاسایشی میللی یانی ناوبراو
له ماڵێکدا بژی که له ده‌ستی باوک و برای لێدان نه‌خواو له
ده‌ردو ڕه‌نج هه‌ڵنه‌یه‌ته نێو شه‌قامه‌کان.
واته هیچ مرۆڤێک له‌وی تر زیاتر نه‌بێ. کۆتایی به
ده‌ورانی کوێلایه‌تی بێ. تۆ وه‌کوو مرۆڤ حیسابت بۆ بکرێ و مافی
ڕه‌خنه‌گرتنت بێ. ئیتر که‌س به تۆ نه‌ڵی "ضعیفه"، زایفه. که‌سێک
وه‌کوو مێرد له ماڵه‌وه دارکاریت نه‌کا. ژنێکی تر نه‌هێنێته
سه‌رت. به نێوی
ناموس به‌ندت نه‌کا. خوێنت نه‌ڕژێنێ. وه‌کوو باوک نه‌بێته خاوه‌نی
گیان و ماڵت و بۆ پاروویه‌ک نان بتفرۆشێ و له‌و ته‌مه‌نی منداڵیه
به چرکه‌یه‌ک ببی به دایک. هه‌مترت پێ بڵێم؟ منیش ده‌زانم.
فه‌رمایشته‌که‌ت هه‌مووی ڕاسته به‌ڵام بۆ من و تۆ. هه‌ندێک جار
گه‌ر له ژیر ده‌سڵاتی مرۆڤی زۆردار بێیته ده‌رێ. نجاتت ده‌بێ.
ئه‌و کات ده‌توانی خۆت بدۆزیته‌وه. ده‌رس بخوێنی. کار بکه‌ی. بۆ
پاروویه‌ک نان پیویستت به که‌س نه‌بێ. سه‌ربه‌خۆ بی. باشه،
ده‌زانی؟ ئه‌و کات هه‌ر مرۆڤێکی سه‌ربه‌خۆ که باش تێ‌بگا، بزانێت و
بخوازێ که زیاتر بزانێ ئیتر ناتوانێ به‌و ئاسانییه له تۆ و زڵم
و زۆرداری قبووڵ بکا. ئیتر نه هیچ مرۆڤێک و نه هیچ گرووپێک
نا‌توانن پێی بڵێن که تۆ نیوه‌ی کۆمه‌ڵی و هه‌زار قسه و قسه‌ڵۆکی
پڕوپووچی تر. هه‌ر
به‌م هۆیه‌وه‌ویه که ئه‌و زۆردارانه حه‌ز ناکه‌ن مرۆڤی
سه‌ربه‌خۆ و تێگه‌یشتوو له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا زیاد بکه‌ن. تێ
ده‌گه‌ی چی ده‌ڵێم؟ تۆ گه‌ر بزانی و زانیاریت زۆر بێ، زانیاریت
له ته‌نشت زانیاری ئه‌وانی تر ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رانبه‌ر
بێ عه‌داڵه‌تی و نابه‌رانبه‌ری. ئه‌و کاته‌یه ده‌بیته دوژمنی
ئاسایشی میللی. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جاره ئاسایشی میللی به واتای هێز
و ده‌سڵات به سه‌ر خه‌ڵکدا و ده‌ست تێ وه‌ردان به ژیانی ئه‌وان و
به جۆرێکیش که هێزی ده‌وێی. ده‌ته‌وێ بزانی؟
زیاتر بزانی؟ باشه، بێڵه با له جێگایه‌کی تره‌وه ده‌ست
پێ بکه‌م. له‌م رۆژانه له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم کارێکی ترمان به
ده‌سته‌وه گرتووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ژنانی وڵاته‌که‌مان له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی نه‌بوونی خۆیان ئاگادار بکه‌ینه‌وه. ئێمه
به‌دوای خه‌ڵکدا ده‌گه‌ڕێین و ...
و: حه‌مید ته‌یموری |