باوكه پێی وتم
په‌ری كه‌ریمی نیا
باوكه ده‌ڵێ خۆشتم ده‌وێی و من قاقا پێ ده‌كه‌نم و ده‌ڵێم باوك
كچی خۆی خۆش نه‌وێ ئه‌ی كێی خۆش بوێ؟ وتی ئه‌گه‌ر له سه‌فه‌ر
بێمه‌وه كچی باوكی خۆی چیت بۆ بێنم وتم چیت پێ جوان بوو من پیم
جوانه. وام هه‌ست كرد چاوی برِییه شوێنێك و وتی: من به‌س تۆم پێ
جوانه .ده‌نگم به‌رز كرده‌وه و وتم:باوكه ئه‌وه خۆ نابێته
هه‌دیه من هه‌دیه‌م ده‌وێت من هه‌دیه‌م ده‌وێت. له سه‌ره‌خۆ وتی:
باشه باشه توورِه مه‌به ده‌چمه بازار چیم پێ جوان بوو بۆتی
دێنم. وتی راستی ئه‌ی ئه‌وه‌ی خۆشتم ده‌وێ شه‌راب ده‌خۆی بۆت بێنم
شه‌رابی فه‌ره‌نسه شرابه له كیست ده‌چێت؟ لچم هه‌ڵقوورتاند و
چاوم تووند تووند گووشی وتی: باشه باشه حه‌تم ده‌ڵێت لای خۆمان
هه‌یه. هه‌ر ئێستا كه قسه كردنه‌كه‌مان ته‌واو بوو ده‌چمه
سوپێرماركێته‌كه و قسه‌م پێ برِی باوكه باوكه كۆترێك هاته سه‌ر
گوێسه‌بانه‌كه باوكه باوكه باوكه كۆتره باریكه‌یه ئاخێكی
هه‌ڵكێشا: بریا ئه‌و كۆتره من ده‌بوم له سه‌ر گویسه‌بانی
ژووره‌كه‌ت دا ده‌نیشتمه‌وه وتم: باوكه هێواش هێواش هه‌ر كه‌س
بیبیسێت لێره ده‌نیشیته‌وه گوێم هه‌لده‌قه‌نێت. وتی:
من ناوم هه‌یه خۆزگه تۆ جارێك به ناوی خۆت بانگت ده‌كردم تاكه‌ی
ئه‌م رۆڵه ده‌گێری. هیچم نه‌وت. ویستم بڵێم:... هه‌ر چییه‌كم كرد
ناوی نه‌هاته سه‌ر زمانم ده‌تكوت ناویم له بیر چووه‌ته‌وه و یا
هه‌ر له بنه‌رِه‌تدا ناوی نه‌بوو راستی باوكه به چی بانگیان
ده‌كرد نانا ئه‌و هه‌ر ناوی باوكه بوو پێم وت:باوكه ده‌زانی من
ده‌زگیرانێكم بوو هه‌ر به كۆتر بانگی ده‌كردم. ده‌نگی هه‌ڵبرِی
هات بڵێ: نه‌م هێشت هیچ بڵێ وتم: باوكه تۆ له‌م من دڵ پیسی ئه‌م
جار مات نه‌بوو وتی: ده‌نكه هه‌نار ئه‌و شه‌و له خه‌وم دا گونات
نووساندبوو به گۆنامه‌وه هه‌ڵمدایه: نه‌كا باوكه ماچیشت
كردبێتم وتی: ئۆف بریا ماچم نه‌ده‌كردی به قاقاوه وتم:
نه‌كا باوكه بڵێی ماچ لێكمان دوور ده‌خاته‌وه .چاوی چاو
ترووكاندێك وتی: وێڵكه راستی له‌و دوا وێنه‌وه كه دیومه هیچ
گۆرِاویت چاوت هه‌ر وا كه له وێنه‌كه دا دیاره ماڵ و مینه‌كه‌م
ته‌رِه وتم باوكه به‌خوا نه‌گریاوم وتی: دنیاكه‌م وتم ره‌نگه بۆ
من دڵت ته‌نگ بووبێت و گریا بیت وتم: من و دڵته‌نگی؟ هه‌موو شه‌وێك
قسه‌ت له گه‌ڵ ده‌كه‌م ده‌نگت ده‌بیسم هه‌ناسه‌كانت دی به روومدا
به‌س چاوت نابینم كه ئه‌ویش كه هاتیته‌وه چاوت له گه‌ڵ خۆت
بێنه‌وه نه‌یهێشت قسه‌كه‌م بكه‌م: خۆشه‌ویستم لێره كه ده‌چمه
ده‌روه هه‌موو رۆژێك ده‌تبینم چاوه قاوه‌وییه ته‌رِه‌كه‌ت ها
له ناو چاوی ئه‌و كچه‌ی وا ده‌چم شه‌رابی لێ ده‌كرِم برِوا بكه
ده‌نكه هه‌نار ده‌مه نوقڵییه‌كه‌یشت رۆژێك له ناو ده‌می كورِێكی
ره‌شدا بینم خۆم هه‌ڵگووشی و به خێرایی به‌لایان دا تێپه‌رِیم و
هه‌ر سه‌یرم نه‌كردنه‌وه:
وتم: باوكه ئه‌ها دڵت پیسه. ده‌نگی زۆر هه‌ڵبرِی قه‌ت وا نه‌بوو:
من دڵم پیس نییه نامهه‌وێ
خوو بگرم به نه‌دیتن و به نه‌بیستن من خۆم لاناده‌م له
خۆشه‌ویستیت. له هه‌موو دونیات ده‌ستێنمه‌وه.
پێم برِی: ده باوكه تۆش جارێك بڵێ:
كچم وتی: ئاخ: زوو وتم چی بوو: وتی لێو خۆم زۆر به توندی گه‌ست
خۆشه‌ویستم. وتم: منیش له داخا ئیتر پێت ناڵێم باوكه تۆ باوكێكی
خراپی خراپی خراپی باوكه. ده‌نگی پێكه‌نینی وای كرد گوێم هه‌ندێك
بكشێنمه‌وه: خۆ وتت ناڵێم باوكه ئه‌ی بۆ وتت. ده‌مووچاوم سوور
هه‌ڵگرا گه‌رمییه‌ك هاته لێومه‌وه ته‌قه‌ته‌قێك چاومی برد بۆ لای
په‌نجه‌ره‌كه:باوكه باوكه باران خۆی ده‌ساوێت له
په‌نجه‌ره‌كه‌م باوكه باوكه باران با‌نگم ده‌گات خۆمی به‌ر ده‌م.
به ئه‌سپایی ده‌نگی ده‌رهات: بۆنی بارانی په‌نجه‌ره‌كه‌ت بكه
ره‌هایی خۆم و خۆت وتم: باوكه ره‌ها ناوی كێیه وا له ده‌مت
ترازا: وتی ده‌نكه هه‌نار كه‌م خۆت گێل بكه ده‌زانم چاك ده‌زانی
چی ده‌ڵێم چاك ده‌زانی لێره‌وه له‌م قووڵاییی دنیاوه له‌م شاره‌ی
كه به‌فر به‌رده‌وام تیدده‌هاڵێت باسی چی ده‌كه‌م تۆنی ده‌نگم
هه‌ندێ گۆرَاند: با باسی ئه‌وه نه‌كه‌ین ناتوانم به‌و شیَوه‌ی كه
ده‌ڵێی بتشوبهێنم. په‌نجه‌ره‌كه له پرِ كرایه‌وه باران هاته
سه‌ر شانم چووم به په‌له په‌نجه‌ره‌كه‌م پێوه‌دا دا سه‌یری
كریانی ئاسمانم كرد: فیله‌كانیش هه‌ندێك جار ده‌گرین بیرم كه‌وته
كه ئه‌و جاره وای وت وتم من پێم خوش نییه فیل بم من به‌چكه
فیلم وتی: ئه‌وه گریانی منه شانتی خووساند. سه‌ر شانم نه‌سرِی با
ئه‌و گریانه به ره‌هایی به سه‌ر شان و ملم دا داخورِێت: گوێم
له ناوی خۆم بوو: وتم به‌ڵێ وتی: به ته‌مام ئه‌وه‌ی هه‌ر خۆتی لێ
گێل ده‌كه‌ی به‌م تاریكی لای منه‌و و رۆژه‌ی لای تۆوه بیڵێم.
ده‌نگی قرته قرتی كیبۆرده‌كه‌ی ده‌گه‌یشته لام به حوجه‌ته‌وه
په‌نجه‌ی به دوگمه‌كاندا ده‌نا به هه‌ر په‌نجه‌یه‌ك كه به
دوگمه‌كانی دا ده‌نا شوێن په‌نجه‌یه‌ك له له‌شم دا دروست ده‌بوو
شوێن په‌نجه‌كانم بۆ نه‌ده‌هۆنرایه‌وه لێزمه‌ی باران زۆری بۆ
سه‌ربان هێنابوو قرته قرتی دوگمه‌كان به حوجه‌تتر بوو گوێچكه‌م
گرت قرته قرته‌كه ده‌نگێك له سه‌ر ئه‌ندامم چێ نه‌كات باران جێ
نه‌مابوو له سه‌ر له‌شم داینه‌پوشێت قرته‌كه برِا سێندی كرد:
ده‌نكه هه‌نار زیاتر له خۆشه‌ویستی عاشقتم.عاشقتم. عاشق
سوه‌یل ته‌واوی شته‌كه ئه‌وه بوو كه بۆم گێرِایته‌وه. تۆ بیت
چی ده‌كه‌ی؟ |