نازانم چی ناو بنێم....
فه‌وزیه سوڵتان
به‌گی-بۆکان
هێشتا به‌ته‌واوی خه‌و به‌ری نه‌دابووم و هه‌ر خه‌واڵوو بووم
،ده‌نگی ئایفۆنه‌که دایچڵه‌کاندم ."خێر بێت و به‌م به‌یانییه روو
له‌ماڵی من ناکات .بێت و نه‌بێت به‌ڵای ناگه‌هانیه." ده‌ستێکم به
قژه‌ئاڵۆزاوه‌که‌م داهێنا و به په‌له درگاکه‌م کرده‌وه،بێ پرس و
سڵاو خۆی کرد به‌ژورێدا و وه‌لای سه‌روو که‌وت .هه‌وه‌ڵێ زۆر پێی
دڵگران نه‌بووم پێم وابوو تاوێک داده‌نیشێ ،هیلاکییه‌ک ده‌ر ده‌کات
و ده‌ڕوات ،که‌چی ئه‌ودانیشتنه‌ی دانیشت هه‌ستانی نه‌بوو.هه‌رچی به
ئیما وئیشاڕه هه‌وڵمدا تێی بگه‌یه‌نم ،ئه‌من ئافره‌تێکم ته‌نیا،
جۆان نییه غه‌ریبه‌یه‌ک شه‌وو رۆژ له ماڵمدا بمێنێته‌وه. که‌چی
خۆی لێ گێل ده‌کردو له‌م گۆێیه‌وه ده‌ی برد بۆ ئه‌و
گوێی.مه‌جبوور لای ده‌رگام لێ گرت وکوتم: "جه‌ناب فه‌رموو وه‌ده‌ر
که‌وه خۆم له خۆم دانیم چ ده‌گا به مۆته‌که‌یه‌کی وه‌ک تۆش...
له‌ژێر
چاوه‌وه خێسه‌یه‌کی لێ کردم وبزه‌یه‌کی هاتێ.هه‌رچی قسه‌ی ناشیرین
به سه‌ر زارم‌دا هات پێم کوت، که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌ویشم
نه‌بێ هه‌ستا له نێو کتێبخانه‌که "هه‌زارویه‌ک شه‌و"ی ده‌ست
دایه‌و له سه‌ر جێگای خۆی دانییشته‌وه.
به‌یانی
زوویه، هێشتا خه‌و به ته‌واوی به‌ری نه‌داوم .دڵم تێکه‌ڵ دێت
ده‌ڵێی چنگی تێ وه‌ر ده‌ده‌ی،ژان ده‌کات .هه‌ڵده‌ستمه سه‌ر پێ.
سه‌رم له گێژه‌وه دێت .داده‌نیشمه‌وه هێڵنجم دێتێ. راده‌که‌مه
حه‌مامه‌که‌وه،نه‌جارێک و.. نه دوان و..نه‌سیان....ئاو به‌چاومدا
دێته خوارێ.
دایکم
به‌سه‌رم دادێت.به چڕنوک له‌گۆنای خۆی به‌ر ده‌بێ:
"بۆ وات
له‌خۆت کرد ماڵ وێران. تازه پێ به‌ند بووی ".
ده‌ڵێم:نا
دایه‌هیچ نییه پێم وایه سه‌رمام بووه.
ئه‌و له‌و
سه‌ری دێته‌وه و به گریانه‌وه ده‌ڵێ:"هێلکه له قه‌ل نادزرێ".
هه‌زار و
یه‌ک
شه‌و تێپه‌ڕی و من هه‌زارو یه‌ک عه‌شقم له‌بار چوو.
ئێوارێ
حامیله‌م. شه‌وێ خه‌ون ده‌بینم له‌گه‌ڵ بابم یان له‌گه‌ڵ براکه‌م
ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌که‌م. به ئاڵۆزیه‌وه له خه‌و ڕاده‌په‌ڕم ، بۆ
به‌یانی ده‌که‌ومه سه‌ر خوێن .
دایکم هه‌موو
رۆژێ ده‌رگام پێده‌گرێ:"که‌ی ئه‌و غه‌ریبه‌یه له‌ماڵه‌که‌ت
ده‌ڕوات؟."
به
بێزارییه‌وه ده‌ڵێم :"ده‌ڕوات دایه،ده‌روات، تۆبۆوا زۆرت
هێناوه"؟
خۆ له‌نیگای
خه‌ڵک ده‌دزمه‌وه،هامووشۆی هیچ کوێ ناکه‌م ،ئه‌و بۆته خاوه‌نی
کتێبخانه‌که‌م ،کام کتێب پێی خۆش بێ ده‌مداتێ بیخۆێنمه‌وه .
ده‌ڵێم:"
ئه‌وه‌م پێشتر خوێندۆته‌وه وه‌ڕه‌ز بووم ئه‌وه‌نده‌م دووپاته و
چه‌ند پاته کردوونه‌ته‌وه".عه‌ینه‌که‌کانی خۆییم له چاو ده‌کا و
ده‌ڵێ به دیدێکی تازه‌تره‌وه بیانخوێنه‌وه.ده‌یخۆێنمه‌وه .هیچی
تێناگه‌م هه‌ر ته‌قه‌م له‌سه‌ریه‌وه دێ. ده‌ڵێی گوێزم بۆده‌بژێرن
.کتێبه‌که ده‌به‌ستم ،ده‌چمه ئاشپه‌زخانه به‌قاپ وکه‌وچکی ناو
کابینێته‌که‌وه خۆ ده‌خڵافێنم ،له‌بیانوویه‌ک ده‌گه‌ڕێم خه‌شی
خۆمی پێ هه‌ڵڕێژم.به‌کێشه دێین ، ئه‌و ده‌ست ده‌داته
که‌مه‌ربه‌نده‌که‌ی. له‌بن ده‌ستی راده‌که‌م. به‌ئاوێنه‌ی قه‌د
دیواره‌که‌دا ده‌که‌وم ئاوێنه‌که له‌هه‌موولایه‌که‌وه درز
ده‌به‌ستێ،وێنه‌ی ورد بووی خۆم له ئاوێنه‌شکاوه‌که‌دا ده‌بینم
شه‌رمه‌زاریه‌کی تاڵ دامده‌گرێ.
ده‌ڵێم ئیدی
ته‌حه‌مولم نه‌ماوه ئێره یان جێی تۆیه یان ئه‌من .ده‌ست ده‌ده‌مه
چارشێوه‌که‌م و له‌ماڵێ وه‌ده‌ر ده‌که‌وم .پێ ده‌نێمه
کۆڵانه‌وه.ئه‌نگوسته چاوێکه چاو چاو نابینێ .گڵۆپی هه‌موو
ماڵه‌کان کووژاونه‌ته‌وه،ته‌نیا شه‌وخابه سووره‌که‌ی
بێوه‌ژنه‌که‌ی رووبه‌ڕوومان نه‌بێ له په‌نجه‌ره‌وه چاو له‌کۆڵان
داده‌گرێ.خرمه‌ی باران و گڤه‌ی با له‌شه‌قامه‌کانه‌وه ده‌نگ
ده‌داته‌وه،سام دام ده‌گرێ ،پشتاوپشت ده‌کشێمه‌وه وخۆ به‌ژورێدا
ده‌که‌مه وه. له‌گۆشه‌یه‌ک داده‌نیشم .ئه‌ژنۆم له‌باوش ده‌گرم
وفرمێسکه‌کانم بێده‌نگ دێنه خوارێ،ئه‌و له بن چاوه‌وه
خێسه‌یه‌کم لێ ده‌کا وبزه‌یه‌کی سه‌ر که‌وتووانه ده‌که‌وێته
سه‌رلێوی .
ئێره گۆشه‌ی خۆمه ،هه‌مووجارێک دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستم ده‌شکێ،
به‌ر چاوم شین
ده‌بێته‌وه ،سه‌رم ده‌شکێ وخۆێن به‌لووتمدا دێته‌خوارێ،دێم لێره
هه‌ڵده‌کورمێم ،تێر تێر ده‌گریم و ده‌رده دڵی خۆمی لێ ده‌که‌م
.دوایی هه‌ر ئه‌و بۆ خۆی دێت برینه‌کانم پانسمان
ده‌کات،ده‌مباته‌وه سه‌رجیگاکه‌ی خۆی وئاشتم ده‌کاته‌وه
نایه‌ته
ژوورێ له و دیوی درگاکه‌وه به توڕه‌یی ده‌ڵێ :"که‌ی ئه‌و واو وا
لێکراوه له ماڵه‌که‌ت ده‌ر ده‌که‌یت ؟."
به
بێزارییه‌وه ده‌ڵێم:" ده‌ری ده‌که‌م دایه ده‌ری ده‌که‌م تۆ بۆ وا
زۆرت هێناوه؟."
هه‌رچی بیری
لێ ده‌که‌مه‌وه دڵم نایات ، عاده‌تم پێ گرتووه،ئه‌گه‌ر رۆژیک
ورد،وردم نه‌کات وشه‌و له سه‌رڕا سازم نه‌کاته‌وه دڵم ته‌نگ
ده‌بێ ،ده‌ماسێ ،ده‌ماسێ، له ژێڵلا دێت، ژان ده‌کات، ده‌ڵێی چنگی
تێ وه‌رده‌ده‌یت . ئه‌گه‌ر به هه‌ڵکه‌وت که‌سێک بم بینێت ده‌ڵێ:"ئاااای...دڵت چه‌نده گه‌وره‌یه ده‌ڵێی حه‌وت کێوی تێدایه...
|