تاوان
له مێژ بوو یه‌کتریان ده‌ناسی. هه‌ر که چاوی پێکه‌وت، نیگای
خزایه ژێر ئه‌و کراسه ته‌نکه‌ی به‌ری و حه‌زێک له گیانی ئاڵا.
زۆر به‌لایه‌وه سه‌یر بوو، هه‌موو جارێ به بینینی ئه‌م ئافره‌ته
پێست ئاڵه، وای لێئه‌هات. هه‌رچی ئه‌کرد نه‌یده‌توانی چاوی لێ
هه‌ڵبڕێ.
ناچار خۆی تێکه‌ڵ کۆڕی هه‌ڵپه‌ڕکێ کرد. نه‌یده‌زانی چۆن هاته
ده‌ستیه‌وه. هێچ کاتێ هێنده لێی نزیک نه‌ببو. ئافره‌ته‌که
بۆنێکی خۆشی لی ئه‌هات. بۆنی له‌ش بوو. ئه‌میش به‌و بۆنه
هێنده‌یتر سه‌رمه‌ست ده‌بوو. جارێک به توندی ده‌ستی گوشی و زیاتر
خۆی لێ نزیک کرده‌وه. ورده ورده کات و ساتی له‌بیر چوو. پاش
زه‌مه‌نێکی نادیار که وه‌خۆ هاته‌وه به جوته سه‌مایان ده‌کرد.
به‌س ئه‌م و ئه‌و.
جه‌ماعه‌ت ئاپۆڕه‌یان دابوون. هه‌ندێ به رقه‌وه ئاماژه‌یان بۆ
ئه‌کردن و هه‌ندێ به به‌زه‌یی و پرسیاره‌وه سه‌یریان ده‌کردن.
ترسێک به سه‌ریا زاڵ بوو. نه‌یده‌زانی چۆن کۆتایی به‌و سه‌ما دوو
که‌سیه بێنێ. هاوار له گه‌رویا خنکا، ویستی خۆی ده‌رباز کات.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌و؟ ئه‌و چی لێبکات؟! تاسابوو. له‌پڕ به زرمه‌ی
سه‌ری له هۆش چوو. له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌م به ته‌نیا سه‌ما ئه‌کاو
ئه‌ویش بوه‌ته تابلۆیه‌کی زیندوی جێ پێی رێبواره تۆزاویه‌کان.
هه‌نار
کتێبه‌که‌ی هێنایه به‌ر ده‌مم و وتی:
مامۆستا بزانه باشم ره‌نگ کردوه؟
لێم وه‌رگرت. سێوێکی زه‌رد، خه‌یارێکی سه‌وز، به‌ڵام هه‌نارێکی
ره‌ش ره‌ش ...
که سه‌یری چاوه‌کانیم کرد زانیم هه‌نار بۆ ره‌شه.
ددانی زه‌رد
له ته‌ڵا فرۆشیه‌که هاته ده‌ر. ناچار بوو بیفرۆشێ. خۆی کرد به
دووکانی جلوبه‌رگ فرۆشه‌که‌دا. مام حاجی هه‌ر وه‌کوو جاران له پشت
مێزه‌که‌ی دانیشتبوو. ئه‌میش باڵته‌یێکی هه‌رزان بایی منداڵانه‌ی
هه‌ڵگرت و پاره‌که‌ی له‌سه‌ر مێزه‌که دانا.
به شه‌قامدا تێپه‌ڕی، که‌وته به‌ر سیله‌ی رێبواره چاو
برسیه‌کان. جار جار ئاوڕێکی له دواوه ده‌دا. هه‌میشه ئه‌ترسا
له‌وه‌ی که‌سێک به دوایه‌وه بێت. هه‌ر بۆیه فێر ببو به په‌له
خۆی بگه‌یێنێته ماڵه‌وه. ئه‌و شه‌وه که‌ژاڵ له خۆشی باڵته‌که‌ی
هه‌ر زوو خه‌وی لێکه‌وت.
له‌و کاته‌وه هه‌ر کات دایکی ده‌م ئه‌کاته‌وه، چاوه زیته‌کانی
که‌ژاڵ به شوێن ددانی زه‌ردا ئه‌گه‌ڕێ.
به‌ره‌به‌یان
سه‌ر رێ که‌وتبوون. نه‌یده‌زانی له که‌یه‌وه به‌ڕێوه‌ن.
شه‌وه‌زه‌نگ بوو، ئه‌نگوسته چاو. شه‌که‌ت و ماندوو، ئه‌میش نوقمی
خه‌یاڵ. بێ ئۆقره بوو، بیره‌وه‌ری رابردوو به هه‌نگاویه‌وه بوو.
بێئه‌وه‌ی خۆی هه‌ست بکا به‌خێرایی هه‌نگاوی ده‌نا.
کوێره رێ بوو، به‌ڵام هه‌مویان شاره‌زای دارستانه‌که بوون.
وه‌رزی گه‌ڵارێزان بوو، خشپه‌ی پێیان وه‌ک شنه‌ی شمشاڵێکی کۆن
بێده‌نگی دارستانه‌که‌ی ده‌شکاند. له دووره‌وه سه‌گوه‌ڕی ئاوایی
ده‌هاته به‌ر گوێ. پاش ماوه‌یێک به پارێزه‌وه خۆیان گه‌یانده
ئه‌و دۆڵه‌ی که له لاسه‌رووی ئاواییه‌وه بوو. به بێده‌نگی و
به بێ چرپه وه‌ک جۆگه‌له به‌ره‌و ناودێ شۆڕ بونه‌وه. بۆنی لادێ
له پاییزانا گه‌لێل له‌لای خۆش بوو. به‌تایبه‌ت که بیری ئه‌چوه
سه‌ر ته‌نور و نانی گه‌رم. بۆنی ژیانیان پێوه بوو... هه‌ناسه‌یێکی
هه‌ڵکێشا به په‌له خۆیان کرد به ماڵی مام مینه‌دا. هه‌موو
برسیان بوو. خێزانی مام مینه شێوێکی هه‌ژارانه‌ی بۆ دانان.
پیاوێکی میوانگر بوو. چه‌ند ساڵێک بوو که مام مینه‌ی ده‌ناسی.
ئه‌و شه‌وه جگه‌ره‌یێکی زۆری کێشا. بێده‌نگ بوو، وه‌ک جاران
نه‌ده‌چوو. مام مینه رووی تێکردو به گاڵته‌یێکه‌وه وتی:
ئه‌رێ کاکه ئه‌م هه‌موو جگه‌ره‌یه چیه ئه‌یکێشی؟! تۆ ئاوا بکه‌ی
ناگه‌یته به‌یانی.
ئه‌میش مژێکی توندی له جگه‌ره‌که دا و به بزه‌یێکه‌وه هاته
جواب.
نا نا لاله مینه. خه‌مت نه‌بێ، به‌یانی ده‌بینم. هێشتا زۆر شت
ماوه بیبینم.
لاله مینه سه‌رێکی له‌قاند و وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌شیمان بووبێ له
قسه‌که‌ی، وتی:
به‌ڵێ ... به‌ڵێ ... پێشینیان وتویانه تا سه‌ر بمێنێ قون حه‌لامات
ده‌بینێ.
هه‌مویان دایانه قاقای پێکه‌نین. ئه‌و شه‌وه به ماندوویی خه‌و
بردنیه‌وه. نیوه‌شه‌و ده‌نگی ته‌قه گوێی ئاوایی که‌ڕ کرد. مام
مینه وه‌خه‌به‌ر هاته‌وه. هێشتا خۆر نه‌که‌وتبوو ته‌رمێکی
شه‌ڵاڵی خوێنیان هێنایه مزگه‌وتی ئاوایی. به په‌له خۆی
گه‌یانده سه‌ر ته‌رمه‌که. هه‌ر که چاوی پێی که‌وت، بیره‌وه‌ری
شه‌و وه‌ک ئازارێکی کۆن له له‌شیا سه‌ری هه‌ڵدا.
ته‌نیا
منداڵه‌کان قوتابخانه‌یان به‌جێ هێشت. ئه‌میش خۆی فڕێدایه سه‌ر
ئه‌و قه‌ڕه‌وێڵه‌ی که ته‌نیا دڵخۆشی ئه‌و له‌و هۆده تاریک و
چڵکنه‌دا بوو. له‌سه‌ر گازی پشت راکشا. ده‌ستی برد بۆ پاکه‌ته
جگه‌ره‌که، سه‌یرێکی پاکه‌ته جگه‌ره‌که‌ی کرد. هێنده‌ی تیا
نه‌مابوو، جگه‌ره‌یێکی داگیرساند. په‌نجه‌ی نا به دوگمه‌ی
زه‌فته‌که‌یا. حه‌یران بێژه‌که ئه‌یوت:
ئه‌رێ گه‌لی دۆستی براده‌رینه
چ بکه‌م بۆ برایێکی له دایی و بابی
بینێرمه کن مه‌لا گچکه‌ڵانه‌که‌ی کۆیه
له‌بۆم دابنێ ئیبنی عه‌جه‌ڕێ
بزانم به لای مردنێم‌دا دێم یان به لای ژینێ؟
ئه‌گه‌ر به لای مردنێم‌دا دێم، له‌بۆم بگێڕن گه‌رمه‌شینێ... ئای
ئای ...
ته‌زویێکی سارد به له‌شیا هات. هه‌ردوو ئه‌ژنۆی کۆ کرده‌وه‌و
له‌سه‌ر ته‌نیشت خۆی گرمۆڵه کرد. مژێکی توندی له جگه‌ره‌که دا.
حه‌یران‌بێژه‌که ئه‌یوت:
ئه‌وه ئاگرێ به‌ربوه‌ته ده‌رونی ده‌رونخانێ
نه به بای ده‌کوژێته‌وه نه به بارانێ
ره‌ببی گه‌لی براده‌ران ئازاد نه‌بن ئه‌گه‌ر مردم له قه‌برم
نه‌که‌ن سێ مسقاڵ خۆڵی جێژوانێ ئای ئایی ....
له‌شی سڕ ببو، هه‌ستی به ته‌نیایێکی فراوان کرد. هه‌ر دوو ده‌ستی
خسته نێوان ئه‌ژنۆکانی و زیاتر خۆی گڕمۆڵه کرد.
حه‌یران‌بێژه‌که‌ش هه‌ر ئه‌یوت.
فه‌ره‌یدون ئه‌مینزاده
29.09.86
بانه |