ماڵ ئاوایی له ژینێکی ژاناوی
ئاوڕییکی له رابردووی خۆی دایه‌وه هێچی نه‌دیت، ئاوڕێکی دوورتری
دایه‌وه، بۆ دوو سێ ساڵ پاشه‌وه، تازه ژانی ژینێکی تاڵ ده‌ستی
پێده‌کرد، هێندێکی دیکه چۆوه دوواوه. تازه ده‌بوو نه‌د‌ه‌بوو به نۆ
ساڵ که هه‌وه‌ڵین ز‌لله‌ی باوه‌کی لێکه‌وت. به‌ڵام ئیستا دۆای
هه‌شت ساڵان ده‌زانێت که هۆیه‌که‌ی چ بوو، به‌لام قه‌ت هه‌تا ئێستا
بیری لێ نه‌کرده‌بۆوه، و هه‌تا ئێستاش وه‌کوو ئه‌م ڕۆه ژانی ئه‌م
زه‌لله‌یه‌ی به ته‌وای هه‌ست پێ نه‌کردبوو.
به هه‌ڵاتن چوو بوو بۆ لای دایکی و خۆی له باوه‌شی هاویشتبوو و
گریا بوو. باوکی به حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌یاندا تێپه‌ڕ ببوو و گوتبووی
ئه‌م زه‌لامه سینگی بۆ وا ڕووت کردۆته‌وه. دایکی وه‌ڵامی دابۆوه و
گوتبووی: پیاوه‌که سینگی کوا هه‌یه ئه‌م به‌سته‌زمانه.
دوایی به سه‌برای و له بن
گوێ گوتبووی هه‌ی ده‌ستی شکێ. مه گری کچم مه‌گری.
بۆ به سه‌برایی قسه‌ده‌که‌ی دایه؟ بۆ ده‌نگت به‌رز نه‌کرده‌وه
دایه؟ بۆ ئه‌م کلیله‌ت نه‌شکاند که ده‌روازه‌ی ژانی له سه‌ر من
کرده‌وه؟ ئه‌ی دایک نه‌بووی؟ ئه‌ی رۆڵه‌ی تۆ نه‌بووم؟ من که نه‌م
ده‌زانی بۆ ئه‌م ز‌لله‌یه‌م لێ که‌وت، به‌ڵام تۆ ده‌ت زانی، بۆ
ئاورت نه‌گرت له‌م بێ عه‌داڵه‌تییه، له‌م بی شه‌رمێیه؟ بۆ
بێ‌ده‌نگیت کرد له‌م زوڵمه؟ بۆ کلیلی ئه‌م ژانه‌ت له مل
هه‌ڵاوه‌سی و ئێستاش هه‌ر هه‌ڵت هاوسیوه. بۆ باورت کرد که سینگی من
تاوانه، بۆ سه‌لماندت چاوی من چاوی شه‌یتانه، بۆ سه‌لماندت ریگا
روێشتنم، پێڵاو له پێ کردنم، چوونه‌ده‌رێم هه‌موو تاوانه‌ن. ئه‌تۆ
ئه‌م تاوانه‌ت بۆ ده‌بوو. بۆ سه‌لماندت که تۆش تاوانی، بۆ به خۆت
سلماند له تاوانت بۆه. بۆ ئه‌م تاوانه‌ت له چاڵ نه‌نا؟ من به
باره‌ته‌قای ژیانم باوڕه‌م به خوشه‌ویستی تۆوه بوو. بۆ ئه‌م
باوه‌ڕه‌ت ئه‌مڕۆژه ناشت و قه‌ت بۆی نه‌گریای.
چاوی پڕ بوو له ئاو، له ژانی ئه‌م ز‌لله‌یه. هه‌موو گیانی و
هه‌موو له‌شی ده‌ستی کرد به گریانێكێ بێ ده‌نگ، له بێده‌نگی دایکی.
دیسان گه‌ڕایه‌وه پشته‌وه، زۆر نا، هه‌ر چۆار پێنج ساڵی دیکه.
بزه‌ێکی هاتێ، هه‌ر ئه‌و بوو که له باوه‌شی مامان و خاڵان‌دا له
سه‌ر ده‌ست ده‌گه‌ڕا. برا گه‌وره‌که‌ی فڕاندی و له سه‌ر قه‌ڵاندۆشی
دانا بۆی بوو به که‌ر و به ژووری ماڵه‌که‌یدا ده‌یگێڕا. بابی
پێده‌که‌نی و هه‌ڵی ده‌گرتوو و له باوه‌شی داویشت و دۆایش له سه‌ر
پشتی کاکیدا ده‌ناوه.
های کات بۆ وا زوو تێپه‌ڕ بوویت. بۆ منی به‌سته‌زمانت نه به‌سته‌وه
بۆ هێشتت گه‌وره بم. بۆ هێشتت له دایک بوونی برا چکوله‌که‌م ببینم.
بۆ منت کرد به قوربانی سه‌ر ڕیگای به دونیا هاتنی براکه‌م. ئاخر بۆ
وا زوو له بیر هه‌موو که‌ست بردمه‌وه.
- چاو ئه‌م کچه ئازایه، ئاوا برا چکوله‌که‌ی خۆی له کۆڵ ده‌کا.
ئاوا به کوڵێوه و ده‌یگێڕێت. ئاوا له سه‌ر شانی داده‌نێت.
- ئافه‌رین کچم ئافه‌رین، ئاگات له براکه‌ت بێت. بیگێره له گه‌ڵ
خۆت. چاوت پێوه بێت. شتێکی لێ بێت هه‌ر ده‌ت کوژم.
- ئاگات له‌م هه‌تێوه بێت خۆی پیس نه‌کات ئه‌م قه‌نداوه‌شی بده‌یه،
ئه‌گه‌ر نوست وه‌ره یارمه‌تیم بکه با ئه‌م جلانه هه‌ڵخه‌م.
ئه‌م ده‌نگانه له گوێیدا وه‌ک خه‌ونێکی هاڵوز، وه‌ک ده‌نگی
دیوه‌زمه‌ی چیرۆکه‌کانی دایکی، مێشکی ڕوانه‌کرد بۆ کاتیک که
ژیانێکی خۆشی...
گه‌ڕا، بۆ دواوه، بۆ پێشه‌وه، بۆ ناوه‌راست، هیچ کاتێکی نه‌دیته‌وه
تا تێدا ڕاوه‌ستێت و خیاڵێکی خۆشی بێته‌وه بیر. هیچ هۆیێکی
نه‌دیته‌وه تا بتوانی بۆ کاتێک باوکی خۆش بوێت و بیبورێت، دایکی له
به‌ر چاوان فڕیدابوو. برا گه‌وره‌که‌ی ...نه‌ی ده‌زانی رقی لێ بێت
یان خۆشی بوێت به‌ڵام پێی خۆش بوو برا چکووڵه‌که‌ی بۆ هه‌میشه له
پێش چاوان و‌ن ببا.
زۆر گه‌ڕا بۆ کاتێک، تا به‌شکم بیری ماڵآوای کردنی له‌م ژیانه له
سه‌ری ده‌رکا...
ژیان؟
ئه‌مه که‌ی ژیانه. من بۆ که‌و‌وتومه به‌ر ده‌ستی سێڵاوێ‌کی توڕه که
به‌م رۆژگاره به‌م به‌ردوو به‌م دیواره‌م دا ده‌دا و یان له دار و
دڕووم ده‌کوتێ. من که
گاشه به‌رد نیم. ئه‌وه‌نێ پێست و ئیسقانم هه‌یه. من ئیستا کایه‌ی
خسته‌کێن فیر نه‌بووم. من ئیستا ده‌گه‌ل هیچکس ئاواڵ نه‌بووم. من
هێشتا گه‌وره نه‌بووم. من بۆ که‌سم خۆش ناوێ من بۆ ئه‌م کوره
جوانه که هه‌میشه له سه رێگای دووکانی گه‌ڕه‌که‌کمانه و ئاوا
جوانه و هه‌میشه به من ده‌ڵێ به‌قوربانت بم. و هه‌میشه چاوی
تێبڕیوم و من هه‌میشه له‌رزینێکی خۆشم به له‌ش دا دێت له چاو
لێکردنی، به‌ڵام دیسان لێی بیزارم.
بۆ؟
بۆ بیزاری؟
بۆ خۆشت ناوێ؟
هه‌موو که‌س ده‌زانی که خۆشی ده‌وێیت. هه‌موو که‌س ئاگای له
چاولێکردنه‌کانی هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش قه‌ت به ته‌نێ ناتنێرنه
دووکانێ. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م کاته کورته‌یان لێ قه‌ده‌غه‌کردی. هه‌ر
بۆیه‌ش کوچه‌و شه‌قامیشیان لێ کردی زیندان. هه‌ر بۆ‌یش ئه‌م سێلاوه
تووڕه به شه‌قامی ژیانی توو دا دێ.
سه‌رت داخه کچه‌تی‌وه قه‌هبه‌یه. ئه‌م چارشێوه چاک بگره. ئه‌و
قوونه‌ت بۆ باده‌ده‌ێ. ئیشتیات له کیر هه‌ستاوه، وه‌که‌ڵ هاتوی.
له‌م به‌ر درگایه چی ده‌که‌ی. با بیدین به‌م کابرایه نه‌جاتمان
بێت. پیاوی چاکه هه‌ر سێ منداڵی هه‌یه و کچه‌گه‌وره‌که‌شی ئه‌و
مێردی کردوه و ده‌ڕۆا له ماڵێ.
چه‌له‌نگه نه‌وته‌که‌ی به سه‌ر خۆی داکرد. بۆنێکی توند ژانی له
مێشکی سه‌ری خست. هه‌ناسه‌ی لێ ته‌نگ بوو به‌ڵام ئه‌م ده‌نگ و هه‌ر
هه‌را ناخۆشه‌ی له مێشکی پاک کرده‌وه.
ئه‌م ژانه به‌س به‌ئاگر پاک ده‌بێته‌وه و نه‌جاتی ده‌بێت. خۆ
ئه‌گه‌ر بێت و خۆی له سه‌ر بان را خستبا خۆاریی، ره‌نگ بوو هه‌ر
پیاوان له سه‌ر ده‌ستی دانین و بیبه‌ن بینێژن. ره‌شایه‌وه، نه له
بۆنی نه‌وت و هاڵاوێ گازه‌که‌ی به ڵکوو له‌م ئیحساسه‌ی که پیاو
ده‌ستی له له‌شی دا. خۆ ئه‌گه‌ر به گولله‌ش خۆی کوشتبا دیسان
ڕه‌نگه پیاوان بینێژن و ده‌ستیان له له‌شی که‌وێ. ڕه‌نگه بابی له
باوه‌شی گرێ. دیسان ره‌شایه‌وه.
کات! راوه‌سته له سه‌ری. با بیروه‌ری ژانی ئه‌و ژینه‌ی هیزی له
له‌ش و میشکی هاوێ و زۆرتری قین له باب و دایک و براکانی هه‌ستێ.
با بتوانی ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆی ئاور تێبه‌ردا. هه‌ر سێ کات ژمێری
ماوه بۆ هاتنه‌وه‌یان له ماڵی مامین. ده‌بێ په‌له بکا. ئه‌م
شقارته‌یه کووا؟
شقارته‌یه کۆا؟ دیتێه‌وه. شقارته‌ی نه‌وتاوی؟ بۆ له بیری چوو بوو
له گیرفانی باغه‌لی ده‌ری هێنێ کاتی نه‌وت به‌خۆ داکردنی. له ترسی
باوکی یان له تووڕه‌ی و بێزاری. به په‌له له حه‌وشه را چۆوه ژوورێ
و شقارته‌ێیکی له ته‌نیشت سه‌ماوره‌که دیته‌وه، وه‌بیر دایکی
که‌وته‌وه، که‌هه‌میشه به چای تازه ده‌م له باوکی که جلادی ژیانی
ئه‌و بوو پێشوازی ده‌کرد. چاوی به جێگای باوکی که‌وت، که هه‌میشه
داده‌نیشت و براچکووڵه‌که‌ی بانگ ده‌کردوو قه‌ت ئه‌وی نه‌ده‌دیت.
ئاوڕی دایه‌وه، چۆڕه چۆڕه‌ی نه‌وت به له‌شیدا ده‌تکا وه‌ڵاتی
هه‌موو نه‌وتاوی کردبوو، بزه‌یێکی هات، دوای دوازده‌ساڵان بزه‌ێیکی
هات. پڕ به‌دڵ له‌م بیره‌ی که به‌مێشکی داهاتبووه پێکه‌نین گرتی.
نا نا من نابێ هیچ شوێنه‌وارێک له خۆم به‌جێ بێڵم. نا بێ که‌س منی
وه بیر بێته‌وه. هه‌ر شونێک و شۆێنه‌وارێکی که لێی بووم ده‌بی
ده‌گه‌ڵم بێن و ببن به دووکه‌ڵ. به ژووره‌کاندا روویی و چوو نه‌وتی
سه‌ماوره‌که‌ی که دیزانی له کوویه هێنا. به ژووره‌کانی دا کرد
ده‌رگه‌کانی داخست. ماندوو بوو بۆ کاتێک هه‌موو که‌س و کاری خۆی له
بیر چۆوه. له بۆنوو و غازاوی نه‌وت بوو یان ماندوویی به‌لا داهات و
هات که ده‌ر گا بکاته‌وه و بچێته ده‌رێ که چاوی به و‌ێنه‌ی باوکی
که‌وت و گوی له ده‌نگی مامی بوو که به سرته به بابی ده‌کوت ئه‌و
کچه‌تێوه له کۆڵ خوت که‌وه هه‌تا ئابڕووی نه‌بردووی. قه‌وتی
هاته‌وه به‌ر. گه‌ڕایه‌و ره‌سمی باوکی هه‌ڵگرت و هێنایه به‌ر چاوی
خۆی. شه‌قارته‌که‌ی ده‌رهێنا، و‌ێنه‌که‌ی هه‌ڵگرت و شقارته‌که‌ی
داگیرساند و و‌ێنه‌که‌ی ئاگه‌ر تێبه‌ردا. قیژاندی و گوتی ئاوا
ئاگرت تێبه‌رده‌ده‌م، من دایکم نیم لێت ناترسم. سه‌ما ده‌که‌م
سه‌ما ده‌که‌م بڕوو بۆ جه‌هه‌نم، ده‌ت نێرمه جه‌هه‌نم، ده‌بگری
زاڵم بگری. بگری زاڵم من سه‌ما ده‌که‌م. من هه‌ر چی پێم خۆشه
دیکه‌م، من جه‌هه‌نه‌مت پێ پڕ ده‌که‌م. من له ئاگری جه‌هه‌نه‌می
تۆ دا سه‌ما ده‌که‌م. بگری زاڵم بگری. من ئاگری جه‌هه‌نه‌می تۆ
به‌قینی خۆم خۆش ده‌که‌م با چاکتر گڕ بگری. سه‌مای ده‌کرد.
سه‌مای بکه‌ن ئه‌ی در و جیران.
ئه‌مه گڕه گڕی ئازادی جه‌وانانه.
ئه‌م دووکه‌ڵ ره‌شه بیری دۆاکه‌وتوویی ئێوه‌یه له سه‌ر دڵی من.
هه‌ڵپه‌ڕه خۆشکی چت له ئاو داوه ئه‌م ئاوه که‌ی دوژمنایه‌تی ئه‌م
ئاگره‌ی پێده‌کرێ. ئه‌مه ئاگر نێت ئه‌م ژان و ژێنه که وه سه‌ما
که‌وتووه. ئه‌مه خه‌لاتی بێد‌نگی تۆیه. ئه‌م جیازه، ئه‌مه بوخچه‌ی
ئاگره. ئه‌م جیازی کۆکراوه‌ی دایکێتی.
کۆا؟
نه‌هاتۆته‌وه ته‌مه‌شای
بووکی ماڵانی بکا؟
نه‌هاتوته‌وه ده‌س‌ره به ده‌ست بگرێ و سه‌ما بکا له ده‌وری ئه‌م
بووکه سووره. نه‌چوون بۆ بیر و ڕا له ماڵی مامی تا بیده‌ن به مێرد.
له کوی به‌سته‌زمان؟ کچه‌یان برد، بووکه سووره‌که‌تیان برد. وه‌ره
له پێشی سه‌ما بکا. وه‌ره ته‌مه‌شای جیازه‌که‌ی بکه بزانی چی له
بیر نه‌چووبێ، وه‌ره‌بزانه ئه‌م گڕه هه‌موو شتێکی له‌گه‌ڵه؟
وه‌ره‌بزانه ئه‌م تووڕه‌یه هه‌موو شتێکی له ئاڕه‌به‌ی ئاگره‌که‌ی
داوه.
ها بابه له‌کۆێی، وه‌ره ئابڕووکه‌ت سووره، ڕووت سوور بۆه، کۆا له‌و
سوورتر ده‌گونجێ، بۆ کێ گونجاوه، سه‌رت بڵینده بابه. ئه‌مه
حه‌یاکه‌ت که سووره و سه‌ما ده‌کا. بۆ نا چی ده‌ستی له قۆڵی که‌ی و
له گه‌ڵی که‌وی بۆ ماڵی زاوا. ئاخر چوون به‌ته‌نه‌ی ده‌ینێری،
مه‌گه‌ر ناموسی تۆ نییه که سه‌مای سوورت بۆ ده‌کا؟ مه گه‌ر پێت خۆش
نه‌بوو رووسوور بیت، له مه سوورتر. ده‌بڕوو ده‌ستی بگره بڕو...
دیاکۆ قادری |