سریاس
هه‌ر
وا ره‌حه‌ت گه‌یشتمه كه‌نار
تارماییه‌كه‌ت و تارمایی ئه‌م
به‌یانیه‌ت له تارمایی هیچ به‌یانیه‌كی پێنج
شه‌ممانه‌ت ناچێ
.هه‌ڵپه‌شۆكاو
له نێو گرینج گرینجی شیشه‌ی په‌نجێره‌ی
كه‌لاسه‌كه‌تان ،به‌ره و حاڵه‌تێكی گوناحی یه‌ئس و ماندوویی
كزیتووه و به
خاتری
هه‌میشه‌یی ئه‌و هه‌یبه‌ته‌وه لاواز ده‌ینواندی. وتبووم «براتم چ
له
خۆوه ده‌ترسی» و به‌رز ئه‌بوویته‌وه. نا تارمایی نه‌بووی و
به‌رز
ئه‌بوویته‌وه. له هه‌ڵمی نه‌گونجاوی له‌شت هه‌ڵده‌ستای و
هه‌ڵمه‌تت
ئه‌كرده سه‌ر لێوه قاچاخچیه‌كانی من. وتبووت مه‌ڵێ «براتم»
به‌رز
ده‌بیته‌وه و پڕ ده‌ڕژێیته گرینج گرینجی شیشه‌كان و من باران
ته‌حه‌ممول
ده‌كه‌م. خوایه! هه‌ر گرینجه و نه‌ختێكی به‌ركه‌وتووه و خه‌ریكن
به
جۆرێك ده‌توێننه‌وه. وه‌ك بڵێن ئێتر لێم حه‌رامی! ده‌ك به بڕین
چێ
زمانم. ئه‌زانم ئیتر ناهێڵی نزیكت كه‌وم و تازه ئه‌زانم بۆچی ئه‌بێ
ئه‌م
كاغه‌زانه به خووساوی وه‌بینم ... ده‌نگم گرژ بووه و هه‌ر چی
ده‌كه‌م
و
ده‌كرێنم زمانی بێ ساحه‌بم به بڕین ناچێ. ناتوانم بڕیارێكت
له‌گه‌ڵ
بده‌م
ئێ ، به نیوه شه‌و له ماڵ ده‌رتپه‌ڕێنم و بتبه‌م به‌ره‌و ئاقبه‌تی
ئه‌م ژانه
له‌عنه‌تیه. هه‌ر چیش به‌م ڕۆژه نه‌گبه‌ته‌دا رێده‌كه‌م و به
سانیه بێ
كۆتاییه‌كانیدا تێده‌په‌ڕم پتر هه‌ست به ته‌عتیل بوونێكی
ناڕه‌سه‌ن ده‌كه‌م
.
بیر له شه‌وی ئیمڕۆ ده‌كه‌مه‌وه. حه‌یهو
قه‌ره‌برووتی هه‌موو زه‌ین و هۆشی
نه‌خۆشی ده‌ورانمه و چاوه‌ڕێی
چه‌خماخه‌یه‌كی ئازایه، تاهه‌تایه له بیر دار و
به‌ردم وه‌با . سه‌هله
له بیر دار و به‌رد وه‌چم. ره‌حه‌ته ئه‌وه‌نده دوور
وه‌كه‌وم كه خۆم له
نه‌سیانی خۆم پێكه‌نینم بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌سته‌م بێ گوناحێك
فه‌رامۆش بكرێ
و بێ هیچ ته‌قه‌لایه‌ك و له هیچ لایه‌ك نه‌توانی له خۆتی
بسڕیه‌وه و
هه‌میشه لكابێ به مێشكی داماوتا و چرای ره‌شی بیره‌وه‌ریه‌كانت بێ؛
كابرا بڕوا به‌ره‌و ئه‌و كاتژمێرانه‌ی كه هێشتا نه‌یانپرتاندووه و
نه‌هێڵێ
پرته‌یان لێوه بێ. ئه‌و سانیانه‌ی مومكین نین ... یا مومكین
نه‌بن. له خۆت
دابڕێی، تا بته‌وێ له خاتره‌یه‌كتا دابڕێی. ئه‌گه‌ریش
ئه‌و خاتره بێویژدانه
رووبه‌ڕووتم كاته‌وه و ددانی لاوازم پێ هه‌ڵبڕێ
له‌سه‌ر جه‌رگی له‌توكوتم،
ئه‌ڵێی نه‌كه‌م؟ حه‌تمه‌ن تۆش بێ سه‌ره‌و
به‌ره بوونی ئه‌و هه‌موو ئاواته‌ت پێ
گوناح ئه‌بێ و ده‌ستم گه‌رم
ئه‌كه‌یته‌وه و شایه‌دیش به بنه‌گه‌ڵت و شكی
كه‌یته‌وه و بته‌وێ
هه‌ڵمواسی به گه‌رمای كه‌نار مه‌مكه‌كانته‌وه. یان بته‌وێ
له‌و دیو
حورمه‌تی ناوكی گوناحت به‌جێم بهێڵی. شایه‌دیش كاغه‌زه
خووساوه‌كه‌ی
نێو
ده‌ستم هه‌ڵوه‌رێنیه نێو قوڕاوه‌كه‌ی ژێر پێمان و حه‌تتا نه‌ته‌وێ
به
هه‌ورازه پیره‌كه‌ی قه‌براندا هه‌ڵگه‌ڕێم كه‌چی من هه‌ر ناتوانم
نه‌چم
و
كه به شه‌قامه به‌رده‌چنه‌كه‌یدا هه‌ڵده‌گه‌ڕێم بیری زه‌وال
ده‌كه‌ومه‌وه
و هه‌نگاوه‌كانم هێور ده‌كه‌مه‌وه تا به ئه‌سپایی رێ‌یان پێ
لاده‌م ، وه‌ك
بیانترسێنم له وه‌ی به‌سه‌ر گۆڕی كه‌سێكدا كه زه‌والی
گرتووه و به ژیواری
سه‌ده‌كاندا له بیر چووه‌ته‌وه؛ وه‌ك بڵه‌ی ژێر ئه‌و
به‌ردانه‌ی كه چنراونه‌ته
شه‌قامه‌كه‌وه كه‌سێك خه‌وتبێ ؛ رێ‌یان پێلاده‌م
و وه‌ناوقه‌بره‌كان كه‌وم،
به‌زنیه له‌وێ ئه‌زانم كوێ كێی لێ خه‌وتووه.
به‌ز نیه گه‌ڵاوه‌ریوه‌كانیش
ناتوانن نهێنی ئه‌و خاكه خامۆشه داپۆشن و
هه‌ر یه‌كه‌و له ئه‌نگێزه‌یه‌ك ئه‌دوێن حه‌تتا گه‌ڵای لێیه نهێنی
هه‌یبه‌تی تۆی له به‌ره به‌ئیشاره تێك هه‌موو هێمنی
تارماییه‌كه‌تم
بۆده‌گێڕێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بهێڵێ فزه بكه‌م. هه‌میشه پێم خۆش
بوو ببم
به به‌راز و نه‌هێڵن بیم به‌راز . نه‌هێڵم هیچ پرسیارێك
له‌پرسه‌كه‌مدا
وه‌مێنی . كه‌س نه‌زانێ چۆن باسم كا و ئه‌گه‌ر باسیشم بكه‌ن
بزانن باسی
چیم بكه‌ن. جله‌كانم. حاڵه‌تی پیاسه‌كردنی ئێوارانم. بزه‌ی لیكنم،
یا حه‌تتا قه‌هری گۆره‌ویه‌كانم. یان دانیشن باسی بێ ئه‌قڵیم
وه‌گێڕن
كه
چۆن پاش ئه‌نجامی هه‌ر كارێك په‌شیمان ده‌بوومه‌وه، حه‌تتا
كاره‌چاكه‌كانیش.
نا. ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ باسی شتێكی وابكه‌ن كه‌سێك هه‌ر
په‌یدا ده‌بێ بۆیان شی
بكاته‌وه كه‌بۆچی هه‌میشه په‌شیمان بووم و باسی
تا‌رماییه‌كی مه‌ندومه‌تین
ده‌گێڕێته‌وه به‌گوێی هه‌میشه كپی
پرسه‌نشینه‌كاندا . ئه‌ترسم حه‌تتا ... بزه‌م
وه‌ناسن وبه‌هۆی
تێكه‌ڵبوونی هێمنی جله‌كانیشم بزانن. نه‌كیش بڵه‌ی ئه‌تاسێم
له‌خووی
خووساوی ئه‌و خه‌ڵكه، نا. من هه‌مووشتێكم له هه‌مووكه‌سێك ڕابینی،
كه‌چی به هیچ‌شتێكی هیچ كه‌سێك، رانه‌هاتم. به قه‌ره‌برووتی بێ
گوناحی
خاڵه‌كه‌ی لێوار لێوه‌كانت، سوێندم به. خۆت باشتر ئه‌زانی
چه‌نێك
كرماوم له ته‌قینه‌وه‌ی له سه‌ر خۆی زه‌ڕه‌یه‌كیدا. لێم
بپرسه
ده‌ردم چیه وا له به‌یانیه‌وه له‌تارماییه گووناحه‌كه‌ت
دوور
كه‌وتوومه‌وه، به‌شكه‌م به تۆی بڵێم . ئاخر تارمایی ئه‌م
به‌یانیه‌ت
گه‌لێك سه‌رلێشێواو و شپرزه ره‌سمی ده‌كردی ئه‌تووت ئیتر هیچ
خه‌به‌رێكت
له من پێ ناگا یان هه‌رگیز نووسراوه‌كانم له‌ژێر مێز‌ی
دانیشتنه‌كه‌تدا
نابینیه‌وه و نابینی تارماییه‌كه‌ی ئیمڕۆت گوێی له تارمایی
مامۆستاكه
نه‌بوو حه‌تتا چاوه‌لێڵه‌كانی نه‌یده‌توانی بخزێته سه‌ر بیسم
ئیللای
ته‌خته‌سیاكه‌و ئه‌یوت چاوی بریوه‌ته چركه‌یه‌كی رۆژی
جمعه‌و
تارمایه‌كه‌ت بیری له هامشۆی په‌نامه‌گی كاغه‌زه‌كانی من
ده‌كرده‌وه
حه‌تمه‌ن. هه‌میشه ئه‌توت ئه‌م كاغه‌زانه چۆن ده‌گه‌نه ژێر
مێزه‌كه‌ی
تۆ وه‌تده‌زانی به‌یه‌كێك له كچه‌كانی هاوڕێتا بۆتی ده‌نێرم
،كه‌چی
ئه‌توت «هاوڕێكانم هیچیان خۆشیان له‌تۆ نایه» و پێده‌كه‌نیت.
حه‌تتا
كه ده‌شمگوت به «با» دا بۆتی ده‌نێرم، هه‌ر پێده‌كه‌نیت و ئێتر
منیش
به پێكه‌نین
له بیرتم ده‌برده‌وه. كه‌چی ئیمرۆ نه ده‌نگم پێت ده‌گا
و
نه‌ش ئه‌توانم به باراندا كاغه‌زه‌كه‌مت بۆ نازل بكه‌م ، ئه‌ترسم
پێتی
لێ
خاوس بكه‌یت و به‌نێو كووچه و بازاری شاردا ، هه‌تا هێزت ئه‌مێنێ
هه‌ڵێی و و
بقیژێنی له‌تاو ناوكت. بڵه‌ی ناوكت ئه‌خورێ و هه‌ڵێی. نه
خه‌تای تۆیه نه
خه‌تای تارماییه‌كه‌ته نه خه‌تای لێڵایی شیشه گرینج
گرینجه‌كانه و نه حه‌تتا
خه‌تای سه‌ر و نه‌شه‌مه‌ی ئه‌م به‌یانیه
گوناحه‌یه خه‌تای هه‌ر چییه‌ك بێ من
تازه ناتوانم بیری لێ نه‌كه‌مه‌وه.
ره‌نگه باوه‌ڕ نه‌كه‌ی ، وه‌لێ حه‌تتا ئیتر
ناتوانم تارماییه‌كه‌ت بێنمه
به‌ر چاوم و دیسانه‌وه بیخوێنمه‌وه. كه به به‌فره
شۆی شه‌قامه به‌رده
چنه‌كه‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێم له ده‌یجووره‌كه‌ی لێوار لێوی
ماندووتا
واوه‌یلامه و لێوی ماندووت خێرا خێرا ئه‌مبوغزێنێ « ئاخر خۆ تۆ
مردووت
نیه بۆ قه‌بران بۆ ئه‌چی ؟» ده‌سته‌كانم قفڵی یه‌ك كردووه و به
شانی
هیلاكمه‌وه هه‌لاجانیانه خێرا بگه‌ن. سوست ئه‌بمه‌وه ئه‌ڵێم
«ئیتر
نه‌هێڵم بمبینێته‌وه» و ئه‌زانم تا به‌یانی وه‌ختم هه‌یه
به
نیشانه‌كاندا بێمه‌وه و ئه‌ڵێی « هه‌ر چی بمه‌وێ بزانم له كوێی،
فاڵێكت
بۆ ده‌گرمه‌وه» ناتوانم بڵێم «ئه‌توانم له كوێ بم؟» چونكه
په‌ڕیومه‌ته
نێو تاهه‌تایه دڕكه‌كانی ئیره‌وه‌و هه‌رچی ده‌كه‌م ناتوانم له‌م
كاغه‌زه
چرچ و لۆچه‌ی ده‌ستم نه‌بان بم و ئه‌رێ خه‌تای ئێواره‌ی
چوارشه‌ممه
بوو
هێشتی باوكم له قه‌راغ كاز و كووزی پێنج شه‌ممه‌دا، خۆی بكووژێ
...
سریاسی داماو!
ئه‌وه‌ی نامهێڵێ تا ئاوا بوونی تارمایی نه‌جیبت بوێستم؛
ئه‌وه‌ی سه‌رم
پێ هه‌ڵده‌گرێ تا میزانی له كاركه‌وتنی ترپه‌ی دڵ و پرته‌ی سه‌عات
له
ئانێكدا؛ ئه‌م كاغه‌زه‌یه كه تێیدا قوفڵم كردووه و هیچ كلیلێ نیه
وه‌مكا
له گرێی ، حه‌تتا ناتوانێ شلم بكاته‌وه . كێ ئه‌یتوانی بزانێ شه‌ڕی
دوێ
ئێواره له‌سه‌ر چییه و كه‌ی من و تۆ شیاوی شه‌ڕێكی وه‌ها بووین.
ئه‌ی
من و تۆ ساده نه‌بووین پاش ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و نه‌گریسیه‌ی ئه‌وان،
به
سه‌ر سه‌ختی خۆمانا ده‌نازاین. ئه‌هه. قینێكی سه‌ر به مۆر
وه‌ڕه‌زم
ده‌كا و هه‌ناسه‌كانم بۆنی قه‌ره‌برووتی ئیمشه‌ویان لێدێ. به
خۆم
ده‌ڵێم تا ئیستا هه‌ناسه‌كانم، ده‌ربه‌ده‌ریم به شوێن تارماییتا و
خۆ
ئازار دانم هه‌مووی بۆ گه‌ییشتن به‌م رازه بووه. ئه‌م رازه‌ی وا
له‌م
كاغه‌زه‌دا حه‌تمه‌نه ئه‌دركێ، یان ئه‌و رازه‌ی وا له هه‌نێك
یاداشتی
كۆندا، هیشتاش هه‌ناسه ئه‌كێشێ. ته‌وفیری چیه بۆتۆی بڵێم یان
نه‌هێڵم
حه‌تتا ئاگات له له‌شی كرماوم بێ. ئه‌وه‌ی نامهێڵێ ئیتر بتبینم
قینی
قومارێكی نادیاره كه به به‌ختی من و تۆ كراوه. ئه‌وه‌شی
نه‌یهێشتووه
جارێكه بڕوخێم شه‌ره‌فێكی سه‌ر به مۆره كه له گره‌وی
ئابرووماندایه له
گره‌وی تا ئیستا خۆش ویستنی ئه‌و كابرایه‌ی تا‌و و له‌رزی
جحێلی وای لێ
كردبوو كه پێی وابێ هه‌رگیز پیر نابێ و پێی وابووبێ زه‌وال ناتوانێ
له
بیر دار و به‌ردی وه‌با. زه‌وال به‌و تارمایانه‌وه كه تێكه‌ڵ
ئه‌نگوسته
چاو بوون و خۆشیان گه‌ره‌كیانه بزانن چیان به‌چی كرد. چه‌نێكا بێ
«راز»
سه‌ریان ناوه‌ته‌وه. براتم! ئه‌وه‌ی ئه‌م بوغزێنێ، وه‌نیه بڵێم
كایه‌م
پێكراوه ! وه‌نیه بڵێم رۆژه‌كانیش ده‌ست پێده‌كرێنه‌وه ،
هه‌فته‌كانیش
سه‌ره‌تا و بنه‌تایان دیاره، ساڵ و مانگیش به‌ری به نه‌زمێكه‌وه
هه‌یه،
نا. ناوكی به‌جێ ماوی تۆیه ناهێڵێ حه‌تتا گه‌ڵاوه‌ریوه‌كانیش
پێخوستم
بن
ناهێڵێ له‌مه‌ی كه هه‌م دورتر هه‌بم . ئاخر هێشتاش ئاگام له
تاسانی
خۆمه ئه‌وسا كه ده‌فته‌ر یاداشته پیره‌كه‌ی به‌جێ هێشتبوو بۆم و
لێی
نووسرابوو: بۆ من . بۆ من؟ بۆ بۆ من؟ نه‌كا ئه‌و شه‌ڕه‌ی دوێ
ئێواره
له‌گه‌ڵ دایكتا رۆحی دۆشداماوی تێك شكاندبێ و هه‌ڕه‌شه له
پیاوه‌تی
نه‌حسی كرا بێ؟ بۆ بۆ من؟ نه‌كا من باعیسی سه‌ر شۆڕی بووبێتم و
بڵێی
له‌كوێی ئه‌و یاداشتانه‌وه پێمه‌وه خه‌ریك بووبێ وخۆم نه‌مزانیبێ.
بۆ
من؟ ئه‌رێ بۆ من وه‌لی له‌هیچ دێڕێكی ئه‌و یاداشتانه‌دا ناوی
منت
نه‌ده‌بینی ، ته‌نها هه‌نێك بیره‌وه‌ری لاوێتی خۆی بوو كه ڕه‌نگه
به من
و
تۆوه، به‌سه‌ختی پیرۆزمانه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیێكی نه‌بێ. به‌ڵام
چاوی
داماوی من قسه‌ی سه‌ر نه‌ده‌چوو و هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كردم و
ده‌یوت
له‌و دیو كه‌مره‌نگی حه‌رفه‌كانه‌وه ڕ‌ازێك با‌نگم ده‌كا . هه‌ر
له‌خۆوه
نه‌مده‌وێرا. نه‌مده‌توانی بوێرم و ده‌ستم نه‌له‌رزێ
.
نه‌مده‌توانی
بوێرم و ئاگام له شه‌پڵه‌ی خۆم نه‌بێ . ده‌ستم پێ كرد له رێوه
به
ته‌نهایی گیرسامه‌وه:«ته‌نهایی! چ ووشه‌یێكی سه‌یرو ترسێنه‌ره!
كاتێك
كه جیا ده‌بیه‌وه و دواهات دژوارت ئه‌كاو هه‌ركه‌سیش تا جیا
نه‌بێته‌وه
و ته‌نها نه‌بێ تا ته‌سلیمی ئه‌ودابڕانه نه‌بێ كه ئاوسی
ته‌نهاییه
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م ووشه ده‌رك پێ ناكا. هه‌نووكه ساعات نازانم
چه‌نێكی
ڕۆژی نازانم كه‌یه ومن ته‌نها له‌م ژووره بێ سه‌رو شوێنه دا
كه
په‌نجێره‌كانی ڕووه و تریاك و قه‌حپه ئه‌كرێنه‌وه نوقمی بنه‌مای
ئه‌وم
له ته‌نهایی خۆم دا و بۆ رزگار بوون له‌كڕێوه‌ی قورسی ئه‌م
بیرۆكانه
خه‌ریكی نووسینی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ێ خۆم ده‌بم. من ئیتر هه‌رگیز
نامه‌وێ
وه‌ها كۆ بێینه‌وه و نامه‌وێ له‌م ته‌نهاییه‌م وه‌قۆزێ ...» وه‌ك
ئه‌و
سه‌رده‌مه‌ی تۆ كه هاتیو منت قواسته‌وه به‌ره‌و سكی خۆت و ئه‌هه!
هه‌رچی
ده‌كه‌م و ده‌كرێنم ناتوانم له ناوكی بێ گوناحت پا وه‌بم. حه‌تتا
چی
كێلی به‌سته‌ڵۆكه لێم بووه‌ته ناوكت و كتوپر چاوم ناچێته‌وه
نێو
ده‌فته‌ره‌كه‌و ده‌ستم گۆ ناكا بیگرێ. كتوپڕ پێم وایه خه‌ریكن پڕ‌و
پڕترم
ده‌كه‌ن و كتوپڕ « با » ئه‌گات و لاپه‌ڕه‌یه‌كی
ده‌فته‌ره‌كه‌م
دێنێته‌به‌ر چاو « ئاواته‌كانم ! ... ئه‌ڵێن هیچ شتێك له ژیاندا
كتوپڕ
روو نادات . نه راخه‌رێك كتوپڕ ده‌پوێ و نه قه‌ڵایێك كتوپڕ دا
ده‌مه‌زرێ
و كتوپڕێش كاول ئه‌بێ. نه به‌فر كتوپڕ ئه‌بارێ، نه‌ش «با»
كتوپڕ
هه‌ڵده‌كا. نه كتوپڕیش یه‌ك ئه‌بێ به دوو. كه‌چی ئیمڕۆ
هه‌مووشتێك
كتوپڕ رووی‌داو كه‌س نه‌یزانی ویستی كێ بوو ..... ئاخ كه‌سێ كتوپڕ
لێی
ده‌پرسیم چیم ده‌وێ. كتوپڕ ده‌منه‌ڕانده‌وه به‌گوێی‌دا لێم گه‌ڕێن،
با
هه‌رچیێك روو ئه‌دات رووبدات. ئه‌گه‌ر ئه‌نجامی هه‌موان مه‌رگه با
كتوپڕ
.. »
تێی ناگه‌م. ئه‌وه‌نده‌ی كه چاوم ناچێته حه‌رفه‌كانه‌وه و
حه‌زی حه‌زینم
بیری تۆم ده‌خاته‌وه‌و ئه‌زانم ئه‌مه بیسته‌مین كه‌ره‌تمه
ده‌فته‌ره‌كه‌ی
ده‌خوێنمه‌وه‌و تۆ دێیه‌وه به‌رچاوم كتوپڕ. بیرم
ئه‌كه‌وێته‌وه كابرایێك خۆی
كوژتووه و من پڕم له گرێت . پێم خۆشه
بگه‌مه‌وه كه‌نار كراسه‌كه‌ت ،كه‌نار
كۆشت، بگه‌مه‌وه‌و خوم وه‌شارم
له‌وكاره‌ساته‌ی وا هه‌ست ئه‌كه‌م به‌م زووانه
له‌م یاداشته پیرانه‌دا
روو ئه‌دات و ئه‌گه‌ر قه‌راره یه‌كتر نه‌گرینه‌وه بڵی
با جاده‌كان "با"
بیان‌با تا حه‌زی گه‌ڕانه‌وه‌م نه‌مێنێ‌و به‌به‌فریش بڵێ
كووچه‌كان
داپۆشێ تا پێم وا نه‌بێ دنیا یه‌عنی كووچه‌ی ئێوه و وه‌گه‌ڕێم
.
حه‌تتا
به ئه‌نگیزه‌ی نوێنه‌كه‌ت بڵێ دامرێته‌وه له تاسه‌ی منی حه‌رام.
با
منیش سه‌ری نه‌گریسم بنێمه بێده‌نگیه‌وه و ئیتر نه‌یه‌مه تارماییت
.
ئێتر
حه‌تتا ده‌ستم فه‌رامۆش بكه‌م ئه‌و كاتانه‌ی كه له نیگاهی گرینج
گرینجت حه‌وا
ئه‌دراو تۆ ئاگات لێ نه‌ده‌بوو. ئه‌رێ به شیشه‌كانیش بڵێ
زۆر شت هه‌ر ئه‌وان
بینیان و با بزانن زۆر شت هه‌ن هه‌ر بیریشی لێ
ناكه‌یه‌وه كه‌چی ڕوو ئه‌ده‌ن و
بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاسابێتی خێرا تێكه‌ڵی
ئه‌بیت و تێیدا ته‌واو ده‌بی وه‌ك
شه‌وه‌كه‌ی نێو شێی نوێنه‌كه‌ی تۆ.
كه‌س نه‌یزانی چلۆن كاغه‌زێكی وه‌ها
خووساومان پێ گه‌یێشت و له بیرته
ئه‌توت بڵێی كاری كێ بێ و من نه‌مده‌زانی.
ئه‌و شه‌وه حه‌تتا تێكه‌ڵی
كاغه‌زه‌كه بووین و پاش ئه‌وه منی تاساو هه‌ر
ئه‌موت هێشتا ته‌واو
نه‌بووین. بۆیه ئێستا كه به‌سه‌ر گه‌ڵاكانه‌وه ئه‌هاتم
به‌ره‌و
قه‌ره‌برووته‌كه‌ی لێوار لێوت و «با»ش خێرا خێرا له
لاپه‌ڕه‌كان‌دا
ده‌یگه‌ڕاندم ، چاوم كه‌وته‌وه به كاغه‌زه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه‌و
هه‌ر
به‌و ته‌رحه نووسرابوو «مه‌رگ». دڵم دا خورپا. ئه‌زانم ئه‌وه‌ی
كه
نووسراوه بۆ من ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌و كه‌چی «با» لێم ده‌شارێته‌وه.
ده‌ست
ده‌كه‌مه‌وه به پشكنینی ده‌فته‌ره‌كان به‌ڵام بۆم نادۆزرێته‌وه
ئه‌ڵێی
خه‌رفاوم «ئه‌وه‌ی هانم ئه‌دات بنووسم ئه‌و هه‌سته سه‌ركوتراوه‌یه
كه
ته‌مایه‌ری هه‌ڵچوونی رۆح و گیانم بووه و له ڕاستیش‌دا ئه‌م هێڵانه
كه
به لار‌و له‌وێر كردنیان له‌سه‌ر كاغه‌ز ئه‌بنه هه‌نێك ده‌سته‌ووشه
بۆ
ده‌ر بڕینی بیره‌وه‌ریه‌كانم كه حه‌قیقه‌تی ژیانیان له خۆ
دا
شاردووه‌ته‌وه. هیچ نین ژیواری حه‌زینی من نه‌بێ له
پێچاوپڵووچی
زه‌مه‌ندا...» زه‌ینم كاری تێ ناكا هیچ تێ ناگه‌م ئه‌ڵه‌ی ووشه
به
ووشه‌ی هه‌ركام له‌م دێڕانه به پاڵه په‌ستۆ ده‌هێننه به‌رچاوم.
ناتوانم
به‌سه‌ر قسه‌كانم كۆ وه‌بم و كتوپڕ تا چاو هه‌ل ده‌بڕم به‌فره‌و
ئیترتا
زیاتر سوست ببمه‌وه جمعه‌یه. حه‌تتا ئه‌ترسم ده‌ستم گۆ نه‌كات
پێش
قه‌ره‌برووته‌كه ئه‌ندازه‌ی لاوازی خۆمت بۆ بنووسم و له
سه‌ر
لاپه‌ڕه‌یێكی بێ گوناح نه‌ختێك له دواهه‌مین سه‌مای خۆمت بۆ جێ
بهێڵم.
ئیتر له كوێوه سه‌یری ئه‌و هه‌موو كێله كاوله
ده‌كه‌ی و نایبینی.
ئاخر
ئه‌و به‌فره گیانفیدایه ئه‌ڵێی چرای گۆڕستانه‌كه‌یه
برمه‌برم
له‌كێله‌كان هه‌ڵده‌ستێ و ئه‌یانه‌وێ به هه‌موانه‌وه بمدركێنن
... «مه‌رگ
ئه‌و ئاڵا هه‌ڵگره پیره‌ی ...» نا، تا ئێره‌مان خوێندبۆوه «ئه‌و
شه‌و
و رۆژه سامناكه‌ی كه ده‌بێ هه‌ر یه‌كه‌و ڕازه‌كه‌ی خۆی بدركێنێ
به‌ژیان
...»ئێره‌یش
ده‌زانین «ئه‌و...» نچ. «ئه‌و ساتانه‌ی كه
برانه‌وه‌ی
ساڵه‌كانی هه‌ناسه‌و نه‌فسن ...» ئه‌مه‌ش نیه، نا. «هه‌راسم له
مردن
و
نه‌مان نیه ، هه‌موو هه‌راسی من له دركاندنی ئه‌و رازه‌یه
كه‌به‌ویستنی
سریاس سه‌رووگێلاكی له پیریمدا وه‌ده‌ر كه‌وت ...» ئه‌ڵێی ناتوانم
بوێرم
وه‌یخوێنم. ئه‌له‌ی به‌رده‌وام به‌ره‌و مه‌رگم و په‌سه‌وێكی
ئه‌م
دێڕانه‌دا كه تۆ ته‌واو ده‌بی ئه‌بێ خۆم بكه‌م به‌ڕازو نه‌مێنم.
وه‌ك
له‌وه‌تای هه‌ناسه بكێشم له‌بیری ئه‌م ساتانه‌دا بووبێتم و وه‌ك
تا
ئێستا هه‌موو قسه‌كان بۆ بێ تاوان نیشان‌دانی خۆم بووبێت و ئێستا
ئیتر
بمهه‌وێ ڕاپسكێم له خورانی بێ ره‌حمی ناوكی كاولت . «چ ده‌بوو
داوای
سریاست نه‌كردبایه» ویارمه‌تیم بده‌له‌گه‌ڵ ئه‌م دێڕه وه‌حشیان،
ده‌هانام وه‌ره‌و له‌سه‌ره‌تای جنوونیانه‌وه، هه‌ڵمه‌گره‌وه
له‌م
جه‌وهه‌ره جه‌فاكارانه‌ی كه پڕن له ده‌نگی نووساوی ئه‌ودیو ناوكت
و
ژه‌نگاری تاوانیان به‌سه‌ر و گێلاكه‌وه دیاره . ئیمڕۆ ته‌عتیل
ده‌بم؟
یان
ده‌مێكه ته‌عتیل بووم و ئاگام له بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌به‌ره
خوێناویه نیه
دێته ژێر مێز‌ی دانیشتنه‌كه‌ت و چه‌قیومه‌ته جمعه‌یه‌كی
سه‌یر و كه‌پسه‌وه
حه‌تتا ئه‌توانم له قه‌ره‌برووتی بێ ڕه‌حم
پاشگه‌زببمه‌وه و ئه‌ها پێم خۆشه
نه‌هێڵی تێكه‌ڵ به سه‌نگی مه‌رگ بم
.
هه‌نووكه پێم خۆشه له چی قه‌ره‌برووته
وه‌خرۆش بێم و بهێڵم هه‌تا وت
هه‌ڵملووشێ ... هم . بڵه‌ی تازه بتوانین له
مه‌ودای نێوان دوو پیتی بێ
گوناحه‌وه دنیا هه‌ڵگرین و له‌م كاكه‌شانه به‌شان
دووی بخه‌ینه‌وه
بڵه‌ی تازه بتوانم بتڕفێنم و گوناح نه‌بین. بڵه‌ی تازه
بتوانی
دامووكێیته‌وه به‌سه‌ر ئه‌م تاریكیه ئه‌زه‌لیه‌دا و له
قه‌ره‌برووتی
جمعه خه‌لاسم بكه‌ی، تا نه‌هێڵی بگه‌مه ئه‌و سانیه‌ی لێت
په‌رته‌وازه
ده‌بم ... «له بیری منا به‌و له‌وه زیاتر ئالووده‌م مه‌كه ... من
له‌و
كه‌سانه‌م كه‌به‌ر له‌وه‌ی بمرن هیچ ئاواتێكیان نامێنێ و
حه‌تتا
به‌عه‌زابی ناوكه خورمایه‌كی حه‌رامه‌وه ئه‌سووتێن ...» و به
قژه
خورمایه‌كانت بڵێ له قیری جمعه ده‌رمكێشن تا لێت تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ
نه‌بم
.
ها سریاس! ئه‌زانی ئیتر ئه‌توانی بچیه سه‌ر خاكی باوكت تا
ئه‌رخه‌یانی
بكه‌ی له من و له بوومه‌له‌ره‌كه‌ی ئه‌و دیو ناوكت! ئه‌زانی ئیتر
براتم!
فریایونسی