ته‌وق
زۆر زوو سه‌رنجی ڕاكێشام‌و دڵم لێی چوو. به‌ینی خۆمان بێ،
نه‌مده‌زانی ((له ده‌ره‌وه زه‌وق‌و له نێوه‌وه ته‌وقه!))
په‌یتا، په‌یتا نامه‌ی بۆ ده‌نووسیم‌و... ئه‌منیش فیلسووفانه
وه‌ڵامی نامه‌كانیم ده‌دایه‌وه... جار‌و باریش هه‌وڵم ده‌دا
كێشه‌ی ژنانی له‌گه‌ڵ باس بكه‌م.
به‌ڵام بۆچ وازم لێی
هێنا‌و له بیرم كرد، ئه‌مه ئه‌و كاته بوو كه له نێزیكه‌وه
دیتم‌و.. شاعیرانه پێم گوت:
- لێوت بێنه با له نێو
ماچا بتوێینه‌وه.
ـ ...
دوا نیوه‌ڕۆیه‌كی هاوین بوو. له ژووره‌كه‌ی خۆم ڕاكشابووم‌و
ده‌مویست ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه درێژه پێ‌بده‌م و چیرۆكێك
بخوڵقێنم كه سێبه‌ری كه‌سێك له ده‌م ده‌رگا، ژووره‌كه‌ی تاریك
كرد. كه سه‌رم هه‌ڵبڕی، دیتم خۆیه‌تی بێ‌كشه هاتووه!
جۆرێ جل‌و به‌رگی له‌به‌ردا بوو که به‌ته‌واوی سه‌رسامی كردم.
نیوه‌ی له‌ش‌و لاری به ده‌ره‌وه بوو. زوڵفی شانه‌نه‌كراوی چكه‌ی
ئاوی ده‌هات‌و دیار بوو تازه مه‌له‌ی كردووه.
ئه‌من هه‌ر وا سه‌رسوڕماو بووم كه به نازه‌وه گوتی:
- حه‌ز ناكه‌ی بێمه ژووره‌وه؟
ده‌نگه ئه‌فسووناوییه‌كه‌ی موچڕكی به له‌شمدا ده‌هێنا.
- به پێچه‌وانه‌وه، فه‌رموو ژوورێ!
كه هاته ژووره‌وه، بێ سێ‌و دوو كردن خۆی لـێ‌ئاڵاندم‌و
ماچبارانی كردم. ئه‌منیش كاتێ كه مه‌مكی تورت‌و زوڵفی ته‌ڕ‌و
بۆنخۆشیم هه‌ست پێ‌كرد، شل بووم‌و هه‌موو شتێكم بیر چۆوه.
پاش كه‌مێ لێم بۆوه‌و ڕۆشنبیرانه گوتی:
- تێ‌گه‌یشتووم وجوودم به تۆوه جوانه.
پچڕ پچڕ‌و به هه‌ناسه‌بڕكێ گوتم:
- كه‌واته له‌مه‌ولا به‌خته‌وه‌ر ده‌بین.
- به‌ڵێ، به‌ڵام من په‌یامبه‌رم‌و ده‌بێ سه‌ره‌تا په‌یامم
بگه‌یه‌نمه گوێی هه‌مووان.
په‌له په‌لی بوو. نه‌یده‌ویست كات له ده‌ست بدا.
- زۆر پرسیارم هه‌یه. باشه تۆ...
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی له ده‌رگا چووه ده‌ره‌وه‌و له چاو ون
بوو.
بانگیم كرد:
- مه‌ڕۆ... ده تۆ ڕاوه‌سته، كارم پێته‌و ... .
وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه. ویستم به دوایدا بچم، زڕه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه
وه‌ئاگای هێنامه‌وه!