پرد
پرده‌که له‌مێژ ساڵ بوو ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌ری پێکه‌وه گرێ دابوو
و پشتی ببووه گوزه‌رگه‌ی ڕێبواران. کۆنه‌پرد، کاتێ که به
ڕابردووی خۆیدا ده‌چۆوه‌و ده‌یهێنایه‌وه پێش چاو، وێڕای ئازار
چه‌شتنه‌کان، شانازیی به خۆیه‌وه ده‌کرد‌و له که‌وڵی خۆیدا
نه‌ده‌گونجا!
کۆنه‌پرد، به‌یانیه‌ک له خه‌و هه‌ستا. نه‌ختێ چاوی هه‌ڵگڵۆفـی.
پاشان به ناخی خۆیدا شۆڕ بۆوه. شۆڕبوونه‌وه‌یه‌کی قووڵ. خه‌م‌و
ئازار، له‌سه‌ر پشتی که‌وتنه سه‌ما. سه‌مایه‌کی ڕووخێنه‌ر! بێزی
له خۆی هه‌ستا. نه‌فره‌تی له‌و ڕۆژه کرد تێیدا له دایک بوو!
کۆنه‌پرد، شڵه‌ژا: ((هه‌یهات... هه‌یهات..! چۆن ژیانێک ژیاوم؟!
چه‌نده توند ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌رم پێکه‌وه شه‌ته‌ک داوه!
تۆ بزانه چه‌ندین ساڵه
ئاوه‌ها گێلانه شانازی به خۆمه‌وه ده‌که‌م‌و... پشتی پان‌و پۆڕم
گوزه‌رگه‌ی جانه‌وه‌رانه؟! تۆ بزانه تا ئێستا پشتم پێشوازیی له
چه‌ندین هه‌زار ئه‌سپ‌و حوشتر کردووه‌و ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌ری
پێ‌کردوون؟! تائێستا پشتم... سه‌یره! له ژماره نایه‌ن! تف له
ئاکارم... تف له پشتی به خوێنŽئاودرام...!
تف له... .
ئه‌وه بوو پرده‌که هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ده‌ستی له پیشه
له‌مێژینه‌که‌ی خۆی هه‌ڵگرت‌و بڕیاری ئه‌وه‌ی دا نه‌ک ته‌نیا
جارێکی دیکه نه‌بێته‌وه به پرد، به‌ڵکوو هاوڕێکانیشی پاشگه‌ز
بکاته‌وه