ئۆمه‌وس
Eumæus
(Odyssey, book
xv)
دوڕگه‌یه‌ک هه‌یه له‌وپه‌ڕ ئورتیگاوه که له‌وانه‌یه تۆ
ناویت نه‌بیستبێ. ئورتیگا ئه‌و شوێنه‌یه که خۆری
لێئه‌گه‌ڕێته‌وه. دوڕگه‌یه‌کی یه‌کجار جوانه، ئه‌گه‌رچی زۆریش
گه‌وره نیه، به‌ڵام ره‌وه ئاژه‌ڵ و گه‌له‌په‌له‌وه‌رێکی زoری
لێیه، خه‌له و شه‌رابیشی زۆره.
له‌وێ ئاده‌میزاد نه رووبه‌ڕووی قات و قڕی ده‌بێته‌وه و نه
نه‌خۆشیی کوشنده روویی تێده‌کا. کاتێ مرۆڤ ده‌گاته ته‌مه‌نی
پیری، ئاپۆلۆی که‌مان زێوین له گه‌ڵ ئارتمیس دێ بۆ لای و به
رمه‌که‌ی به ئارامی ده‌یکوژێ.
ئه‌م دووڕگه‌یه، دوو شاری لێیه که هه‌موو خاکه‌که له
نێوانیاندا دابه‌ش کراوه. باوکم سته‌سیوس کوڕی ئورمینوس،
پیاوێکی نیوه‌خوا، پاشای هه‌موو ئه‌و دووڕگه‌یه بوو. فنیقیه‌کان
که خه‌ڵکانێکی مه‌له‌وان و بازرگان بوون، هاتووچۆی ئه‌م
دووڕگه‌یه‌یان ده‌کرد. به پاپۆڕه‌کانیان زۆر شتیان ده‌هێنا.
ژنێکی فنیقی له کۆشکه‌که‌ی باوکما ده‌ژیا، باڵا به‌رز ۆ دڵڕفێن،
وه‌ستاکار و لێزان له سازکردنی شتومه‌کی جوان. فنیقیه‌کان فریویان
دابوو. له کاتێکدا له نزیک که‌شتیه‌کی خاڵییه‌وه خه‌ریکی جل شتن
ده‌بێ، یه‌کێکیان ده‌ستی پێ راده‌گا و... ئه‌وین ته‌نانه‌ت
نه‌جیبترین ژنه‌کانیش فریو ده‌دا!
فنیقیه‌که لێی ده‌پرسێ که هی کام سه‌رزه‌مین و وڵاته. ئه‌ویش
خێرا کۆشکه به‌رزه‌که‌ی باوکمی نیشان ده‌دا و ده‌ڵێ که من خه‌ڵکی
سیدونم، کچی ئاربیاسی ده‌وڵه‌مه‌ند. تافیانه‌کان که
خه‌ڵکانێکی دز و تاڵانچی بوون له کاتێکا له مه‌زرا
ده‌گه‌ڕامه‌وه، گرتیانم و هێنایانم بۆ ئێره و به به‌هایه‌کی
گران فرۆشتیانم به‌م خاوه‌نه‌ی ئێستام.
فنیقیه‌که له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ که پێت خۆشه جارێکی تر له گه‌ڵ
ئێمه بگه‌ڕێیه‌وه بۆ ماڵی خۆتان و چاوت به دایکت و کۆشکه
بڵنده‌که‌ی باوکت بکه‌وێته‌وه؟ ئه‌وان هێشتا هه‌ر له ژیاندا ماون
و له ده‌وڵه‌مه‌ندیدا به‌ناوبانگن. ژنه‌که وه‌ڵامی ده‌داته‌وه‌و
ده‌ڵێ ره‌نگه، به‌ڵام به‌و شه‌رته‌ی سوێندم بۆ بخۆن که به ساخی
ده‌گه‌مه ماڵه‌وه.
مه‌له‌وانه‌کان سوێندیان بۆ خوارد. دوایی ژنه‌که گوتی که ئیستا
هیچ مه‌ڵێن، با که‌ستان قسه‌م له گه‌ڵ نه‌کا کاتێ له شه‌قامدا
ده‌مبینن، نه‌وه‌کا پێ بزانرێ و به پیره‌پیاوه‌که بگوترێ و
ئه‌ویش لێم به گومان که‌وێ و به‌ندم کا و هه‌مووی ئێوه‌ش بکوژێ.
ئه‌م پلانه با هه‌ر خۆتان بیزانن و خێرا بن له بار کردنی
که‌شتیه‌که‌تان. که ته‌واو بوون به په‌یامێک ئاگادارم
بکه‌نه‌وه‌و منیش هه‌رچی له زێڕ ده‌ستم پێ رابگا هه‌ڵیده‌گرم و
ده‌یهێنم. جگه له‌مه شتی دیکه‌ش هه‌یه که ده‌توانم له گه‌ڵ
خۆما بیهێنم. من دایه‌نی منداڵێکی خاوه‌نه‌که‌مم، کوڕێکی خوێن
شیرین که لێم دوور ناکه‌وێته‌وه. ئه‌ویش له گه‌ڵ خۆما ده‌هێنم.
گه‌ر له ناو خه‌ڵکانێکی تردا که به زمانێکی دی قسه ده‌که‌ن
بیفرۆشن، به‌هایه‌کی زۆر ده‌کا.
پاش ئه‌م قسانه ژنه‌که بۆ کۆشکه‌که گه‌ڕایه‌وه. به‌ڵام
مه‌له‌وانه‌کان ساڵێکی ته‌واو له‌وێ مانه‌وه. کاڵایه‌کی زۆریان بۆ
که‌شتییه‌که‌یان کۆ کرده‌وه، کاتێ که‌شتیه‌که بار کرا و ئاماده‌ی
وه‌ڕێکه‌وتن بوو، که‌سێکیان نارد که هه‌واڵ بدا به ژنه‌که.
پیاوێکی فێلباز به زریزه‌یه‌کی زێڕین و کاره‌باییه‌وه هات بۆ
کۆشکی باوکم. له کاتێکدا دایکم و خزمه‌تکاره‌کان خه‌ریکی
سه‌یرکردنی زریزه‌که و سه‌وداکردنی بوون، پیاوه‌که ده‌رفه‌تی
هێناو په‌یامه‌که‌ی به ژنه‌که راگه‌یاند. دوای ئه‌وه‌ی که
پیاوه‌که رۆیشت ژنه‌که ده‌ستی منی گرت و له مال هێنامیه ده‌ر.
له کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌دا چاوی که‌وت به‌و مێز و گوڵدانانه‌ی که
بۆ میوانه‌کان رازێنرابوونه‌وه، ئه‌و مێز و گوڵدانانه‌ی که
چاوه‌رووانی هاتنه ژووره‌وه‌ی باوکم و میوانه‌کان بوون. ژنه‌که
سێ گوڵدانی له سینگ و به‌رۆکی خۆیدا شارده‌وه و هێنانیه
ده‌ره‌وه و منیش به بێ ده‌نگ هه‌ر به دوایه‌وه بووم. رۆژ ئاوا
بوو و تاریکی داهات. به په‌له رۆیشتن و گه‌یشتینه به‌نده‌ره‌که
و که‌شتی فنیقیه‌کان. مه‌له‌وانه‌کان سوار بوون و ئێمه‌شیان له
گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵگرت. که‌شتییان ئاژوت. زیئۆس بای دڵخوازی
هه‌ڵکرد. شه‌ش رۆژ و شه‌ش
شه‌و به بێ وه‌ستان به‌ڕێوه بووین. کاتێ زیئۆس کوڕی کرۆنۆس
حه‌وته‌م رۆژی هێنا، ئارته‌میسی راوچی ژنه‌ی کوتا به
ئه‌رزا و ژنه‌ش وه‌ک چۆله‌که‌یکی مردوو که‌وته ته‌ختی
که‌شتیه‌که. مه‌له‌وانه‌کان ژنه‌یان فڕێدایه ناو ده‌ریا بۆ سیل و
ماسیان و منیش خه‌مبار بووم. سهر‌ئه‌نجام به کۆمه‌کی با و شه‌پۆل
هاتنه ئیتاکا. له‌وێ لاکرێتس منی کڕی. ئاوا بوو که‌من بۆ
یه‌که‌مجار ئێره‌م بینی!
سه‌رچاوه:
SHORT STORIES OF THE WORLD
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: موحه‌ممه‌دئه‌مین مه‌جیدیان |