مۆجزه‌که‌ی
ژێر بازاڕ
ئه‌و ژنه‌ی که بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی رووت کرده‌وه
ژنێك
پیاوێكی له دڵه‌وه خۆش‌ویست و له بازار خۆی بۆ ڕووت کرده‌وه.
ئه‌وه ڕاسته، ئه‌وه له شاره‌که‌ی خۆم ڕوویدا. خۆم له وێ بووم
و به چاوه‌کانی خۆم بینیم.
کچێکی
شۆخ و شه‌نگ
بوو. به‌لام له هه‌رحاڵدا
ژن بوو.
چاوه‌کانی وریایی کاتی منداڵی پێوه دیار بوو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
کچێکی به‌هه‌ڵوێست و خاوه‌ن بڕیار بوو. ئه‌و به له‌شه رووته‌که‌ی
که له بازاڕ ده‌ریخست قسه‌ی ڕوح و ده‌روونی درکاند، ئێمه
هه‌موومان ئه‌و ڕۆژه ئه‌وه‌مان به چاوی خۆمان بینی.
بازاڕه‌که‌ی شاره‌که‌ی ئێمه جیاوازێكی ئه‌وتۆی له گه‌ڵ
بازاڕه‌کانی دیکه نییه. ژنه‌کان دێنه ئه‌و بازاڕه بۆ کڕینی
خۆراک و پێداویستی ماڵ، پیاوه‌کانیش دێن بۆ دیتنی خه‌ڵك. هه‌ر له‌و
بازاڕه شته‌کان زار به زار ده‌گه‌ن
و هه‌روه‌ها شوێنی قسه‌و باسیشه.
له سێ گۆشه‌ی
بازاڕه‌که‌دا، سێ که‌س هه‌ن که هه‌ر یه‌كه‌و له گۆشه‌یه‌کی
تایبه‌ت به خۆیان دا‌نیشتوون، که‌سیش بۆی نییه له‌و
شوێنانه دانیشێ.
له لای رۆژهه‌ڵات، پیاوێکی قسه خۆش دانیشتووه. ئه‌و هه‌موو
رۆژێك چواری دوانیوه‌ڕۆ دێته ئه‌و شوێنه و مافوره‌یه‌ک له گه‌ڵ
خۆی دێنێ و له‌سه‌ری داده‌نیشێ و لاقیشی له‌سه‌ر لاقی داده‌نی.
ئه‌و به‌سه‌رهاته‌کانی خۆی جۆرێك ده‌گێڕیته‌وه که گرێ بدرێنه‌وه
به قسه‌و باسه‌کانی ڕۆژانه‌ی نێو بازاڕه‌وه.
له لای رۆژئاوا، که که‌مێك له شوێنه‌کا‌نی دیکه به‌رزتره
پیاوێکی دیکه دانیشتووه. ئه‌و هیچکات له خواره‌وه دانانیشێت.
کاتێ کر خۆر ده‌گاته ته‌شقی ئاسمان دێته بازار و له شوێنی خۆی
سه‌قامگیر ده‌بێت. ئه‌و راوه‌ستانه‌وه هاوارێك ده‌کات و
ئاگادارییه‌کانی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه، ئیتر شوینه‌که به جێ
دێڵێت و رۆژی دوایی سه‌ر له نوێ له هه‌مان کاتدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
شوێنی خۆی.
ئه‌ویش وه‌ك پیاوه قسه خۆشه‌که ڕه‌زایه به‌و کاره،
خه‌لکی شاریش زۆر رێزیان لێ ده‌گرن.
له به‌شی باکوریش پیاوێكی مه‌ندو ماقوڵ که له هه‌موو خه‌ڵکی
دیکه زۆرتر ڕێزی هه‌یه له‌سه‌ر مافوره‌یه‌ك نیشته‌جێ ده‌بێ و
پێش ڕۆژهه‌ڵات، تاکو ئه‌و کاته‌ی خۆر ئا‌ودیوی به‌حر ده‌بێت، ئه‌و
هه‌ر له وێ داده‌نیشی.
هه‌ر که‌سێك پێویستی به ڕێنوێنی بێت ده‌چێته لای ئه‌و پیاوه.
ئه‌وانه‌ی که نه‌خۆشن یان له گه‌ڵ دراوسێکانیان ناحاوێنه‌وه.
ئه‌و باوکه‌ی که ده‌یه‌وێت کچه‌که‌ی بدات به شوو، یان ئه‌و
که‌سه‌ی که کیفی پا‌ره‌که‌ی لێ بزر بووه‌و نایدۆزێته‌وه. وه‌ڵامی
زۆربه‌ی پرسیاره‌کان لای ئه‌ون.
هیچکه‌س نازانێت که ته‌مه‌نی ئه‌و پیاوه چه‌نده. قژو ڕیشێکی
هاڵۆزو درێژی هه‌یه‌و جلوبه‌ر‌گیشی شیتاڵشیتاڵن .
ئه‌وانه‌ی که زۆر به‌ته‌مه‌نن به‌مجۆره
ده‌گێڕنه‌وه. ئه‌وه‌شیان به بیره که ئه‌و کاته‌ی ئه‌وان
هاتوونه ئه‌و شوێنه ئه‌و پیاوه هه‌ر له‌و شوێنه بووه. هیچکه‌س
نازانێت که له
کوێ‌ڕا هاتووه، چونکی ئه‌و هیچ خزم وکه‌سی لێره نییه. ماڵه‌که‌شی
که‌لاوه‌یه‌که له ده‌ره‌وه‌ی شاری.
کچه گه‌نجه‌که‌ش شوێنی ئه‌و بازاڕه ده‌زانێت. تا ئه‌و کاته‌ی
له بیره که دایكی به باوه‌ش له گه‌ڵ خۆی ده‌یبرد
بۆ بازاڕ، دوایی ورده ورده ده‌ستی دایکی ده‌گرت و
له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆیشت.
دایک و باوکی کچه‌که
ده‌وڵه‌مه‌ند بوون. بنه‌ماله‌که‌ی له ماڵێکی گه‌وره،
که‌شخه‌و ڕازاوه‌دا ده‌ژیان و چه‌ند که‌س خزمه‌تکیان ده‌کردن.
که‌چی دایکی هه‌موو ڕۆژێ بۆ کڕینی شتی تازه ده‌چووه بازاڕ.
ئه‌م
که‌م ته‌مه‌نترین کچی ئه‌و بنه‌مه‌ڵه‌یه بوو. دایك وبابی زۆریان
خۆش ده‌ویست ونازیان ده‌کێشا. که ده‌گریا دڵ خۆشیان ده‌داوه، که
پێشده‌که‌نی له گه‌ڵی پێده‌که‌نین.
له دوایی دا، زۆر شت قه‌وما، زۆر که‌س ئه‌وانیان لۆمه ده‌کرد.
زۆر که‌س لایان وابوو که، " کچه‌که‌یان خه‌راپ کردوه".
"کچ ده‌بێ که‌میك حه‌یا به خۆ بێت و گوێگری قسه‌ی گه‌وره‌تر له
خۆی بێت. گرینگه که ئه‌و کچه به حه‌یاو پاکداوێن بێت بۆ ئه‌و
رۆژه‌ی که باوکی پیاویکی بۆ هه‌ڵ ئه‌بژێرێت. نه‌ك به جێی ئه‌و
کاره که‌له سه‌ری ببرژێنن".
له‌وانه‌شه حه‌ق به خه‌ڵك بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و ژن وپیاوه
کوڕێکیشیان هه‌بوایه، ڕه‌نگه جیاوازی زۆرتر بووبایه له
گه‌ڵ کچه‌که. چونکی ئه‌وان باشتر ئه‌یانزانی که چۆن کچێك یان
کابانی ماڵێك په‌روه‌رده بکه‌ن. ئه‌و جۆره‌ی که دیار بوو ئه‌و
کیژێکی یه‌کجار سه‌ر سه‌ری و سه‌ره‌ڕۆ بوو.
ئه‌و ئاکارانه‌ش زۆر جێگای مه‌ترسی بوون بۆی و ، به تایبه‌تی
ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌و له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی به‌ره‌وروو ده‌بێته‌وه.
له رۆژێکی ته‌واو ئاسایی‌دا کوڕێك هاته ناو بازاڕ. وه‌ک جاران
کچه‌که‌ش له گه‌ڵ دایکی چوون بۆ بازاڕ. کچه‌که گوێی دابووه
قسه‌ی گه‌وره‌کان. خۆر ده‌دره‌وشایه‌وه. کچه‌که له ناکاو
کوڕه‌که‌ی بینی.
کوڕێكی به دیمه‌ن وجوان چاک، هه‌روه‌ها لاو. ته‌مه‌نیشی زۆر له
کچه‌که سه‌رتر نه‌بوو. به جلوبه‌رگ هاواری
ئه‌کرد
که‌سێکی ئه‌مین وباشه.
له تێهه‌ڵه‌نگوتنێک دا چاوه‌کانیان یه‌کتری گرت، که‌وتنه داوی
یه‌کتری.
کچه‌که ده‌سبه‌جێ هه‌ستی پێ کرد. له شه‌رمان سه‌ری داخست، که
سه‌ری هه‌ڵێنا، کوڕه‌که له‌وێ نه‌مابوو.
کوڕه‌که بێ ئه‌وه‌ی سرنجێکی ئه‌وتۆی دابێت به کچه‌که له گه‌ڵ
هه‌واڵێکی به قسه کردن درێژه‌ی به ڕێگای خۆی دا. کچه‌که به بێ
ده‌نگی وێڕای دایکی رێی ماڵێیی گرته به‌ر.
له‌و رۆژه‌وه
کچه‌که هه‌موو رۆژێك له نێو بازاڕدا ده‌گه‌ڕا به دوای کوڕه
گه‌نجه‌که‌دا. به بیانووی دیتنه‌وه‌ی کوڕه‌که هه‌موو رۆژێك له
گه‌ڵ دایکی ده‌چوو بۆ بازار، دوایی خۆی له دایکی قوتار ده‌کرد و
ده‌گه‌ڕا به دوای کوڕه‌که‌دا. زۆری خایاند، زۆر به دوای
کوڕه‌که‌دا گه‌ڕا بێ ئه‌وه‌ی نیشانه‌یه‌ك له‌و وه‌دی بێت، ناچار
به ناهۆمێدی ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵ. له دوایی دا کچه خه‌ون
وحه‌قیقه‌تی لێ تێکه‌ڵ بوو، نه‌یده‌زانی که ئه‌وه خه‌ون بوو یا
حه‌قیقه‌ت، بوون ونه‌بوونی ئه‌و کوڕه وه‌ك خه‌ون و خه‌یاڵی لی
هاتبوو.
له خه‌ونه‌کانیشدا ئه‌و بێ وێنه بوو. خه‌ونه‌کان ئه‌وه‌نده
زیندوو بوون که کچه‌که هه‌ستی به‌وه ده‌کرد کوڕه‌که له
شوێنێکه‌و مه‌ودای له گه‌ڵ ئه‌و زۆره. جۆرێك که کوڕه‌که به
شه‌قاوی هێدی و مه‌زن دێت بۆ لای کچه‌که که قژه ره‌شه
تۆخه‌کانی به داوێنی ده‌ربیجه‌که دا دێنه ده‌ر. کوڕه‌که
پێده‌که‌نێت و ده‌سته‌کانی درێژ ده‌کات بۆ لای ، هاواری شتێك
ده‌کات بێ ئه‌وه‌ی وشه‌کان جوان بناسێت.
کاتێ کوڕه‌که ون ده‌بێت، کچه‌که ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه.
سه‌ره‌نجام کچه
کوڕه‌که ده‌دۆزێته‌وه.
کوڕه‌که لای پیاوه قسه خۆشه‌که دانیشتووه و گوێی داوه‌ته
قسه‌کانی. کچه‌که هه‌رکه کوڕه‌که‌ی بینی چوو و لای
دانیشت. جۆرێك که به باشی بتوانێ سه‌یری کوڕه‌که بکات.
کچه‌که به نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی چاوی له چاوی کوڕه‌که
هه‌ڵنه‌ده‌گرت، هه‌ر نیگایه‌ک بیرۆکه‌یه‌کی ده‌هۆنده‌وه. کچه‌که
تاوێکی زۆر له بێ ده‌نگیدا سه‌یری کوڕه‌که‌ی کرد، که کوڕه‌که
ئاوڕی داوه به چاوه توڕه‌کانی سه‌یری کچه‌که‌ی کرد، کوڕه‌که
کاره‌که‌ی کچه‌که‌ی به دڵ نه‌بوو، خۆی توڕه کرد و ناچاوانی تیک
نا و رووی وه‌رسووراند، جۆرێك که کچه‌که به ته‌واوی
نه‌یده‌توانی چاو له چاوی بکا.
ئه‌و شه‌و کچه‌که نه‌خۆش که‌وت، تووشی نۆبه‌تێکی قورس هات. ئه‌و
هێرشه دڕندانه‌یه وه‌های کچه‌که ڕوخاند که توانای
به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێکه‌ی نه‌بوو. تازه بۆ ئه‌و شه‌و و
ڕۆژ فه‌رقی نه‌ده‌کرد، هه‌روه‌ها دایك وبابی خۆشی
نه‌ده‌ناسییه‌وه.
چه‌ندین حه‌فته‌ی خایاند که کچه‌که تاوتۆکه‌ی له‌شی هاته ده‌ر.
ئه‌و له‌سه‌ر چوار پاییه‌ک له پێش په‌نجه‌ره داده‌نیشت.
ئه‌مما له ڕۆژێکی روون‌دا ژیان داوای ویسته‌کانی خۆی له‌و
کچه گه‌نجه کرد. دایك وبابی له خۆشیان حه‌جمینیان نه‌بوو که
بیستیان کچه‌که هاتۆته ده‌نگ.
کچه‌که بڕیاری خۆی دا، نه‌ک ته‌نانه‌ت بڕیاردان له‌سه‌ر ژیان.
ئه‌و بڕیاری دا که کارێك له گه‌ڵ ئه‌و کێشه‌یه بکات. دیسان دوای
دایکی که‌وت بۆ شوێنی بازاڕه‌که.
کاتێك گه‌یشته بازاڕ، به خێرایی ڕۆیشته لای پیاوه عاقڵه‌که
له گۆشه‌یه‌کی بازاره‌که. ئه‌و پیاوه‌که‌ی به ته‌نیایی دیته‌وه
که چاوه‌کانی به‌ستبوو. که‌مێك دوو دڵ بوو، به‌ڵام دوایین هه‌نگاوی
به‌ره‌و پێش هه‌ڵیناو له پێش پیاوه‌که دانیشت. ئه‌و زۆرجار
خه‌ڵکی بینیبوو له کاتی یارمه‌تیوه‌رگرتن
که چۆن ئه‌و کاره‌یان ده‌کرد. کچه‌که ده‌یزانی که
ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ئه‌وکاره بکات به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵک له
دووره‌وه راوه‌ده‌ستن.
هه‌موو پرسیار‌و وه‌ڵامێك لای ئه‌و دوو که‌سه ده‌مێنێته‌وه.
پیاوه پیره‌که هه‌روه‌ها به چاوی به‌ستراو دانیشتبوو، کچه‌که
دڵنیا نه‌بوو که ئه‌و پیاوه بێداره یا خه‌وتوه. به‌ڵام
پیاوه‌که ته‌واو هۆشی له کچه‌که بوو، سرنجی لای ئه‌و بوو.
" کچی من "، پیاوه‌که گوتی، " چ شتێك تۆی کێشاوه‌ته ئێره؟".
کچه‌که به شه‌رمه‌وه سه‌ری خوار کرده‌وه، خۆی کۆکرده‌وه‌و چاوی
له چاوه‌کانی پیاوه‌که بڕی.
ئه‌و به هێمنی باسی خۆشه‌ویستی خۆی سه‌باره‌ت به کوڕه‌گه‌نجه‌که
بۆ پیاوه‌که کرد.
" ده‌بێ ئه‌من چ پکه‌م ".
پیاوه پیره‌که بێ ده‌نگ بوو، ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی وڵامی بداته‌وه
بیری لێ کرده‌وه.
دوایی وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌دریته‌وه‌و قسه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ین.
پیاوه پیره‌که حه‌زی نه‌ده‌کرد داوا له کچه‌که پکات که
بگه‌رێته‌وه ماڵێ بۆ لای باوکی و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه پکات که
باوکی پیاوێکی بۆ دیاری پکات. پیاوه عاقڵه‌که ئه‌و کاره‌ی
نه‌کرد، ئه‌و بیری له داهاتوو کرده‌وه‌و ده‌یزانی که ئه‌و هه‌ستی
ئه‌ویندارییه شتێك ده‌قه‌ومێنێ.
پێش ئه‌وه‌ی وڵامی کچه‌که بداته‌وه، پێکه‌نی:
"خۆتی بۆ رووت که‌وه‌و خۆتی پێ نیشان بده، ئه‌و ده‌بێ تۆ ببینێت."
زیاتر له‌وه چیدی نه‌گوت، کچه که به‌مجۆره تێ گه‌یشت که
کاته‌که‌ی لای پیاوه‌که به‌سه‌ر چووه.
رۆژی دوایی سه‌ر له نوێ کچه‌که ده‌چێته شوێنی بازاڕه‌که. هه‌ر
سه‌ر له به‌یانی خۆی بۆ له گوڵ ده‌دات. به پوختی خۆی ده‌شوات و
جوان خۆی خاوێن ده‌کاته‌وه، به جوانی له‌شی ویشک ده‌کاته‌وه‌و
به ڕۆنی تایبه‌تی خۆشی چه‌ور ده‌کات. جل و به‌رگه‌کانیشی نه‌رم و
هێدی ده‌به‌ر ده‌کات.
ئه‌و ڕۆژه دایکی سه‌ری سوڕ ده‌مێنێت له ئاکاری کچه‌که‌ی.
پێکه‌وه ڕێ ده‌گرنه بازاڕ. کاتێك دایكی سه‌ری به شت کڕین قاڵ
ده‌بێت، کچه‌که خۆی لێ ون ده‌کات.
کچه‌که به دوای کوڕه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێت، کوڕه‌که له نێو کۆمه‌ڵێك
دۆست وهه‌ڤاڵدا ده دۆزێته‌وه.
بێ هێچ دوودڵبوونیک ده‌چته لای کوڕه‌که، زۆری لێ ده‌کات که
چاوه‌کانی ده چاوی بڕێت. کچه‌که هه‌ست به ئه‌وینداری کوره‌که
ده‌کات و دیسان قه‌ڵس ده‌بیته‌وه. له ناکاو بۆ چرکه ساتیک چاوی
ده تروکێنێت و له شوێنی خۆی ده‌ترازێت. سه‌ر له نوێ سانییه‌یه‌ك
چاوی له چاوی
کوڕه‌که دربڕی و سه‌یری قه‌ڵسێکه‌ی ده‌کات.
هه‌ر ئێستا ئه‌و شته‌ی که ئه‌و مه‌به‌ستی بوو ده‌قه‌ومێت.
به شه‌رمه‌وه، هاوکات له‌گه‌ڵ جووڵاندنه‌وه‌ی له‌شی جل
وبه‌رگه‌کانی خۆی ده‌کاته‌وه و ورده ورده له به‌ر خۆی دایان
ده‌ماڵێت، تاکو جل و به‌ر‌گه‌کان ته‌واو ده‌که‌ونه سه‌ر ئه‌رد.
دوایی ئه‌وانی ژێره‌وه‌ش له‌سه‌ر خۆ داده‌که‌نێت که به ته‌واوی
رووت بێته‌وه. کوڕه‌که‌ش به ته‌واوی سه‌یری ده‌کات، به‌ڵام به
ترسه‌وه.
هه‌ڵوێست وره‌فتاری کچه‌که بۆ کوڕه‌که پڕ له ئازار بوو. به‌ڵام
تازه کچه‌که بڕیاری خۆی دابوو، که خۆی بۆ رووت کرده‌وه، تازه
کار له کار ترازابوو.
به‌ڵام له ناکاو خه‌راپی ئه‌و کاره له نێو خه‌ڵك بڵاو بۆوه.
وه‌ک ئاگر هه‌موو شوێنێکی داگرت و جێگا بۆ ئه‌و دوو که‌سه زۆرتر
ته‌نگ بۆوه.
دایکه که ده‌گاته ئه‌وێ، ده‌سته‌کانی هه‌ڵ دێنێت و ناهومێدانه
هاوار ده‌کات. ئه‌و به گریان ڕاده‌کات و
ڕق وبێزاری خۆی به‌رامبه‌ر به خزم وکه‌سی، هه‌روه‌ها
کچه‌که‌ی ده‌ر ده‌بڕێت.
له نێو ئاپۆڕای خه‌ڵکه‌که‌دا ڕق و توڕه‌یی و هاواره‌کان به‌رز
ده‌بنه‌وه.
ئه‌مما لای کچه گه‌نجه‌که‌و کوڕه‌که تاوێك بی ده‌نگی دێته
ئاراوه، چلۆن کاتێك جادوویه‌ك ده‌قه‌ڵمێت. له‌و سانییه‌دا له نێو
ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌دا ئه‌وان هه‌ر خۆیانن و که‌سی دیکه. هه‌موو
شتێک و هه‌موو که‌س لای ئه‌وان ونه.
ئه‌وان ته‌نیا سه‌یری یه‌کتری ئه‌که‌ن.
توره‌يی وترس بێدارن. ئه‌و ته‌نیا ئه‌و کچه رووته ده‌بینێت که
له پێش چاوێتی. ئه‌و ئه‌وینداریی کچه‌که ده‌بینێت و ده‌شزانێت
که هه‌ر ئی خۆیه‌تی. کوڕه‌که ئه‌و عیشقه ڕاسته‌قینه
وه‌رده‌گڕیت و ده‌بێ به خه‌مێکی گه‌وره بۆی.
لێره‌دا کوڕه‌که له پێش کچه‌که چۆک داده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی
هه‌ستێته سه‌ر پێ و کچه‌که به باڵته‌که‌ی
داپۆشێت
شتومه‌که‌کانی کچه‌که کۆ ده‌کاته‌وه‌و ده‌ستی له ده‌وری
ده‌هاڵێنێت و به نێو خه‌لکی دا له گه‌ڵ خۆی ده‌یبات.
خه‌ڵکه‌که ده‌کشێنه‌وه قه‌راخ. تا ئه‌و کاته‌ی
کوڕه کچه‌که به نێو خه‌ڵکیدا تیپه‌ر ده‌بێ و گه‌ڵ خۆی
ده‌بات به‌ڕێی ده‌کات. هه‌تا له پێش چاوان ون ده‌بێت خه‌ڵک هه‌روا
بێده‌نگن. سه‌ر له نوێ ده‌نگه‌کان به‌رز ده‌بنه‌وه. رق وقینی
ئه‌وان دیسان ده‌سپێده‌کاته‌وه.
به هه‌ر حاڵ ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و بروایه بوون که ئه‌و کاره‌ساته
وه‌ک مۆجزه‌یه‌ک دیتراوه. ئه‌مما زۆربه‌یان بێزار بوون له بێ
شه‌رمی ئه‌و کچه.
زۆر
سه‌یر بوو، هه‌ر ڕۆژی دوایی بۆچونه‌کان به لایه‌کی دیکه دا
گه‌ڕانه‌وه. به‌شێکی زۆر له‌وان ئه‌وه‌یان وه‌ک مۆجزه‌یه‌ک
سه‌لماند. حه‌فته‌یه‌ک تێپه‌ر نه‌بوو که شك وگومانه‌کان په‌ڕین.
دایکی کچه‌که ڕای کرده ماڵه‌وه‌و ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی قفڵ کرد.
تازه ئه‌و دڵخۆشی نه‌ده‌دراوه، تا ئه‌و کاته‌ی خۆی ئه‌وه‌ی به
مۆجزه نه‌زانیبا.
به‌م جۆره ئه‌ویش ئه‌وه‌ی وه‌ك
جادوو سه‌یر ده‌کرد.
ئه‌و جووته به په‌له شوێنی بازاڕیان به جێ هێشت. کوڕه‌که زۆر
به زوویی کچه‌که‌ی ڕێنوێنی کرد به‌ره‌و ماڵه‌که‌ی. ئه‌وان
ده‌یانتوانی به دزی تێپه‌ڕ بن، ئه‌مما ڕێگای ناوه‌ندییان
هه‌ڵبژارد.
کاتێك که گه‌یشتنه ماڵه‌وه کچه‌که‌ی گرته باوه‌ش و هه‌ڵی گرت
بۆ نێو ژووره‌وه.
ئه‌وه‌نده لێك جووت بوون که کوتانی دڵی یه‌کتریان هه‌ست پێ
ده‌کرد. بالته‌که له سه‌ر شانیڕا خزی خواره‌وه. کچه‌که خۆی لێ
گه‌را که بالته‌که بکه‌وێته خواره‌وه، هه‌وڵیشی نه‌دا که
رووتێکه‌ی خۆی بشارێته‌وه.
ئه‌و به ڕووتی له پێش خۆشه‌ویسته‌که‌ی ڕاوه‌ستا.
به‌سه‌ر هاته‌که ده‌یتوانی لێره‌وه بوه‌ستێت. ئه‌مما
به‌سه‌رهاتێکی دیکه
له مابه‌ینی ئه‌و جووته
ڕوویدا که به‌سه‌رهاته‌که‌ی ئه‌وانی قوڵتر کرد‌و ته‌واوکه‌ری
به‌سه‌ر هاته‌که‌ی پێش‌و بوو.
سه‌رده‌مێك به‌سه‌ر چوو. ئه‌و دوو گه‌نجه وه‌ک ژن وپیاو پێکه‌وه
ژیان. ئه‌وان به دڕێژایی ڕۆژان وشه‌وان زۆرتر یه‌کترییان ده‌ویست.
به ڕۆژانه له ژێر سێبه‌ری داره‌کانی حه‌وشه‌که دادنیشتن، به
شه‌وانه‌ش به خۆشه‌ویستی یه‌کتریان ده‌گرته باوه‌ش و وه‌ك مار
لێكتر ده‌هاڵان. عیشق و عاشقی ئه‌وان به قوڵی و به خۆشه‌ویستی
په‌روه‌رده بوو.
ئه‌و کچه گه‌نجه
ئه‌مجاره له گه‌ڵ مێرده‌که‌ی خۆی ده‌چوو بۆ بازار بۆ شت کڕین.
ئه‌وان به‌خته‌وه‌ر
بوون.
ئه‌مما ڕۆژێك شتێك قه‌ڵما که جێگای مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بوو بۆ
به‌خته‌وه‌ریان. که‌سێكی غه‌ریبه هاتبوو ئه‌و شاره. ئه‌و له
به‌شی باشور خۆی جێ‌نشین کردبوو، ئه‌و گۆشه‌ی که به‌تاڵ بوو.
ئه‌و ناوی خۆی نابوو قسه گێڕه‌وه، ئه‌مما ئه‌و له‌گه‌ڵ
نه‌نوسراوه‌کان نه‌بوو. تاڕاده‌یه‌ك ئه‌ویش به‌سه‌رهاته‌کانی
ده‌گێڕاوه، ئه‌مما ئه‌و گرینگی زۆری به‌و به‌شه نه‌ده‌دا. ئه‌و
ته‌نیا فێر کردنه‌کانی له نێو ئه‌وان هه‌ڵده‌بژاردو بۆ خه‌ڵکی باس
ده‌کرد که چ شتێك ڕاسته‌و چ شتێك خ‌راپه.
هه‌ر
چه‌ند خه‌ڵك حه‌زیان له چاره‌ی نه‌ده‌کرد، به‌ڵام زۆر که‌س گوێیان
بۆ قسه‌کانی ئه‌و ڕاده‌گرت.
ئه‌و پیاوه غه‌ریبه باوه‌ڕێکی وه‌های به مۆجزه‌که نه‌بوو که بۆ
ئه‌و دوو جووته گه‌نجه ڕوویدابوو. هه‌ر زۆر زوو ئه‌و ده‌ستی پی
کرد به مه‌حکوم
کردنی ئه‌وان له شوێنی خۆیان. به تایبه‌تی ژنه‌که که ئه‌و
کاره‌ی له‌به‌ر ئاغاکه‌ی کردبوو.
ئه‌و پیاوه غه‌ریبه قسه‌ی ده‌ڕۆیی له نێو خه‌ڵکدا. یه‌که‌م لای
ئه‌و که‌سانه‌ی که له بازاره‌که نه‌بوون کاتێك مۆجزه‌که ڕوویدا
بوو، هه‌روه‌ها به چاوی خۆیان نه‌یان بینی بوو. دوایی ئه‌و قسه
ژه‌هراویانه خزانه نێو خه‌ڵك به تایبه‌ت لای ئه‌و که‌سانه‌ی که
خۆیان بینیبوویان .
ڕۆژێك ژن ومێرده‌که هاتنه بازاڕ بۆ شت کڕین. زۆر ئاسایی خه‌ڵک
هروژمی هێناو له ده‌وریان کۆبوونه‌وه.
پیاوه غه‌ریبه‌که پێویستی به‌وه بوو که له نێو خه‌ڵکه‌که
تێپه‌ڕ بێت. ئیتر تازه ئه‌و گرینگی به قسه‌کانی خۆی نه‌ده‌دا.
ئه‌و یاساکانی شکاند، قسه‌گێڕه‌وه ده‌بێ به‌دوای ئه‌و
که‌سانه‌وه بێت که حه‌ز ده‌که‌ن گوێ له قسه‌کانی ئه‌و ڕاگرن،
بێ ئه‌وه‌ی
پێویستییان به‌و قسانه بێت.
خه‌ڵك گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌و داب و نه‌ریتا‌نه‌ی که ئه‌و پیاوه
داینابوون. یانی بۆشایێکی دروست کرد. ته‌نیا ژن وپیاوه‌که له‌وێ
له پێش پیاوه غه‌ریبه که وه‌ستابوون.
به ده‌نگیکی به‌رز ئه‌وانی محکوم کرد. پیاوه‌که نه، ئه‌مما
ژنه‌که. ئه‌و له‌شی خۆی بۆ فرۆشتن
دانابوو، به هه‌مان
شێوه که کابرای دوکاندار شته‌کانی خۆی بۆ فرۆشتن داناوه.
هاتوهاوار له نێو خه‌ڵك بڵند بوو. ئێستاش حه‌قه‌کان گه‌ڕانه‌وه
لای ئه‌و دادوه‌ره‌ی که یاساکانی له ژێر ده‌ست دابوو، ئه‌وانه
ده‌بێ به سزای تاوانی خۆیان بگه‌ن.
وشه‌ی به سزاگه‌یاندن کاریگه‌ری خۆی کرده سه‌ر خه‌ڵك و ئه‌وانی
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند.
مۆجزه‌که‌ی ژێر بازار فه‌رامۆش کرا، هه‌روه‌ها هه‌سته‌کان توانایی
سڕینه‌وه‌ی هه‌موو رووداوه‌کانیان هه‌بوو.
ئه‌و جار ئه‌وان ئه‌و شتانه‌یان
به چاوی پیاوه غه‌ریبه‌که ده‌دیت:
ئه‌و ژنه سووک و بێ به‌هایه، که‌سێکی خه‌راپه ده‌بێ به سزای
تاوانی خۆی بگات.
ئه‌و ده‌بی سزا بدرێت.
ئه‌و ژنه گه‌نجه به ده‌ستی ده‌م و چاوی داپۆشی. ئه‌و که که‌متر
له ساڵیک له‌مه‌و
پێش زه‌ق و زیندو لێره خۆی بۆ ئه‌وینداره‌که‌ی رووت کرده‌وه. خۆی
خوار کرده‌وه‌و ده‌ستی کرد به گریان.
که‌سانێك به دوای یه‌که‌م به‌رد دا ده‌گه‌ڕان.
ئه‌وجار پیاوه‌که‌ی دێته مه‌یدان. ئه‌و به نه‌رمی به دوای
وشه‌کاندا داگه‌ڕێت، ئه‌مما نایان دۆزێته‌وه. هه‌ست به تاوانباری
ده‌کات، وه‌ك شتێکی نائاشکرا زه‌ینی پیاوه‌که‌شی ده‌رمانداو
کردوه.
ئه‌و وشه‌کان نادۆزێته‌وه. بێ ده‌نگ وه‌ستاوه‌و له ناو
چاوانی را بێ به‌خت دیاره.
هه‌روه‌ها خۆی ڕاست ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ورووی
پیاوه غه‌ریبه‌که بێته‌وه. ئه‌و خۆی باده‌داته‌وه بۆ
لای خۆشه‌ویسته‌که‌ی. به نه‌رمی جله‌کانی له‌به‌ر خۆی داده‌ماڵێت.
دانه دانه ده‌یان کاته‌وه‌و ده‌که‌ونه سه‌ر ئه‌رد. له کۆتایی
دا به ڕووتی له پێش ژنه‌که ده‌وه‌ستێت، چاوه‌کانیش که
ده‌دره‌وشێنه‌وه هه‌روه‌ها ڕووتن.
له‌و حاڵه‌ته‌ی که ئه‌و وێستاوه، ئه‌وینیک گه‌وه‌ره ده‌بێ.
خوێن له نێو بۆرێکانی وه‌ك شتێك خه‌ریکی ته‌قینه‌وه‌یه، هه‌موو
له‌شی ئه‌و پڕ ده‌که‌ن له وه‌عده‌و به‌ڵێنی و له گۆشه‌یه‌کی
باریکه‌وه ئیشاره ده‌ده‌ن به‌و له‌شه رووته.
سه‌رکه‌تن وه‌دی هات.
پیاوه‌که بێ جل و به‌رگ له پێش ئه‌وینداره‌که‌ی وه‌ستاوه.
ژنه‌که زه‌ینی خۆی له ژووره ده‌به‌ستێته‌وه (ئه‌سیری ده‌کات).
پیاوه‌که جل وبه‌رگه‌کانی نا‌بینێته‌وه. ئه‌مما په‌یمانی
خۆشه‌ویستی قایم وپته‌وه و ده‌چیته پێشه‌وه‌و ده‌ستی له ده‌وری
ژنه‌که‌ی ده‌هاڵێنێت.
پێکه‌وه به‌ره‌و شوێنه‌که ڕه‌وانه ده‌بن بێ ئه‌وه‌ی که که‌سێك
ده‌ستی به‌رز کاته‌وه یان زاری بکاته‌وه.
ته‌رجومه‌ی چیرۆکێکی نۆروێژی.
قادر نیکپور
27.juni.2007 |