له‌وێنده‌ر
ئه‌لێکس کیگان
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه:
ئاوات ئیسماعیل
دۆش‌گرتن وای لێکرد بیر له باران بکاته‌وه، بیر له‌و شوێنانه‌ی
که بارانی لێ نابارێ، ئه‌ریتێریا، سۆمالیا. بیر له زگه
هه‌ڵاوساوه‌کان، بیر له شان و لاقه قامیش ئاساکان، بیر له
مێشوله‌کانی سه‌ر ده‌م‌و چاوی منداڵه‌کان. وه‌ستا. چیتر رادیو و
ته‌له‌فزیونه‌که‌ی دانه‌گیرساند، تا گوێی له نه‌خۆشی، برسیه‌تی،
کوشتنی به کۆمه‌ڵ، ده‌ست‌درێژی و شه‌ڕ نه‌بێت. موزیکی نه‌ژه‌ند،
چونکه سی‌دی‌یه‌کانی موڵکی بوون. جلی نه‌پۆشی، چونکه هه‌ندێک به
رووتی ئه‌گه‌ڕان. قسه‌ی نه‌کرد، چونکه هه‌ندێک لاڵ بوون. رێێ
نه‌کرد، چونکه له شوێنێک له شوێنه‌کان هه‌ندێک که‌س زنجیربه‌ست
کراون. سه‌یری خۆری نه‌کرد، چونکه هه‌ندێ نابینا بوون. کاتیک له
نان‌خواردن وه‌ستا (چونکه ده‌یزانی تێر بوون چیه) بۆ یه‌که‌م جار
هه‌ستێکی پاکی سه‌رتاپای داگرت. له خانووه بێ روناکیه‌که‌ی‌دا وازی له ئاو خواردن هێنا... مرد و وایان زانی شێته. به‌شێکی بچووکی له رۆژنامه‌یه‌ک داگیر کرد و، ده‌نگێکی بچووکیش له رادیۆ. به‌ڵام مردنه‌که‌ی زۆر بچووکتر بوو له‌وه‌ی له ته‌له‌فزیۆندا بڵاو بکرێته‌وه‌ا |