که‌مپێکی
هیندی
له که‌نار ده‌ریا قایه‌قێکی دیکه ئاماده کرابوو. دوو هیندی
وه‌ستا بوون و چاوه‌رێیانده‌کرد. نیک و باوکی چوونه به‌شی
پشته‌وه‌ی قایه‌قه‌که‌وه‌و ئه‌وجار
دوو کابرا هیندییه‌که پاڵیان نا به قایه‌قه‌که‌وه و
دانه‌یه‌کیان خۆی هاویشته نێوێ و ده‌ستی کرد به سه‌وڵ لێدان. مام
جۆرج یش له پشته‌وه‌ی قایه‌قێکی دیکه دانیشت.
هیندییه‌که‌ی دیکه که کورێکی لاو بوو پاڵی نا به‌و
قایه‌قه‌وه که مام جۆرجی تێدا بوو و پاشان خۆی هاویشته نێوی.
ئه‌ویش ده‌ستی کرد
به سه‌وڵ لێدان.
دوو قایه‌قه‌که له تاریکیدا وه‌رێکه‌وتن. نیک گوێی له ده‌نگی
شڵپه‌ی سه‌وڵی قایه‌قه‌که‌ی دیکه ده‌بوو که له دووره‌وه له‌م
ته‌مه‌دا به گوێ ده‌گه‌یشت. هیندییه‌کان به تاو و قه‌وه‌وه
سه‌وڵیان لێده‌دا. نیک پاڵی وه باوکییه‌وه دابوو و باوکی له
ئامێزی خۆی گرتبوو. هه‌وای سه‌ر ئاوه‌که سارد بوو و ئه‌و
هیندییه‌ی قایه‌قه‌که‌ی وانی داژووت هه‌موو هێزو قه‌وه‌تی به‌کار
دێنا، به‌ڵام قایه‌قه‌که‌ی دیکه له‌م ته‌مه‌دا هه‌ر زۆرتر و
زۆرتری به‌جێده‌هێشتن.
نیک پرسیاری کرد: "ده‌چینه کوێ باوکه؟"
ـ "بۆ که‌مپی هیندییه‌کان له‌وبه‌ر ئاو." "ژنێکی لێیه گه‌لێ
نه‌خۆشه."
نیک و‌تی: "ئه‌ها."
له‌وبه‌ر ئاوه‌که له به‌نده‌ر قایه‌قه‌که‌ی دیکه‌یان دیت که له
که‌نار ئاوه‌که راگیرابوو. مام جۆرج له تاریکی دا سیگاری
ده‌کێشا. هیندییه لاوه‌که پاڵی به قایه‌قه‌که‌وه نا بۆ که‌نار
ئاوه‌که. مام جۆرج سه‌رو سیگاری دا به هه‌ردووک هیندییه‌که.
له که‌نار ده‌ریاوه به دوای ئه‌و هیندیه لاوه دا رۆیشتن که
فانۆزێکی پێ‌بوو. ئه‌وان به نێو مێرگێکدا رۆیشتن که به هۆی ئه‌و
شه‌ونمه‌ی له‌سه‌ری که‌وتبوو ته‌ڕ بووبوو. پاشان چوونه نێو
دارستان و رێگه‌یه‌کیان گرته‌به‌ر که به نێو داری بڕدراودا
تێپه‌ڕ ده‌بوو و ده‌چووه پشتی ته‌پۆلکه‌یه‌ک. ئه‌و رێگه‌یه‌ی که
به نێو موره‌داره‌کاندا تێپه‌ڕ ده‌بوو گه‌لێ رووناکتر بوو، چونکه
داره‌کانی ئه‌وبه‌رئه‌وبه‌ری رێگاکه بڕدرابوون. هیندییه لاوه‌که
ڕاوه‌ستا و فوی به فانۆزه‌که‌دا کرد و کوژاندییه‌وه؛ ئه‌وجار
هه‌موویان درێژه‌یان به رۆشتنه‌که‌یان دا.
که گه‌یشتنه سه‌ر
پێچێک، سه‌گێک بۆیان هات و پێیان وه‌ڕی. له به‌رامبه‌ریان رووناکی
ئه‌و کۆخانه ده‌رکه‌وت که جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و کاری هیندییه‌کان
بوون. کۆمه‌ڵه سه‌گێک شاڵاویان بۆ هێنان. هیندییه‌کان له لای
کۆخه‌کانیان کردنه‌وه. چرایه‌ک له ده‌لاقه‌ی کۆخێکی نزیک
رێگه‌که دایسا. پیرێژنێک له‌به‌رده‌م ده‌رگایه‌کی کراوه‌دا
راوه‌ستابوو و فانۆسیکی به ده‌سته‌وه بوو.
له ژووره‌وه ژنێکی گه‌نجی هیندی له سه‌ر ته‌ختێکی دار پاڵ
که‌وتبوو. ماوه‌ی دوو شه‌و و رۆژ بوو ئازار و ده‌ردی کێشابوو
هه‌تامنداڵی ببێ. هه‌موو ژنه به‌ته‌مه‌نه‌کانی که‌مپه‌که
یارمه‌تیان‌دابوو، به‌ڵام چیان له ده‌ست نه‌هاتبوو. پیاوان له‌و
ناوه هاتووچۆیان کردبوو و له تاریکی دا دانیشتبوون و سیگاریان
کێشا بوو، له کاتێ دا ژنه‌که به‌ده‌م ئازاره‌وه هاواری کردبوو.
هه‌ر که نیک و دوو پیاوه‌که به دوای باوکی و مام جۆرج دا
چووبوونه ژووره‌وه، ژنه‌که قیژاندبووی. ژنه‌که له ته‌ختی
ژێره‌وه‌دا به‌و جه‌سته زله‌یه‌وه له ژێر لێفه‌یه‌کدا له سه‌ر
لا راکشابوو. له ته‌ختی سه‌ره‌وه‌ی ژنه‌که‌دا مێردی ژنه‌که پاڵ
که‌وتبوو. سێ رۆژ له‌وه‌پێش کابرا لاقی خۆی به قوورسی
برایندارکردبوو. ئه‌و هه‌نووکه پیپی پێ‌بوو و مژی لێده‌دا. بۆنی
هۆده‌که ناخۆش بوو. باوکی نیک داوای کرد هێندێ ئاو بخه‌نه سه‌ر
کوره‌که. هه‌تا ئاوه‌که وه‌کوڵ هات باوکی نیک ده‌گه‌ڵ نیک دوا.
باوکی نیک و‌تی: "ئه‌م ژنه منداڵی ده‌بێ."
نیک و‌تی: "ده‌زانم."
باوکی و‌تی: "تۆ
له‌وانه‌یه باش نه‌زانی."
ـ "گوێم بۆ بگره ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و پێیه‌وه‌تی، پێی ده‌ڵێن ژانی
منداڵ بوون. منداڵه‌که ده‌یهه‌وێ له دایک ببێ و، ژنه‌که‌ش
دیهه‌وێ منداڵه‌که ببێ. هه‌ر بۆیه ئاوا هاوار ده‌کا و
ده‌قیژێنێ."
ـ "حاڵی بووم"، نیک و‌تی.
هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ژنه‌که قیژاندی.
ـ "ئۆف، باوکه ناتوانی شتێکی پێ بده‌ی چی دیکه وا هاوار نه‌کا؟"
نیک و‌تی.
باوکی و‌تی:"ده‌رمانی سڕکه‌رم پێ نیه. به‌ڵام هاواره‌کانی
ئه‌وه‌نده گرنگ نین. زۆر گرینگ نیه، چونکه ئه‌مه شتێکی
ئاساییه."
مێردی ژنه‌که له سه‌ر ته‌خته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا وه‌رسووڕاو رووی
له دیوار کرد. ئه‌و ژنه‌ی له چێشتخانه‌که بوو ئاماژه‌ی کرد که
ئاوه‌که وه‌کوڵ هات. باوکی نیک چووه چێشتخانه‌که و نیوه‌ی ئاوی
کتریه‌که‌ی کرده ته‌شتێکه‌وه؛ پاشان ده‌سره‌یه‌ک که گرێدرابوو
ده‌ریهێنا و گرێکه‌ی کرده‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ی تێدا بوون کردیه
ئاوی کترییه‌که‌وه.
پاش کردنی ئه‌مه و‌تی:"ئه‌مانه ده‌بێ له ئاوه‌که‌دا بکوڵێن."
ئه‌مجار ده‌ستی له‌نێو ئاوه‌گه‌رمه‌که‌دا به‌و سه‌لکه سابوونه‌ی
شوشتن له که‌مپه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووی. نیک سه‌یری ده‌ستی
باوکی ده‌کرد که چۆن سابوونه‌که‌یان لێکتری ده‌خشاند. له کاتێدا
باوکی به‌وردی و به جوانی خه‌ریکی شتنی ده‌سته‌کانی بوو، ده‌گه‌ڵ
نیک دوا.
ـ ده‌زانی نیک، به شێوه‌ی ئاسایی و سروشتی کاتێ منداڵ له دایک
ده‌بێ له پێشدا سه‌ری دێ. به‌ڵام هێندێ جار وانابێ.
ـ ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، کۆمه‌ڵێک کێشه و گرفت دێنه به‌ره‌وه.
ـ له‌وانه‌یه پێویست بێ ئه‌م خانمه نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌م. هه‌تا
هێندێکی تر ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ.
ئه‌و کاته‌ی که د‌کتۆر به ته‌واویی له‌وه رازی بوو که
ده‌سته‌کانی به جوانی خاوێن بوونه‌وه، چووه ژووره‌وه و ده‌ستی
به کار کرد.
د‌کتۆر و‌تی: " ده‌توانی ئه‌م لێفه‌یه لاده‌ی، جۆرج ؟"
ـ " پیم باشه ده‌ستم به‌ری نه‌که‌وێ." جۆرج و‌تی. مام جۆرج و سێ
هیندییه‌که ژنه‌که‌یان گرت و د‌کتۆر ده‌ستی به
نه‌شته‌رگه‌رییه‌که کرد. له‌م کاته‌دا ژنه‌که له تاوان گازی له
ده‌ستی مام جۆرج گرت و ئه‌ویش له تاوان هاواری کرد‌و
و‌تی: "به‌رمده‌ماڵوێران!"
ئه‌و هیندییه لاوه‌ی که قایه‌قه‌که‌ی مام جۆرجی لێ
خوریبوو، به مام جۆرج پێکه‌نی. نیک ته‌شته‌که‌ی بۆ باوکی گرتبوو.
ماوه‌یه‌کی زۆری خایا‌ند هه‌تا منداڵه‌که له‌دایک بوو. باوکی نیک
منداڵه‌که‌ی به‌رز کرده‌وه و به به‌ری ده‌ستی له پشتی دا بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ناسه بکێشێ.
پاش ئه‌مه د‌کتۆر منداڵه‌که‌ی دایه ده‌ستی ئه‌و پیرێژنه‌ی
له‌وێ بوو.
ئه‌مجار باوکی نیک به کوره‌که‌ی وت: " ئه‌مه‌ش منداڵه‌که!"
دوایی درێژه‌ی دا و و‌تی: ئه‌م کاره‌ت به لاوه چۆنه؟"
نیک و‌تی: " باشه" ئه‌وسا رووی له‌و لا کرد بوو بۆ ئه‌وه‌ی چاوی
به‌وه نه‌که‌وێ باوکی چی ده‌کا.
باوکی و‌تی: " زۆر باشه ئێستا ئیتر ته‌واو بووین."دواتر شتێکی
خسته نێو ته‌شته‌که‌وه، نیک سه‌یری نه‌کرد.
باوکی و‌تی:" ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه چه‌ند دانه ته‌قه‌ڵ له‌و
جێگایه بده‌م که بریومه. ئه‌گه‌ر حه‌زت لێ بێ ده‌توانی سه‌یر
بکه‌ی."
نیک سه‌یری نه‌کرد. حه‌زی سه‌یر کردنی تێدا نه‌ما.
باوکی ته‌واو بوو و هه‌ستایه سه‌رپێ. مام جۆرج و سێ پیاوه‌که‌ش
هه‌ستانه سه‌ر پێ. نیک ته‌شته‌که‌ی برده‌وه چێشتخانه‌که. مام
جۆرج سه‌یری ده‌ستی کرد. هیندییه لاوه‌که بزه‌ی هاتێ.
د‌کتۆر و‌تی:" هێندێ پیرۆکسیدت بۆ لێده‌ده‌م."
پاشان هه‌ستی له ژنه‌که راگرت. ژنه‌که ئێستا ئارام بوو و
چاوی لێک نابوون. ئه‌و گه‌لێ ره‌نگی په‌ریبوو. ئاگای نه له
منداڵه‌که‌ی ما نه له خۆیی.
د‌کتۆر هه‌ستا سه‌ر پێ و و‌تی به‌یانی ده‌گه‌رێمه‌وه په‌رستاره‌که
ده‌بی هه‌تا لای نیوه‌رۆ له
St.Tagnace
وه‌بگاته ئێره‌و هه‌رچی پێویستمان بێ ئه‌و ده‌گه‌ڵ خۆیی ده‌یهێنێ.
د‌کتۆر هه‌ستی به شانازی ده‌کرد و هاوکات هه‌ستی ده‌کرد وه‌ک ئه‌و
یاریزانانه‌ی که له ژووری جل گۆڕینن، له راده‌به‌ده‌ر زۆر بڵێی
کردووه.
باوکی نیک رووی له مام جۆرج کرد و و‌تی: " به‌ڵام جۆرج ئه‌مه‌یان
له مه‌ڕ کاری پزیشکی بوو."
نه‌شته‌رگه‌ری سزاریان به چه‌قۆ و لێدانی نۆ ته‌قه‌ڵ به درێژی نۆ
فووت به ده‌رزی و چه‌رمی ریخۆڵه.
مام جۆرج پاڵی وه دیواره‌وه دابوو و سه‌یری ده‌ستی ده‌کرد.
د‌کتۆر و‌تی: " ده‌باشه ده‌زانین پیاوێکی خاسی."
پاشان و‌تی: " با ئێستا سه‌یرێکی ئه‌م باوکه سه‌ر بڵنده بکه‌ین،
ئه‌وان له دۆخی وادا گه‌لێ ئازار ده‌کێشن." قسه‌ی تێدا نیه ئه‌م
کابرایه زۆر له سه‌ره‌خۆ بوو.
د‌کتۆر په‌توه‌که‌ی له‌سه‌ر سه‌ری کابرا لابرد. ده‌سته‌کانی ته‌ر
بوون. بۆوه‌ی بزانی چی روویداوه چووه سه‌ر قه‌راغی ته‌خته‌که‌ی
خواره‌وه و به‌و چرایه‌ی به ده‌ستییه‌وه بوو خۆی به‌رز کرده‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری کابرا بکا. باوکی منداڵه تازه له دایک
بووه‌که، رووه‌و دیوار که‌وتبوو و ملی له گوێوه بۆ گوی
بڕدرابوو. خوێن فیچقه‌ی کردبوو و له‌و جێگایه‌ی جه‌سته‌ی له سه‌ر
ته‌خته‌که قوڵی دروست کردبوو خوێن گۆمیلکه‌ی به‌ستبوو. کابرا
سه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌پی بوو. تیغێک که ده‌رهاتبوو و
ده‌مه‌که‌ی رووه‌و سه‌ر بوو له سه‌ر لێفه‌که که‌وتبوو.
د‌کتۆر به جۆرجی وت: " نیک به‌ره ده‌ره‌وه."
پێویستی نه‌ده‌کرد. نیک له‌به‌رده‌رگای چێشتخانه‌که وه‌ستابوو و
له‌وێوه روانگه‌یه‌کی باشی
به‌سه‌ر ته‌خته‌که‌دا هه‌بوو که پیاوه مردووه
هیندییه‌که‌ی له‌سه‌ر بوو. له به‌ر شۆقی ئه‌و چرایه‌ی به ده‌ستی
باوکییه‌وه بوو ملی کابرای بینی که باوکی به ده‌ستی خواری
کرده‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو رۆژ هه‌ڵبێ. له کاتی گه‌رانه‌وه‌یان به نێو
داره‌کاندا به‌ره‌و ده‌ریا باوکی به نیکی وت: " داوای لێبوردنت لێ
ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆم هێنایه ئێره. ئه‌مه بۆ تۆ دۆخێکی
گه‌لێ ناخۆش بوو."
د‌کتۆر به‌ده‌م وتنی ئه‌م قسانه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌ستی سه‌ر
بلیندییه‌ی پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که هه‌ی بوو نه‌ما.
نیک پرسیاری کرد: " هه‌موو ژنان ئاوا به زه‌حمه‌ت منداڵیان
ده‌بێ؟"
ـ "نا ئه‌مه‌یان زۆر تایبه‌ت بوو."
ـ "باوکه! بۆ خۆی کوشت؟"
ـ " نازانم نیک، به گومانم ته‌حه‌موولی وه‌زعه‌که‌ی بۆ
نه‌کرابوو."
ـ " باوکه پیاوان زۆر خۆ ده‌کوژن؟"
ـ " ئه‌وه‌نده نا."
ـ " ژنانیش ئه‌مه ده‌که‌ن."
ـ " به ده‌گمه‌ن."
ـ " هه‌رگیز ئه‌مه ناکه‌ن؟"
ـ " با جار جار واده‌که‌ن."
ـ " باوکه!"
ـ "به‌ڵێ."
ـ "مام جۆرج بۆ کوێ چوو؟"
ـ "ئێستا په‌یدا ده‌بێته‌وه."
ـ "باوکه مردن گرانه؟"
ـ " نا نیک، پێم وایه ئاسانه. پێوه‌ندیشی هه‌یه."
له نێو قایه‌قه‌که‌دا دانیشتن، نیک له‌پشته‌وه‌دانیشتبوو و باوکی
سه‌وڵی لێده‌دا. هه‌تاو له پشت گرده‌کانه‌وه وه‌ده‌رکه‌وتبوو.
ماسی‌یه‌ک له ئاوه‌که په‌رییه ده‌ره‌وه‌و بازنه‌یه‌کی له سه‌ر
ئاوه‌که دروست کرد. نیک ده‌ستی خسته ناو ئاوه‌که. ئه‌و هه‌ستی
به گه‌رمی ده‌کرد له‌و به‌ره به‌یانه سارده‌دا. له‌و به‌ره
به‌یانه زووه‌دا له کاتێدا باوکی نیک له به‌شی پشته‌وه‌ی
قایه‌قه‌که‌دا دانیشتبوو و سه‌وڵی لێدابوو، نیک ئه‌و هه‌سته‌ی تێدا
دروست بووبوو که هه‌رگیز نامرێ.
نووسینی: ئێرنێست هێمینگوێی وه‌رگێرانی له ئینگلیزییه‌وه: شاهۆ حه‌سه‌نپوور |