ژنه سه‌نگینه‌که‌ی ئه‌فه‌سوس
پێشه‌کیی سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی چیرۆکه‌که
(Petronius
پیترونیوس
مه‌رگ:
66 A. D.)
گایوس پیتروینوس ئاربیته‌رGaius
Patronius
Arbiter
له ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌وره‌ی مه‌سیح دا له دایک بووه و له
ساڵی 66 دا خۆی کوشتووه. تاسیتوسTacitus
ده‌ڵێ: " پیتروینوس
ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تیی و لایه‌نگر و هاوڕێی نێر‌وNero
بووه، که به ناوبانگترین نووسراوه‌ی ناوبراو کتێبێکه به ناویThe
satyrricon
که ئه‌گه‌رچی جۆرێک له
په‌رش و بڵاوی پێوه دیاره، به‌ڵام داستانێکی پڕ له تانه و
ته‌شه‌ره که تێێدا ئه‌م شاکاره کورتهThe
matron of Ephesus
ده‌ناسێنێ.
وادیاره ئه‌م داستانه به شێوه‌ی
Last
milesiaنووسراوه
که به ناوبانگه له به‌دگومانی به مرۆڤ به تێکڕایی و به ژنان
به تایبه‌تی. ئه‌م کورته داستانه به جۆرێک له جۆره‌کان له
ئه‌ده‌بیاته جۆربه‌جۆره‌کاندا ده‌بینرێته‌وه، به تایبه‌ت
ئه‌وانه‌ی وا له لایه‌ن پیاوانه‌وه نووسراون.
ئه‌م ته‌رجومه‌یه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستدایه، دووباره
پێداچوونه‌وه‌یه‌که له دوو ته‌رجومه‌ی کۆنتر.
ژنه سه‌نگینه‌که‌ی ئه‌فه‌سوس
که‌یبانووه‌که‌ی ئه‌فه‌سوس هێند نه‌جیب و سه‌نگین بوو که ژنان له
دووره‌وه ده‌هاتن بۆ دیداری. کاتێک شووه‌که‌ی مرد و به خاک
سپێردرا، به‌وه رازی نه‌بوو وه‌کوو باو به سینگ کوتان و قژی
ئاڵۆزه‌وه به به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه دوای تابووته‌که بکه‌وێ.
که هاوسه‌ره‌که‌یان ناشت بۆ ئه‌وه‌ی ئاگای لێ بێ و شه‌و و رۆژ
شیوه‌نی بۆ بکا، یه‌کسه‌ر له گه‌ڵیا چووه ناو گۆڕه‌که‌وه، ئه‌و
گۆڕه‌ی که به دابی یۆنانییه‌کان له
ژێرزه‌میندا بوو. خزمان هه‌وڵیاندا که پێشی پێ بگرن و له‌م
کاره‌ی په‌شیمانی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ دادی نه‌دا و با ناچار
به جێیان هێشت. خه‌می خۆئازاردان و له برسانا مردن به‌رده‌وام
ئازاری ده‌دان.
ژنه به‌م جۆره پێنج رۆژ به بێ خوارد مایه‌وه. وه‌ک
نموونه‌یه‌کی دره‌خشانی مرۆڤایه‌تی هه‌موو بۆی په‌رێشان بوون.
خزمه‌تکارێکی به وه‌فا له لای ئه‌م ژنه به‌ش مه‌ینه‌ته
مایه‌وه. فرمێسکێکی زۆری بۆ هه‌ڵڕشت و چرای گۆڕه‌که‌ی به رووناکی
بۆ ده‌هێشته‌وه. ئه‌مه له شاردا بڵاو بووه‌وه و هه‌موو
ده‌یانگوت نموونه‌یه‌کی بێ هاوتایه له ژیانی هاوسه‌ری و عیشق و
وه‌فاداریدا.
هه‌ر له‌م سه‌روبه‌نده‌دا فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌که چه‌ند دزێکی له
نزیک ئه‌و گۆڕه‌ی که ژنه‌که تێیدا ده‌گریا له دار دابوو و به
سه‌ربازێک فرمان درابوو که نیگابانی سێداره‌که بێت و نه‌هێڵێت
لاشه‌ی دزه‌کان دابگرن و بیاننێژن. بۆ شه‌وی دووایی سه‌ربازه‌که
رووناکیی چرای ناو گۆڕه‌که‌ی به‌دی کرد و ناڵه ناڵی ژنێکی هاته
گوێ.
سه‌ربازه‌که سه‌رنجی راکێشرا و به‌ره‌و گۆڕه‌که به‌ڕێ که‌وت. به
دیتنی ئافره‌تێکی جوان بۆ ماوه‌یک حه‌په‌سا، به جۆرێک که له
جێگای خۆی چه‌قی به‌ست. وه‌ک بڵێی پێشهات یاخود تارمایه‌کی له
جیهانێکی دیکه‌وه بینیبێ. پاشان به دیتنی مردووه‌که، فرمێسک و
روخساری به نینۆک رنراوی ژنه‌که، هه‌ستی به ناهومێدی عیشق و
خۆشه‌ویستی کرد. چووه ده‌ره‌وه و نه‌خته خۆراکه‌که‌ی شه‌وی خۆی
بۆ هێنا ناو گۆڕه‌که و پێی گوت ئه‌وه‌نده خۆی به گریان ئازار
نه‌دا و زه‌خت بۆ دڵی خۆی نه‌هێنێ. به‌ڵام ژنه‌که به‌م
ئامۆژگارییه پڕوپوچانه پتر دڵگران ده‌بوو، توندتر له جاران
سینگی خۆی ده‌کوتا و پرچی خۆی ده‌ڕنی. به‌ڵام سه‌ربازه‌که هه‌ر
به‌جێی نه‌هێشت و هه‌وڵی ده‌دا خواردنی ده‌رخوارد بدا.
گه‌رچی ژنه‌که نه‌یخوارد، به‌ڵام خزمه‌تکاره‌که‌ی که بۆنی شه‌راب
به سه‌ریا چووبوو، ده‌ستی برد و به‌شی خۆی وه‌رگرت. هه‌ر که به
خواردن و خواردنه‌وه هێزی که‌وته به‌ر، هه‌وڵیدا خانمه‌که‌ی به
خواردن رازی بکا. " ده‌ته‌وێ چ فایده‌یه‌ک به‌ری ئه‌گه‌ر خۆت له
برسانا بکوژی و خۆت زینده‌به‌گۆڕ بکه‌ی؟ ده‌ته‌وێ بمری پێش ئه‌وه‌ی
که چاره‌نووس رۆحی تر داوا بکا؟ پێتوایه که گریان و شیوه‌نی تۆ
مردووه‌که زیندوو ده‌کاته‌وه؟ بۆچی سه‌رله‌نوێ ده‌ست به ژیانێکی
تازه ناکه‌یته‌وه؟ بۆچی ئه‌م وه‌فادارییه گومڕایه که ته‌نیا
بۆ ژنه له بیر نابه‌یته‌وه؟ ئه‌م له‌شه سارده ده‌بێ
ئاگادارییه‌ک بۆ تۆ بۆ ئه‌وه‌ی تا ماوی له ژیانی خۆت چێژ
وه‌رگری."
له ئاواها حاڵێکدا مرۆڤ سه‌رنج ده‌داته ئه‌وه‌ی که داوای لێ
ده‌کرێ. ژنه‌که له راستیدا دوای پێنج رۆژ هه‌م برسی بوو و هه‌م
تینوو. بۆیه بڕیاره‌که‌ی خۆی شکاند. به هه‌ڵپه هه‌روه‌کوو
خزمه‌تکاره‌که‌ی خواردنه‌که‌ی خوارد. ئه‌وانه‌ی زۆر تێرن به
هاسانیش فریو ده‌خۆن. سه‌ربازه‌که هه‌ر به‌و شێوه‌ی پێشوو ده‌ستی
کرد به له خشته بردنی ژنه‌که.
ژنی داوێن پاک دیتی سه‌ربازه‌که گه‌نجێکی دڵراکێش و ژیره. هه‌ر
له‌و کاته‌دا خزمه‌تکاره‌که‌ی گوتی: "ده‌ته‌وێ دژی ئه‌و هه‌سته‌ت
بی که خۆشیت ده‌داتێ؟ وادیاره له بیرت نیه که له چ وڵاتێک‌دا
ده‌ژی؟"
داستان کورت که‌ینه‌وه، سه‌ربازه‌که سه‌رئه‌نجام توانی به سه‌ر
دوودڵی ژنه‌که‌دا سه‌رکه‌وێ و راڕاییه‌که‌ی ببه‌زێنێ.
ئه‌وان نه ته‌نیا یه‌که‌م شه‌و، به‌ڵکو شه‌وانی دووهه‌م و
سێهه‌میش پێکه‌وه بوون. ده‌رکه‌ی گۆڕه‌که داخرا، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر
هاتوو ئاشنا یان بێگانه‌یه‌ک رووی که‌وته ئه‌وێ، وابزانێ که ژنه
داوێن پاکه‌که له لای مه‌یتی پیاوه‌که‌ی گیانی سپاردووه.
سه‌ربازه‌که له باوه‌شی گه‌رم و عیشقی بێ پسانه‌وه‌ی ژنه
یه‌کجار که‌یف خۆش بوو. ئێواران که تاریک داده‌هات ئه‌وه‌نده‌ی
توانای هه‌بوو خواردنی به‌له‌زه‌تی ده‌هێنایه‌وه ناو گۆڕه‌که.
دایک و بابی یه‌ک له‌و دزانه‌ی هه‌ڵواسرابوون، ده‌بینن
نیگابانه‌که زۆر به جوانی ئاگاداری قه‌ناره‌که نیه، له
ده‌رفه‌تێکدا لاشه‌ی کوڕه‌که‌یان له قه‌ناره‌که داگرت و ناشتیان.
رۆژی دوایی ده‌بینن که ته‌رمی یه‌کێک له دزه‌کان نه‌ماوه.
سه‌ربازه‌که ده‌زانێ سزاکه‌ی چ ده‌بێ. چووه لای ژنه‌که و پێی
گوت: "ئه‌و به شمشێره‌که‌ی خۆی ده‌کوژێ، چونکه له‌وه باشتره
که له دادگای سه‌ربازی مه‌حکوم بکرێ" گوتیشی جێگایه‌کی له پاڵ
مێرده‌که‌ی بۆ بکاته‌وه." به‌ڵام خانم به قه‌د بێ خه‌شیه‌که‌ی
میهره‌بان بوو، گوتی: "خوا نه‌کا به یه‌کجار چاوم به مه‌یتی دوو
پیاو بکه‌وێ که لام زۆر خۆشه‌ویستن! مه‌یتی ئه‌و مردووه
هه‌ڵواسین باشتره، له‌وه‌ی پیاوێکی زیندوو بکوژرێ."
خێرا به سه‌ربازه‌که‌ی گوت لاشه‌ی مێرده‌که‌ی هه‌ڵگرێ و بیبا له
جێگای دزه‌که هه‌ڵیواسێ. سه‌ربازه‌که خێرا پێشنیاره
زیره‌کانه‌که‌ی ژنه‌که‌ی قبوڵ کرد و رۆژی دواتر خه‌ڵکی سه‌ریان
سوڕمابوو له‌وه‌ی چلۆن پیاوێکی مردوو خۆی له قه‌ناره داوه.
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: موحه‌ممه‌دئه‌مین مه‌جیدیان
سه‌رچاوه:
SHORT STORIES OF THE WORLD |