چیرۆک


ئاڵۆز

گوتم: ئاڵۆزم، ئاڵۆز.

گوتی: بۆ؟

گوتم: له جووڵانه‌وه‌ی مێرووله را بێگره هه‌تا هاتنه‌ده‌ری جورج بووش، دوای کۆبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له کۆشکی سپیدا، ده‌ترسێم.

گوتی: هاهوو... کاکه! ترس له جووڵانه‌وه‌ی مێرووله به جێیه، به ڵام له جه‌نابی جورج بووش بۆ ده‌ترسی؟

گوتم: تۆ که ده‌زانی بۆ له جووڵانه‌وه‌ی مێرووله ده‌ترسم ده‌بێ بزانی بۆ...

گوتی: له جووڵانه‌وه‌ی مێرووله له وه‌به‌ر پێکه‌وتن ده‌ترسی، خۆت وه‌بیر دێته‌وه، پیر بووی له جووڵانه‌وه‌ ده‌ترسی، به‌ڵام...

گوتم: مێرووله ده‌جووڵێته‌وه و وه‌بن پێ ده‌که‌وێ، به‌ڵام من ده‌بێ ڕاوه‌ستم تا جورج بووش دێته‌ده‌رێ، پاشان به‌و ڕێگایه‌دا بڕۆم که بۆم دیاری ده‌کا، خوا چاکه‌ی بۆ بکا تا کوو وه‌بن پێی نه‌که‌وم ڕێنوێنیم ده‌کا، ئه‌مان کاکه! من له ڕاوه‌ستان و له چاوه‌ڕێیی له ناو چۆار دیوارێکدا که نادیترێ، زۆرده‌ترسم!

گوتی: ئاها!... ئاوا!

دیاکۆقادری

2007