ئینتزار
هیوا سه‌لیمی
شایه‌ت ئێستا پێبكه‌نیت
بێت
به من و به رابردوومان و شایه‌تیش به خۆت. شایه‌د ئێستا بڵێی
شێت بووی، شێت بووین و شێت... .
یان خه‌رمانه‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌ی دهرهوشاوهت ریز كردووه و به
لێشاو رهشاوهی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژیت... یان سۆفییه‌كی ساویلكهت
دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ستنوێژی عه‌شقی فێرده‌كه‌یت. یان چۆكی
بیره‌وه‌ریت له كۆش ناوه و رێژنه‌ی هه‌ناسه ته‌سلیمی
تۆمارخانه‌ی ژیان ده‌كه‌ی و پڕ به قوڕگت رابردوو خۆش وێنا
ده‌كه‌یت و به‌ڵام بۆ ئێستا نه‌فره‌ت ره‌وانه ده‌كه‌یت. یان... .
نا ئه‌م رسته‌ی ئاخرییان له رووباری هزرم سه‌هۆڵ ده‌به‌ستێت و
زستانێكی توش ده‌سه‌پێنی. به شێنه‌یی ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر دۆخی
ئێستا و جانتای بیره‌وه‌رییه‌كانم ده‌پێچمه‌وه. رێگه‌ی شوێنی
دووپاتكراوه ده‌گرمه‌به‌ر و هه‌نگاوه هه‌میشه‌ییه‌كان چه‌ند
جاره ده‌كه‌مه‌وه. له جوڵه و ده‌نگه ده‌نگی ده‌ورووبه‌رم
ده‌ڕوانم و تێدهفكرم و درێژه ده‌ده‌م. به شوێنی هه‌میشه‌یی
ده‌گه‌م و له سه‌ر كورسییه‌كه‌م داده‌به‌زم، له كورسییه‌كه‌م
ده‌ڕوانم، له ژووره‌كه‌م له خۆم و ... . ئای ئه‌م وشانه چه‌ند
ئاشنا و چه‌ند وه‌فادارن. تا خۆم نه‌خوازم جێم ناهێڵن و لێم دوور
ناكه‌ونه‌وه. ئای چه‌ند سه‌بوورن و چه‌ند به ویقاره‌وه
هاوڕێیه‌تیم ده‌كه‌ن!
یان ئه‌وانیش منیان نه‌ناسیوه و به ساویلكه‌یی من په‌یان
نه‌بردووه، مته‌ق له خۆم ده‌بڕم و پێم وایه ئه‌وانیش ده‌نگی
هه‌ست ده‌بیستن و خۆیان به ناو زه‌وی فه‌رامۆشیدا رۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه ئه‌مڕۆ دوو جار، دووجاره وێنه له ئه‌ڵبۆمی بیره‌وه‌ریت
ده‌ردێنم، ئه‌مجاره‌یان سههۆڵبنهدان نییه و رووباری هزر خوڕه‌ی
به‌هاری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
له ئاسمان ده‌ڕوانم له گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ره‌سێلكه. ئای چه‌ند
سه‌رخۆشم و هاوڕێ بهئهمهكهكانم دێنمه سه‌ما.
هێور .. هێور تاو ده‌مگرێت و نائومێدی ئه‌مجاره‌ش راوم ده‌كات.
دواتریش خه‌و سه‌رچۆپیم بۆ ده‌گرێت و ... .
به‌یانییه و چه‌ند باره رۆژ باش... رێگه‌ی شوێنی كاره‌كه‌م
ده‌گرمه‌وه به‌ر و رێده‌كه‌وم. هاوڕێكانم به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه،
كورسییه‌كه‌م باوه‌شم بۆ ده‌گرێته‌وه. نیگام ئاوێته‌ی شاشه‌ی
مۆنیتۆرهكهم ده‌كه‌م و بوخچه‌ی مهسێنجهرهكهم ده‌كه‌مه‌وه.
خۆزگه ئه‌مڕۆ هێڵی خاڵی له په‌یوه‌ندییه‌كان بپچڕایه... .
خۆزگه نه‌هاتمایه و خۆزگه... . یان شایه‌ت كۆمپیوته‌ری هاوڕێم
له رازهكانم تێگه‌یشتبێت و ئه‌ویش له سه‌ر ساویلكهیم ساخ
بووبێته‌وه... یا
هێڵی به‌ناو په‌یوه‌ندی سیخوری بكات و رێگه له گه‌یشتنی
تامه‌زرۆییه‌كان به‌ربه‌ست بكات .... یان ... .
زۆر ماندووم و برژانگه‌كانم ده‌یانهه‌وێ ببنه هاوڕێی شه‌و. به
خێرایی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه ماڵێ و وه‌ك هه‌میشه خه‌و سه‌رچۆپی
ئینتیزارم بۆ ده‌گرێت.
دیسان به‌یانییه‌و چه‌ند جاره رۆژ باش ... . له رێگه‌ی
هه‌میشه‌ییدا ژنه هاوكاره‌كه‌م ده‌بینم كه به سیما ده‌ردی ژن
بوون ده‌بارێنێ و به چاو ئینتزار ده‌گری. لێی نزیك ده‌بمه‌وه و
رۆژ باش فڕێ ده‌ده‌م و راده‌كات.
چه‌ند گێلم! هه‌ر دوێنێ بوو به‌سه‌رهات و چیرۆكی ژنه
هاوكاره‌كه‌م بیست. به ئه‌سپایی په‌رتووكی نۆستالۆژیكی خۆم و خۆت
ده‌ده‌مه‌وه.
چیرۆكی عه‌شقی ئه‌و ژنه و منێكیتر
به هێڵێكی هاوشێوه‌دا تێپه‌ڕ بووه. رۆژانه له كاتی چوون بۆ
سه‌ركاره‌كه‌م ده‌یبینم و ورده ورده تێدهفكرم و تروسكه‌ی شێوه
نیگاكانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم.
دۆزیمه‌وه ....
نیگای ره‌نگامه‌ی بێ ئۆقره‌یی و ئینتزار په‌خش ده‌كاته‌وه.
ته‌نانه‌ت جارێكیش بوخچه‌ی دڵی كرده‌وه، وتی كه فروغ
هۆنیویه‌تییه‌وه، مرۆڤـ ده‌گه‌ڕێ و زۆر ده‌گه‌ڕێ و جووتی خۆی
ده‌دۆزێته‌وه، له گه‌ڵی ده‌خه‌وێت و پاشان ده‌مرێت.
ئه‌رێ ... ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی وت كه ئه‌و جووتی خۆی دۆزیبووه‌وه
و له گه‌ڵیشی خه‌وتبوو و به‌ڵام نه‌مردبوو.
ژووری ئایدییه‌كه‌ت ده‌كه‌مه‌وه و ده‌نووسم:
من پێم وایه مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه و حه‌زه‌كانی مرۆڤـ
به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هاوشێوه‌ن. تۆ بڵێی تۆش هاوشێوه‌ی ژنه
هاوكاره‌كه‌م ئینتزار بخه‌مڵێنیت ... تۆ بڵێی ...
ئه‌مجاره زۆر ماندوو نیم و برژانگه‌كانم شه‌ڕ له گه‌ڵ شه‌ودا ده‌كه‌ن و به ئه‌سپایی ده‌چمه‌وه ماڵ .... وه‌ك هه‌میشه و له جاران گه‌رم و گوڕتر سه‌رچۆپی ئینتزار ده‌گرم. |