چیرۆک


(...)

 

له‌سه‌ر کورسیه‌ک له‌ده‌م ده‌ریاکه‌ دانیشت. ده‌زانێ که‌ شتێک سه‌رتاپا داگیریکردووه‌. ده‌یزانی که‌ ده‌بێت ده‌رێبڕێت. ویستی بنووسێت، هه‌موو شته‌کان بنوسێت، توره‌بونی له‌ خوا، مرۆڤه‌کان، دایکی، له‌ خۆی، له‌ ژیان، له‌و سجنه‌ی که‌ هه‌ستی ده‌کرد سات به‌ سات بچوکتر ده‌بێته‌وه‌، که‌ خه‌ریکبوو ده‌یخنکاند. هه‌موو شته‌کان مانایان دۆڕاندبوو، ئازادی، خۆشه‌ویستی، ڕق، خوا، ژیان، مردن... هه‌ستی به‌ ونبوون به‌ به‌تاڵی ده‌کرد، چیتر هه‌ستی به‌ ئازار نه‌ده‌کرد. نه‌یده‌ویست له‌دایک بێته‌وه‌. ماندوو بوو له‌ به‌رده‌وامبوون، له‌ ژیانکردن، ده‌یویست مردن تاقیکاته‌وه‌. هه‌ستی ده‌کرد له‌ ناو بازنه‌ی له‌ هیچه‌وه‌ بۆ هیچ ده‌خولێته‌وه."هیچ" تاکه‌ وشه‌ بوو له‌ سه‌ر کاغه‌زه‌که‌ی سه‌ر کورسیه‌که‌. له‌ ناو ده‌ریاکه‌ ون بوو...

ئاوات، نه‌رویج

٠٦∙٠٩∙٠٩