پێشكه‌شه به دایكی په‌یوه‌ند، ئه‌و شنه‌ی گوڵی خه‌نده‌ی له‌سه‌ر
لیۆم رواند و مانایه‌كی نوێی به عه‌شق به‌خشی.
هه‌ڵكه‌وت
ئه‌م كورته چیرۆكه گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتی من و باران و
ئاسمانه و پاڵه‌وانه سه‌ركیه‌كه‌ی ئاسمانه. له‌م چیرۆَكه‌دا
هه‌موو شته‌كان به هه‌ڵكه‌وت له دایك ده‌بن و چاوه‌روان ده‌كرێ
له پرۆسه‌ی جه‌بردا بمرن. خاڵی ده‌ستپێكی له‌دایكبوونی
چیرۆكه‌كه‌م له ژێر چه‌تری ئاسمانێكی چاوه‌روان، له وه‌رزی هاوین
و له‌لایه‌ن بكه‌رێكی نیوه‌مردوه‌وه دێته‌ئافڕاندن. چركه‌ی
له‌دایكبوونشی شه‌وێكی ئه‌نگوسته چاو و پڕ له تامه‌زرۆیی ته‌نیای
به‌شكردن .
شته‌كان له‌و ساته‌وه‌خته‌دا ده‌ستپێده‌كات كه ئاسمان چه‌تری
دروستكراو له چڵێسیی به‌سه‌ر من
و باراندا كردبوه‌وه، منیش سه‌رمه‌ست له ته‌نیایی پۆنگم
ده‌خوارده‌وه و بارانیش له‌گه‌ڵ دڵۆپه غه‌ریبی ده‌كرد. له
ساته‌وه‌ختی باسكرا‌و و له‌و ژوره‌ی كه ته‌نیایان لێبه‌شده‌كه‌ن،
دڵۆپێك ئاوی وشك له‌سه‌ر سه‌ری من ده‌بارێت، ئاسمان خه‌نده‌یه‌ك بۆ
باران به‌ڕیده‌كات و باران له مانای خه‌نده ناگات.
من و باران ده‌چینه جه‌نگه‌ڵستانێكی بێدارستان و كارنه‌ڤاڵی
بووكه بارانه رێكده‌خه‌ین. ماڵ به ماڵی دراوسێ له‌مێژینه‌كان
ده‌گه‌ڕێین و هاوده‌نگ ئه‌م سروده ده‌ڵێینه‌وه: بووكه بارانه
ئاوی ده‌وێ...
باران له واتای ئاسمان ناگات، منیش به باشی ئاسمان پێناسه‌ناكه‌م
و ئاسمانیش بڕیاری كۆتایی دابوو. من و باران
ده‌ستی نزا‌و پاڕانه‌وه بۆ ئاسمان هه‌ڵده‌بڕین. بۆ
بوژانه‌وه‌ی كێڵگه‌ی ده‌رونم من دڵۆپی ته‌ڕ ته‌مه‌ناده‌كات، باران
خوڕه‌ی ئاو ئاره‌زوده‌كات و ئاسمانیش تیشكی خه‌نده په‌خش
ده‌كاته‌وه.
من و باران كۆڵان به كۆڵان ده‌گه‌ڕێین و ناوبه‌ناوه‌ش له
به‌رده‌می ماڵان سروده هه‌میشه‌یه‌كه‌مان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
بووكه بارانه ئامانجی خۆی ده‌پێكی و ئاسمان داواكاری من و باران
به‌هه‌ندوه‌رده‌گرێت. من پڕده‌بم له زه‌ریا، باران پڕده‌بێ له
لافاو و ئاسمان میدالیایه‌كی نوێی سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر سنگی ده‌دا.
من تێم و فه‌زای ئه‌م چیرۆكه‌م بۆ زۆر هاوڕێ باسكردبوو و به‌ڵام
له گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كاغه‌ز دردۆنگبووم. بۆ ده‌ستپێك و
كۆتایه‌كه‌ی كێشه‌م هه‌بوو و له‌وه‌ش ده‌ترسام چیرۆكه‌كه‌م له
ره‌وتی نوسیندا خۆی فۆرم و چوارچیۆه‌ی خۆی دروستده‌كات .
زۆر جاریش بیستبووم كه روداوێك له زه‌یندا ده‌خولقێ و دواتر
عه‌ینیه‌ت په‌یداده‌كات، به‌ڵام هیچ كات بڕوام به‌و شته
نه‌ده‌كرد. ئاخر واهه‌ستم ده‌كرد له ره‌چه‌ڵه‌كی شه‌و و زستانم و
گاڵته‌م به پاڵه‌وانیی سه‌ره‌كی چیرۆكه دارێژراوه‌كه‌ی زه‌ینم
ده‌كرد.
هه‌مووی ئه‌م به‌سه‌رهاته به هه‌ڵكه‌وت بوو، هه‌ڵكه‌وتێك كه
به‌رگی راسته‌قینه‌ی به باڵای چیرۆكه خه‌یاڵیه‌كه‌م كرد و ئه‌و
چیرۆكه‌ی كرده خودی ژیان .
بۆ هه‌ر روداوێك چه‌خماخه‌یه‌ك پیۆیسته. چه‌خماخه‌ی ئه‌م چیرۆكه
راسته‌قینه‌ش، گێڕانه‌وه‌ی مێژوێك بوو. مێژوێك كه لێۆانلیۆ بوو
له كۆچ و تاراوگه . من منی ناو چیرۆكه خه‌یاڵیه‌كه بووم،
ئه‌ویش بارانی هه‌مان چیرۆك و ئاسمانیش كه له نیگای هه‌ر منێكدا
هه‌مان ره‌نگ و هه‌مان مانایه.
كاته‌كانی ناو ئه‌و روداوه نه‌مردن و به ژماره ته‌له‌فۆنێك و
وێنه‌یه‌ك درێژه‌یان به‌بوونی خوێاندا. من و ئه‌و كه بۆ رێزگرتن و
ئه‌مه‌گناسی له‌هه‌مبه‌ر چیرۆكه خه‌یاڵیه‌كه‌م به باران ناوبانگی
ده‌ركرد ، هه‌موو چركه‌كان له ژوانداین و گووڵی ئومێد
ده‌خه‌مڵێنین. باران به حه‌جمی ئاوه‌دانی، ده‌بووژێنێته‌وه و
سه‌رچۆپی به‌هار ده‌گرێت.
هه‌موو به‌یانیه‌ك له خه‌و راده‌بین و به سێحری نووكه‌یه‌ك،
سه‌فه‌ری ئه‌وین ده‌ستپێده‌كه‌ین و له باخه‌كانی ئاینده گووڵی
مێلاقه بۆنده‌كه‌ین. من و باران هێنده له‌یه‌ك نزیكین كه
خوساندن بۆ وشه‌ی نوێ ده‌گه‌ڕی. هه‌ر دوێنێ بوو، له ژوره‌كه‌م و
له ته‌نیشت ئینجانه‌ی سه‌ر لیۆاری په‌نجێره‌كه پڕپڕ خوسام و ئه‌و
دوێنێیه حیكایه‌تی نزیك به دوو مانگ دۆێنێكانه. به‌یانیش ئه‌مروَ
و دوێنێیه، رێژنه‌ی بارانیش درێژه‌ی ده‌بێت و مانای وه‌رزیش
ده‌گۆڕین و بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌هار ئه‌زموون ده‌كه‌ین .
ئه‌م به‌یانیه و پێش ته‌واوبوونی كۆتایی ئه‌م نووسراوه، خه‌یاڵێك
به مێشكمدا گوزه‌ری كرد و گه‌لێك پرسیاری وروژاند. ئه‌گه‌ر به‌هار
مرد؟ ئه‌گه‌ر باران له ته‌ڕی خاڵی بوه‌وه؟ ئه‌گه‌ر...؟
ئه‌گه‌ر...؟ نازانم. دێمه‌وه لای خۆم و باران هه‌ڵده‌سه‌نگێنم.
گه‌لێك جار هه‌ڕه‌شه‌ی وشكه‌ساڵیم لێده‌كات و گه‌لێك جاریش من
منداڵ ده‌بمه‌وه و بڕوبیانووی خۆڕایی لێده‌گرم .
خه‌یاڵه‌كان فڕێده‌ده‌م، نووسراوه قه‌ت قه‌ت نامرێت و ئه‌م
ده‌قه‌ش هه‌تاهه‌تایه زیندووه. ئه‌گه‌ر باران له دڵۆپ خاڵی
بێته‌وه، ئاسمانیش له چاوه‌روانیدا ده‌مرێت و منیش له بێ تۆیی.
سه‌عات چواری شه‌وه، ته‌نیا و خه‌نده و باران بوون به یه‌ك
واتا، به نووكه‌یه‌كی سێحراوی دڵم ده‌له‌رزێ، هه‌موو چركه‌كان
ده‌بن به فڕین، ئاسمانیش به ئه‌ستێره‌كانی ده‌نازێ، ژوره‌كه‌م
پڕپڕ ده‌بێ له ساته‌كانی هه‌ڵكه‌وت و ژیان به‌رده‌وامه .
هیوا سه‌لیمی |