گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆم
په‌ری كه‌ریمی نیا
داوه‌ڵ ...م به‌ده‌سته‌وه‌یه. كاری یه‌كه‌مم نیه.
پێشتر داوه‌ڵ عه‌باس، داوه‌ڵ ره‌حیم، داوه‌ڵ مه‌نسوور و داوه‌ڵ
عه‌لیشم دروست كردووه. ئه‌و دوانه‌ی یه‌كه‌میانم هه‌ر له‌به‌ر
دڵان نییه، لهگهڵاڕێزاندا
سازم كردوون. من خواییه‌كه‌ی خۆشم له‌زه‌ردی هه‌ر نه‌هاتووه‌و
به‌هاتنیشی هه‌رچی ئازامه‌داده‌هێزرێ. به‌ڵام دوو داوه‌ڵه‌كه‌ی‌دی
رۆح و ره‌وانمن. داوه‌ڵ مه‌نسوور هین به‌هاره. ئه‌من پێم
وایه‌به‌رده‌بناخه‌ی زه‌وی وه‌ستا كه‌ریم له‌م رۆژه‌دا دایناوه.
داوه‌ڵ عه‌لیش هه‌رچه‌ند چله‌ی زستانییه‌و هه‌ر به‌ناو هێنانی
زستانیش سڕی دامده‌پۆشێ، كه‌چی هه‌ر به‌راده‌ی سپیایی چاوم
ده‌مه‌وێ. راستی مردوو بێ‌كفن ده‌بێ؟ بۆیه‌بۆ ئه‌م چوار داوه‌ڵه‌م
كۆڵانێكی دوور‌و درێژم ساز كرد و پلاكێكی شینیشم له‌سه‌ره‌تای
كۆڵانه‌كه‌دا داكوتی‌و له‌سه‌رم نووسی: كۆڵانی داوه‌ڵه...، نا
جارێ ناوێكم بۆ هه‌ڵنه‌هێناوه.
به‌ته‌مام كه‌ئه‌م داوه‌ڵه‌یشم ته‌واو كرد، ئه‌ویش كه‌مه‌خه‌ڵكی
ئه‌م كۆڵانه. ئه‌مانه‌له‌ژێر خانه‌كه‌ماندا درووست ده‌كه‌م،
ژێرخانێكی تاریكی زه‌به‌لاح. باوكم به‌هیچ جۆرێ به‌بوونی ئه‌م داوهڵانهی
نه‌زانیوه. بۆیه‌له‌هه‌ركوێش داده‌نیشێ با ده‌كاته‌خۆی: "ئه‌م
كچه‌م خوا ره‌حمی كرد له‌كچی كه‌س ناچێ. داوه‌ڵ ساز؟ هه‌ر باسی
مه‌كه‌به‌ڵام به‌و خوایه‌هه‌ر سووسه‌بكه‌م بزانم داوه‌ڵ ساز ده‌كا
یا نا كردوویه‌ده‌یبه‌م لای پردی گه‌وره‌به‌ده‌ستی خۆی قه‌برێكی
پێ هه‌ڵده‌كه‌نم. له‌چاڵی ده‌خه‌م." بۆیه‌منیش دایكم كردووه به
چرا رێنوێنی سه‌ركۆڵان. هه‌ر كه‌باوكم ده‌ركه‌وت چرایه‌كی سووری
پێیه، په‌یتا په‌یتا هه‌ڵیده‌كاو ده‌یكوژێنێته‌وه. ئیتر منیش
به‌په‌له پارچه‌یه‌كی زه‌لام ده‌كێشم به‌سه‌ر كۆڵانه‌كه‌دا.
خۆم ده‌كه‌م به‌خه‌و.
چرا هه‌ڵنییه، دانیشتووم خه‌ریكی سازكردنی دڵی داوه‌ڵ...م.
ـ ئه‌رێ به‌هیوا به، خێرت بۆ ده‌داته‌وه( داوه‌ڵ عه‌باس.)
ـ من به‌تیشكی چاوم ناهێڵم دڵی بگه‌شێته‌وه( داوه‌ڵ مه‌نسوور.)
له‌تێكی دڵی له‌ده‌ستم كه‌وته‌خوارێ. هه‌ڵمگرته‌وه.
ـ جا كاری به‌زۆری چۆن ده‌بێ ( داوه‌ڵ ره‌حیم.)
توند سفتم كرده‌پاڵ یه‌ك.
ـ سه‌یركه. كه‌منت دروست كردووه، ئایا ده‌بێ ده‌ست به‌درووست
كردنی یه‌كێكی‌دیش بكه‌ی. من ئیزنی كاری وا ناده‌م (داوه‌ڵ عه‌لی).
ـ روَڵه
خه‌ریكی كاری خوَت
به. ئه‌گه‌ر ئه‌وان راستیان بكردبایه بۆ داوه‌ڵ نه‌بوونی خۆیان
كارێكیان ده‌كرد.
ده‌ست له‌پارچه‌كانی دڵی داوه‌ڵ... ده‌ساوم.
ـ من كه‌وتم ده‌بێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا هه‌ر تێكه‌ڵاویم
هه‌بێ (داوه‌ڵ ره‌حیم).
ـ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر راده‌وه‌ستێ تا بارودۆخه‌كه‌م خۆش ده‌بێ ئه‌وه
باشه ده‌نا هه‌ر وه‌ك پێشم وتووه ئه‌و هه‌میشه ئازاده بۆ
هه‌ڵبژاردنێكی دیكه(داوه‌ڵ عه‌لی).
ـ ئه‌مه نا یه‌كی دی (داوه‌ڵ عه‌باس).
ـ من نایشیهێنم، به‌ڵام
هه‌ر ده‌بێ رایشیوه‌ستێنم (داوه‌ڵ مه‌نسوور).
دایكم چرای سوور لێ‌ده‌دا. من خه‌وتووم. به‌لای كۆڵانه‌كه‌دا
تێپه‌ڕی. ئه‌مجاریش هیچ.
ـ ترسه‌نۆك. من له‌گه‌ڵت بم ترست نامێنێ (داوه‌ڵ مه‌نسوور)
ـ نا پێم خۆش نییه‌هیچ شتێك به‌دزییه‌وه‌بكه‌ی (داوه‌ڵ عه‌لی).
ـ چییه‌بۆ خۆیان نه‌یانكردووه(داوه‌ڵ عه‌باس).
ـ پێم خۆش نییه هیچ شتێك له‌م باره‌وه بڵێم (داوه‌ڵ ره‌حیم).
له‌خه‌و هه‌ستاوم. ئاو له‌چوار پارچه دڵه‌كه ده‌پژێنم. ئه‌م‌لاو
لاكانی رێك ده‌كه‌م. هه‌ر چواره‌كه‌یان ده‌نێم به‌یه‌كه‌وه.
... (داوه‌ڵ عه‌باس تیشك دێنێ ده‌یكاته‌چاوییه‌وه.)
... (داوه‌ڵ مه‌نسوور تك‌تك ئاو ده‌كات به‌ده‌م خۆیه‌وه.)
... (داوه‌ڵ ره‌حیم به‌دوای كه‌سێك له‌ناو بنه‌ماڵه‌كه‌ماندا
ده‌گه‌ڕێ.)
... (داوه‌ڵ عه‌لی گۆرانییه‌كانی داریووش ده‌ڵێته‌وه.)
دڵه‌كه ده‌ستی لێ به‌رده‌ده‌م هه‌ر چوارپارچه‌كه چه‌سپیون
به‌یه‌كه‌وه.
داوه‌ڵ عه‌باس:... (زوو ده‌چێت ژیانێكی هاوبه‌ش پێكدێنێت.)
داوه‌ڵ مه‌نسوور:...
(بڕیاری داوه هه‌م
خۆی و هه‌م من بكوژێ.)
داوه‌ڵ عه‌لی:... (پووڵه‌كانی له‌ژووره‌كه‌یدا خڕ كردۆته‌وه
به‌دوای قاچاخچییه‌كدا وێڵه له كۆڵانی داوه‌ڵه...
بیپه‌ڕێنێته‌وه.) دڵی داوه‌ڵ... له‌لای چه‌پی دانا. ئێستاش نازانم ناوی كۆڵانه‌كه‌چی لێ بكه‌م. |