ئه‌و
ده‌یویست زه‌مه‌ن بوه‌ستێت، به ناو خه‌ڵکه‌که‌دا ده‌ڕۆیشت و
که‌سی نه‌ده‌بینی. گوێی له ده‌نگی سه‌یاره‌کان و بارانه‌که
نه‌ده‌بوو. هه‌ستی به جله‌کانی به‌ری نه‌ده‌کرد، نه‌یده‌زانی
بۆکۆی ده‌چێت و له بیریشی نه‌مابوو له‌کوێوه هاتووه. هه‌ستی‌کرد
که به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، سه‌ری گه‌وره ده‌بێت،
هه‌ناسه‌ی سوارده‌بێت، ده‌سته‌کانی قورس‌ده‌بن، دڵی
خا‌وده‌بێته‌وه، چاوه‌کانی به‌س به‌رده‌م خۆی ده‌بینێت. ده‌یویست
بقیژێنێت، جله‌کانی داکه‌نێت، پڕ به‌ده‌نگی هاوارکات، هاوارێک
خه‌ڵکه‌که بوه‌ستێنێت. ده‌یویست له ناوه‌راستی جاده‌کان‌دا
بوه‌ستێت و له‌ژێر کورسیه‌کان دا‌نیشێت، پاشه‌وپاش بڕوات.
حه‌زی‌ده‌کرد له‌ناوپاسه‌کان گۆرانی بڵێت. ده‌یویست خه‌ونه‌کان
بگێڕێته‌وه. ده‌یویست بژیێت.
ئاوات ئیسمائیل |