دوا كۆستی گه‌ڕانه‌وه
له مێژبوو خووت به ڕۆژنامه‌وه گرتبوو، هه‌میشه یه‌كه‌م
خوێندنه‌وه‌شت هه‌واڵه‌كانی لاپه‌ڕه یه‌ك بوو، ئه‌مجاره‌شیان به
دووربینی چاوه‌كانته‌وه لێت ڕوانی و كڕیت، وه‌ك چۆن خه‌م
كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك و لوولیان ده‌ده‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ت
پێچاو خسته ژێر ده‌سه‌لاَتی
په‌نجه‌كانی ده‌ستت، چه‌ند هه‌نگاوێكت ناو پۆسته‌رێكی گه‌وره
له دیواره‌كه‌ی به‌رانبه‌رت هه‌ڵواسرابوو، لێی چویته پێش، جوان
تێیڕامای بێ ئه‌وه‌ی زمانت بجوڵێت ،چاوه‌كانت ده‌یانخوێنده‌وه:
(بوو به به‌رد به نه‌خۆرێكی فڕێدراو ئه‌و هه‌ویره
فیتنه و زۆردارییه‌ی عه‌یامێك بوو ئاوی ده‌كێشا).
به‌دیار ئه‌مه‌وه خه‌یاڵت ده‌بردو ده‌هێنا:
(نیشتیمان له‌بیرته، كه من و تۆ زه‌ماوه‌ندمان كرد. ئه‌م دۆڵه
چه‌شنی دره‌ختێك بوو، ورد ورد گه‌لاَكانی
سیس ده‌كردو هه‌ڵده‌وه‌راند، زه‌مه‌نێك بوو ئه‌م دره‌خته
بێنازكه‌وتبوو، ئاخ ! هیوا چه‌نده به په‌رۆشبوو ده‌یگوت بابه
گیان نابێ ئه‌م گه‌لاَیانه
بوه‌رن، ئه‌مانه له‌تێكن له ڕۆحی ئێمه‌و ئێمه‌ش له ئه‌وان ...)
تۆ هه‌ر وه‌ستاو و خه‌ڵكیش هه‌ر كه به لاتدا تێپه‌ڕده‌بوون، بێ
ئه‌وه‌ی بزانن ئێستا له‌ناو شه‌قامه‌كانی مێشكی تۆدا چوارییانێك
له چاوه‌ڕوانی و زه‌نوێرێك له نه‌هامه‌تی نزارێك له غوربه‌تی
مانگی دوور دوور له ئاسۆ پیاسه ده‌كه‌ن و فه‌رهه‌نگێكی
گه‌وره‌ی وشه هاوواتاكانی غه‌م و كۆست و چاوه‌روانی
پێكهێناوه. هه‌ر
به تیله چاوێك به لاتدا شه‌كرێكیان ده‌شكاند:
(زه‌حمه‌ت نه‌بیت كاكه ئه‌گه‌ر ڕێگاكه...
(ببوره كاكه گیان تۆزێك...
تۆزێك له قه‌ره‌باڵغیه‌كه نزیك كه‌وتییه‌وه له‌م ساته بێ
هیواییه‌دا هیوات ناسییه‌وه، یه‌كسه‌ر له باوه‌شت گرت. یه‌ك
دووهه‌نگاوت نا، ویستت قسه بكه‌ی، به‌لاَم
خۆشی و ناخۆشییه‌كان دووهێزبوون، قورگتیان كردبوه مه‌ته‌رێزو
خوێیان به زامه‌كانییان دا ده‌كرد. له نێو ئه‌م جه‌نجاڵستانه‌دا
بۆنی هه‌وێنی خاكی ئازادی و په‌یام و ده‌نگی ناڵینی خه‌ڵكی
بێ ده‌ره‌تانانی شار هاتنه سه‌ر شانۆی بوون. هه‌نگاوه‌كانت له
پیریدا به‌وێنه‌ی كه‌سێكی به زۆر بوو به سه‌رباز (یه‌ك..دوو)
یه‌كدوویه‌كی ساوایان به زه‌ویدا ده‌كرد، بۆ هه‌رچوار لا شڵه‌ژان
و هه‌ناسه‌ت سوار، ویستت به هیوا بڵێی له پێش من را بكه‌و
چاوه‌كانی دایكت رووناك بكه‌وه. سه‌یرێكی هیوات كرد، لاشه ئێسك
و پڕووسكێكی سووك بوو به ئامێزته‌وه ئۆقره‌یان به‌ستبوو
...سه‌رت كه‌چ كرد بۆ ئه‌ژنۆت، ئه‌ژنۆشت سه‌ری دا نه‌وانده سه‌ر
خاك، هێدی هێدی چاوت بڕیه هیواو بووی به یه‌كێك له‌و
هه‌ڵگرانه‌ی ئێسك و پڕووسكی هیوات به ئامێزته‌وه بۆ دایكی
نیشتیمان و ڕۆحی دره‌ختی نه‌به‌ردی هێنایه‌وه.
به‌هاری 2004.
هێمن عومه‌ر خۆشناو- شه‌قلاَوه
Hem992003@yahoo.com |