چیرۆكێك به شێوازی شانۆ
هیوا: هه‌ناسه، گڕی له‌نته‌ره‌كه لاواز بوه.
گوڵاڵه: له كوێی؟ ئاگری نه‌ورۆزیش بوراوه‌ته‌وه و له‌شی ئاره‌قی
سارد ئه‌كا.
-
نازانم، من ئێستا تێ گه‌یشتم.
-
چۆن ئێستا! من ده‌مێكه‌یه ئیتر نه‌شمیل نابینم.
-
ئاخر من ئاگام له نه‌شمیل نه‌بوو،چاوم له چاوی تۆ بوو.
-
جا چاوی من! چی تێدایه؟
-
دیسان نازانم، ته‌نیا من له زه‌ریای چاوت خنكاوم و ده‌نگم لێ
بڕاوه، سه‌یره به خنكان هه‌ست به ئۆقره ده‌كه‌م.
نه‌شمیل: ئاخۆ ئه‌و لای ئه‌م ژووره چی تێدایه، ئاوا ئاماڵ سپی
ئه‌نوێنێ؟
هیوا: ئه‌وه بۆ ئه‌ونده ده‌نگت كزه؟
گوڵاڵه: ره‌نگه ئاگات له ساته‌كان نه‌بێ، نه‌شمیل هاكا لێوی سنوور
ماچ بكا.
هیوا: تۆ لێره نه‌گه‌یشتی و ده‌ته‌وێ رازه‌كانی ئه‌ولا په‌یدا
بكه‌ی؟
نه‌شمیل: من ده‌ڕۆم تا ئۆقره بگرمه ئامێز، بابم ده‌یگوت من خاوه‌نی
ئۆقره‌م.
گوڵاڵه: بابت جیهانی بۆ تۆ ئه‌ویست، ئه‌ی ئێمه؟
نه‌شمیل: ده‌ی ئه‌م جیهانه به‌شی هه‌ر سێكمان ده‌كا.
گوڵاڵه: ئێمه چوارین، سیان نین.
هیوا: ئه‌مه چ ده‌ڵێن ئه‌ی ئه‌و هه‌موو مرۆڤه‌ی دیكه؟
نه‌شمیل: كاكه هیچیان نه‌ماون، جیهانیان بۆ ئێمه به‌جێ هێشتوه و
رۆیشتوون.
هیوا: ئه‌ی ئه‌و كچه له‌باره چی؟
گوڵاڵه: كچه له‌بار، كچه له‌بار... شه‌رم بكه! ئه‌و ته‌نیا
وێنه‌یه، هه‌ناسه‌ی نیه.
نه‌شمیل: ئه‌رێ گوڵاڵه بۆ ده‌ڵێی چوار؟
گوڵاڵه: ئه‌ی ئه‌میر.
هیوا: ئه‌میر كێیه؟
نه‌شمیل: وا چاكتره هه‌ر نه‌زانی، به‌ڵام ئه‌میر نایێ، ئه‌میر له
دایك نه‌بوو وێڕای په‌رتووكه‌كان رۆی.
گوڵاڵه: هه‌ر له خۆته‌وه ئه‌مه چ ده‌ڵێی؟ من هه‌موو شه‌و ئه‌نیازی
ئه‌میرم و شل‌شل هه‌ڵیده‌مژم.
هیوا: مه‌گه‌ر بۆنی خۆشه؟
گوڵاڵه: ئه‌میره‌كان هه‌موویان بۆنیان خۆشه.
نه‌شمیل: ئه‌وا ئێستا شه‌وه من ده‌نوم و ئێوه‌یش بنون.
هیوا: شوشه شه‌رابه‌كه‌م له كوێیه؟ ده‌مه‌وێ تلیا بنوم.
پێمه‌كه‌نه! لێره شه‌راب تلیایه و ئاواته‌كان ئه‌نیازی بێ‌كه‌سان.
راستی منیش ده‌بێ بنوم تا به‌ڵكو به‌یانی ته‌وێڵم جوانتر بكه‌م،
ره‌نگه پیاوێكی دیكه بیه‌وێ چاوم لێ بكا. به‌ڵام نازانم، نه‌شمیل
ده‌یگوت كه‌س نه‌ماوه، مه‌گه‌ر هیوا.
هیوا: ئای نه‌شمیل، ده‌ستم بگره... نا... نا... نا...
نه‌شمیل: هه‌سته، خه‌و ئه‌بینی، خه‌و... به‌سیه‌تی، هه‌سته.
هیوا: ئای چ خه‌وێكی تاڵ.
گوڵاڵه: چ بوو؟
هیوا: له خه‌ومدا تۆ منت خۆش ناویست.
گوڵاڵه: ده‌ی خۆ پێم گوتی،من تۆم ناوێ.
هیوا: راسته، به‌ڵام ئاخر من ته‌نیا كاتی خه‌و تۆم هه‌ست ئه‌كرد و
سه‌ر خۆش بووم.
نه‌شمیل: هیوا له‌وه ده‌چێ ئه‌م وێنه‌یه
هه‌ر رۆژ خۆی بۆ تۆ ئه‌رازێنێته‌وه.
گوڵاڵه: چه‌ن قسه‌ی سه‌یر ئه‌كه‌ی، مه‌گه‌ر ئه‌بێ؟
هیوا: من خه‌وی ناخۆشی‌تریشم دی.
گوڵاڵه: ئه‌مجار چی؟
هیوا: له خه‌ومدا چتێ به نێوی هه‌تاو هه‌بوو، چاوم له پێشی
هه‌ڵ‌نه‌ده‌هات.
نه‌شمیل: بڵێی له كوێ بێ؟
هیوا: چی؟
نه‌شمیل: هه‌تاو.
گوڵاڵه: ئه‌رێ نه‌شمیل ئه‌مه چ ده‌ڵێی؟ ئه‌و ئه‌ڵێ له خه‌ویا چتێ
به نێوی هه‌تاوی دیوه.
هیوا: بڵێی به‌ڕاستی هه‌تاو ببێ؟
نه‌شمیل: ره‌نگه ببێ، چۆن پاكی نه‌بوو، ره‌نگه هه‌تاو ببێ.
هیوا: له خه‌ومدا چتێ‌تریشم دی، به‌ڵام ناوێرم بیڵێم.
گوڵاڵه: مه‌ڵێ، تۆ ته‌نیا تووشی گوناحمان ئه‌كه‌ی،خودا ناو چاوی
تاڵ كردوه،مه‌ڵێ.
نه‌شمیل: بڵێ هیوا، بڵێ، خوای چی و شتی چی.
هیوا: له خه‌وما ئه‌م دیوارانه هه‌موو ده‌ڕوخان و جیهانێكی دیكه له
پشت ئه‌م دیوارانه‌دا هه‌بوو و جیهان هه‌ر ئه‌ونده نه‌بوو،
ئه‌ونده‌م پێ سه‌یر بوو.
نه‌شمیل: ده‌ی چی تر؟
هیوا: مرۆڤی تێدا بوو و ده‌ژیان به دڵه‌وه.
گوڵاڵه: ئێمه مه‌گه‌ر چ ده‌كه‌ین، ئێمه‌یش ده‌ژین.
هیوا: نا، ئه‌وان جۆرێ‌تر بوون.
گوڵاڵه: به‌سیه‌تی هه‌ر كفر ئه‌كه‌ی، له‌وه خۆشتر من هه‌ر شه‌و
ئه‌نیازی ئه‌میرم و له‌شم ئاوێته‌ی له‌شی ده‌بێ و... ئه‌ی هه‌تیو
هه‌موو قسه‌یه‌ک به بنیام ده‌كه‌ی، به‌سیك.ه
نه‌شمیل: من ئه‌ڕۆم، ره‌نگه ئه‌مڕۆ سنوور ماچ بكه‌م.
گوڵاڵه: تۆ هه‌ر بڕۆ.
چ بكه‌ین، ره‌نگه ژیانمان زۆری نه‌مابێ، خه‌ریكن پێمان ده‌زانن.
ئه‌ی چی لێره، له‌وێ، كه‌سێك ده‌ژی كه كه‌سێكی‌تر كۆیله بكا،
كه‌سێكی‌تر ئازار بدا.
نه‌شمیل: وه‌رن، هیوا ، گوڵاڵه، گورج بن وه‌رن بۆ ئێره.
گوڵاڵه: هیوا مه‌ڕۆ، سنوور چ لێ ده‌كه‌ی؟ راوێسته.
نه‌شمیل: كوڕه، سنوور هه‌ر نیه هه‌چی هاوارم كرد سنوور، كه‌س
وه‌رامی نه‌دامه‌وه، گورج بن وه‌رن بۆ ئێره. لێره به قه‌ت باڵای
پیاوێك ئاگر هه‌یه.
هیوا: ئه‌رێ ئه‌وه چۆن گه‌یشتوویته ئه‌وێ؟ نه‌خنكای؟
نه‌شمیل: ته‌نیا هه‌نگاو هه‌ڵێنه، قسه‌كه‌ی بابم بوو وا كاتی
مه‌ستی ده‌یگوت، جیهانی ئێمه به‌قه‌ت هه‌نگاوێكه.
هیوا: ئای خوا گیان، ته‌وبه ، ته‌وبه ئیتر چاو له گوڵاڵه ناكه‌م
نه‌شمیل: چ بوو؟
هیوا: ئه‌وه‌م له خه‌وما دیه.
نه‌شمیل: ده‌ی نێوی چیه؟
هیوا: ته‌وبه ته‌وبه.
نه‌شمیل: به‌سیكه، توو گیانی ئه‌و خودای وا ته‌وبه‌ی بۆ ده‌كه‌ی
به‌سیكه، بۆ چركه‌یه‌كیش بووه بیر كه‌ره‌وه، ئه‌وه نێوی چیه؟
هیوا: په‌نجێره.
فواد قاموسی – سه‌قز
|