له
فۆلکلۆری ئیرله‌ندییه‌وه
له‌م
چیرۆکه‌دا "ئویسین" که پیره‌مێردێکی به ساڵاچووه، بۆمان
ده‌گێڕێته‌وه که چلۆن بۆ وڵاتی گه‌نجیه‌تی سه‌فه‌ری کردووه.
وه‌رگێڕانی
له ئینگلیزییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
رۆژیک له
گه‌ڵ باوکم "فین" و
خزمه‌تکاره‌کانی چووین بۆ راو. کت‌وپڕ له رۆژئاواوه ئه‌سپێکی
سپیمان بینی به سوارێکه‌وه که به‌ره‌ولامان ده‌هات. سواره‌که
کچێکی یه‌کجار جوان بوو. چاوه شینه جوانه‌کانی گه‌ش گه‌ش وه‌ک
شه‌ونم، قژه ئاڵتوناوییه‌کانیشی درێژ که به سه‌ر شان و باڵایدا
هاتبوونه خوار. تاجێکی ئاڵتونیشی به سه‌ر سه‌ره‌وه بوو. لێره
له وڵاتی "ئیرین" که‌س نه کچێکی وه‌ها جوانی دیتبوو و نه
ئه‌سپێکی ئه‌وه‌نده‌ش چه‌له‌نگ.
ئه‌وسا باوکم
فین له گه‌ڵی دوا: "پرینسێسی خوێن شیرین پێمان بڵێ که ناوت چییه
و بۆچی هاتوویه ئێره بۆ وڵاتی ئێمه؟"
له وه‌ڵامدا
پرینسێس گوتی: "پاشای به‌ڕێز! ناوم "نیامی" قژ ئاڵتونییه.
ناوبانگی جوانی و چاکه‌ی کوڕه‌که‌ت "ئویسین"م
بیستووه.
گه‌لێگ پرینس حه‌زیان کردووه که ببنه هاوسه‌رم، به‌ڵام من
ته‌نیا کوڕی تۆم ده‌وێت. ئه‌گه‌ر له گه‌ڵم سوار بێت، ئه‌سپه
سپیه‌که‌م له ده‌ریای رۆژئاوا ده‌مانپه‌ڕێنێته‌وه تا ده‌گه‌ینه
وڵاته‌که‌م، ئه‌و وڵاته‌ی که قه‌ت گه‌نجیه‌تی تێیدا نامرێ. ئه‌و
جێگایه‌ی که پڕییه له زێر و زیوه‌ر و ئاهه‌نگێکی خۆشیش
به‌رده‌وام دێته گوێ. ئه‌و وڵاته‌ی که مرۆ قه‌ت تێیدا پیر نابێ و
هه‌میشه گه‌نج و چه‌له‌نگ ده‌مێنێته‌وه. جا گه‌ر کوڕه‌که‌ت له
گه‌ڵما بێت ئه‌وا ده‌بمه هاوسه‌ری."
ده‌سته‌کانم
گرت و گوتم که حه‌ز ده‌که‌م له گه‌ڵیا بڕۆم و ببمه هاوسه‌ری.
ماڵئاواییم له باوکم کرد. باوکم گوتی: "غه‌مگینم کوڕم، چونکه
ناتوانم بڕوا به خۆم بێنم که ئیتر قه‌ت ناتبینمه‌وه."
باوکم ماچ
کرد و به‌ڵێنم پێدا که رۆژێک له رۆژان ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
ئه‌سپه
سپییه‌که ئێمه‌ی هه‌ڵگرت و تیژتر له با و خێراتر له شه‌پۆلی
ده‌ریاکان ئێمه‌ی له ده‌ریای رۆژئاوا په‌ڕانده‌وه و
گه‌یاندینیه وڵاتی گه‌نجیه‌تی. دایک و باوکی پرینسێس به خێر
هاتنیان کردم و
گوتیان: "گه‌لێک به خێرهاتنت ده‌که‌ین ئوینیسی دلێر و ئازا! تۆ
له‌مه به ده‌وا ده‌بی به هاوسه‌ری کچه‌که‌مان نیام. تا لێره
بیت به گه‌نجیه‌تی ده‌مێنیته‌وه."
به‌م
شێوه‌یه زیاتر له سێ سه‌د ساڵ به کامه‌رانی له‌وێ ژیام. به‌ڵام
تاسه‌ی دیتنه‌وه‌ی وڵات، باوکم و هاوڕێکانم ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیم.
نیام گوتی که شته‌کان له ئیرین گۆڕاون و باوکت و هاوڕێکانت له
مێژه مردوون. به‌ڵام من حه‌زم ده‌کرد که بچمه‌وه. نیام ئه‌سپه
سپیه‌که‌ی دامێ
وگوتی له بیرت بێ چت پێ ده‌ڵێم! که گه‌یشتی له ئه‌سپه‌که
دانه‌به‌زی. گه‌ر دابه‌زی، هه‌ر که لاقت بگاته سه‌ر زه‌وی سه‌وزی
ئه‌وێنده‌ر، قه‌ت ناگه‌ڕێیته‌وه لام!"
ئه‌سپه‌که
له چوار ناڵه‌ی دا و منی گه‌یانده ئیرین. به‌ڵام وه‌ک نیام
گوتبووی هه‌موو شتێک گۆڕابوو. باوکم له مێژ بوو مردبوو و
کۆشکه‌که‌یشی رمابوو. هه‌موو شتێک غه‌ریب ده‌هاته به‌رچاو. که‌سم
نه‌ده‌ناسییه‌وه.
دواتر
کۆمه‌ڵێک که‌س داوایان لێکردم که بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی به‌ردێکی
زه‌لام یارمه‌تیان بده‌م. له ئه‌سپه‌که‌وه داچه‌میمه‌وه‌و تا
توانیم هێزم دایه خۆم. به‌رزم کرده‌وه، به‌ڵام زینی ئه‌سپه‌که
خۆی نه‌گرت و خواربووه‌وه‌و بۆیه که‌وتمه سه‌ر زه‌ی. هه‌ر که
گه‌یشتمێ، بووم به پیاوێکی پیری بێ هیز. چیدی جوان و به هێز
نه‌مابووم. ئه‌سپه‌که دایه غار و دوور که‌وته‌وه و ئیدی قه‌ت
نه‌مبینیه‌وه.
ئێستا ئیتر
کاته‌کانی ژیانم به بیرکردنه‌وه تێپه‌ڕ ده‌که‌م، بیر کردنه‌وه
له هاوسه‌ره قژئاڵتونیه‌که‌م و له باوکم!
سه‌رچاوه:
English 1
Litrature and culture. Oslo university college/ Høgskolen i
Oslo, pages: 44,45,46 |