|

ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
راگه‌یه‌ندراو
رێز له ماف و داخوازییه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌ڵک بگرن!
گه‌لانی ئێران به مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردن له گۆڕان و
چاکسازی، له 22ی جۆزه‌ردانی 1388 دا به ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو به‌شدارییان کرد له هه‌ڵبژاردنی خولی
ده‌یه‌می سه‌رکۆماری له ئێران دا. ئه‌م ئیراده‌یه
له درێژه‌ی هه‌نگاوه قورس و هێمنانه‌کانی بزاڤی
مه‌ده‌نی ئێران دێته ئه‌ژماردن بۆ چاکسازی و
دێمۆکراتیزه کردنی سیسته‌می سیاسی و به‌ریوه‌به‌ری
وڵات.
به سه‌رنجدان به ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن که له
لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆوه راگه‌یاندراوه، شیمانه‌ی
ئه‌وه ده‌کرێت که له ره‌وتی هه‌ڵبژاردن و ژماردنی
ده‌نگه‌کاندا ساخته‌کاری کرابێ. هه‌ر به‌م مه‌به‌سته
خه‌ڵک له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئێران و به ژماره‌یه‌کی
به‌رچاو له پایته‌ختی ئێران دا رژاونه‌ته سه‌ر
شه‌قامه‌کان و، به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نییانه
ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن له ئاکامی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه و، داواکارن ئاکامه‌کانی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵوه‌شێندریته‌وه. سیسته‌می
ده‌سه‌ڵات هیچ سه‌رنجێک نادات به داخوازییه‌کانی
خه‌ڵک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌کانی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره و، بگره به سه‌رکوتی
داخوازییه‌کانی خه‌ڵک و کوشتنی ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی
مه‌ده‌نی، هێرش کردن بۆ سه‌ر زانکۆکان، لێدان و کوشتنی
خویندکاران، ئه‌منییه‌تی کردنی شاره‌کانی ئێران و
سانسۆر کردنی راگه‌یه‌نه ناحکومییه‌کان، ئه‌م
شیمانه‌یه زۆر به‌هێزتر ده‌کات که له ره‌وتی
هه‌ڵبژاردن دا ساخته‌کاری کرا بێت و، حکومه‌ت و
لایه‌نی براوه که له راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
ناوی هاتووه، له پشته‌وه‌ی ئه‌م ساخته‌کارییه‌دا بن.
ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران،
راده‌گه‌یه‌نین که ویست و داخوازییه مه‌ده‌نییه‌کانی
خه‌ڵکی ئێران بۆ سیانه‌ت له ده‌نگه‌کانیان، مافی
شارۆمه‌ندی و دێمۆکراتیکی ئه‌م خه‌ڵکه‌یه و پێویسته
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات مل که‌چی بێت. هه‌ر بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته ئێمه‌ش داوای خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ داوای
مه‌ده‌نی خه‌ڵک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و، هه‌روه‌ها داواکارین که به رێ
وشوێنێکی دێمۆکراتیک و به شێوه‌یه‌کی شه‌فاف، له ژێر
چاوه‌دێری خه‌ڵک و دامه‌زراوه بێلایه‌نه‌کاندا
سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن بکرێته‌وه.
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و بزاڤه مه‌ده‌نییه‌کان له ئێران!
راپه‌رینی مه‌ده‌نییانه‌ی ئێوه به مه‌به‌ستی
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاکامی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری
ده‌یه‌می سه‌رکۆماری له ئێران‌دا و، به‌رگریکردن له
مافه مه‌ده‌نییه‌کانتان، سیمای مه‌ده‌نی و
دێمۆکراتیکی ئێوه‌ی له به‌رده‌م جیهان دا رازاوه‌تر
کردوه‌ته‌وه و، بێگومان ئه‌م هه‌نگاوه له خزمه‌ت
ره‌وتی به دێمۆکراتیزه‌کردنی سیسته‌می سیاسی و
مه‌ده‌نی له ئێران دایه که زیاتر له سه‌د ساڵه
هه‌ولی بۆ ده‌درێ. هه‌ر له‌م پێناوه‌دا ئێمه وه‌ک
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران داواکارین که
ئه‌م بزاڤه مه‌ده‌نییه هه‌ر به نه‌فه‌سێکی
مه‌ده‌نیانه له پێناو ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تییه‌کان
و وه‌دی هێنانی داواکارییه‌کانیاندا به‌رده‌وام بێت و،
داوا له گشت لایه‌ک ده‌که‌ین خۆیان له کرده‌وه‌ی
توند و تیژیانه بپارێزن.
ده‌با به‌رده‌وام بوونی نه‌فه‌سی خه‌باتی مه‌ده‌نی
رۆشنکه‌ری راپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌ی خه‌ڵک بێت بۆ
به‌دیهێنانی مافه مه‌ده‌نی و شارومه‌ندییه‌کانیان.
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
17/06/2009
|