|
با چیدی مرۆڤ نه‌بێته قوربانیی جودابیری!
به پێی هه‌واڵی تۆڕی ئینتێرنیتی مافی مرۆڤی کورد
(KHRN)
زیاتر له هه‌شتاد به‌ندکراوی کورد، که به تاوانی
چالاکیی سیاسی و مه‌ده‌نی حوکم دراون، ده‌ستیان
داوه‌ته مانگرتن له خواردن. ئه‌م به‌ندییه
مه‌ده‌نی و سیاسییانه رۆژی دووشه‌مه بیست و پێنجی
مانگی هه‌شتی زایینی له راگه‌یه‌ندراوێکدا
ئامانجه‌کانی خۆیان له شه‌ش خاڵدا بۆ رای گشتی روون
کردۆته‌وه که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
1ـ
دانپێدانانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا به شوناسی سیاسی
و مه‌ده‌نی به‌ندییه‌کان و گرتنه‌به‌ری ره‌فتارێکی
شه‌رافه‌تمه‌ندانه له‌گه‌ڵ ئه‌وان دا.
2ـ
پێداجوونه‌وه به سه‌ر ئێعدامی به کۆمه‌ڵی
به‌ندییه‌کان و راگرتنی ده‌سبه‌جێی جێبه‌جێکردنی حوکمی
ئێعدامی ته‌واوی به‌ندییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کان.
3ـ
ده‌ستهه‌ڵگرتن له ئه‌شکه‌نجه، ئازار و ره‌فتاری
نامرۆییانه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می به‌ندییه‌کان دا.
4ـ
کۆتایی به
هه‌ڵاواردنی نێوان به‌ندییه سیاسی و
مه‌ده‌نییه‌کان و هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌یان بهێنرێ؛
ره‌وشی نێو به‌ندیخانه‌کان باش بکرێ.
5ـ
به‌ندیخانه‌کانی ئێران به بێ هیچ
به‌ربه‌ستێک
بکه‌ونه ژێر چاوه‌دێری رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له
نێوخۆ و له ئاستی جیهان دا.
6ـ
ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له پێناو دابینبوونی
بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و ره‌چاوکردنی بنه‌مای ئینسافدا،
بکه‌وێته به‌رده‌م چاکسازی.
ئه‌م مانگرتنه له حاڵێکدا به‌ڕێوه ده‌چێ که هه‌ر
ئیستا هشت چالاکی مه‌ده‌نی و جودابیری کورد له ژێر
حوکمی سێداره‌دان، حه‌وت چالاکی مه‌ده‌نیی دیکه له
ژێر حوکمی قورس و ناعادڵانه‌دان و جگه له‌مانه‌ش
سیانزه چالاکی دیکه‌ش له گرتووخانه‌کانی حکومه‌تی
کۆماری ئیسلامی‌دان، یان چاره‌نووسیان نادیاره.
دوابه‌دوای هه‌واڵی ده‌ستپێکردنی مانگرتنه‌که،
بنه‌ماڵه‌ی به‌شیک له‌م به‌ندییانه له شاره‌کانی
مه‌هاباد و سنه‌وه رۆژی یانزه‌ی خه‌رمانان به‌رانبه‌ر
به رۆژی ئاشتیی جیهانی، له به‌رده‌م دادگای شۆڕشی
شاری سنه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه و پشتیوانی خۆیان له
رۆله‌کانیان ده‌ربڕیوه و له راگه‌یه‌ندراوێکدا به
ناوی "راگه‌یه‌ندراوی ئاشتیخوازانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی
به‌ندییه سیاسییه‌کانی کورد" بێ مبالاتی
کاربه‌ده‌ستانی حوکمه‌ت له ئاست مانگرتنی رۆڵه‌کانیان
بۆ رای گشتی شی کردۆته‌وه. له به‌شێک له‌م
راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: "ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین
که به‌رپرسایه‌تیی ده‌زگای قه‌زایی ئێران واز له‌و
فشارانه بهێنێ که بووه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ گیان و
ژیانی به‌ندکراوه‌کان، هه‌روه‌ها
رێگا بۆ
ئازادبوونی رۆڵه‌کانمان بکاته‌وه. ئێمه‌ش به مافی
سروشتی و قانوونی خۆمان ده‌زانین که پشتگیرییه‌کی
هه‌مه‌لایه‌نه
له داواکانیان و مانگرتنه‌که‌یان بکه‌ین."
جێی ئاماژه‌یه که بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکراوه‌کان له
راگه‌یندراوی خۆیاندا داوایان له هه‌موو چین و توێژه
کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستان کردووه که
پشتگیری‌یان لێ بکه‌ن و به‌شداری کۆبوونه‌وه
ئێعترازییه‌که‌یان بن.
ئیمه له ئه‌نجومه‌نی قه‌له‌می کوردستانی ئێران،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یکه پشتی مانگرتن و داخوازییه‌کانی
به‌ندییه سیاسی ومه‌ده‌نییه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان
ده‌گرین، ده‌نگی خۆمان دخه‌ینه پاڵ سه‌رجه‌می ئه‌و
که‌سایه‌تی، رێکخراوه مه‌ده‌نی و سیاسیانه که له
هه‌نگاوی هاوبه‌شدا هاوپیوه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م
حه‌ره‌که‌ته به‌رحه‌ق و مه‌ده‌نییانه راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها داواکارین به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی
کۆماری ئیسلامی به گرنگییه‌وه بڕواننه ئه‌م
مانگرتنه و زه‌میینه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه
ناڕه‌واکان و ئازادکردنی به‌ندکراوه‌کان فه‌راهه‌م
بکه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
31.08.2008
|