|
به
بۆنه‌ی ده ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می
کوردستانی ئێران
ره‌نگه
هیچ کار و ئه‌رکێک له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به قه‌ده‌ر
دامه‌زراندن و راگرتنی بنیادی فه‌رهه‌نگی و
رۆشنبیری
دژوار و ئه‌سته‌م نه‌یه‌ته به‌رچاو. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا
که هێشتا بنچینه‌کانی دامه‌زراندن، سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی
رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان به جوانی نه‌هاتوونه‌ته ره‌خسان و
به ده‌یان و سه‌دان کۆسب و ته‌گه‌ره‌ی سیاسی و کلتوری
له‌مپه‌ری سه‌ر رێگای خه‌مڵاندنیانن، گه‌لێک ئه‌سته‌مه که
وزه، نیه‌ت، پشوو درێژی و خه‌ونه مه‌ده‌نیه‌کان وه‌ها رێک
بخرێن که ده‌رفه‌تی کاری به‌رده‌وام به وه‌ها رێکخراوگه‌لێک
ببه‌خشن. به‌ڵام به هه‌رحال ئه‌مه به‌و مانا نیه که
تابلۆیه‌کی ره‌ش له دۆخه‌که وێنا بکه‌ین و ده‌ست له سه‌ر
ده‌ست دانێین و شته‌کان وه‌ک هه‌میشه به قه‌زاو قه‌ده‌ر
بسپێرین. به پێچه‌وانه‌وه، خودی دۆخێکی وه‌ها که
چه‌که‌ره‌کانی توانای کاری مه‌ده‌نیان له گه‌ڵ خۆشیان
هه‌ڵگرتووه ، مرۆڤی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی له دۆخێک‌دا داناوه که
بیه‌وێ و ئیراده‌ی ئه‌وه بکا که ده‌ست به کاربێت و ئه‌م
چه‌که‌رانه بکات به گوڵستان و باغستان.
کار کردن
له چوارچێوه‌ی رێکخراوه مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیه‌کان که
نیشانه‌ی پێگه‌یشتوویی و تێگه‌یشتوویی کۆمه‌ڵگان، نیشانه‌یه‌کی
جیددییه بۆ خۆ گواستنه‌وه به‌ره‌و دنیایه‌کی دیکه، ئه‌و
دنیایه‌ی که وشیاری تاک له فۆڕمی کۆدا خۆی رێک ده‌خا و به‌م
شێوه‌یه بوون و شوناسێکی سه‌ربه‌خۆ به کۆمه‌ڵگا له
به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌به‌خشێ و به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ
له پرۆسه‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵاتیش ئینسانی بکا و چیدیکه ئه‌م
دووانه دوو چه‌مکی دژ به یه‌ک نه‌بن، به‌ڵکو ته‌واوکه‌ری
یه‌کدی بن. مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی که هه‌میشه له به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا خۆی لاواز و بێ پشت و په‌نا بینیوه، وه‌ک هه‌موو
کۆمه‌ڵگا دیمۆکراتیکه‌کان مه‌جبووره که بۆ له نێو بردنی تاک
ره‌هه‌ندیی ده‌سه‌ڵات و میکانیزمی کارلێکه‌ریی دوو لایه‌نه‌ی
کۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵات، رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان چێ بکات.
ده‌سه‌ڵات ئه‌و کات دیمۆکراتیزه ده‌کرێ که کۆمه‌ڵگا خاوه‌نی
ده‌یان و ده‌یان هه‌زار رێکخراوی مه‌ده‌نی بێت و ئه‌م
رێکخراوانه بتوانن له میکانیزمێکی یاساییدا له به‌رامبه‌ر
ده‌وڵه‌ت دیارده‌یه‌ک به ناوی ده‌سه‌ڵات له قۆرغی تاکه
جه‌مسه‌ری ده‌ربێنن و فۆڕمێکی پلۆرالیستی پێ ببه‌خشن.
ئه‌نجوومه‌نی ئێمه، ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
له وه‌ها دۆخێک‌دا و به وه‌ها تێروانینێکه‌وه هاته چێکرن.
وه‌ک له به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌ن و پێشه‌کیی
گۆڤاری قه‌ڵه‌می ژماره سفر و دواتر له نووسینه‌کانی دیکه‌دا
ئاماژه‌یان پێکراوه، مه‌به‌ستی ئێمه له دامه‌زراندنی ئه‌م
ناوه‌نده سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م و کوڕیی و نه‌هامه‌تی و
دژواریه‌کان، هه‌وڵێک بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ متمانه پێ
به‌خشینی تاک له فۆڕمی رێکخراوه‌دا له سه‌ر بنه‌مای
بیرکردنه‌وه، رامان، جورئه‌تی دوان و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئه‌و
ته‌قه‌دوسانه‌ی که به ناحه‌ق لێیانه‌وه ده‌یانه‌وێ بۆ
هه‌میشه ره‌هه‌ندێک له هه‌ست و بیر به سه‌ر مرۆدا
بسه‌پێنندرێ. گوتن، ره‌خنه و گه‌رانه‌وه بۆ نه‌ریتی کانتی
که عه‌قڵی مرۆڤی له لاسه‌رووی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی
شه‌رعیه‌تی دیکه‌وه داناوه، خه‌ونی ئێمه بوو و هه‌یه.
ئه‌مه‌ش کارێکی دژواره. دژواره نه ته‌نیا له به‌ر
له‌مپه‌ره ده‌رکیه‌کان، به‌ڵکو هه‌روه‌ها له به‌ر
به‌ربه‌سته ده‌روونیه‌کانیش. چونکه مرۆ ته‌نیا ئه‌و کاته
بیر ناکاته‌وه که رێی ده‌ره‌کی بۆ خۆش بکرێ، به‌ڵکو ده‌بێ
توانا ده‌روونیه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ش له خۆیدا چێکردبێ، که
بریتین له خوێندنه‌وه، رامان، توانای خۆ دوورخستنه‌وه
له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه‌تی و هه‌روه‌ها جورئه‌تی دووان.
ره‌نگه
ته‌نیا شتێکی گرنگ که رێکخراوێکی فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری له
دامه‌زراوه‌کانی دیکه جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که له
دۆخێک‌دا که هه‌موو به په‌له‌ن، ئه‌وا بنیاتێکی وا ده‌بێ پێش
له هه‌موو شتێک بیر له پشوو و ئارامیه‌ک بکاته‌وه، بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌و ده‌رفه‌ته به خۆی بدا که بیر
بکاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ که بزانێ ئه‌وه‌ی که گوزه‌را
چی بوو، چۆن بوو و بۆچی وا بوو. ئه‌م پشوودانه راوه‌ستان
نیه، به‌ڵکو جوڵه‌یه‌که بۆ جوڵه گه‌وره‌کانی دیکه. ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌ی که بتوانێ خاوه‌ن ده‌یان رێکخراوی پیشه‌یی،
روشنبیری و کلتوری بێت، بێگومان جوڵه‌که‌شی ئیدی جوڵه‌یه‌کی
ئاسایی نیه. ئه‌وه‌ی ده‌یکا جێ ده‌گرێ و به هیچ گورزێکی
ده‌ره‌کی له بن نایه‌ت.
ده‌با
یادی ده‌ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی
ئێران بیانوویه‌ک بێت بۆ به‌رین کردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌مان
که: "چاوه‌ڕێی پشکوتنی غونچه‌کان و به‌رینتربوونه‌وه‌ی ئه‌و
باغانه‌ین که ئێستا هه‌ن".
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
18.02.2008
|