The Iranian
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی
ئامانجه ناحه‌زه‌کان و حوکمێکی ناڕه‌وا
به
گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان دوو رۆژنامه‌نووسی کوردی ئێرانی به ناوه‌کانی
عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار که چه‌ند مانگ له‌وه پێش له
لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رژیمی کۆماری ئیسلامییه‌وه
رفێندرابوون، له پاش چه‌ند مانگ زیندانیکێشان سه‌رئه‌نجام حوکمی
ناڕه‌وای ئیعدامیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه. ئه‌م حوکمه جگه له
نائینسانی بوون و زاڵمانه بوونی، هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌یه که
به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌یانه‌وه‌ێ فه‌زا فه‌ردی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بخه‌نه ژێر گوشاری
پتره‌وه و به‌م شێوه‌یه چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا به
تایبه‌ت رۆشنبیران له حاڵه‌تی ترس و داماویدا رابگرن.
ئێمه وێڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌م حوکمه و ده‌ربڕینی نیگه‌رانی
خۆمان له چاره‌نووسی ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه، پێمان وایه که
حوکمی له‌م چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی سیاسیه به مه‌به‌ستی تایبه‌ت
به خۆیه‌وه. ئه‌مه له راستیدا پلانێکی سیاسی و ئه‌منییه‌تی
مه‌ترسیداره که به گشتی فه‌زای رۆشنبیریی کردووه‌ته ئامانجی
خۆی.
ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران داوا له ته‌واوی رێکخراوه،
پارت و گروپه جیهانییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به مافی مرۆفه‌وه
ده‌کات که وێڕای مه‌حکوم کردنی ئه‌م حوکمه ناعادڵانه‌یه، به
هه‌ر شێوه‌یه‌کی مومکین که بۆیان ده‌کرێ، فشار بخه‌نه سه‌ر
کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی له‌م حوکمه پاشگه‌ز بێته‌وه و
به‌ڕێزان عه‌دنان حه‌سه‌نپور و هیوا بوتیمار له زیندان ئازاد بکا.
به‌و هیوایه‌ی که کرده‌ی هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگی ئازادیخوازان و
پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ بۆ جارێکی دی گیانی تێکۆشه‌رانی مه‌ده‌نی و
رۆشنبیری له مه‌ترسی مه‌رگ و تێداچوون رزگار بکا.
ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
www.qelem.com
18.07.2007 |