خۆم، وه‌ك كه‌سێكی بێ كه‌ڵك!
ئه‌وه بیست ساڵه ده‌ژیم، بیست ده‌قیقه (كوردبوون) كۆمه‌كی نه‌كردووم، نیگه‌رانی و په‌راوێزخستنه‌كانیشی لێگه‌رێ. له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا (خودبوون) چ مانایه‌كی نییه، به‌ڵكوو له‌وێدا درێژ ده‌بێته‌وه كه له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌دا بینای ساخته‌ی خۆی رۆبنێت. ئێمه له كاتێكدا پێویستمان به كوردبوونمان هه‌یه، ...
◄ رابه‌ر فاریق
رێز له ماف و داخوازییه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌ڵک بگرن!
گه‌لانی ئێران به مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردن له گۆڕان و چاکسازی، له 22ی جۆزه‌ردانی 1388 دا به ژماره‌یه‌کی به‌رچاو به‌شدارییان کرد له هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رکۆماری له ئێران دا. ئه‌م ئیراده‌یه له درێژه‌ی هه‌نگاوه قورس و هێمنانه‌کانی بزاڤی مه‌ده‌نی ئێران دێته ئه‌ژماردن بۆ چاکسازی و دێمۆکراتیزه کردنی سیسته‌می سیاسی و به‌ریوه‌به‌ری وڵات.
"نه‌ته‌وه" چییه و "مرۆڤایه‌تی" كامه‌یه؟ دیالۆگی "تاگوور" و "گاندی" سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه و ناسیۆناڵیزم
"رابیند تاگور" و "مهماتما گاندی" دوو كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی دنیان كه یه‌كیان فه‌یله‌سۆفێكی بلیمه‌ت و ئه‌ویدی سیاسه‌تمه‌دارێكی بیرمه‌نده. تاگور به‌هۆی به‌ها هزرییه به‌رزه‌كانی له بواری ئه‌ندێشه‌دا ــ بێجگه له هیندــ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو دنیا هه‌بووه ...
◄ و: ئه‌سرین ئه‌سكه‌نده‌ری
پرسی رۆمان له سیسته‌می په‌روه‌رده‌ییدا
”منداڵ به ته‌نیا له گه‌ڵ کتێبه‌که‌ی له شوێنه نه‌هێنییه‌کانی رووحیدا وێنای جۆراجۆر چێده‌کا. ئه‌م وێنایانه پێوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌موو شتیک دروست ده‌که‌ن. وێنای وا پێویستن بۆ مرۆڤ. ئه‌و رۆژه‌ی فانتازی منداڵ چی دیکه توانای دروست کردنی ئه‌م وێنایانه‌ی نه‌مێنێ، ئه‌و رۆژه مرۆڤایه‌تی فه‌قیر ده‌بێ ...
◄ شاهۆ حه‌سه‌نپوور
جیاوازى یەکسانى دووڕەگەز
لە چ شوێنێکى ئەم دنیایەدا مافى ژنان و پیاوان یەکسانە؟ لەکام وڵاتى ئەم جیهانەدا بەشێوەیەکى باش لەڕووى تەندروستى و پەروەردەییەوە بایەخ بە ژنان دراوەو وەکو پیاوان شانسى پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە لەڕووى سیاسی، ئابوورى و گشت بوارە جیاجیاکانى ژیاندا؟ ...
◄ که‌ژاڵ عه‌لا
"رشته‌ی مرواری" له روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیاته‌وه
كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات، ئاوێته كردنی دوو زانستی سه‌ربه‌خۆیه، زۆر جار كۆمه‌ڵناسی ئه‌ده‌بیات به ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی-ماركسیستی ناودێر ده‌كرێ و لوكاچ و گۆڵدمه‌ن و سه‌رجه‌م بیردۆزانی ئه‌و زانسته وه‌ك ره‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی چاو لێده‌كرێن. به‌ڵام زۆر كه‌سی دیكه‌ش به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و به‌شه له كۆمه‌ڵناسی گشتی وه‌ك لقێكی سه‌ربه‌خۆ چاولێ ده‌كه‌ن.
◄ خه‌بات ره‌سووڵی
بەمنداڵەکەت بڵێ مەترسە خەونت بینیووە!
منداڵ بەهۆى خەو بینینى ترسناکەوە لەخەو ڕادەپەڕێ و خەوى دەزڕێت. هەروەها زۆربەى کات ئەو خەوەى کە بۆتە مایەی ترساندنى، کەمێکی یا بەتەواوى لەبیری دەمێنێتەوە. زۆربەى منداڵان لەسەر سستەمەکەى خۆیان دادەنیشن، هاواردەکەن یا دەگرین، یا بەرەو ژوورى نوستنى دایک و باوکیان ده‌چن و داواى یارمەتیان لێدەکەن.
کۆرپۆراتیسم: مۆدێلێک له پلۆڕالیسم
به پێی ته‌وه‌ری کۆرپۆراتیسم ساختی سیاسی ده‌وڵه‌تی" رفاهی" مۆدێرن له ناو کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و چینایه‌تی، له سه‌رهێڵی ته‌عدیل و هاوسه‌نگی خواست و پێداویستیه‌کانی چین و هێزه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تییه و شێوه میکانیزمێک بۆ نوێنه‌رایه‌تی خواسته جیاوازه‌کان ره‌چاو کراوه.
◄ جه‌لال حاجی زاده
نەبوونی ئێحساسی ئەمنیەت، خراپتر لە گوللە، مرۆڤ دەکوژێت
من نووسەرم. ئەرکی پێکهێنانی شۆڕشیش ماوێکی زۆرە لەسەر شانی نووسەر لابراوە. بۆیە ئیتر هێڵکاریە رەش و سپیەکانی ریالیزمی سۆسیالیزمی، کڕیاری نەماوە. ئەڵبەت ئۆمێد بە گۆڕان بەرد��وامە. زیاتر لەگەڵ هێندێ لە خوێنەرەکانم لە رێگای نامەنووسینەوە و رووبەڕوو پێوەندیم هەیە.
◄ و. له فارسییه‌وه: نارین محه‌مه‌دی
هه‌ر له‌وێیه!
ئه‌و خانووه‌ی تێیدا له دایک بووم و گه‌وره، له دوو بینا پێک هاتبوو که حه‌وشه‌یه‌کی بچووک له نێوانیاندا بوو. بیناکه‌ی پێشه‌وه نوێتر و ئه‌وه‌ی دوواوه کۆنتر. سه‌رته‌نوور و ته‌ویله‌یه‌کیش له به‌شی پشته‌وه‌ی حه‌وشه‌که بوون. به رۆژا سه‌ربانیژه‌ی ته‌نوور و ته‌ویله‌که و بیناکه‌ی پشته‌وه جێگای کایه‌مان بوو ...
◄ فه‌روخ نیعمه‌تپوور
وێڵخه‌رج
کابرایه‌ک دوو کوڕی هه‌بوو. بچوکه‌که‌یان به باوکی گوت بابه گیان ئه‌وه‌ی له که‌ل و په‌لی ناو ماڵ به‌رم ئه‌که‌وێ، بمه‌رێ. باوکیشی ئه‌وه‌ی هه‌یبوو له نێوانیانا به‌شی کرد. زۆری پێ نه‌چوو کوڕه چکول ئه‌وه‌ی به‌ری که‌وتبوو کۆی کرده‌وه‌و ...
◄ و.له ئینگلیزییه‌وه: محه‌ممه‌د ئه‌مین مه‌جیدیان
ئازارى وشەکانى سێریۆ
لە ژوورەوە پاڵکەوتووم
مەرەکەب دەڕژێنمە سەرتەوێڵى تەنیاییم
نە پەنجەرەیەکم هەیە بۆ تەماشا
نە دەرگایەک بۆ چوونە دەر
گوێم لەدەنگى خۆم گرتووە و
◄ بەشدار سامى
ئاوێنەکانی برینی ڕەهەند
ڕۆژێک دادێ:
ئەم وشەیە برینم ختووکە دەدا،
لە ژێر سێبەری داڵغەی خۆی دادەنیشێ،
پیتەکانی دەبن بە تەم،
پشتیان دەنێن بەم عەموودەی نیگەرانیی؛
رابەر.
◄ رابه‌ر فایه‌ق
قه‌تیسماوی فڕین
هاوسه‌ری ئازادی ...
هاوفڕی ئه‌وین ...
گه‌یشتن به سنوری ــ ناسنوری ــ شیتانه.
درکاندنی ــ حه قیقه تیک ــ
قه‌تیسماوی ناو قورگ
◄ دیاکو مرادی
شار له کوێیه؟
دیسان بێده‌نگی! سه‌ر ده‌کێشێته ده‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت تاقه دارگوێزه‌که‌ی حه‌وشه‌ش نه باڵنده‌یه‌ک تێیدا ده‌جریوێنێ و نه "با" له گه‌ڵ گه‌ڵاکانی ده‌دوێ. نه له ماڵی دراوسێکانه‌وه ده‌نگی منداڵ دێ و نه له سه‌ر له‌ته جاده‌که‌وه ده‌نگی رێبوار و ماشین. بێده‌نگی. پرسیار. په‌نجه‌ره‌که پێوه ده‌دا و ده‌چێته ده‌ر. به ناو باغچه‌که‌دا تێده‌په‌ڕێ و ده‌گاته ده‌رگای حه‌وشه.
ئه‌وانه‌ی له سه‌ر دیوار دانیشتوون! له‌گه‌ڵ ئێوه‌مه
کۆتر له کووجی و مانگ له دڵداری
چه‌م له رۆشتن و له ئاوازی ئاوێنه، ئاوتان سه‌ند!
چی له خه‌ونه‌کانمان ئه‌که‌ن؟
ئێمه خه‌ون ئه‌بینین و ئێوه درۆ ئه‌ڵێن،
◄ و. نه‌جمه‌دین براخاسی
نۆره
ساڵانێکی دواتر
دایکانی تازیه‌بار گێڕایانه‌وه:
له هیچ به‌هارێکدا
ئه‌وه‌نده ته‌رزه‌ی ناوه‌خت نه‌باریبوو.
ئه‌ڵێن ساڵ...ساڵی کۆتر بوو.
◄ و. خالید که‌ریمی
نیگا رژاوه‌كان
وه‌ڕسی خۆم پینه ده‌كه‌م
دڵی ماسیه‌كی سوور
ده‌كه‌مه دوا گۆڕی ژیانم
له‌كارتێكی سه‌ری ساڵدا
وێنه‌ی خۆكوشتنی دۆلفینێكی غه‌مبارت بۆ ده‌نێرم
◄ عومه‌ر جه‌لال